کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
508 photos
878 videos
95 files
278 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
👇بسم الله الحمدالله الصلاة والسلام على رسول اللهﷺ وبعد...👇

خۆتان تاقی بکەنەوە بەپرسیاری ئەمڕۆی کەناڵ ئەویش ئروەیە کە ئایا كام یەکێک لەم هاوەڵانەی (#رسولﷺ) لە (#العشرة المبشرون بالجنة) دەموژدە پێدراوانی  بەهەشت نــەبــو..؟؟👇
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بۆدڵنیایتان لەوەڵامی پرسیاری کەناڵ  لەسەر ئەوەی کە ئایا کێ لەو سێ هاوەڵەی(#رسولﷺ) لە(#دە)موژە پێدراوانی بە هەشت نەبون..؟👇

#بەڕێزان ئەوانەی ئیشارەتیان لە ناوی  هاوەڵی بەڕێز(#سعدبن معاذ رضي اللەعنە)ـدا وەڵامی (#ڕاست)ودروستیان داوەتەوە💯

#ئێستا زۆر بەکورتی بۆزانیاریاری زیاتر(#سعدرضي اللەعنه)کوڕی(#معاذ) کوڕی (#النعمان) کوڕی(#امرئ القيس) کوڕی(#زيد) کوڕی(#عبدالأشهل)لە هۆزی (#الأوس) ودایکیشی(#كبشة)کچی(#رافع)یەکێکە لا هاوەڵانی ئافرەت کە لە(#المدينةالمنورة) موسوڵمان بو لەنێوانە پەیمانی (#العقبة)ـی (#یەکەم و #دوەم)👇

(#سعدرضي اللەعنه) لە تەمەنی(#ــ٣٠)ـی ساڵی داموسوڵمان بو هەدێک دەفەرمون لەتەمەنیی(#ــ٣٦)ـی ساڵی هەندێک دەفەرمون (#ـ٣٧)دا کۆچی دوای کرد  بەهۆی ئەوە خزمەتە گەورەیە کە بەدینی کرد لەوانە کاتێک موسوڵمان بو چونکە گەوروە ئاغای هۆزی(#الأوس)بوگوتی قسەتان لەگەڵ ناکەم هەتا موسوڵمان نەبن ئەوانیش هەمویان بەدوایدا باوەڕیان هێنا(#رسولﷺ)ناسناوی (#سيدالانصاري)لێنا بو👇

هەرئەمەش هۆکاری گەیاندن و بڵاو بونەوەی پەیانی ئیسلام بو دەرگای کردوە بۆ (#المهاجربن)ـە وەلەشەڕی(#البدر)ــیشدا (#سعدرضي اللەعنه)بەهەڵوێستی هۆکاری هێزو وەزە بو بۆ موسوڵمانان و هەرلەبەر ئەم هەڵوێست و خزمەتەی ئەم هاوەڵە بەڕێزە بەدین ئیسلام بو بە هۆکاری ئەوەی کە لەکاتی وەفاتیدا(#جبریل علیەالسلام) هاتە لای(#رسولﷺ)لێی پرسی ئەو بەندە(#صالح)ـکێیە کە بەهۆی مردنەکەیەوە دەرگاکانی ئاسمانی بۆکراوەتەوەعەرشی (#اللە)ـی لەرزاند(#إمام النووی رحمەاللە) دەفەرموێت مەبەستی پێ ئەوەیە کە ئەو(#ملائیکە)ـتانەی کە عەرشیان هەڵ گرتبوکەوتنەلەرزین👇

ئینجا(#رسولﷺ) هاتەدەوەو پرسیاری کرد کێ مردوە گوتیان(#سعدبن معاذ)وەفاتی کرد ئەویش فەرموی لەگەڵم وەرن  زۆر بە سەرعی بەڕێگایادەڕۆشت کەگەیشتە ئەوێ بینی (#اصحاب رضي اللەعنهم)جەنازەکەیان شۆردوە هەڵیانگرت لەگەڵ ئەوەی کە(#معاذ رضي الله عنه)کەسێکی بەخۆبو دەبو زۆر قورس بوایە بەڵام کەهەڵیان گرت زۆر سوک بو وە دەیان بینی(#رسولﷺ)زۆربە لەسەر خۆی وریای هەنگاودەنێت لەبەردەمو تەیشتو ئەملاو لای جەنازەکەوەدەڕوات  لەبەرئەوەی کە(#ــ٧٠٠٠٠)حەفتا هەزار(ملائیکە) شوێن جەنازەکەی کەوت بون کە ناشتیان (#رسولﷺ)ئەوەندە گریا فرمێسێک بە چاویدا هاتەخوارەوە پاشان کە بینی دایکی (#معاذ) زۆر دەگری چوەلای دڵبەوای کرد پێی فەرمو ئەوەتۆ بۆ کەسێک دەگریت کە(#اللە)بەڕێز لێگرتنەوە بۆی پێ دەکەنێت ئەمەش لەڕاستیدا دیارە چی مەکانەتێکی گەورەیە کە(#اللە)پێی بەخشیوە.....😭

بەڵام ناوی لەگەڵ ئەو دەهاوەڵەنەهاتوە جا بۆئەوەی بزانین کێن ئەو دە هاوەڵەی کە موژدەی بەهەشتیان پێدرا وە لەیەک شوێندا با بڕۆینەخزمەت  ئەو فەرمودەیە👇

لە (#عبدالرحمن بن عوف رضي اللەعنه) بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسولﷺ)فەرمویەتی (#أبوبكر في الجنة و #عمر في الجنة و #عثمان في الجنةو #علي في الجنة و #طلحة في الجنة و #الزبير في الجنة و #عبدالرحمن بن عوف في الجنة و #سعدبن أبي وقاص في الجنة و#سعيد بن زيد في الجنة و #أبوعبيدةبن الجراح في الجنة)رواە #الترمذي و #النسائي و #احمد و #ابن حبان...📚

واتە ئەو ناوانەی کە لەو فەرمودەدا هاتون لە بەهەشتدا لەوانەیە پرسیار دورست ببێت ئایا ئەوە بەڵگەیە کە (#سعدبن معاذ)و باقي (#اصاحب رضي الله عنهم)  لە بەهەشت نین..!!؟👇

لەوەڵامدا دەڵێین نەخێر بەڵگە نیە بەڵام ئەوانە لەفەرمودەدا کە جیا کراونەتەوە ناسراون بە (#العشرة المبشرون بالجنة)  ئەوانەن کە ناویان هاتوە ئەگەر نا هەمو(اصحاب رضي اللەعنهم) وەک لە(#القرآن)ـداهاتوە(#اللەتعالى) پێيان دەفەرموێت(#رضي الله عنهم ورضواعنه) واتە (#اللەتعالی) لەوان(#راضی)بوە ئەوانیش لە(اللەراضي)بون...واللەاعلم 📚


داواکارم لە(#اللەتعالی)لەئێمەش(#راضي)  بێی وەک ئەوان وەبمان کات بەشوێن کەوتی (#رسولﷺ)....اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٩/#شوال/١٤٤٣🌙
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەگەر عالم و زاناکان تەقوای(#اللەمتعال) یان هەبێت عیلم زاناستیان بۆ چەسەپاند و گەیاندنی دینی حەقو ڕاست بێت..،دینیان نەخستبێتە خزمەتی دونیاو  شەرعیەتدان بەکفر و ظوڵم و ستەمی طاغوتان ئەوا(اللەتعالی) پلەیان بەرز دەکاتەوە وەک دەفەرموێت👇

(..یرفع اللە الذین ءامنوا منكم والذین أوتوا العلم درجـٰت)#سورة_المجادله_١١📚

واتە...ئه‌وانه‌شتان عیلم وزانست و زانیاریان پێدراوه(#اللەتعالی)چه‌نده‌ها پله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه..📚

بۆزیاتر بەرچاو ڕونی بابڕۆینە خزمەت ئەو چیرۆکە👇

(#عثمان_بن_عطاء_الخراسني_رحمه_الله) ئەفەرموێت لەگەڵ باوکم بەره وشاری (#دمشق) بەڕێ کەوتنین که بڕۆین بو لای خەلیفه(#عبدالملك_بن_مروان_رحمه_الله)👇

دەفەرموێت ڕۆیشتین تا نزیک بوینەوە لەدەروازەی شار کابرایه كمان بینی بەسەر پشتی گوێ دریژیک بوو كراسيكى کۆنی  لەبەرابوو لەگەڵ جبەیەک لکابو بە لاشەیەوە مێزەرێکی کۆنی بەسەروەبوو منیش پیکەنیم گوتم باوکه ئەمه کییە ئەم کابرایه ؟👇

باوکم فەرمووی کوڕم بێده نگبە ئەوە گەورەی زانایانە(#الحجاز)ـە ناوی (#عطاء_بن_ابى_رباح)ـە ئینجا نزیک بوینەوە لەگەڵ باوکم هاتنه خواره وە باوەشیان بەیەکدا کرد پاشان سواری پشتی گوی دریژه که بون👇

ڕۆیشتن تاگەیشتینە بەردەم دەرگای خەلیفه چوینەژورە(باوکم گوتی ئەگەر له بەر(#عطا_ابن_ابى_رباح) نەبوایه نەیان ئەهێشت من بڕۆمە ژورە👇

بەڵام ئەومان لەگەڵ بوو بەڕێزەوە چوینە ژووره وە کاتێک خەلیفه(#عطاء)بینی هات بەدەمیەوە و فەرموی لێ کرد لەگەڵ خۆی بردی تالەسەر کورسیەکەی خۆی داینا  منیش سەیرم دەکەرد خەڵکانێکی نەجیب زادەو مەعقوڵی زۆر دانیشتبون هەمویی بێ دەنگ سەیریان دەکردین 👇

ئینجا خەلیفه گوتی ئەی(#ابی_محمد)چیت پیویسته بابۆت جێبەجي بكەين؟
ئەویش فه رمووی ئه ی گەورەی باوەرداران خەڵکی(#مککه) کە (#بیت_الحرام)ــی لێیەو دراوسێی (#رسولﷺ)ــن پاره ومال وسەروەتیان بدەرێ ویارمه تیان بدە
خەلیفه گوتی بنووسن ماڵ و سەروەت و پاره بۆخەڵکی(#مککە)📝

دوای گوتی هیچی ترت ناویت ئەی(#ابی_محمد) ..؟ئەوەیش فەرموی ئەی ئەمیری باوەڕداران خەڵکى (#الحیجاز_والیمن)خەڵکی موسوڵمانن وەک(#مککە)هاوکاریان بکە خەلیفه گوتی بنووسن پاره و ماڵ بۆیان  پاشان گوتی هیچی ترت ناوێت ؟ئەویش فەرموی یارمەتی مجاهیدان بدە چونکەئەوان پاسەوان وحەرەسی ئەم دینەن خەلیفە گوتی بنوسن پارە ماڵ و پێداویستی بۆمجاهیدانیش 📝

ئیجا گوتی(#ابی_محمد) هیچی ترت ناوێ فەرموی داواکارم کە ئەوەندەش کاری قورسو گران بە(#إهل_ذمة)گاورو جوولەکەکان نەکرێت خەلیفەگوتی بنوسن هیچی تر کاری قورسیان پێمەکەن 📝

پاشان گوتی هیچی ترت ناوێ ئەویش فەرموی ئەی خەلیفه له(#اللە_متعال)بترسە ئەم هەموبەردەست و خزمەت کارە چیە لە چواردەوری خۆت دات ناوە باش بزانە کاتێک دروست کرایوت بە تەنها دروست کرایت و بەتەنها ئه مریت وه بەتەنهاش زیندوو ئه كریته وەبەنهاحيسابت لەگەڵ دەکرێت خەلیفە کەوتەسەر چۆک دواتر(#عطاء_بن_ابى_رباح) هەستا هاتینەدەروە لە بەردەرگا یەکێک لە بەردەستەکانی خەلیفە هات کیسەیەک پارەی پێ بو ویستی بیدات پێی فەرمووی زۆری ماوە من ئەوەت لێ وەر بگرم وەری نەگرت نەک هەر ئەوە چەنێک لەژورەوە بوین یەک تۆز ئاویشی نەخوارد☝️

کەواتە لێرەدا ڕونە ئەگەر زاناو ئەهلی عیلم خۆیا بۆ(#اللە)یەکلای کردوە ئەوا ئەگەر خەلیفەش هەبێت خۆی و هەرچی بەردەست و دەسەڵات دارو خەڵکیشە ئەبێت لەخزمەتیدابن بەڵام بەداخەوە لەم سەردەمە دا کە خەلیفەش نیە هەندێک بەناو زانایانی ئێستادینەکەیان خستوەتە خزمەت طاغوت کافر علمانیەت بۆ دەست خۆشی ماڵی دونیا... (#قبحهم_الله_أنى_يؤفكون)ئێوەش بڵێن #اللهم_آمين☝️🤲

#م_نامق_امامي📝

#١٦_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami