کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
514 photos
882 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة اللە وبركاته

زۆرێک دەپرسن ئایا بەڕۆژو بون لەڕۆژی (#تاسوعاء و #عاشوراء)واتە(٩ و ١٠)ـی(#محرم) پەیوەندی بەشەهیدی بونی(#إمام_حسين_رضي_اللەعنهما) هەیە کە شیعەبەحسابی خۆیان زۆر گرنگی پێدەدەن..!!؟؟👇

لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێن نەخێر هیچ پەیوەندی بەشیعەوە نیە بەڵکو ئەوان  زۆربەیان هەر بەڕۆژو نابن شیعەکان لە مانگی محرم هەر خەریکی خواردن خواردنەوەن لەزۆربەی مزگەوتەکانیان تا چل ڕۆژ خواردنو خواردنەوەو شیوەنی درۆینە دەگێڕن بەدڵنیایەوە خواردن و خواردنەوە لەگەڵ بەڕۆژو بون جیاوازی زۆرە بۆیە پەیوەندی بەوانەوە نیە بەڵکو ڕۆژگرتن لە دەی(#محرم)چەندها ساڵ پێش شەهید بونی(#امام_حسین_رضي_اللەعنهما) سونەت بوە جا  بۆ بەرچاوڕونی زیاتر بابڕۆینەخزمەتی ئەوفەرمودانە👇

بەڕێزان سەرتا ئەوە بزانین کە مانگی(#محرم) لای(#اللە_متعال) و(#رسولﷺ) تایبەت مەندیەکی خۆی هەیە بەتایبەت ڕۆژی (#١٠_محرم)وەک لەم فەرمودەدا هاتوە👇

(#ابن_عباس_رضي_الله_عنهما) دەفەرموێت(ما رأيت النبي ﷺ يتحرى صيام يوم فضله على غيره إلا هذا اليوم يوم عاشوراء وهذا الشهر يعني شهر رمضان)#رواەالبخاری📚

واتە نەم بینیوەکە(#رسولﷺ)فەضل و  پاداشیی هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی ڕۆژی(#١٠_محرم)وە مانگی(#رمضان)ــی بەگەورە دانابێت و گرنگی پێدابێت ..واتە هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی بەڕۆژو بونی(#١٠_محرم)وە مانگی(#رمضان)ـي پێ گرنگترو گەورەتر نەبوە بۆیە(#یتحری)واتە(#كان شديد الاهتمام)واتە زۆر گرنگی پێدان بە ڕۆژو گرتنی سونەت لەم ڕۆژەدا👇

یەکێک لەگرنگیەکانی ئەم ڕۆژە ئەوەیە کەڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی_علیە_السلام) بەسەر فرعەوندا وەک لەم  فەرمودەدا هاتوە👇

(#عبد الله بن عباس رضي الله عنهما)دەفەرموێت (قدم النبيﷺ المدينة فرأى اليهود تصوم يوم عاشوراء فقال ما هذا قالوا هذا يوم صالح هذا يوم نجى اللە بني  إسرائيل من عدوهم فصامه موسى قال فأنا أحق بموسى منكم فصامه وأمر بصيامه)#رواە البخاری📚

واتە(#رسولﷺ)هاتە(#مدینە)و بینی یهودیەکان واتە جولەکەکانی(#مدینە)بەڕۆژو دەبن لەڕۆژی (١٠/#محرم) ئەویش فەرموی ئەوە چیەئەم ڕۆژە ئەوانیش گوتیان ئەمەڕۆژێکی چاکە ڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی علیه السلام)ـە بەسەر فرعەوندا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە(#اللە)نەوەکانی ئیسرائیلی نەجاتدا لەدەستی فرعەون(#موسی علیه السلام) لەم ڕۆژەدا بەڕۆژو بوە ئەویش فەرموی من ئەحەق ترو لەپێشترم لەئێوە بۆ(#موسی علیەالسلام)بۆیە بەڕۆژو بو فەرمانیشی بەڕۆژو گرتن کرد ئێمەش بەڕۆژو بوین 👇

  لەگێڕانەوەیەکی تردا(فإذا كان العام المقبل إن شاء الله صمنا اليوم التاسع)#رواەمسلم📚

واتە بەهاتنی ساڵێ یاخود ئەگەرمام ساڵی ئایندە(٩/#محرم)میش بەڕۆژو دەبین(#إن_شاءالله) ئەمەش دیارە بۆ موخالەفەکردنی گاور جولکەوکەکان بوە👇

وە هەروەها لەبارەی پاداشتی بەڕۆژو بون لە(١٠/#محرم)(#أبي قتادة الحارث بن ربعي رضي اللەعنه) بۆ دەگێڕیتەو دەفەرموێت(#رسولﷺ) فەرموی(وصيام يوم عاشوراء أحتسب على اللە أن يكفر السنة التي قبله)#رواەمسلم📚

واتە بەڕۆژو بونی(١٠/#محرم)ئومێدم وایە واحسابی لەسەردەکەم  کە ببێتە کەفارەتو سڕینەوەی گوناهو تاوانی ساڵی پێشتر 📚

تیبینی:(#رسولﷺ) نایەوێت لەعیبادە تیشدا وەک کافرو مشریک و یهودیەکان بێت کەچی زۆر  بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا بەناو موسوڵمان بۆ دەست خۆشیور ڕاضي کردنیان  واز لەدین دەهێنن و بست بەبست شوێن گاورو جولکەو کافرو مشریک و علمانی ملحید کەوتوە بەناوی پێکەوە ژیان، بون  بەکۆیلەیان و ئەوانیش نەکەهەرحسابیان بۆناکەن  بەڵکو هەر ڕۆژەو بەجۆرەێک لەدینەکەیان دادەتاشن تا لەبێ دینیەوە سەر دەر دەکەن... #اللەبمان پارێزێت👇

کەواتە بەم بەڵگانە بۆمان دەرکەوت کەبەڕۆژو بونی(٩ـ و ـ١٠/#محرم) یاخود(١٠و١١/#محرم)  بۆکەسێک کەنەیتوانی نۆ بەڕۆژو بێت سونەتەو وەدەبێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێک وە تایبەتیش نیە بەهیچ کافرو مشریکێکەوە☝️

جا باوەک (#رسولﷺ) گرنگیەیکی تەواو بەڕۆژو  بدەیەن بە ئیمان و باوەڕو یەقینێکی تەواو خۆمانی بۆ ئامادەبکەین ئەوانەمان کە دەتوانین با(٩و١٠/#محرم) بگرین باشترە واسونەتە وەئەگەر نەمانتوانی نۆ بەڕۆژو بین با(١٠و ١١/#محرم)بەڕۆژو بین ئەوەشی کە ناتوانێت لەبەرگەرماو کارو کاسبی و ناڕەحەتی دەتوانێت تەنها(١٠/#محرم) بگرێت بۆ ئەوەی لەو پاداشتە بێ بەش نەبێت.. #واللەاعلم☝️

داواکارم (#اللەتعالی)بیکاتە کەفارەتی تاوانەکانمان و ئێمەیش سەر بخات بەسەر فیرعەونەکانی ئەم سەردەمەداوەک چۆن لەم ڕۆژەدا(#موسی علیه السلام)ـی سەرخست بەسەر فرعەوندا...#اللهم آمين☝️

.نامق إمامي 📝

٨/#محرم/١٤٤٥🌙


🕋🌴🌴🌴🌴🌴🌴🌴🕌
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک دەبینین زۆر دڵی بەخۆی خۆشە وە بەسەروەتو سامان جل و بەرگیەوە شانازای دەکات پۆز بەسەر کەسانێک فەقیرەوە لێدەدات ئەوانەی تەنها بۆ(#اللەمتعال)خۆیان یەک لای کردوە تەوە گوێ بەهیچ شتێکی دونیای نادەن جگە لە ئیمان و توحید👇

جا بۆ ئەوەی نرخی ئەوجۆرە کەسانەمان بۆدەرکەوێت پێم خۆش بو بڕۆینە خزمەت ئەم فەرمودەیە👇

لە(#أبي_هريرةرضي_اللەعنه)بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسول_اللهﷺ)فەرمویەتی (تعس عبد الدينار وعبد الدرهم وعبد الخميصة إن أعطي رضي وإن لم يعط سخط تعس وانتكس وإذا شيك فلا انتقش طوبى لعبد أخذ بعنان فرسه في سبيل الله أشعث رأسه مغبرة قدماه، إن كان في الحراسة كان في الحراسةوإن كان في الساقة كان في الساقةوإن استأذن لم يؤذن له وإن شفع لم يشفع)#رواە_البخاری📚

واتە تیاچێت یاخود سەرشۆڕ بێت بەندەو کۆیلەی دینار ودرەهەم و بەبدەو کۆیلەی جلوبەرگو خۆڕازاندەنەوە کە ئەگەر پێی ببەخشرێت و هەی بێت ڕازی دەبێت  ئەگەر پێی نەبەخشرێت و نەی بێت توڕە دەبێت (بەڕاستی سەرشۆڕ ودۆڕاوەجا ئەم کەسەئەوەندە بێ دەسەڵاتە)ئەگەر دڕکێک بچێت بەلاشەیدا لەوانەیە هیچ کەسێک نەدۆزێتەوە بۆی دەربکات..،پاشان دەفەرموێت (#طوبى)ئەویش دارێکە لە بەهەشت..دانراوە بۆ کەسێک کە ڕەشمەى ئەسپەکەى گرتووە لە پێناوى(#الله تعالى)واتە(بۆجیهادو تێکۆشان بەڕێ دەکەوێت)قژی پەرش وبڵاوە ئاڵسکاوە وقاچەکانی تۆزاویە ئەگەر بە پاسەوان و حەرسی سوپا دابنرێت قبوڵی دەکات وئەگەر بە فەرمانڕەواى سوپا دابنرێت قبوڵی دەکات واتە بەهەموشتێک کەلەپێناو (#اللەمتعال) بێت ڕازیە (زۆر وسادەوخاکی و(متواضعة) بەڵام ئەم کەسە لای خەڵک ئەگەر داوای ڕوخسەتێک بکات لەوەیە ڕوخسەتی پێنەدرێت وئەگەر بیەوێت واسیتە یا خود داوا بۆ کەسێک بکات یا شەفاعەت بۆ کەسێک بکات کەس گوێی بۆ ناگرێت شەفاعەتی بۆ هیچ کەس قبوڵ نەکرێت بەڵام ئەم کەسە لەبەهەشتدا ئەوشوێنە تایبەتەی هەیە👇

جا ئێمە لەم سەردەمەدا ئەم دوجۆرە بەچاوی سەری خۆمان دەبینین کەچۆن سانێک بەخۆیاندا دەنازن و شانازای بەماڵو سامانیانەوە دەکەن هەر ڕۆژەو جۆرە جل وبەرگێک لەبەردەکەن هەمیشە هەموغەمێکیان بوە بە دینارو درهەم و گۆڕینی ماڵ سەیارەو خانو جلوبەرگو موبایل..وتا دوای کەسانێکیش دەبینین کە خۆیان بۆ(#اللەمتعال)یەک لای کردوەتەوەخاوەنی هیچ نین بەڵام خاوەنی توحیدو یەک (#اللە)پەرستیەکن بەهیچ شتێکی دونیا ناخەڵەتێن بەهیچ توانجو تانەو هەڕەشەیەک ناخەڵەتێن نابن بە بەندەوکۆیلە هیچ کەسو شتێکی دونیا جگەلە بەندایەتی(#اللەمتعال)☝️

#تێبینی:مەبەست لەم فەرمودەیە کەسانێکە کە هەمیشە بیرو هۆشیان لای پارەو سەروەتو سامانەو بون بە کۆیلە و بەندەی خۆڕازاندەوە مۆدێلی جل و بەرگ و ماڵ گوێنادەن بەحەڵاڵ و حەرام و پەرستش و(#اللە)ــیان لە بیرکردوە بۆ دونیا....مەبەستی لەوەنیە کە موسوڵمان دەوڵەمەند بێت بەشێوەیەکی حەڵاڵ و دروست جلوبەرگ و ماڵ و منداڵی شتی باشیان هەبێت بەڵکو بەپێچەوانەوە باشترین ماڵ ئەوەیە لای موسوڵمانان بێت☝️

داواکارم(#اللەتعالی)خۆمان وماڵو منداڵمان بکات بەبەندەی خۆی نەبینە کۆیلەو بەندەی شبوهاتو شەهەواتی دونیا..اللهم آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٨_صفر_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان لەم سەردەمی غوربەتو نەبونی پێشەوایەکی موسوڵمانانەدا کاتێک سەیری حاڵی موسوڵمانان بەگشتی و(#فلسطين)و(#غزة) بەتایبەت دەکەین دەبین بەداخەوە شتێک کە نەدەبو ببێتە مایەی ڕاجیای نێوان موسوڵمانان پێچەوانە بویەوە بەڵام لەناو طاغوتان وکافراندابوە بەمایەی یەک ڕیزی...بەگشتی خەڵک بەم جۆرەی لێهاتوە👇

سەرەتا ئەگەر سەیری کافراون وطاغوتاني  وڵاتانی بەناو مافی مرۆڤ دیمکراسی خوازی وەک ئەمریکاو فەرنساو...بکەین دەبینین هەر دوای دەست پێ کردنی شەڕی نێوان موسوڵمانانی(#غزە)و(#یهودی)داگیرکەر بەبێ خیلاف وهیچ ترسو بی مێک چونکە بەرنامە بۆداڕێژراوی خۆیان بوو یەک سەر بەمادەی مەعنەوی وچەک وهێزی سەربازی ئامادەی خۆیانیان بۆ پشتگیرو سەرخستنی(#یهود)دەر بڕی بۆ جەنگ دژی موسوڵمانانێک کەدیفاع لە خاک وموقەدەساتی خۆیان دەکەن واتە داگیر کراون چەندەهاساڵەدەکوژرێن ودەتوێنەوە لەژێر ئاگرو ئاسانی ئەواندا👇

بەڵام کاتێک سەیری حاکم وطاغوتانی وڵاتی موسوڵمانیش دەکەین دەبینین زۆربەیان نەک هەر ناوێرن فزەبکەن بەڵکو بون بەداردەستو پشتگیری کافرو داگیرکەرانانی منداڵ وئافرەت کوژ👇

هەندێکی کەمیان کەبە ناچاری بێت یاخود  لەبەر عەیبە بێت یا هەرشتێک دێنەسەر شاشەو بەیان دەکردن یان خۆپیشاندان دەکەن...دەڵێن ئەو کارەی(#ئیسرائیل)کارێکی دڕندانەیەئێمە داوادەکەین دەست ڕاگرن وادەزانن کەس نازانێت منداڵ وئافرەت کوشتن کاری دڕندانەیە ئەوان نەبێت یاخود کەئەوان وایان گوت وڵاتانی زل هێزی بەناو مافی مرۆڤی دیمکراسی خواز  فەرمان دەردەکەن  ئیتر دەست هەڵدەگرن.ئەمانەخۆیان کوێرو کەڕکردوە لە ئەوە کە ئەو دڕندەیەپیلانی خۆیانە تەنها بۆلاناو بردنی موسوڵمانەوچۆن دەڵێن بابوەستێت بۆیە هەرگاڵتەیان بەوقسانەدێت👇

ئەوەی دەمێنێتەوە لەو نێوانەدا موسوڵمانانە بەهەمان شێوە کە بەداخەوە بون بە چەند بەشەوە هەندێک هەر نازانێت چۆن و بۆچی پێی خۆشە چونکە نە لەدین  تێ تێگەیشتوە نەدەش زانێت(#توحید)چیەو(#ولاء_وبراء)چیەهەر وەک چۆن کابرایەکی عەلمانی یاخود کەسێکی ئەوروپی بیردەکاتەوە بە چاوی عاطفيەوەسەیری دەکات ئەویش وای لێ هاتوەبەو جۆرەبیری لێدەکاتەوە👇

هەندێکیش خەریکی دەوڵەمەند کردنی پەیج و لایک وکۆمێنتەهەندێکیش خەریکی کۆ کردنەوەی دەنگو فرمێسکی تیمساحی ڕژاندە بۆ حیزب وخۆشیرین کردن لەبەرچاوموسوڵمانانێکی سادەی نەخوێندەوار👇

ئەوەی ماوەتەوەکۆمەڵەخەڵک یا گەنجێکی بێ دەسەڵات ودڵ سۆزی خوێن گەرمی پاکن کەبەدڵ گەرمی خۆیان وادەزانن بەدوقسە یا دو پۆست یانوسینێک ئیتر ئەوخەڵکە تێ دەگەن ڕاستیەکە چیەبەڵام بەداخەوە ئەمەش جگەلە خۆخستنە بەرچاوی کفروعەلمانیەت هیچ سودێکی نیە👇

هەندێک دەڵێن ئێمەدەزانین خەڵک بەوە ناگۆڕیت بەڵام هەر ئەوەمان لەدەست دێت کە بیگەیەنین بەگوێی خەڵکانێک ئەگەر بەعاطفيش  بێت سودی خۆی هەردەبێت ئیتر بیر لەوە ناکانەوە کە چەندەها کەناڵ وپەیج وشاشەی زۆر گەورەترو عالەمی تر هەیە کە زۆر بەشیان علمانی بێدینن ئەگەر بۆ گەرمکردن یان حەیابردنی موسوڵمانیش ببێت یا قەرەباڵغی هەواڵو  کەناڵەکەشیان بێت هەموشتەکان پێش ئەوەی ئێمەی موسوڵمان بی بیبینین ئەوان بڵاویان کردۆتەوە بەڵکوهەمو لەئەوانەوە دێتەوە بۆ ئێمە👇

بۆیەدەڵێین لەم بێ دەسەڵاتیەماندا تەنها چارەسەرمان  ئەوەیە بەو جۆرە بکەین کە (#اللە_متعال)بە(#رسول_ﷺ)بۆی دیاری کردوین بۆیە👇

وەک(#اللەتعالی)دەفەرموێت(قال إنما اشكو بثي وحزني الا الله واعلم من اللە ما لا تعلمون)#سورة_يوسف_٨٦📚

واتەبه‌ڕاستی من سکاڵاوغه‌م و په‌ژاره‌م هه‌ر بۆ لای(#الله)ده‌به‌م ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم لەلایه‌ن (#اللە)وە(لەحیکمه‌ته‌کانی لەپێشهات و ڕووداوه‌کاندا)ئێوەنایزانن📚

کەواتە ئێمەش باشترین کارێک لەئێستا دائەوەیە کە لەم کاتی بێ دەسەڵاتیەیمانداخۆمان موسوڵمانایش لەوەئاگادار بکەینەوە کەدەستی پاڕانەوەبۆ(#اللە)بەرز بکەینەوەلەکاتی خەڵوەتو تەنیایماندادوعا
بکەین بۆخۆمانو مسوڵمانانی(#فلسیطين_وغزە)   چونکە(#رسول_ﷺ)دەفەرموێت👇

(دعوة المرء المسلم لأخيه بظهر الغيب مستجابة عند رأسه ملك موكل كلما دعا لأخيه قال الملك الموكل به آمين ولك بمثل)#رواە_مسلم📚

واتەدوعای موسوڵمان لەکاتی خەڵوەت بێ ئاگاداری هیچ کەسێک بۆبرا موسوڵمانەکەی قبوڵو وەرگیراوە.لای سەری(#کەسی_دوعاکەر) فریشتەیەک وەسەتاوە هەردوعایەک دەکات ئەویش دەفەرموێت(# آمين_یا_اللە) بۆخۆیشی هەمان شێوە📚

کەواتە باشترین کار ئەوەی لە خەڵوەتدا دوعا بکەین دڵنیاشن هەزار پۆستی بێ ناردنی چەک و موشەکو هاوەن سودی دوعایەکی نیە لەم کاتە کە تەنهاچەکی دەستمانە کەواتە خۆمان وخەڵکی با ئەوڕێگەیە بگیرینەبەر بپاڕێنەوە👇

بڵێین(#یا_اللە)ئێمەی موسوڵمان لەم كاتەدا هیچ دەسەڵاتێکو پشتێکمان نیەخۆت بەهانای موسوڵمانانی(#فلسطين_وغزە)ـو تەوای موسوڵمانانی دونیاوە وەرە...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٣_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙




https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک لە موسوڵمانان لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات  هەموساڵێک لەسەر ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی سەری ساڵ ویادی لەدایک بون ومەولودو...کۆمەڵێک پرسیاریان لادروست دەبێ کەئایا دروستە یاخودنائێمە وەڵامی ئەوەمان داوەتەوە کە بێ گومان هیچ یەکێک لەو بۆنانەی تایبەتە بەدینی ئەوان ئیتر بەهەرناوێکەوەبێت... لەدینی ئیسلامدا ڕێگا پێدراو نیە ئەمەمان لەشوێنی تردا ڕون کردوەتەوە بەبەڵگەوە..👇

بەڵام ئەوەی دەمەوێت ئێستا باسی بکەم لەکاتی پرسیارەکاندا  کۆمەڵێک برا هەندێک شتیان گوت سەرنجی ڕاکێشام بۆیە حەزم کرد لەسەر ئەمەقسە بکەم پوختەی قسەکانیان ئەمەبو👇

گوتیان لێرا واتە لەئۆروپا بەگشتی کە (منداڵەکان یاخود خۆیان لەمەکتەبن و دەخوێنن یا دراوسێیان هەیە یا هاوکارن بەیەکەوە لەشونێک...)قورسترین شت لای(#یهودونصارا)ئەوەیە کەلە بۆنەکانیان بەش داری نەکەیت واتەبۆ ئەوەی ببیت بەدۆستیان بت ناسن ترسیان لێت نەبێت بەبێ ترس لەگەڵت بژین سەیرت دەکەن بزانن لەبۆنەکانیاندا بەشدار دەبیت؟!!!ئەگەر بەشداریت کرد ئەوە بەیەکێک لەخۆیان حسابت بۆ دەکەن ئەگەر بەشدار نەبویت ئەوە بەچاوێکی زۆر سوک یا ترس سەیرت دەکەن ئیتر(ئەو ئازادی بیرو ڕایەش کە باسی دەکەن تەنها درۆیەکی شاخ دارە وباقو بریقی سەر شاشە سۆشیاڵ میدیایە)👇

ئەمەزۆر ڕونە کە ئەوان وەک دین سەیری بۆنەی سەرساڵ دەکەن کە باوەڕیان وایە (#عیسی_علیەالسلام)کوڕی (#اللە)ـیە (#استغفراللە)بۆیە کەتۆ بەشدار نەبیت ئەوان بەجۆرێکی ترسەیرت دەکەن و لێت راضي نابن (#اللەتعالی)ـش دەفەرموێت👇

(ولن ترضى عنك الیهود ولا النصارى حتى تتبع ملتهم قل إن هدى الله هو الهدى ولىٕن اتبعت أهوآءهم بعد الذی جآءك من العلم ما لك من الله من ولی ولا نصیرٍ)#سورة_البقرة١٢٠📚

واتە هیچکات(#يهودونصارا)لێتان ڕاضی نابن ھەتا دوایان  نەکەویت نەچیتەسەر دینەکەیان وەک ئەوان نەبیت(بۆیە پێیان بڵێ تەنها هیدایەت ڕێنموونیی ئەوەیەکە(#اللە)ناردویەتی هەرئەوە ڕینموونی ڕاست وە تۆیش(#محمدﷺ)وئەی(#باوەڕدار) ئەگەر دوای ئارەزووەکانی ئەوان بکەوی دوای ئەوەی کە (#اللە) لە(#قورئان)ـدا بە جوانی بۆی ڕون کردویتەوە ئەوە ھیچ سەرپەرشتیکارو یارییدەدەرێکت نابێ لەلایەن(#اللە)وە📚

کەواتە برا وخوشکی موسوڵمانم بزانە (#یهودونصارا)شوێن کەوتانیان هەتا نەچیتەسەر دینەکەیان وەک ئەوان لە بۆن و ئاهەنگە کوفریەکانیان بەشدار نەبن خێزان و کچ و منداڵەکەنات قژو سەر وجلو بەرگیان وەک ئەوان نەبێت  بەیەکێک لە خۆیان حسابت بۆ ناکەن چونکە ئەمان دینەکەیان وای فێر کردون وەک چۆن ئێمە دینەکەمان فێری کردوین کە هەرکەس لە پەرستشەکانماندا بەشداری بکات ئەوە بەموسوڵمان برای خۆمانی دەزانین وەک لەو فەرمودەدا بە جوانی بۆمان ڕو دەبێتەوە👇

لە(#أنس_بن_مالك_رضي_الله_عنه)بۆمان ئەگێڕنەوە کە(#رسول_اللهﷺ)فەرمویەتی (من صلى صلاتنا واستقبل قبلتنا وأكل ذبيحتنا فذلك المسلم الذي له ذمة الله وذمة رسوله فلا تخفروا الله في ذمته)#رواە_البخاري📚

واتە هەرکەس لەگەڵمان نوێژەکانی ئەنجام بدات وەک ئێمە لەکاتی خۆیدا بیکات وە باوەڕی پێی هەبێت بەدڵ و بە زوبان و بەکردوە هەروەها ڕوو بکاتە ڕوگەو قیبلەبۆ نوێژ خوێندن وە  لەسەر بڕاوەکانمان بخوات ئەو موسوڵمانە لە ژێر پاراستن و ئەمانەتی (#اللەمتعال)وهەوەها (#رسولﷺ)ـدایە کەواتە مەترسن وە خیانەت لە ئەمانەتی (#اللەتعالی) مەکەن📚

زانایان دەفەرمون بۆیە دەفەرموێت لەژێر پاراستن و ئەمانەتی(#اللەمتعال)وە (#رسولﷺ)دا یە چونکە هەرکەس هاتەناو ئیسلام شەهادەی هێناو واجبە لەسەر (#رسولﷺ)وە دوای ئەویش(#خەلیفە)یاخود پێشەوای موسوڵمانان بی پارێزن...

ئەم رونکردەوەش لەبەر ئەوەیە (#یهودونصارا)هەرئەو کاتەش کە قیبلە گۆڕا لە (#مسجد_الاقصى)وە بەرو(#مسجد_الحرام) ئەوان هەر چەند لە(#التوررت_والانجيل)ـیشدا ئاگادار کرا بونەوە بەڵام  لەبەر ئەوەی وەک موسوڵمان نەبن زۆربەیان(#قبلە)و ڕوگەی خۆیانیان نەگۆڕی هەر لەوکاتەشدا ڕاجیای وخیلافیان لەناو خۆیاندا بۆ دروست بوو👇

بۆیە ئەگەر هاتو کەسێک لەوان قیبلە کەشی بگۆڕیت وەک(#رسولﷺ)فەرموی هەتا وەک موسوڵمان نوێژ نەخوێنێت لەسەربڕاویشیان نەخوات وەک موسوڵمان حسابی بۆ ناکرێت📚

کەواتە تۆی موسوڵمان ئەبێ بزانیت کە ئەو بۆنەی سەری ساڵە لای ئەوان دینە بۆیە ئەگەر بەشداری تیادا نەکەیت وەک خۆیان سەیریت ناکەن هەمیشە بەگومانن لێت وەک چۆن من و تۆی موسوڵمان هەرکەس لەگەڵ مان نوێژ نەکات ڕونەکاتە(#قبلە)ڕوگەوکەمان ولەسەر بڕاومان نەخوات بەموسوڵمانی نازانین..وە دڵنیاش بە کەبەشداریت کردلەهەر شتێک کەتایبەتەبەو بۆنەوە بابشڵێت لەبەر منداڵەکانمە تۆوەک ئەوان حسابت بۆدەکرێت لەدونیا وقیامەی..#واللەاعلم☝️

(#اللەتعالی)خۆمان ماڵ ومنداڵمان بپارێزێت..#اللهم_آمين☝️


#م_نامق_امامی📝

#٣_جمادالثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک وادەزانن ئەگەر دوکەس نوێژیان خوێند بە جەماعەت کەسی سێ یەم هات ئاوا تەنها ئەوکەسەی کە ئیمامەت دەکات بۆی هەیە یەک دو هەنگاو بڕواتە پێشەوە..👇

بەڵام ئەبێت ئەوە بزانین کەئەمە بۆ کاتێک دەبێت کە ئیمام بەردەمی فرانی بو واتە مەجالی چونە پێشەوەی هەبێت ئەگەر مەجال نەبو ئەوا ئیمام پاڵ بەدو نوێژ خوێنەکەی تەنیشتی دەنێت بۆدواوەی ئەوان دەخاتە دواوە ئەمەش بەبەڵگەی ئەو فەرمودەیە👇

لە(#جابر_بن_عبد الله_رضي_الله_عنه) دەگێڕنەوە کە فەرمویەتی (صليت مع النبيﷺ فقمت عن يمينه ثم جاء آخر فقام عن يساره فدفعنا جميعا حتى أقامنا من خلفه)#رواە_مسلم📚

واتە نوێژم خوێند لەگەڵ(#رسولﷺ)لەلای ڕاستی وەستام پاشان کەسێکی تر هات لەلای چەپیەوە لەگەڵمان نوێژی دابەست(#رسولﷺ) پاڵی ناین بۆ دواوە تا لە پشتی خۆیەوە داناین📚

#تێبینی:ئەبێت ئیمام دڵنیابێت کەسێ(#سێیەم) هاتوە نوێژی دابەستوە ئەوکات دەتوانێت یاخۆی پێش کەوێت یا ئەوان بخاتەدواوە..#والله_اعلم 📝

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمابکات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم  ورحمة الله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک لەم ساڵدا پرسیاری ئەوەیان کردوە کە ئایا ڕۆژی(#عرفە) کەدەکەوێتەڕۆژی(#شەممە)وە ئەتوانین بەڕۆژو بین؟؟ چونکە بەڕۆژو بونی ڕۆژی (#شەممە)نەهی لێ کراوە دروست نیە کە تیادا بەڕۆژو بین لەوەڵام ئەم پرسیارەدادەڵێن زانایان دەفەرمون👇

زانایان دەفەرمون ئەوفەرمودەیەکە دەفەرموێت لەڕۆژی (#شەممە) بەڕۆژو مەبن جگەلە ڕوژوی (#فرض) پێچەوانەی زۆرێک لەفەرمەدەی  (#صحيح)ــەکانە بۆیە دەفەرمون (#ضعيف) کاری پێناکرێ 👇

پاشان ئەگەر  بە(#صحيح)ــیشی داننێن دەبێت بزانین ئەوە بۆ کەسێکە کە  بەبێ هۆکار تەنها لە (#شەممە)دا بەڕۆژوبیت  ئەوەیان نابێت  بەڵام ئەگەر هۆکارێک هەبێت  بەهۆی ئەو هۆکارەوە ڕۆژو بگریت بۆنمونە ڕۆژوی قەرز یاخود ڕۆژوی کەسێک کە ڕۆژ نا ڕۆژێک بەڕۆژو دەبێت کە ئەمە(#رسولﷺ) دەفەرموێت باشترین ڕۆژوە یاخود ڕۆژو گرتنی ڕۆژی(#عرفە)کە دەکەوێتە ڕۆژو(#شەممە) ئەمانە هۆکارن بۆیە دەتوانین بەڕۆژو بین هەتا ئەگەر بکەوێتە ڕۆژ(#جمعە)وە یاخود (#شەممە)یاهەر ڕۆژێکیتر چونکە ئەمانە لەساڵدایەک جار دوبارەدەبنەوە بۆنمو(#عرفە)یەکێکە لەڕۆژە هەرەتایبەتەکان... 👇

ڕوۆژی (#عرفە)  یەکێکە لەوڕۆژانەی کەدایکە(#عائشةرضي_اللەعنها)بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرموی (ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة وإنه ليدنو ثم يباهي بهم الملائكة فيقول ما أراد هؤلاء)#رواەمسلم📚

واتە هیچ ڕۆژێک نیەکە(#اللەتعالی) بەئەندازەی ئەو ڕۆژە بەندەکانی لەئاگر ڕزگار بکات دەفەرموێت ئەمانەچیان دەوێت..!؟👇

لەوڕۆژەدا(اللەتعالی) لەحاجیان نزیک دەبێتە نزیک بونەوەیەکە کە شایستەی خۆی بێت بە ئیفتخارەوە پرسیار لە(#ملائکە) دەکات دەفەرموێت ئامانە بەندەکانی منن کە سامانی خۆیان خەرج کردوە وکەسوکاری خۆیانیان بەجێ هێشتوە لەڕێگادورەوە هاتوەن چیان دەوێت جگەلە ڕازی کردن و لێخۆش بون من ..!؟ ئێوەشاهید بن من لەوانە خۆشبو چیان بوێت بۆیان دەکەم پاداشتی ئەوانەم لایخۆم داناوە👇

هەروەها(#رسولﷺ)دەفەرموێیت  لەڕۆژی عەرفەدا کردوەی چاکەو دوعاکردو ذكر كردن و(تسبح وتهليل وتحميد)ئەجرو پاداشتی زۆرترە لەتەواوی ڕۆژەکانی ساڵ☝️

بەتایبەت ڕۆژو گرتنی ڕۆژی عرفە وەک لە فەرمودەکەی(#أبي_قتادة_الأنصاري_رضي_الله عنه)هاتوەکە دەفورموێت(أن رسولﷺ  سئل عن صوم يوم عرفة قال يكفر السنة الماضية والسنة القابلة)#رواە_مسلم📚

واتەپرسیار لە(#رسولﷺ)کرا لەبارەی بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عرفةفەرموی دەبێت هۆیی پاک بونەوە تاوانی ساڵی ڕابردوو
ساڵی داهاتوو📚

کەواتە باڕۆژو گرتنی ڕۆژی (#عرفە) لەدەست نەدەین هەتا ئەگەر بکەوێتە ئەوڕۆژانەشی کە ڕۆژو گرتن تیادا نەهی لێکراوە چونکە ئەم ڕۆژانە تایبەت مەندی خۆیانیان هەیە ودوبارەنابنەوە ئەو نەهیەش ئەم ڕۆژانە ناگرێتەوە...واللەاعلم ☝️

تێبینی: جمهوري زانايان (#رحمهم_اللە) لەبارەی کەفارەتی تاوانی دوساڵ دەفەرمون مەبەست پێی تاوانی بچوکە نەک (#کبائر)گەورە تاوانی (#کبائر)دەبێت تۆبەی لێ بکرێت ونەچێتەوە سەری وپەشیمان بێت ئەگەر حەقی هەرکەسی ێکی لابوئیتر غەیبەتی کردبو یاخود تۆهمەتی  دابوەپاڵی یاخود  دزی لێ کردب ویا تەعەدای لێ کردبو یان ئازاریدابو هەتا ئەگەر  چاوی کەسێکی کوێر کردبو دەستی شکاندبو کەسێکی کوشت بو دەبێت ئامادەبێت بۆ قصاص وتۆڵەلێ سەندەنەوەی یاخود گەردنی خۆی بەوکەسەی ئازاد بکات حەقەکانی  بۆی بگێڕیتەوە دواتر داوای لێ خۆش بون بکات (#اللە_متعال)لێی خۆش ببێت☝️

داواکارم (#اللە_تعالی) ئەجروپاداشتی ڕۆژی عەرەفەمان بە نيصب بكات...#اللهم_آمين ☝️🤲

#م_نامق_إمامي📝

#٧_ذي_الحجة_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami

🌴🌷🌴🌾🌺🌴🌹🌴🌸🌴
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة اللە وبركاته

زۆرێک دەپرسن ئایا بەڕۆژو بون لەڕۆژی (#تاسوعاء و #عاشوراء)واتە(٩ و ١٠)ـی(#محرم) پەیوەندی بەشەهیدی بونی(#إمام_حسين_رضي_اللەعنهما) هەیە کە شیعەبەحسابی خۆیان زۆر گرنگی پێدەدەن..!!؟؟👇

لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێن نەخێر هیچ پەیوەندی بەشیعەوە نیە بەڵکو ئەوان  زۆربەیان هەر بەڕۆژو نابن شیعەکان لە مانگی محرم هەر خەریکی خواردن خواردنەوەن لەزۆربەی مزگەوتەکانیان تا چل ڕۆژ خواردنو خواردنەوەو شیوەنی درۆینە دەگێڕن بەدڵنیایەوە خواردن و خواردنەوە لەگەڵ بەڕۆژو بون جیاوازی زۆرە بۆیە پەیوەندی بەوانەوە نیە بەڵکو ڕۆژگرتن لە دەی(#محرم)چەندها ساڵ پێش شەهید بونی(#امام_حسین_رضي_اللەعنهما) سونەت بوە جا  بۆ بەرچاوڕونی زیاتر بابڕۆینەخزمەتی ئەوفەرمودانە👇

بەڕێزان سەرتا ئەوە بزانین کە مانگی(#محرم) لای(#اللە_متعال) و(#رسولﷺ) تایبەت مەندیەکی خۆی هەیە بەتایبەت ڕۆژی (#١٠_محرم)وەک لەم فەرمودەدا هاتوە👇

(#ابن_عباس_رضي_الله_عنهما) دەفەرموێت(ما رأيت النبي ﷺ يتحرى صيام يوم فضله على غيره إلا هذا اليوم يوم عاشوراء وهذا الشهر يعني شهر رمضان)#رواەالبخاری📚

واتە نەم بینیوەکە(#رسولﷺ)فەضل و  پاداشیی هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی ڕۆژی(#١٠_محرم)وە مانگی(#رمضان)ــی بەگەورە دانابێت و گرنگی پێدابێت ..واتە هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی بەڕۆژو بونی(#١٠_محرم)وە مانگی(#رمضان)ـي پێ گرنگترو گەورەتر نەبوە بۆیە(#یتحری)واتە(#كان شديد الاهتمام)واتە زۆر گرنگی پێدان بە ڕۆژو گرتنی سونەت لەم ڕۆژەدا👇

یەکێک لەگرنگیەکانی ئەم ڕۆژە ئەوەیە کەڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی_علیە_السلام) بەسەر فرعەوندا وەک لەم  فەرمودەدا هاتوە👇

(#عبد الله بن عباس رضي الله عنهما)دەفەرموێت (قدم النبيﷺ المدينة فرأى اليهود تصوم يوم عاشوراء فقال ما هذا قالوا هذا يوم صالح هذا يوم نجى اللە بني  إسرائيل من عدوهم فصامه موسى قال فأنا أحق بموسى منكم فصامه وأمر بصيامه)#رواە البخاری📚

واتە(#رسولﷺ)هاتە(#مدینە)و بینی یهودیەکان واتە جولەکەکانی(#مدینە)بەڕۆژو دەبن لەڕۆژی (١٠/#محرم) ئەویش فەرموی ئەوە چیەئەم ڕۆژە ئەوانیش گوتیان ئەمەڕۆژێکی چاکە ڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی علیه السلام)ـە بەسەر فرعەوندا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە(#اللە)نەوەکانی ئیسرائیلی نەجاتدا لەدەستی فرعەون(#موسی علیه السلام) لەم ڕۆژەدا بەڕۆژو بوە ئەویش فەرموی من ئەحەق ترو لەپێشترم لەئێوە بۆ(#موسی علیەالسلام)بۆیە بەڕۆژو بو فەرمانیشی بەڕۆژو گرتن کرد ئێمەش بەڕۆژو بوین 👇

  لەگێڕانەوەیەکی تردا(فإذا كان العام المقبل إن شاء الله صمنا اليوم التاسع)#رواەمسلم📚

واتە بەهاتنی ساڵێ یاخود ئەگەرمام ساڵی ئایندە(٩/#محرم)میش بەڕۆژو دەبین(#إن_شاءالله) ئەمەش دیارە بۆ موخالەفەکردنی گاور جولکەوکەکان بوە👇

وە هەروەها لەبارەی پاداشتی بەڕۆژو بون لە(١٠/#محرم)(#أبي قتادة الحارث بن ربعي رضي اللەعنه) بۆ دەگێڕیتەو دەفەرموێت(#رسولﷺ) فەرموی(وصيام يوم عاشوراء أحتسب على اللە أن يكفر السنة التي قبله)#رواەمسلم📚

واتە بەڕۆژو بونی(١٠/#محرم)ئومێدم وایە واحسابی لەسەردەکەم  کە ببێتە کەفارەتو سڕینەوەی گوناهو تاوانی ساڵی پێشتر 📚

تیبینی:(#رسولﷺ) نایەوێت لەعیبادە تیشدا وەک کافرو مشریک و یهودیەکان بێت کەچی زۆر  بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا بەناو موسوڵمان بۆ دەست خۆشیور ڕاضي کردنیان  واز لەدین دەهێنن و بست بەبست شوێن گاورو جولکەو کافرو مشریک و علمانی ملحید کەوتوە بەناوی پێکەوە ژیان، بون  بەکۆیلەیان و ئەوانیش نەکەهەرحسابیان بۆناکەن  بەڵکو هەر ڕۆژەو بەجۆرەێک لەدینەکەیان دادەتاشن تا لەبێ دینیەوە سەر دەر دەکەن... #اللەبمان پارێزێت👇

کەواتە بەم بەڵگانە بۆمان دەرکەوت کەبەڕۆژو بونی(٩ـ و ـ١٠/#محرم) یاخود(١٠و١١/#محرم)  بۆکەسێک کەنەیتوانی نۆ بەڕۆژو بێت سونەتەو وەدەبێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێک وە تایبەتیش نیە بەهیچ کافرو مشریکێکەوە☝️

جا باوەک (#رسولﷺ) گرنگیەیکی تەواو بەڕۆژو  بدەیەن بە ئیمان و باوەڕو یەقینێکی تەواو خۆمانی بۆ ئامادەبکەین ئەوانەمان کە دەتوانین با(٩و١٠/#محرم) بگرین باشترە واسونەتە وەئەگەر نەمانتوانی نۆ بەڕۆژو بین با(١٠و ١١/#محرم)بەڕۆژو بین ئەوەشی کە ناتوانێت لەبەرگەرماو کارو کاسبی و ناڕەحەتی دەتوانێت تەنها(١٠/#محرم) بگرێت بۆ ئەوەی لەو پاداشتە بێ بەش نەبێت.. #واللەاعلم☝️

داواکارم (#اللەتعالی)بیکاتە کەفارەتی تاوانەکانمان و ئێمەیش سەر بخات بەسەر فیرعەونەکانی ئەم سەردەمەداوەک چۆن لەم ڕۆژەدا(#موسی علیه السلام)ـی سەرخست بەسەر فرعەوندا...#اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي 📝

#٨_محرم_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک لەئێمە دەزانین کە ڕۆژ گرتن لەم رۆژانەدا بەتای بەت ڕۆژی(#نۆ_و_دە)ــی (#محر)دەبیتە هۆی سرینەوەی تاوانی ساڵێک هەر بۆیە زۆر بەی موسوڵمانان ئەگەر بەڕۆژوش نەبن باوەڕیان بەوە هەیە👇

بەڵام با بزابین تێگەیشتنی(#رسولﷺ)و (#اصحاب_رضي_الله_عنهم)بۆ ڕۆژو گرنی ئەم ڕۆژا نە لەگەڵ موسوڵمانی ئەمڕۆ تاچەندە وەک یەکە سەرتا بۆ زانین هۆکاری بەڕۆژو بونەکەی بابرۆینەخزمەت ئەو فەرمودەیە👇

(#عبد_الله_بن_عباس_رضي_الله_عنهما) دەفەرموێت(قدم النبيﷺ المدينة فرأى اليهود تصوم يوم عاشوراء فقال ما هذا قالوا هذا يوم صالح هذا يوم نجى اللە بني  إسرائيل من عدوهم فصامه موسى قال فأنا أحق بموسى منكم فصامه وأمر بصيامه)#رواە_البخاری📚

واتە(#رسولﷺ)هاتە(#مدینە)و بینی یهودیەکانی(#مدینە)بەڕۆژو دەبن لەڕۆژی (#١٠_محرم) ئەویش فەرموی ئەوە چیەئەم ڕۆژە ئەوانیش گوتیان ئەمەڕۆژێکی چاکە ڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی_علیه_السلام)ـە بەسەر فرعەوندا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە(#اللە)نەوەکانی ئیسرائیلی نەجاتدا لەدەستی فرعەون بۆیە(#موسی_علیه_السلام) لەم ڕۆژەدا بەڕۆژو بوە ئەویش فەرموی من لەپێشترم لەئێوە بۆ(#موسی_علیەالسلام)بۆیە بەڕۆژو بو فەرمانیشی بەڕۆژو گرتن کرد ئێمەش بەڕۆژو بوین 👇

  لەگێڕانەوەیەکی تردا(فإذا كان العام المقبل إن شاء الله صمنا اليوم التاسع)#رواەمسلم📚

واتەئەگەر ساڵی داهاتو هاتەوە اللە ویستی لەسەر بێت نۆی (#محر)ـیش بەڕ ڕۆژو دەبین 📚

زانایان دەفەرمون دیارە مەبەست لەڕۆژێک زیاتر بۆ پێچەوانەی ئەوانە واتە نایەوێت هەتا لە پەرستشدا وەک یهود بێت بەڵام بەدا خەوە زۆرێک لەوانەی بەڕۆژو دەبن لە زۆۆر بەی شتەکانیان ڕێک وەک ئەوانن👇

جا ئەگەر دەڵێن وانیە سەیرێکی حاڵی وڵاتی موسوڵمانان بکەن سەیری دەستور یاساو بەرنامەی خوێندی مەنهەجەکانیان بکەن یا خود سەیرێکی جل و بەرگی خۆتان خێزان و کچ و  و ماڵ و منداڵتان بکەن بزانن جل و بەرگیان  وک هی یهودی نەصارو کافر ملحد نیە؟؟ 👇

سەیر بکەن بزانن ئاخۆ کام لە خۆتان و منداڵەکانتان هۆگری گۆران بێژێک یا ئەکتەرێکو یاخود  یانەیەک یا یار زانێکی یهود نیە بەجۆرێک کە دەبێت جلەکانی ناو یاخود رەسمی ئەوی لەسەر بێت؟؟👇

سەیر بکەن بزانن کام لە منداڵتان سەرو قژی وەک یاریزانە یهودیەکان نیە..؟ 👇

سەیربکەن بزانن کامیان نە بونەتە کۆیلە بەردەم شاوشەو ئای پات و ئەویاریانەی کە هۆکاری نەک دور کەوتنەوە لەدین بەڵکو دور کەونەوە لە هەمو بەهایەکی ئەخلاقی وڕێزو حورمەت  هەتا بگرە وای لێ هاتوەکە قسەکردن ونان خواردنیشی لە کەسێک ئاسای ناچێت👇

سەیرێکی دونیای سۆشیال میدا بکەن بزانن کام لەخۆتان و منداڵەکانتان نەبونەتە کۆیلەی تیک تۆک وفیسبوک و ئینستاگرام یوتویوب و ....کەهۆکارن بۆداڕنین نەک هەر لە دین بەڵکو هەمو بەهایەکی ئەخلاق رەوشتی کۆمەڵایەتی ....!؟👇

ئێستا من دەپرسم ئایا تێگەیشتنی بەڕۆژو بونی ئەم ڕۆژانەی  موسوڵمانانی ئەم سەردەمە وەک تێگەیشتنی (#رسولﷺ) و(#اصحاب_رضي الله_عنهم)....وایە؟؟👇

وەڵامەکەی بۆکەسانێک کە خاوەن عەقڵ و ژیری بن ڕونە بۆکەسانێکیش کە دین داریان وەک عادەت وعورفێک یا خود مەسەڵەحەتێک دین دارن بەڵام هەمو ژیان کفر و شیرک و شوێن کەوتنو چاولێ کردنی کافرو مشریکەکانەو  وەک ئەوە وایە گوێزی بۆ بژمێری 👇

بۆیە بەداخەوە ئەو جۆرە بەناو موسوڵمانانە  پەرستشەکانیشیان بێسودە وەک (#اللە_متعال) دەفەرموێت👇

(وقدمنا الي ما عملوا من عمل فجعلناه هباء منثورا) # سورة_الفرقان_٢٣📚

واتەئەوی کە کردبویان لە خێرو کردەوەی چاکە چونکە شیرک کفریان هەبو وەک تۆزی بەر بادمان لێ کرد بۆیان ...واتەکردەوە چاکەکانیان هیچ سودێکی نیە بۆیان  (#اللەتعالی) تێمان بگەیەنێت لەدین....#اللهم_آمين📚

#م_نامق_امامی📝

#٩_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە(#ابن_عباس_رضي_اللە_عنهما)هاتوە دەفەرموێت(#رسول_اللهﷺ)فەرموی(أقرأني جبريل على حرف فراجعته فلم أزل أستزيده ويزيدني حتى انتهى إلى سبعةأحرف)#رواە_البخاری📚


واتە(#جبریل_علیەالسلام)وەحی بۆ هێنابۆی خوێندمەوە منیش پێداچوونەوەم پێدا کرد دەم گتوتەوە   بەردەوام زیادم دەکرد و ئەویش بۆمی زیاد دەکرد تا گەیشتە حەوت پیت📚

زانایان دەفەرمون قورئان بە حەوت پیت دابەزیوە بۆیە بەپێی شوێنو لەهجەی عرەبی بەحەوت جۆر قراءات  دەخوێدرێتەوە پێی دەگوترێت(قراءةالسبع)دواتر سیانی تري بۆ زیاد کراوە بوە بە دە دەپێی دەگوترێ (#قراءة_العشرة)بریتین 👇

قراءة الامام نافع المدني(قالون و ورش)
الامام عبدالله بن كثيرالمكي(البزی و قنبل)
قراءةالامام ابو عمرو البصري(الدوری والسوسی)
قراءةالامام بن عامرالدمشقي(هشام وابن زکوان)
قراءةالامام عاصم بن ابي النحود الكوفي(شوعبة والحفص)
قراءةالامام حمزةالزيات(حمزة بن هشام و خلال بن خالد)
قرأءةالامام الكسائي
قراءةالامام ابوجعفر المدني
قراءةالإمام يعقوب الصرمي
قراءةالامام خلف العاشر👇

قورئان بەمجۆرانەدەخوێندرێنەوەهەموشي صحيح..#والله_اعلم📚


ئەوەش(#آية)ـێک بەچەن قراءة☝️

#م_نامق_امامی📝

#٥_صفر_١٤٤٦🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبرکاتە

زۆرێک ئەم پرسیارە دەکەنەوە کە ئایا دروستە لە بری ڕوقیە پارەوەرگرتن چونکە هەندێک نەک هەردەڵێن دروستە بەڵکو کردویانە بەکەسابەت و بژێو ژیانیان لەسەرئەوەیە !! هەندێکیش دەڵێن بەهیچ جۆرێک دروست نیە حەرامە..!ئایا کامەیان ڕاسترە..؟👇

وەڵام ئەگەر سەیری بۆ چونی زانایان بکەین دەبینین هەردو بۆچونەکە بەو جۆە ڕەهایە هەڵەیە بۆ زیاتر بەرچاوڕنی بابۆڕینە خزمەت ئەو فەەمودەیە👇

(َبی_سعيد_الخدري_رضي_الله_عنه) دەفەرموێت کۆمەڵێک لە(#اصحاب_رضي_الله_عنهم)لەسەفەرێکدا بەلای هۆزێک دا تێدەپەڕین بەڵام زۆر ماندو بون (هەندێک دەفەرمون لەوێ لایاندا کۆمەڵێک لەخەڵکی ئەوێ هاتنەلایان داوایان کرد روقیە بکەن بۆ گەورەکەیان کەنەخۆشە👇

هەندێکیتر دەفەرمون ئەو کۆمەڵە هاوەڵە داوایان کرد میوان داریان بکەن بەڵام نەیان کرد ئەمە لەکاتێکدا بوە گەورەی هۆزەکەیان مار پێوەی دابوو هەرچی حەکیمە بانگیان کردبون دەرمانیان پێدابو هیچ چاک نەبویەوە بۆیە گوتیان با برۆین بۆلای ئەو کاروانە بزانین ئەوان ڕێگاچارەیەکیان لانیە؟ 👇

ڕۆیشتنە لایان گوتیان(هل فيكم راق ؟فإن سيد الحي لدیغ أو مصاب فقال رجل منهم نعم فأتاه فرقاه بفاتحة الكتاب فبرأ الرجل فأعطي قطيعا من غنم فأبى أن يقبلها وقال حتى أذكر ذلك للنبی ﷺفأتى النبی ﷺ فذكر ذلك له فقال يا رسول اللە ﷺ والله ما رقيت إلا بفاتحة الكتاب فتبسم وقال  وما أدراك أنها رقية ثم قال خذوا منهم واضربوا لي بسهم معكم)#رواە_البخاری_ومسلم👇

واتەپرسیاریان کرد ئێوەکەسێکتان تیایە ڕوقیە بکات گەورەکەمان مارپێوەی داوە؟پیاوێک لە هاوەڵان فەرموی بەڵێ لەڕیوایەتێکدا هاتوە دەفەرموێت روقیەی بۆ بکە ئەگەر چاک بوەیەوە خەڵاتت دەکەین ئەویش(#الفاتحە)ی بەسەردا خوێند(#اللە)شیفای دا ئەوانیش هەندێک مەڕو ماڵاتیان پێدەدەن بەدیاری حەقی چاک بونەوەی نەخۆشەکەیان ئەوانیش(لەڕیوایەرێکدا لەنێوان خۆیاندادابەشی کرد)بەڵام لێردایەکێکیان دەڵێت نابێت دەست کاری بکەین هەتاپرس بە(#رسول_اللەﷺ)نەکەین کەهاتنەوە ڕۆیشتەنە خزمەتی(#رسولﷺ) بۆیان باسکرد کابرا گوتی (#واللە)جگەلە(#الفاحة)هیچم نەخوێند (#رسولﷺ)پێکەنی فەرمەی چۆنت زانی ئەوە بۆ ڕقیەدەبێت(كردي بەسەعبەت لەگەڵیان)فەرموی بیبەن بەشی بکەن لەگەڵ خۆتان بەشی منیش دانێنن📚

ئەمە(#شيخ_الإسلام_ابن تيمية_رحمەالله) دەیکات بەبەڵگە بۆوەر گرتنی پارە یاهەدێ لەروقیە بەمەرجی چاک بونەوە  وەک دەفەرموێت(إذا جعل للطبيب جعلا علی شفاء المريض جاز كما أخذ أصحاب النبيﷺلذين جعل لهم قطيع على شفاء سيد الحي فرقاه بعضهم حتى برئ فأخذوا القطيع فإن الجعل كان على الشفاء لا على الْقراءة)#مجموع_الفتاوى_٢٠_٥٠٧)📚

واتە ئەگەر دکتۆر یاخود کەسێک کەڕوقیە دەکات مەرج بۆ چاک بونەوەی نەخۆش دانێت کە پارەوە بگرێت ئەوادروستە کە چارەسەر بوو واتەعیلاجەکەی یاخود ڕوقیەکە بوە هۆکاری شیفاو چاک بونەوەی نەخۆش دروستە لەبریتی پارە یان هەرشتێک وەبگرێت وەک چۆن هەندێک لە هاوەڵان کە ڕوقێیان کرد بۆ گەورەی هۆزەکە هەندێک مەڕو ماڵاتیان وەرگرت لەبری عیلاجەکە وەریان گرت نەک قورئان خوێندنەکە👇

ئەمەبۆچونی(#جمهوری)زانایانە دروستە لەبریتی چارەسەر و نەتیجەی ڕوقیە بریتی وەر بگیرێت..وەدەبێی بەم مەرجانەبێت👇

یەکەم:نابێت بیکات بەکەسابەتو بژێوی واتە دانیشێت خەڵک بێت ڕوقیەی بۆ بکات ئەمیش پارەوە بگرێت..ئەمە بیدعەیەوە دوروست نیە👇

#دووەم:هەرکات روقیەی کرد بۆ هەرکەس نابێت مەعامەلەی لەسەر بکاتو نرخی لەسەر دانێی وەئەگەر کەسێک هەرچی پێدا دەبێت بێ دەنگ بێت نابێت بەکەمی بزانێ 👇

#سێیەم:هەرچی وەر گرت ئیتر پێش ڕوقیە بێت یا پاشا بەمەرجی چاک بونەوە کە بێت لەبریتی عیلاجەکە وەری بگرێت نەک قورئان خوێندنەکە ئەگەر چاک نەبویەوە دروست نیە هیچی لێ وەر بگرێت👇

#چوارەم:نابێت ئەگەر ڕوقیەی بەسەرئاو دا خوێند دای بەنەخۆش نەخۆشدا پارە یاخود هەدێکەی وەربگرێت ئیتر چاک بو یا نەبو ئەم حەقی خۆی وەر گرێت بەهیچ جۆر دورست نیە ئەگەر چاک نەبویەوە بەوعیلاجە نابێی هیچی لێ وە بگرێت👇

پێنجەم دروست نیە ئافرەت بەبێ پەردە بەبێ محرەم بڕواتە لای وەدروست نیە دەستی بەری کەوێت تەنها پەردەی بەسەردادەت قورئان دەخوێنێت لەگەڵ کەسێکی محرەمی👇

#شەشەم:ئەو کەسەی ڕوقیە دەکات دەبێت شارەزای لە قورئان و فەرمودە هەبێت نەک بەداخەوە زۆرێک لەوانەی ئەمڕۆ ڕوقیەدەکەن هەر بەهەڵ قورئان دەخوێنەوەهیچ شارەزاییان نیە👇

#حەوتەم دەبێت لە(#اللە)بترسێت خەڵک واتی بگەیەنێت شافی تەنها(#اللە)یە نەک ئەو👇

#هەشتەم:نابێت بەهۆ ڕوقیەو کێشەی خەڵکەوە نوێژو عیبادەتوحەقی خێزان ومنداڵی نەدات دورست نیە بەڕوقیە بژێوی یان بۆپەیدابکات📚 

زانایان دەفەرمون بەم مەرجانە دروستە کێشەی نیە بەڵام  ئەوانەی کە بەڕاهای دەڵێن  قورئان خوێندن یائاو فرۆشتن دورستە وە ئەوانەشی کەبەڕەهای دەڵێن دروست هیچ بەڵگەیان نیە..#واللەاعلم☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٣_صفر_١٤٣٩🌙