کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
508 photos
878 videos
95 files
278 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان هەموساڵێک لەمانگی(#رجب) ئەم پرسیارانە دەکرێنەوە ئایا ڕۆژو گرتن یاخود عیبادەتێکی تایبەت یاخود ڕوداوێکی تایبەت هەیە لەم مانگەدا بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر بەکورتی دەڕۆینە خزمەت زانایان بزانین لەم بارەیەوە چیمان پێ دەڵێن👇


ئەونوسینەی خوارەوە وەڵامی پرسیارەکانت لەسەر حوکمی #پەرستش یا #ڕۆژو گرتن و #دوعاکردن #نوێژ #ذكري تایبەت لەمانگی(#رجب)لەنێوان #بدعەو #سونەت بەبەڵگەی #قرآن و #حديث صحيح بەپێی تێگەیشتنی زانایان ...👇


👇👇👇
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة اللەوبركاته

لەبەرنزیک بونەوەمان لە(٢١/٣)واتەئەوڕۆژەي پەناەبە(الله)جاهیل و نەفامەکان ناویان ناوە(#جەژنی نەورۆز) پێمان خۆش بو لەم دوخاڵەدا ڕونکردنەوەی بخەینە خزمەتان  تابزانین ئەم بۆنەیەیەکەم لەڕوی دین وئەخلاقی موسوڵمان حوکمی چیە..دوەم پەیوەندی بەنەتەوەی کوردەوەهەیە..؟👇

#یەکەم شت کەدەبێت بزانین وەک دین(#الله تعالى)ئاگادار مان دەكاتەوە لەوەی كەنابێ بچوكترين(#ولاء)خۆشەویستی ولێکچون و بەڕاست دانانێکمان هەبێت لەهیچ بۆنەوهەتا عیبادەت وكارێكدا كەموشريك وملحدەكان دەيكەن چونكە ئەگەر وامانكرد ئەواوەك ئەوانين فەرقمان نيەلەگەڵیاندا وەک(#اللە تعالی)دەفەرموێت(من يتولهم منكم فإنه منهم)واتە هەرکەس لەئێوە مولات واتەسەرخەرو دان پێدانانو بەڕاستدانانی هەرشتێکی ئەوان بێت وە لەگەڵیان بێت ئەوالەڕیزی موسوڵمانانیە لەئەوانە واتە لەکافرانە📚

وە(#رسولﷺ) لەم فەرمەدەدا کە هەرچەند هەندێک قسەی لەسەرە بەڵام زانایان دەفەرمون واتە کەی#صحيح) دەفەرموێت (من تشبه بي قوم فهو منهم)#حديث حسن📚

واتە هەركەس خۆي بخاتەسەر شێوەي هەر قەومێك ئەوەلەئەوانە📚

هەرەوها(#أنس رضي اللەعنه)دەفەرموێت (قدم رسول اللهﷺ المدينة ولهم يومان يلعبون فيهما فقال ما هذان اليومان قالوا كنا نلعب فيهما في الجاهلية فقال رسول اللهﷺ إن الله قد أبدلكم بهما خيرا منهما يوم الأضحى ويوم الفطر_وهما يوم النيروز ويوم المهرجان كذا قالەالشراح وفي القاموس النيروز أول يوم السنة معرب نوروز والنوروزمشهور وهو أول يوم.....)📚

واتە(#رسول اللهﷺ)هاتەمەدينە بینی دوورۆژیان هەیە ياريان تێدا دەكردو خۆشيان تيدا دەردەبڕى(#إبن كثير رحمەالله) دەفەرمێت ئةوانيش ڕۆژى نەورۆز و ڕۆژى ميهرەجان بوو بۆیە(#رسولﷺ)فەرموى(#اللەمتعال)ئەم دوو ڕۆژەى بۆ گۆڕیون بۆدوو ڕۆژى باشتر لەوە ئەوەش(جةژنى قوربان ورمضان)زانایان لەبارەی ئەودوڕۆژەوە دەفەرمون یەکێک لە دوو ڕۆژەڕۆژی نەورۆزوبووە👇

نەورۆز واتە ڕۆژێکی نوێ یان یەکەم ڕۆژی گۆڕینی خۆر وەسەرەتای دەست پێ کردنی ساڵێکی نوێ  گۆڕینی هەوای سارد بەرەو هەوای فێنک ودواتربەرەوگەرمی☝️

هەرلەبارەی حەرامبونی خۆشوبوهاندن (#عبداللەبن عمررضي اللەعنهما)دەفەرموێت(هەر كەسێك لەوڵاتى جگەلەموسڵمانەكاندابێت وەنەورۆز و ميهرەجان بكات و خۆى بە ئەوان بچوێنێت هەتاكو دەمرێت ئەوالەگەڵ ئەواندا حەشر دەكرێت لەڕۆژی دوايى)#رواەالبيهقى باسناد صحيح📚

وەهەروەها(#امام الذهبى رحمەاللە) دەفەرموێت ئەگەر كەسێك بڵێت ئێمەبۆيە جەژنى نەورۆز دەگێڕین لەبەردڵ خۆشی ژن ومناڵە كانمانە ئەگەرنا باوەڕمان پێی نیەئەوەبەو كەسە دەوترێت خراپترين كەس چونكەماڵ و مناڵەكەى بە شتيك دڵ خۆش دەکات کە(#اللە) لەوشتەتوڕەیەو قەدەغەیکردوە بەشداریکردن تیایدا!!کەئەمە بەداخەوە قسەی زۆرێک لەخەڵکی ئەمڕۆیە📚

کەوایە لێرە ڕونە وەک دین و ئەخلاق ئێمە بۆمان جائیز نیەخۆمان بەهیچ کافرو قەومێکەوە بشوبهێنین وەک ئەوان ئاهەنگ بگێڕین بچینەدەرەوە بابەو ناوەشەوەنەبێت چونکە ئەمەلەدینی ئیسلامدا کفرو شیرکەو وحەرامە📚

ئەمە بێ جگەلەوەی کە لەوڕۆژەدائەوەی دەکرێت هەموی داڕنینی ئەخلاقی منداڵی کوڕوکچ وخانەوادە کانمانەبۆنمونە کۆبونەوەی کوڕان وکچان بەجۆرە پۆشاکێکی ناشەرعی لەسەر شەقام وڕێگاوبان و کەناری ڕوبارەكان تێکەڵ بوونیان و ڕەقس کردن وڕەش بەڵەک وگۆرانى و مؤسيقا و بەدەوری ئاگرێکدا وەکو ئاگر پەرستەکان وەهەروەها خواردنەوەى مەى(عةرەق)لەسەر ڕێگاكان و....زۆر شتى تريش کەئەمانە  نەلەئەخلاق و نەلە دینی هیچ موسوڵمانێک ناوەشێتەوە بۆیە خۆدور گرتن لێی هەم ئەخلاقمان هەم ئیمانمان سەلامات دەبێت📚

#دووەم ئێستا با بێین بزانین  سەرتای هاتنی نەورۆز کە کورد خۆی تیادادڵ خۆش کردوە هی چی قەومێکە و چۆن هاتوەئایا پەیوەندی بەکوردەوەهەیە؟؟👇

بەڕێزان زۆربەی سەرچاوەكان ئەڵێن ئەم ڕۆژە (نەورۆز) سەرەتای سەرهەڵدانی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی(٤٧٠٠ - ٢٧٠)پێش زاین واتە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی(#ماد)بەچەن هەزار ساڵێك وە نەورۆز سەرەتا بەناوی(#شم النسیم)ناسراوبووە بنچینەی ئەم وشەیە(#شمو)فیرعەونیە كە وشەیەكی(#هیرۆگلیفیە)ولەکۆندا ئاماژەی پێ كراوە بۆ سەرەتای دروست بوونی ژیان چونكە لەو باوەڕەدا بوون ئەو ڕۆژە یەكەم ڕۆژی دەست پێكردن وهاتنە كایەی جیهانەواتە یەكەم ڕۆژێكە ژیانی دنیا تیایدا دەستی پێكردوە☝️

وە پێشی دەوترا جەژنی (#شموس)واتە (زیندوبونەوەی ژیان) بەڵام لەگەڵ بەسەر چوونی ساڵ و لەسەردەمی (#قبطيه كان) ناوەكەی گۆڕا بۆ ناوی(#شم) پاشان وشەی (#نسیم) ی بۆ زیاد كرا و بوە(#شم النسیم)چونكە پەیوەست بووبەخۆش بوونی كەش و هەوا لەو ڕۆژە كە سەرەتای بەهارە. وەك سەرەتا ئەم جەژنە لای فیرعەونیەكان باو بووە لەوانیشەوە گوازراوەتەوە بۆ میلەتانی تر وشەی(#شم)واتە:بۆن كردن وشەی (#نسیم)واتە:هەوای بۆن خۆش هەمووی واتە بۆنكردنی هەوای خۆش👇
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة اللەوبركاته

زەکاتی(#الفطر)ــی (#رمضان)بە(#رأی) واتە بەبۆچون و قال وقیل یاخوبە(#وحی)پەیامی (#اللەتعالی)بۆ(#رسولﷺ)ئەویش بۆ بەندکان👇


زۆرێک مان هەیە بێ ئەوەی بزانێت یاخود ئاگای لەخۆی بێت کەوتوەتە گێژاوێکەوە وادەزانێت خۆی لە(#اللەتعالى)و(#رسولﷺ) شارەزاترەو دڵسۆزترەو مەنطيقي تر بیردەکاتەوە بۆیە ئێمەیش حەزمان كرد وەكو ئەواني كە وائەزانن عاقڵن و عەقڵي خؤيان پێش (#اللەتعالی)و(#رسولﷺ)دەخەن بەعەقڵي خۆياين قسەلەسەر دين  دەكەن وەک (امام احمد رحمەاللە) وەڵامیان بدەینەوەکەدەگێڕنەوەلە بارەی(زكات الفطر)وەهاتوەدەفەرموێت👇

(قال أبوطالب:قال لي احمد بن حنبل لا يعطي قيمتە قيل لە قوم یقولون ابن عبد العزيز كان يأخذ بالقيمة قال يدعون قول رسولﷺ يقولون قال فلان)الجامع علوم الإمام احمد ج٦ص٣٣٣📚

واتە(#ابوطالب)وتی(#امام_احمدبن_حنبل) پیی گوتم زەکاتی(#فطر)سەرفترەبەقیمەتی نادرێت واتەبای چەندێک بێت بەپارەنادرێت بەڵکو بە خواردن دەدرێت گوتیان(عمربن عبدالعزيز رضي اللەعنە)قیمەتی داوە واتە بەپارەداوێتی ئەویش فەرموی واز لەحديث(#رسولﷺ)دێنن ودەڵێنن فلان وای گوتوە!؟ 📚

ئێمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەوانەی کە عەقڵي خەڵك تێك دەدەن هەربەبەڵگەی عەقڵی وەك و خۆيان وەڵاميان دەدەینەوە  دەڵێن ئەي ئەوانەي کەوادەزانن زۆر عاقڵن بڕواتان وایە کە لەم ڕۆژگارە خەڵک پارەی پێویستە نەک خواردن ئێمەیش دەڵێن باشە خۆ لە جەژني قورباندا خەڵك پێ ويستی بەگۆشت نيە پارەي قوربانيەكە تان بدەن  بەفەقيرو هەژار چونكە خەڵك جل و بەرگي نيە گۆشتي بۆ چيە خەڵك قەرزدارە خەڵك كرێ چيە خەڵك ناني نيە خەڵك زۆۆۆۆۆۆرررر شتي نييە ئاخر گۆشتي بۆ چيە بۆئەو پارەی كە دەيدەن بەحەيوانێك يا وڵاخێك كەبەنزيكی(١٠٠٠٠٠٠)یەک ملێۆن دەيكڕن وەرە  ئەو پارەيە بدەبە بەفەقيرێك قەرزەكەي پێ بداتەوە جلي مناڵە كاني پێ بكڕێت كرێی خانوەکەی پێ بدات بۆ واناكەن!؟؟  دەي وەرن ئەوەش بكەن خۆ ئەگەر كةمترين قورباني بە(٢٠٠٠٠٠)دوسەدهەزار بێت زۆرترين زةكاتي فطر(٩٠٠٠٠)نەوەدهەزارە  خۆديارە(٢٠٠٠٠٠)دوسەد هەزارجێگاي زياتر دەگرێت تا(٩٠٠٠٠)نەوەدهەزار ئەگەر وات کرد قوربانیەکەت قبوڵە؟👇

بەدڵنییایەوە هەموتان دەڵێن نەخێر چونکە قوربانی دەبێت حەویوان سەر ببڕیت(#اللە ورسولﷺ)جۆرەکەیو کاتەکەیشیان دیاری کردوە لێرەداپرسیارەکەی ئێمەش ئەمەیە زەکاتی  فطريش هەرئەوان جۆرو کاتەکەیان دیاری نەکردوە ئەی بۆ لێی لادەدەن نازانم؟!👇

زۆر سەير خەڵك قسەي ملایەک یە هەتا  عالمێك یا هەرکەسێکی لاگەورەتر بێت  لە (#وەحی)ـەک کە(#اللەتعالی)بە(#رسولﷺ)ـدا ناردویەتی هەمو(#اصحاب رضي الله عنهم)شوێن ئەو(#وەحی)ـە کەوتبن وەهەروەها جمهوری زانایان لەوانە(#امامی_مالک_امامی_شافیعی_وامام_احمدرحمهم_اللە)ئەوەیان پێ پەسندو دروستر بێت بەبەڵگەوە تۆ شوێن قسەی  کۆمەڵێک زانا کە تەنها باسی بۆچونو لێکدا نەوەی خۆیان کردوە هیچ بەڵگەیەکیان نەلە (#قرآن)ونە(#حديث_صحيح) پێ نیە کەچی بەڕاسترو  مەنطيقي تری بزانیت  دەليل عقلي بهێنێ تەوە بۆ خەڵك وازلە بەڵگەی (#قرآن)و(#حديث)بهێنێت کەئەوزانایانەش خۆیان بۆ حاڵەتێکی تایبەت ئەوەیان فەرموە.👇

جاسەیرکە لەوەدایە شافیعی مەذهەبەکان ئەگەر لە شوێنێکدا لە مەمذهبي شافعي لا دەیت کۆمەڵێک ناوت بۆ دەدۆزنەوە ئەمە لامەذهەبە ئەمە تکفیریە وەهابی هەتاهەندێکیان ئەوەندە جاهیلن بەدروستی نازانن نویژ لەدواتەوە بخوێنن....کەچی خۆیان لە زەکاتی فطردا  لە مەذهەبي شافيغي لادەدەن دەبنەحەنفی مەذهب بۆ ؟چونکە مە صڵەحەتی خۆیانی  تیاداتەنیە و قازانجي مادي تيانيە ئەگەر لەسەر مەذهەبەکەی خۆيان بمێنەوە بەداخەوە 📚

لەکۆتایدا دەڵێین ئەی براو خوشکی ئیماندارم ئەوە بزانە ئەگەر هەمو زانایان کۆببنەنەوە لەسەر شتێک پێچەوەوانەی یەک بەڵگەی(#قرآن) يا #(حديث !_صحيح)بێت ئەوە دڵنیابە زانایان خۆیان دەفەرمون شوێن(#قرآن)و(#حديث) بکەون چونکە هەرکەس قسەی هەرکەس هەڵبژارد بەسەر ئەودوانەدا دڵنیابە بەهیلاکدا چوە وەک(#امام_احمد_امام_طبري_هيثمي_وطحاوي_ابن_تيمية_ابن_قيم)غەیری ئەوانیش بە چەند شێوەی جیاوازبۆمان نەقڵ دەکەن کە کۆماڵێ لەکاتی(#حج)ـدا کەوتنە موناقەشە لەگەڵ(#إبن_عباس_رضي_اللەعنه) لەبارەی حەجی(#تمتع)دوایە ئەوە ڕونی کردوە بۆیان پێیان گوتیان(#أبوبكروعمر)وادەفەرمون (ابن عباس رضي اللەعنه)فەرموی(يوشك أن تنزل عليكم حجارة من السماء أقول قال(رسولﷺ) وتقولون قال أبوبكروعمر📚

واتەواگومان دەبەم کەبەرد لەئاسمانەوە ببارێت بەسەرتاندا لەڕيوایەتێکی تردا ئەفەرموێت دەبینم بەهیلاک ئەچن من دەڵێم(#رسولﷺ) ئەفەرموێت ئێوە دەڵێن ابو بکر و عمر!!؟کێ لەم دوانەشارەزاترو دڵسۆزترو بەتەقواترە بۆدین؟! 📚

(#اللەتعالی) هیدایەتمان بۆدات بۆ وەرگرتنی ڕاستیەکان وەک خۆی..اللهم آمين ☝️


#م_نامق_إمامي📝

#١٥رمضان_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةوالله وبركاته

#بەڕێزان لەبەر زۆری پرسیار کردن پێمان خۆش بوو ڕونکردنەوەیەک لەسەر زەکاتی(#ئاڵتون یان #زێڕ و #زیو #پارو #یادراو #کەلوپەلی #بازرگانی و #دانوێڵەو #حوشترو #وڵاغ #مەڕوبزان..) بەکورتی بخەینە بەردەستان👇

#سەرەتائەبێ بزانن کەئومەتی ئیسلام کۆکن لەسەرئەوەی کە زەکات واجبە(#اللەتعالی)لەچەند شوێنی(#قرآن)دا وە(#رسولﷺ)لە(#حديث صحيح)دا فەرضیان کردوە👇

#اللەتعالی دەفەرموێت(...فأقيموا الصلاة وآتوا الزكاة وأطيعوا الله ورسوله..)سورةالزمرآية٢٠📚

واتە نوێژبخوێن نو زەکات بدەن گوێڕایەڵی فەرمانەکانی(#اللە)و(#رسولﷺ) بن📚

هەر لەبەر ئەوەشە کە زەکات پایەيەکی سەرەکی دینی ئیسلامەوەک(#امام مسلم)لە (#صحيح)ـکەیدە فەرمودەکەی(#امام عمررضي اللەعنه)بۆمان دەگێڕتەوەکە دەفەرموێت کاتێک (جبریل علیەالسلام)پرسیاری لە(#رسولﷺ) کرد ئیسلام چیە لەیەکێک لەخاڵەکانیدافەرموی ئیسلام ئەوەیە کە زەکاتی ماڵەکەت دەر بکەیت📚

#هەروەهازەکات جیاکردنەوەی نێوان کفرو شیرکو ئیمانیشە ئەواتا(#اللەتعالی)کاتێک باسی ئەوانەدەکات کەدڵیان پاک نەبوەتەوەلەشیرک یەكێک لە ڕەوشتەکانیان ئەوەیە کە(الذين لا يؤتون الزكاة وهم بالآخرة هم كافرون)#سورة #فصلت #آية٧📚
واتەئه‌وانه‌ی که زه‌کات ناده‌ن(#إبن عباس رضي الله عنه)دەفەرموێت مەبەستی ئەوانەن کە دڵیان لەشیرک پاک ناکەنەوە واتە دڵیان هێشتا پڕە لەشیرک ئەوە بۆچونی(#ابن جریر)وزۆرێکی تر لەزانایانی )!(#سلف)ـە.وئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕن به ڕۆژی قیامه‌ت📚

#کەواتە لێرەدا ڕونە هیچ گومانێک نیە کەزەکات فەرضە بۆیە ھەرکەسێک ئینکاری ئەوە  بکات ئەوا کافردەبێت و لە دینی ئیسلام دەردەچێت📚

#جائێستا بابزابین زەکات لە چی وە چۆن دەدرێت چونکە زەکاتیش شەرطو شروطي خۆی هەیە مەرج نییە موسڵمان هەر سامانێكی هەبێت زەکاتی لەسەرواجب بێت جەگەلەم جۆرانە👇 

#جۆری یەكەم:#ئاڵتون یاخود زێڕ و زیو و دینارو دراو..مەبەست لەمانە زێڕ و زیو و پارەی كاغەز یان ئاسن یان هەر دراوێکی تری هەر وڵاتێک بە پێی جۆرو نرخی خۆی دیاری كراوە لەبەرانبەر زێڕ و زیو ئەویش وەک گوتمان مەرجنیە هەموی زەکاتی بکەوێت تا نەگاتە ئەندازەی زەكات و ساڵێكی كۆچیی(#قمر)ـی بەسەردا تێنەپەڕێت زەکاتی نادرێت👇

#بۆنمونەکاتێک زەکاتی ئاڵتون یا زێر واجب دەبێت کە بگاتە  ئەندازەی بیست دیناری ئاڵتوونی کەدەکاتە(٨٥) هەشتاوپێنج گرام ئاڵتوون هەرکە گەیشتە ئەوەندەواجبە چل یەكی لێ بدرێت بە زەكات وەکە زیاتریش بو بەهەمان شێوە چل یەكەكەی لێ دەردەچێت👇

#بەکورتی هەرکەسێک پیاو بێت یا ئافرەت بێت  كە ئاڵتونەکەی گەیشتە ئەندازەی بیست مسقاڵ پێویستە نیو مسقاڵی لێ دەربكات و چەند زیاتریش بوو لە زیادەكەیش هەر دەبێت زەکاتی دەربکات ئیتر(٨٥)گرام ئاڵتونەکە بەپێی جۆری عەیاری ئاڵتون فەرق دەکات بۆنمونە وەک زانایان بەتەقریبی دەفەرمون(٨٥ گرام)واتە(١٧)مسقالی عێڕاقی عیار(٢٤)یان(١٩.٥)مسقاڵ ئاڵتونى عیار (٢١) یان (٢٢.٥) مسقاڵ ئاڵتونى عیار (١٨)ئەمە زانایان بەمجۆرە دیاریان کردوە کەواجبە زەکاتی دەربکات ئیتر فەرق ناکات هی پیاو بێت یاخود ئافرەتان هەرچەندەزانایان ڕاجیاییان هەیە هەندێک دەفەرمون ئافرەت ئەگەر ئاڵتون بۆخۆی بەکار بهێنێت زەکاتی ناکەوێت بەڵام هەندێکی تر دەفەرمون کەمادەم گەیشتوەتە ئەندازەی زەکات و ساڵی تێ پەڕاندوە ئەوە زەکاتی دەدرێت  کەئەمەیان باشترین بۆچونە بەڵگەی(#حديث صحيح)لە(#رسولﷺ)وه لەسەرە کە باشترە ئافرەتان زەکاتی ئەوئاڵتونەش بدان کە بۆخۆیان بەکاری دێنن👇

#وەهەروەها زیوە زەکاتی واجب نابێت  تانەگاتە ئەندازەی ئەندازەی(٥ئۆقیە)کەبەرامبەرە لەگەڵ(٢٠٠) درهەم واتە(٥٩٥)گرام زیو هەر کە گەیشتە ئەوئەندازەیە واجبە چل یەكی لێ بدرێت بە زەكات👇

#پارەش هەربو جۆرەیە ئیتر فەرق ناکات پارەی هەروڵاتێک بێت بە نرخی  زێڕ و زیو دەخەمڵێندرێت چونكە جێگای ئەوانی گرتووە تەوە كەوابوو هەر پارەیەك بەوانە هەڵدە سەنگێندرێت و كەی كەسێك ئەوپارەی هەبوداینابو ئیتر فەرق ناکات(#دینارە درهەمە دۆلارە تمەنە لیریە ئۆرۆیە..)كە بگاتەئەندازەی (٨٥)گرام ئاڵتون یاخود(٥٩٥)گرام زیو کەساڵی بەسەردا تێپەڕی بەمانگی هیجری واجبە چل یەكی  لێ دەربكات باخاوەن پارەکە كە بڵێت من بۆ ژنهێنان یان خانوو یان پێویستیم هەڵگرتووە هیچ فەرقی نیە زەكاتی لەسەرە ئەبێ زەکاتی لێ بدات کەمادام پارەیەو دای ناوە یا خود ئاڵتونە یازیو یاخود پارە یەکە بەدەستیەوەوەیەتی هەمیشە لەدەرانو گەڕانەوەیە 👇

#بەڕێزان چۆنیەتی زەکاتدانی #پارە  بۆئەوەی بزانی چەندێکی دەبێتە زەکات یاخۆت حسابی دەکەیت یاخود پرسیار لە ئاڵتون فرۆشێک دەکەى و بڕى مسقاڵەکان و عیارەکەى پێ دەڵێى یاخود پرسیاردەکەیت(٨٥)گرام ئاڵتون چەندێک پارەی دەوێت یا(٥٩٥)گرام زیو چەندێک پارەی دەوێت پاشان ئەویش چەندی پێ وتى ئەواهەموی پارەكەت دابەشی(٤٠)دەكەیت و رێژەی دەركردنی زەكاتەكەت بۆ دەردەكەوێت کەچەندە بۆنمونە👇
#جۆری سێ یەم زەکاتی #کشتوکاڵ و دانەوێڵە واتەئەوانەی کەوەک قوت بەکاردێت  دەتواندرێت هەڵ بگیرێتو دەمێنێتەوە وەک گەنم جۆو برنج و پاقلەو  نیسک نۆک و فاسۆلیاو ...کەئەمانە  مرۆڤ خۆی دەستی هەلە چاندنی دا بەربومەکەی دەدورێتەوە هەڵدەگیرێتەوە ئەمیش ئەگەر گەیشتە حەدی  نیصاب  واجبە زەکاتی لێبدرێت👇

#ئەندازەی  نیصابي زەکاتی دانوێڵە پێنج(#وسق) کە هەندێک دەفەرمون(٥٥٠بۆ ٦١٢)کیلۆ گرامەوە هەندێکیش دەفەرمون(٤٤)تەنەکەیە واتە(٦٥٣) کیلۆ گرام👇

#چۆنیەتی دەرکردنی ئەندازەی زەکاتی دانە وێڵەبەم جۆرەیە ئەگەر بەئاوی باران و بەفر و کانی ئاودرا ئەوا لە(١٠٠)سەدا(١٠)دەی دەبێت زکاتی لێ بدات بەڵام ئەگەر بە ئاوی بیری و تەنکەرو موزەخە ئاوی دا ئەوا لە(١٠٠)سەدا(٥)پێنج زەکاتی دەدات وەئەگەر نیوە بەئاوی باران ڕوبار ئاویدا وبو نیوەی خۆی مەصەرەفی تیادا کرد ئەوا لە(١٠٠)سەدا(٧)حەوت دەبێت زەکاتی لێ دەربکات👇

#جۆریچوارەم کەواجبە زەکاتیان لێ بدرێت زەکاتی ئاژەڵ حەیوانە وەک مەڕو بزن مانگاو گامێشوحوشتر ئەوانیش هەریەکەیان ئەندازەی تای بەتی خۆیان هەیە بۆنمونە زەکاتی مەڕو وبزن کەئەگەر ساڵی بەسەردا بڕوات لەدەشت بلەوەڕێن واتە لەماڵەوە خۆی بەخێویان نەکات تەنها لەدەشت بلەوەڕێن زەکاتی (واجب)ـە هەرکات گەیشتە حەدی  نيصاب واتەتانەگاتە(٤٠)سەر زەکاتی ناکەوێت کەگەیشتە (٤٠)سەر ئەوکاتە(١ یەک)سەر  لێدەدرێت بەزەکات ئیتر زەکاتی نادرێت تادەگاتەو لە(١٢١)کەگەیشتە(١٢١) سەر (٢)سەری لێدەدرێت بە زکاتی هەروەهالە(٢٠١) سەر(٣)سەر زەکاتە لە(٤٠٠)سەر(٤)سەر زەکاتی لێ دەدرێت👇 

🕌#زەکاتی مانگاو ڕەشەوڵاخ ئەویش ئەگەر لەدەشت بلەوڕێت بەگژوگیاو ئاویدەشت بەخێو بکرێت لەماڵەوەنەبن کەگەیشتە(٣٠)سەر (١یەک) گوێرەکەی (١یەک) ساڵی نێر بێت یا مێ بێت زەکاتی واجب دەبێت  ئیتر زەکاتی نادات تا(٤٠)سەر کە گەیشتە(٤٠)چل سەر (١یەک) گوێرەکەی دوساڵ مێ ینەزەکاتی دەکەوێت ئیتر زەکاتی نادات تا ژمارەیان دبێتە(٦٠) کەگەیشتە (٦٠تا ٦٩) (٢دو)گوێرەکەی (١یەک) ساڵان زەکاتی دەکەوێت کەگەیشتە (٧٠ تا ٧٩)سەر(١یەک) گوێرەکەی  دوساڵی مێیبە (١یەک) گوێرەکەی (١یەک)ساڵی نێرینەزەکاتی واجبە ئینجالە(٨٠ تا٨٩) تەنها (٢دو)گوێرکەی تەمەن دوساڵی مێینەدەدات لە (٩٠ سەر تا ٩٩)سەری)!(٣سێ)گوێرەکەی یەک ساڵان دەدرێت بەزەکات لە(١٠٠)سەر تا (١٠٩) سەر (٢)گوێرەکە یەک ساڵانو یەک گوێرەکەی (٢)ساڵانەدەدرێت بەزەکات ئابەو جۆرە لەهەر ٣٠ سەر مانگایەک گویرەکەیەکی یەک ساڵان دەردێت لە هەر ٤٠ سەرمانگایەک گوێرەکەیەکی دوساڵی مێی نە دەدرێت کە گەیشتە(١٢٠) سەر ئیتر خاوەنەیە دەتوانێت یا(٤) گوڕکەی تەمەن یاک ساڵ ئیتر نێر بێت یاخود مێ بدات بەزەکات یاخود سێ گوێرەکەی مێ ینەی(٢)ساڵ بدات لەبریتی زەکات👇

#ئەندازەی زەکاتی حوشتر ئەویش هەووەک ئەوابیتر ئەگەر خۆی بەخێونەکرد لەدەشت گژو گیای خوارد ئەوا زەکاتی بەم جۆرەدەدرێتکە ئەوانیش زەکاتیان واجب نابێت تە دەگەنەحەدی نصاب کەدەکاتە(٥)سەر حوشتر دوای ساڵێک بەم جۆرە زەکاتی دەردەکات 👇

#لە(٥ سەر تا ١٠)دەسەرحوشتر کاوڕێک زەکاتی دەکەوێت لە(١٠ سەر تا١٥)سەرحوشتر(٢) کاوڕی زەکاتی لەسەرە لە(١٥ سەرتا ٢٠) سەرحوشتر(٣) کاوڕ زەکاتی دەکوێت لە(٢٠ حوشترتا ٢٥)سەر حوشتر(٤ )کاوڕی لەسەرە لە (٢٥ تا ٣٥)سەر بەچکە  حوشتر ێکی نێر یا مێ کەساڵێکی تەواو کردبێت لە (٣٦ تا ٤٥) سەر حوشتر بەچکە حوشترێکی مێینە کەدوساڵی تەواو کردبێت پێ نابێتەسێ لە(٤٦ سەر تا ٦٠)سەر بەچکە حوشترێکی مێ ینە کە سێ ساڵی تەواو کرد بێت پێی نابێت چوار لە (٦١ تا ٧٥)سەر بەچکە حەشترێکی مێینە کە چوا ساڵی تەواو کردوە پێی ناوەتە پێنج لە (٧٦ تا ٩٠) دو بەچکە حوشتری مێینە کە دوساڵی تەواکردوە پێی ناوەتە سێ یەم ساڵ لە (٩١ سەر تا ١٢٠)سەر( ٢)بەچکە حوشتری مێ ینەیەکە سێ ساڵی تەواو کردوە پێی ناوەتە چوار👇

#بەڕێزان بۆیە بەڵگەکانما نەهێنا تا بتوانن بەئاسانی بخوێندرێتەوە لێ تێبگەین بەڵام بۆدڵنیایتان هەموئەمامانە بەبەڵگەی(#قرآن) ئەو(#حديث)ـا نەی کەلە(#صحيح البخاري مسلم)دا هاتوە وەهەروەها ڕاسترین بۆچونی زانایانمان هەلبژرادوە لەبابەتەدا..واللەاعلم☝️

داواکارم (#اللەتعالی) شارەزای دینەکەیمنان بکات...اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

#١٩/ #رمضان/١٤٤٣🌙

#زكات وجۆرەکانی☝️
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

#وەڵامێکی کورت لەسەر ئەو گومانانەی لەسەر زەکاتی (#فطر) هاتوە کەگوایەهەندێک لە(#اصحاب رضي الله عنهم) قیمەتەکەیانان داوە بۆنمونە (#یەکەم) لەوانە (#معاذ بن جبل رضي الله عنه) کە لە(#صحيح البخاري معلقا) وەگیراوە کراوە بەبەڵەگە👇

#بەڕؽزان زانایان دەفەرمون ئەمە نابێت بەبەڵگە چونکە(#المعلقات)جیاوازە لە (#حدیث)كاني( #المسند)ـي(#صحيح البخاري)چونکە(#البخاري صحح الأحاديث المسندة )هەمویان ڕاستن و(#صحيح)ـن بەڵام(المعلقات فلم يشترط صحتها)مەرجنیە هەموی(#صحيح)بێت📚

بەڵگەکەیش ئەمەیە کە(#طاوس رضي الله عنه)دەفەرموێت(معاذ رضي الله عنه)بەخەڵکی(#الیمن)ــی گوت(#ائتوني بعرض ثياب خميص – أو لبيس – في الصدقة مكان الشعير والذرة أهون......ال خ)واتە لەبری خواردن جل قوماش...چی بۆئێوە ئاسانە ئەوە بێنن👇

سەرەتا(#طاووس)کێیە(#دارقطني)لە سننەنەكەیدا بەژما(١٩٣٠)دەفەرموؽت (طاوس هوابن كسان المتوفى عام (١.٦هـ) وهذا الرجل لم يدرك معاذ بن جبل (#المتوفى عام ١٨هـ) کەواتە ئەم (#حديث مرسل)چونکە(طاووس سمع هذا الكلام من شخص مجهول نقل له ذلك عن معاذ رضي الله عنه وما نقله المجاهيل لا يصلح كحجة)📚

واتە ڕاستەو خۆ لە (#معاذ)ــه وە نەی بستوە بەڵکو کەسێک بۆی گێڕاوەتەوە ئەمەش نابێتە بەڵگە چونکە کەسەکە مجهول و قطع تێ دەکەوێت👇

هەروەها(#الإسماعيلي)دەفەرموێت (#حديث طاوؤوس لو كان صحيحا لوجب ذكره لينتهي إِليه وإِن كان مرسلا فلا حجة فيه)☝️

هەروەها(#القسطلاني) لە(#ارشاد الساری  ج3  ص٤١) دەفەرموێت (وهذا التعليق وإن كان صحيحا إلى طاوس لكن طاوس لم يسمع من معاذ فهو منقطع)📚

ئەمە بیجگەلەوە کە زانایان  دەفەرمون کە سەنەدەکەی (#قطع)  تيايه مەتنەکشی (#مضطرب) لەبەر ئەوە هەندک  دەفەرمون لەباسی(#الصدقة) هەندیکیش دەفەرمون باسی (الجزية)👇

بۆ ئەوەی نەڵێن بۆ بەڵگەمان دانەناوە ئەمەش بەڵگەی زانایان(#البيهقي في الكبرى (٧٣٧٣):قَالَ أَبُو بَكْرٍ الْإِسْمَاعِيلِيُّ فِيمَا أَخْبَرَنَا أَبُو عَمْرٍو الْأَدِيبُ عَنْهُ حَدِيثَ طَاوُسٍ عَنِ مُعَاذٍ إِذَا كَانَ مُرْسَلًا فَلَا حُجَّةَ فِيهِ، وَقَدْ قَالَ فِيهِ بَعْضُهُمْ مِنَ الْجِزْيَةِ بَدَلَ الصَّدَقَةِ. قَالَ الشَّيْخُ: هَذَا هُوَ الْأَلْيَقُ بِمُعَاذٍ وَالْأَشْبَهُ بِمَا أَمَرَهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِهِ مِنْ أَخْذِ الْجِنْسِ فِي الصَّدَقَاتِ وَأَخْذِ الدِّينَارِ أَوْ عَدَّ لَهُ مَعَافِرَ ثِيَابٍ بِالْيَمَنِ فِي الْجِزْيَةِ وَأَنْ تُرَدَّ الصَّدَقَاتُ عَلَى فُقَرَائِهِمْ لَا أَنْ يَنْقُلَهَا إِلَى الْمُهَاجِرِينَ بِالْمَدِينَةِ الَّذِينَ أَكْثَرُهُمْ أَهْلُ فَيْءٍ لَا أَهْلُ صَدَقَةٍ وَاللهُ أَعْلَمُ📚


#کەواتە ڕونە بەڵگەکەی(#معاذرضي اللەعنه)وانيه کە کراوە بەبەڵگە بۆیە پشتی پێ نابەسترێت وەهەتا ئەگەر (#صحيح) یش بێت باسی زەکاتی (#فطر) نيه بەڵکو باسی زەکاتی کشتوکاڵ و ئاژەڵو کەلوپەلی بازرگانیە و بۆیە بۆ زەکاتی (#فطر ) نابێتە....#واللەاعلم☝️


#لەبەر نەبونی کات نامەوێت لەسەری بڕۆم ئەگەر نا بەڵگەی زۆرترمان لایە بۆ نەمانی ئەو گومانانە...(#اللەتعالی) بەرچاو ڕونیمان پؽبدات ڕستیەکەن وەک خۆی ببینین...اللهم آمين☝️

.نـامــق إمامــي📝

٢٤/#رمــضــان/١٤٤٣🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

وەڵامی  گومانانی  #دوەم لەسەر زەکاتی (#فطر) کەدەڵێن بەحساب(#معاويةرضي الله عنه)فەرمویەتی(یجوز إخراج نصف صاع من قمح الشام عوضا عن صاع من التمر)📚

واتەدروستە نیو ساع لە گەنمی شامی لەبریتی صاعیکی خورما بدرێت ئەمە بەحساب بەم بەڵگە بە دروستی زانیوە کە قیمەتەکەی بدەیت👇

لەوەڵامدا دەڵێین  گۆڕینی گەنم بە خورما هەردوکی هەر خواردنن هیچیان پارە نین بەبەڵگەی(#حديث)ـە کەی(#ابو سعید  الخدري  رضي الله عنه)  دەفەرموێت(كنا نخرج في عهد (#رسولﷺ) يوم الفطر صاعا من طعام وقال أبو سعيدوكان طعامنا الشعير والزبيب والأقط والتمر)رواە البخاری📚

واتە ئێمە لە زەمەنی (#رسولﷺ)زەکاتی فطر مان دەردەکەرد بە(#صاع)ـێک لە خواردن هەرخۆیشی دەفەرموێت خواردنی ئێمە بریتی بو لە جۆ و مێوژ کەشک و خورما)📚

کەواتە خورماو و گەنم کە خواردنیان بو بێت کێشە نابێت  ئەگەر گۆڕان کاری لەجۆری خواردن بکرێت

ئەمە لەلایەک لە لەیەکی تریش کەزۆر پێچەوانەی ئەم بۆچونەیە کە(#امام معاوی رضي الله عنه)وای نەگوتبێت چونکە خۆی  قبوڵی نەکردوە مدێک گەنم لەبریتی زەکاتی فطربدرێت وەک لە(#عياض بن سعد) بۆمان دەگێڕتەوە کە(#ابی سعيد الخدرِي)لەبارەی چۆنیەتی زەکات الفطر فەرمویەتی ئێمە زەکاتی فطر مان بەهیچ شتێک  دەرنەدەکرد مەگەر تەنها بەو جۆرەی لەسەردەمی (#رسولﷺ)دەرمان دەکرد(صاعا من تمر أوصاعا من شعير أو صاع زبيب أو صاع أقط فقيل لەأو مدين من قمح؟ فقال لا تلك قيمة معاوية لا أقبلها ولا أعمل بها)#رواه الحاكم (١٤٩٥) #والدارقطني (٢٠٩٦) #ابن حزم في المحلى (ج٤ ص٢٥١)📚

واتەکەزەکاتی  فطرمان دەر دەکرد صاعێک جۆ یا لە خوارما یا لە مێوژ یا لە کەشک گوترا ئە مدێک لەگەنم فەرموی نەخێرنابێت چونکە ئەوە قیمەتە(#مـــعاوي!!!!!) نەقبوڵی دەکات نە کاریش بەوە دەکات لەبریتی خوادن قیمەت بدرێت!!!!!📚

ئەم دو بۆچونە هەردوکی بەتەواوی پێچەوانەی یەک ترن بەڵام زانایان دەفەرمون ڕاست ترین بۆچون ئەوەیە کە هیچ بەڵگەیەکی (#صحيح)نیەکەنە(#معاوی)نەهیچ کەسێک لە (#اصحاب رضي اللەعنه)لەبریتی زەکاتی فطر  قیمەتیان دابێت📚

وەهەروەهابەڵگەیەکی تردەهێنە لە(#أبي إسحاق السبيعي)فەرمویەتی(أدرکتهم وهم يعطون في صدقةرمضان الدراهم بقيمة الطعام)👇

ئەمەش لە(#مصنف)ـی(#ابن أبي شيبة)هاتوە بە ژمارە(١٠٣٧١)کەدەفەرموێت(قال حدثنا أبو أسامةعن زهير قال سمعت أبا إِسحاق (أدرکتهم وهم يعطون في صدقة رمضان الدراهم بقيمة الطعام)📚

زانایان دەفەرمون(#أبو أسامة)وهوحماد بن أسامةكوفي)و(#زهيرهو ابن معاوية)وەبەهیچ جۆرێک(ثابت)نیەکە(#أبوأسامة)ڕاستەوخۆ بیست بێت لە(#زهير)بۆیەزانایانی فەرمودەناس دەفەرمون هیچ کەس لە ئەهلی عیلم نەیان فەرمو کە زوهیر فەرمو بێتی  بۆیە عیلەتەکە لەوەدایە کەوەک(#أبو زرعة) لە(#الجرح والتعديل)ـی (#أبي حاتم ج٣ ص٥٨٩)ـدا دەفەرموێت (لكن العلة أن زهيرا لم يسمع من ابي اسحاق الا بعدما اختلط(#تغيرعقله)وهذه علة الحديث فلا يحتج بروايته عن ابي اسحاق) کەواتە ئەمەش نابێتەدەلیل👇

یەکێکی تر لەبەڵگەکانیان دەڵێن(#عمر بن عبد العزيز وحسن البصر رضي الله عنهما)زەکاتی فطر یان بەقیمەت وەرگرتوە لەبری خواردن 👇

ئەمەش بەڵگەکەیان کە(#ابن أبي شيبة) هێناوێتی بەژمارە(١٠٤٦٩)دەفەرموێت(#وكيع) لە(#قرة)دەگێڕێتەوەکەفەرمویەتی نوسراوێکمان بۆ هات لە(#عمر بن عبد العزيز رضي الله عنه)لەبارەی (#صدقة الفطر)کەفەرموبوی(#نصف صاع عن كل إنسان أو قيمته نصف درهم)واتەلەهەموو کەسێک نیو(#صاع)خواردن یاخود قیمەتەکەی کەدەکات نیو درهەم وەربگرن👇

زانایان دەفەرمون ڕاستە(#عمربن عبدالعزيز) فەرمانی کردوە بەڵام چۆن بوە؟ فەرمانی بەوانە کردوە کە دانراون زەکات و سەر فترە یان کۆدەکردوە دابەشیان دەکرد بەسەر هەژاراندا ئەوانیش هەرکەس خواردنی هەبوە وەریان گرتوە کەخواردنی نەبوە لەبرتی پارەیان وەر گرتوە بەڵام هیچ بەڵگەیەک نیە کە پارەکەیان دابێت بەڵکو  پارەکە یان کە وەرگرتوە وەک وەکیلێکی ئەوخەڵکە خواردن یان کڕیوە داویان لەبریتی زەکات فطر  ئەمەش هیچ کێ شەیەکی نیە بەڵکودروستە کەسێک بکرێت بەوەکیل پارەی پێ بدرێتێت لەبریتی خۆی شتی بۆ بکڕدرێت بدرێت بەزەکات هەندێک لەزانایان بەم جۆرە تەفسیری بۆدەکەن هەرچەندەئەمەش بۆچونە 👇

هەروەها(#حسن البصري)ـش هەر بەم جۆرە(#ابن أبي شيبة)بەژمارە(١٠٣٧٠)هێناوێتی کە فەرمویەتی(#لا بأس أن تعطى الدراهم في صدقة الفطر)واتە هیچی تیادا نیە کە لەبریتی خواردن پارەوە وەر بگرێت) ئەمەش تەنها ئیجتیهادێکی خۆیانە کردویان کە ئەمە بۆخۆی مخالەفەی كردار گوفتاری(١٠)ساڵی(#رسولﷺ)کە بەخواردن زەکاتی  فطرداوە وفەرمانیش بەخواردن کردوە هەمو  (#اصحاب رضي اللەعنهم)ـیش هەر بەخواردن زەکاتیان داوە کەواتە لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت چۆن دەگونجێت قسەی تابیعین بخرێتە پێش(#قرآن وحديث واجماع اصحاب رضي الله عنهم)چی مذهب و زانایەک ئەوەی قبوڵە👇
لەڕاستی دا ئەمە هیچ کەس لەزانایان ئاوایان نەفەرموە وەنافەرموکن کە قسەی تابیعین حوجەبێت پێش(#قرآن وحديث صحيح اجماع اصحاب رضي اللەعنهم)هەروەک(#ابن حزم رحمە اللە)لە(#مراتب الإجماع/ ص/٥٠-٥١)کۆدەنگی زاناین نەقڵداکات دەفەرموێت(واتفقوا على وجوب الحكم بالقرآن والسنة والإجماع واتفقوا أَن من حكم بغير هذه الثلاثة أو القياس أَو الاستحسان أو قول صاحب لا مخالف له منهم أو قول تابع لا مخالف له من التابعين ولا من الصحابة أو قول الأكثر من الفقهاء فقد حكم بباطل لا يحل📚

واتەزانایان یەک دەنگو یەک بۆچونن کەواجبە هەمو کەس بگەڕێتەوەسەر حكم ودەستور تەنها لە(#قرآن و حديث صحيح)وەر بگرێت لەغەیر ئەم سیانەوە(#قیاس واستحسان قول اصحاب)  کەمخالەفەی(#قرآن حديث صحيح واجماع)نەبێت کاری پێکرد زانایان دەفەرمو باطلە  بەهیچ جۆرێک دروست نیەحەرامە 📚  

کەواتە کاتێک وتەی تابیعین هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نەبێت وە مجالەفەی جمهور تابیعین  و (#اجماع اصحاب رضي الله عنهم) وەهتا(#قرآن و #حديث صحيح) بو هیچ دین دارێک و مەذهەبێک و زانایەک ئەوەی قبوڵ نیە بەدرستی نازانێت.. #واللەاعلم 👇

#اللە متعالی هیدایەتمان بدات...اللهم آمين)☝️

.نامق أمامي📝

٢٧/#رمضان/١٤٤٣🌙
✍️هەروەها #ابن مسعود (رضي الله عنە)، یەکێکە لەوانەی کە زۆر (#حديث)ــی لێوە گێڕدراوەتەوە، شارەزایەکی زۆریشی هەبووە لە فتواداندا، لەبەرئەوەی هەر لە کۆچی یەکەم و دووەمی بەرەو  حەبەشە، پاشان گەڕانەوەی بۆ (#مککە) و کۆچکردنی بۆ (#مدنیەمنورة)، وە هەموو جیهادێکی لە خزنەتی (#رسولﷺ) بووە👇

✍️یەکێک لە هەڵوێستەکانی لە شەڕی (#بدر)، دەگەڕا بەدوای (#ابوجهل) بۆ ئەوەی بی کوژێت، کاتێک بینی بەبرینداری کەوتووە، چوەسەری پێی گوت: ئێستا کێ لاوەزە (#ابوجهل) گوتی: داخی ئەوە ئەم کوژێت، من لەگەڵ لاوازترین کەس شەڕدەکەم، ئەویش شمشێری لێدەرهێنا و سەری لەلاشەی کردوە و سەرەکەی بردە خزمەتی (#رسولﷺ)، بەخۆشحاڵییەوە گوتی: ئەوەش سەری ئەوکەسەی کە سوکایەتی بە تۆ و بەدینی ئیسلام دەکرد ئەویش لە خۆشحاڵیدا شمشێرەکەی خۆی بەهەدیەپێ بەخشی👇

✍️ئەوە بێجگە لەوەش لە (#اوحد) و (#فتح #مککە) و هەموو جیهاد و غەزاکانی لە خزمەتی (#رسولﷺ) دابوو هەتا وەفاتی کرد، لە هیچ غەزەیەک لەگەڵی دوانەکەوت، هەر لەبەرئەوەش بوو زۆر شارەزا و لێهاتوو بوو، بۆیە هەموو #اصحاب (رضي اللەعنهم) فتوایان لێوەردەگرت، هەتا لەسەردەمی #امام عمر (رضي اللەعنه) کردی بەیەکێک لە کاربەدەست، ناردی بۆ (#کوفە) ببێت بە (قاضي) و لەوێ  زۆرکەسی فێری (#قرآن) و (#حديث) و (#فقە) فتواکرد.👇

✍️وە #ابن مسعود (رضي اللەعنه) یەکێکە لە دەمومژدە پێدراوان (#عشرةمبشرة).. هەتادەگێڕنەوە جارێک (#رسولﷺ) وتاری داوە، دوایی وتارەكەی داوایی لێ کرد کە بڕواتە سەر ئەودارە شتێکیان بۆ بهێنێت، لە کاتی سەرکەوتنی دا هاوەڵان بینیویان قاچی چەندە لاوەزە و بچوکە پێکەنین، (#رسولﷺ) فەرمووی: ئەوە بەچی پێ دەکەنن، بەپیاوێک کە عیبادەتەکانی لای (#اللە) لە کێوی (#احد) قورسترە! ئەمانە و چەندی شاهیدی تری لەسەر ئیمان باوەڕ و شارەزای و لێهاتوی لە هەمو بوارێکدا لەسەر #عبداللە بن مسعود (رضي الله عنه)👇

✍️هاوەڵی دڵسۆز و شارەزا #عبداللە ابن مسعود (رضي اللەعنه) لە ساڵی (#٣٢کۆچی) لە شاری (#المدینەالمنورة) لەتەمەنی نزیکی (#٦٠ساڵی) لەسەردەمی خەلافەتی #امام عثمان (رضي اللەعنه) کۆچی داوی کرد و لە گۆڕستان (#البقیع) نێژراوە.😭

✍️بەڵام لەگەڵ ئەوهەموو شارەزایەشی لە (#القرآن) و (#حديث) و فتوا... ناوی بەڕێزیان نەهاتووە لەگەڵ (#عبادلةاربعة)، بەڵكو (#عبالةأربعة) واتە چوار زاناکەی نێو هاوەڵان بریتی بوون لە: (#عبداللەبن عمربن الخطاب، #عبداللەبن عباس، #عبداللەبن الزبير، #عبداللەبن عمربن العاص،) (#رضي اللەعنهم اجمعین)... #واللەاعلم☝️

✍️(#اللەتعالی) ئێمەش بەشوێن کەوتی (#رسولﷺ) قبوڵ بکات... اللهم آمين☝️

✍️.نامق إمامي📝

✍️٨/ #ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەڕێزان بۆئەوەی شەوبەئارامی وبێ هیچ ترسوبیمێک وبەدەستی پڕەبەخوین وڕۆژبکەینەوە بابڕۆینەخزمەت ئەم فەرمودەیە👇

لە(#أبي مسعودالبدري رضي اللەعنە)بۆمان دەگێڕنەوەکە(#رسولﷺ)فەرمویەتی(من قرأ بالآيتين من آخر سورة البقرة في ليلةكفتاه)#متفق عليه📚

واتەهەرکەس دو(#آية)ـی کۆتایی (#سورةالبقرة)بخوێنێت ئەوابۆئەوشەوەبەسە بۆی📚

زانایان لە(#شرحی)ئەم(#حديث)ـدا دەفەرمون دەیپارێزێت لەشەڕی شيطانو شياطيني وهەموشتێکی خراپ وناپەسەند وئافاتو بەڵایەک👇

لەسەروشەی(#كفتاه)هەندێک دەفەرمون واتەبەسەبۆی لەشەونوێژکردن واتا شوێنی شەونوێژکردنی بۆدەگرێتەوە👇

وەهەندێکی ترفەرمویانەبەسەبۆی کەبیخوێنێت چونکەجێی هەمو(#ذكر)ـەکانی تری بۆدەگرێتەوە👇

هەندێکیتردەفەرمون کەمترین بەشی خوێندنەوەی(#القرآن)ـەلەشەونوێژدا👇

بۆچونی دروست لەسەری هەمو ئەو واتایانەدەگرێتەوەوەکاتێ خوێندنەکەشی  هەندێک دەفەرمون لەسەرەتای شەوداوهەندێ دەفەرمون دوای(#عشاء)هەندێک دەفەرمون کاتی خەوبەگشتی لەهەرکاتێدابێت هەردرەستە..#واللەاعلم☝️

#اللەتعالى لەپاداشتی مەحرومان نەکات..اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

٢٠#ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان بائاگاداری هەڵسو کەوتمان بین بێ ئەدەبی وبێ ڕزی نەکەین بەرامبەربە(#القرآن)ـو یاساو سورەکانی(#اللەمتعال)و(#حديث)ـە کانی (#رسولﷺ)ـم ودین بەگشتی وموسوڵمانان چونکەوەک(#حسن البصري رحمەالله)دەفەرموێت👇

من لم يتأدب مع الله فوق الأرض أدبه الله تحت الأرض)#مدارج السالكين/٢/٦٧/#بن قیم الجوزي رحمەالله📚

واتەهەرکەس لەسەر زەوی بەرامبەر بە (#اللەمتعال)ئەدەبی نەبێت و بێ ئەدەبی بکات(#اللەتعالی)لەژێر زەوی ئەدەبی دەکات بە(#عذاب)سزاي سەختی قەبر📚

ئەمە تەنها قسەی زانایاک نیە گومانمان هەبێت یابڵێن کێ دەڵێ وایە  بەڵکوبەبەڵگەوە فەرمویتی ئەوەتا(#اللەتعالی)خۆی دەفەرموێت👇

وتقوا يوما ترجعون فيه الي الله ثم توفى كل نفس ما كسبت وهم لا يظلمون) #سورة/#البقرة/#آية/٢٨١📚

واتەبترسن لـە ڕۆژێک دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای(#اللەمتعال)لەپاشان ھەموو کەسێک (#أجر)پاداشت یاخود(#عذاب)سزای ئەوەی کردوەیەتی وەری دەگرێتەوە هیچ کەس بەهیچ جۆرێک  ستەمی لێ ناکرێت📚

داواکارم(#اللەمتعال)خۆمان ماڵو منداڵمان بپارێزێت لەسزای سەختی دونیاو قیامەت...#اللهم آمين📚

.نامق إمامي📝

١٥/ #ذوالعقدة/١٤٤٤🌙