کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
512 photos
880 videos
95 files
284 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#الله_تعالى)ئەفەرموێت (إنما المؤمنون إخوة...)#سورة_الحجرات١٠📚

واتە بەڕاستی تەنها  ئیمانداران برای یه‌کن📚

برایەتی ڕاستەقینەش بریتیە لە پشت گرتن وسەرخستن و بەدەمەوە چونی موسوڵمانان بە بێ جیاوازی خزم و کەس و قەوم و نەتەوە و زمان...بۆزیاتر تێ گەیشتن لە چۆنیەتی برایەتی با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#ابو_موسی_الاشعري_رضي_الله_عنه)  بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسولﷺ)فەرمویەتی (إن المؤمن للمؤمن كالبنيان يشد بعضه بعضا.وشبك أصابعه)#رواەالبخاری📚


واتە نمونەی باوەڕ دار یا ئیماندار بۆ برای باوەڕدار و ئیمانداری وەک دیواری بینایەک وایەکە بەیەک ڕیز دانراون لکێندراون بەیەکەوە پاشان پەنجەی موبارەکی گرێدا بەیەکەوە فەرموی ئاوایەوە👇

(#ابن_عباس_رضي_الله_عنه)دەفەرموێت (بنيان مرصوص)واتە(مثبت لا يزول ملصق بعضه ببعض) جێگرو ڕاگیراو لکێنراون بەیەکەوە لەیەک جیانین واتە لە ڕیزی جیهادا ئەمە بۆ چونی (#مقاتل_ابن_حبان)وغەیر ئەوانیشە👇
 
هەروەها(#قتادة_رضي_الله_عنه) دەی شوبهێنێت بە خاوەن بینایەکەوە دەفەرموێت (ألم تر إلى صاحب البنيان كيف لا يحب أن يختلف بنيانه)👇

واتەئایا نەت بینیوە کە خاوەن بینایەک کاتێک بیناکەی دروست دەکات پێی خۆش نیە هیچی لەیەک جیا بێت واتە حەزاناکات خوار خێچی و لێک ترازان لەبیناکەیدا هەبێت...؟👇

موسوڵمان بۆ موسوڵمان لەکاتی جیهادو غەیری جیهادیشدا  بەهەمان شێوەی دیواری بینایەکە لکێندراون یاخود چەسپاو گرێدراون بەیەکەوەو بینایەکیان پێک هێناوە 👇

هەر لەبارەی برایەتی پشتگیر موسوڵمانەوە (#شیخ_الاسلام_ابن_تيمية_رحمه_الله)  نمونەیەکی زۆر جوان دەهێنێتەوە دەفەرموێت👇

مثل الاخوة في الله كمثل اليد والعين فإذا دمعت عين مسحت اليد دمعها واذا تألمت اليد بكت العين لأجلها)#مجموع_الفتاوى_٢٠٣_٨📚

واتە نمونەی برایەتی لە بەر(#اللە) وەک نمونەی دەست و چاو وایە کاتێک چاو فرمێسک دەڕژێنێت دەست دەی سڕێت کاتێک دەست ئازارێکی توش دەبێت چاو دەگری لەبەر ئەو 📚

داواکارم (#اللەتعالى)برایەتی بخاتە نێوانمان سەرمان بخات بەسەر کافرو ملحیدو بێ باوەڕاندا..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٧_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙



https://t.me/iyimami