کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
510 photos
879 videos
95 files
283 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیكم ورحمةالله وبركاته

وەک چۆن هیچ ئازارو ناڕەحەتیەک بێ حیکمەت نیە ئیتر(یاسزای تاوانە یا تاقی کردنەوەی ئیمانە)کەئەمەش هەتاهەتای نیە بەڵکو هەردوکی سزا یاخود پاداشتی خۆی هەیە  هەر بە جۆرەش هیچ خۆشی و ڕەفاهیەت و نیعمەتێک بێ حسابو لێ پرسینەوە نیەو تاقیکردنەوەیەبەڵام ئەمەیان بەندەکان خۆیان دیاریدەکەن کەتاکەی بەردەوام بێت دەتەوێت بزانی چۆن!؟👇

زۆرجار(#اللەتعالی)نیعمەت دەدا بەسەر بەندەکانیدا بەڵام بەهۆی سپڵەیی و پشت کردن لەدین و پێنەزانین ئەو نیعمەتە دەبێتە نەهامەتی ونیقمەت بۆیان ئەمەش (#اللەمتعال) لەقورئاندا لەزۆر شوێندا بەسەرهاتی قەوم گەلانی پێشتری بۆ باس کردوین  بۆ ئەوەی ئێمە پەندی لێوەر بگرین ئەو کردەوە هاڵانەی ئەوان دوبارەنەکەینەوە تا کوفری نیعمەت وتوشی سزای سەختی خۆیمان نەکات..(#الله_تعالى)ئەفەرموێت👇

(وضرب الله مثلا قریة كانت ءامنة مطمىِٕنة یأتیها رزقها رغدا من كل مكان فكفرت بأنعم الله فأذ ٰ⁠قها الله لباس الجوع والخوف بِما كانوا یصنعون(*)ولقد جاۤءهم رسول منهم فكذبوه فأخذهم العذاب وهم ظـٰلمون)#سورةالنحل١١٢_١١٣📚

واتە(#اللەمتعال)نموونەی ھێناوەتەوە بە (خەڵکی) گوند و شارێک کەئارام و دڵنیا بوون هیچ ترسو بیمێکیان نەبو  ڕزق و ڕۆزی زۆریان بۆ دەھات لە ھەموو شوێنێکەوە کەچی بەرامبەر چاکە و نیعمەتەکانی(#اللە)ناسوپاس و سپڵە بوون جا  بەو ھۆیەوە(#اللەمتعال) پۆشاکی برسێـتی و ترس و بیم کرد بەبەری خەڵکەکەیدا لەبەر ئەو کردەوانەی کە دەیانکرد*سوێند بێت به‌ڕاستی ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رێکیان هه‌ر له خۆیان بۆ هات که‌چی به درۆیان زانی و بڕوایان پێنه‌کردو شوێنی نەکەوتن ئه‌وسا سزای سه‌ختی (#اللەتعالی) گرتنی وله‌ناوی بردن چونکە ستەمکاربون📚

لە(#تفسیری)ئەم ئایەتەدا زانایان دەفەرمون تێگەیشتنی هەندێک لە(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) لەوانە  (#ابن_عباس_وابن_مسعود_مجاهد_رضي_الله_عنهم) غەیری ئەوانیش فەرمویانە (#مثلاقرية) ئرو گوندە تا ئەوشارە مەبەستی پێ خەڵکی(#مەککە)یە کە ئەوێ بێجگەلەوەی (#کعبە)ـی پیرۆزی تیادایە شوێنێکی ئارام و پڕخێرو بەرەکەت بوە خەڵک ڕویان تێکردەوە بۆ پەرستش لە هەمو وڵاتانی چواردەوریشەوە دەهاتنە ئەوێ بۆ بازرگانی کردن بەڵام ئەوان کەوتنە شەریک و هاوەڵدانان بەوەی کەحەیوانیان بۆ غەیری(#اللە)سەر دەبڕی واتە بۆ بت(#صنم)ـەکانیا قوربانیان دەکردو گوێیان بەحەرام وحەڵاڵ نەدا ظوڵمو ستەمیان دەکرد خەڵکیان دەچەوساندە مافی فەقیرو کرێکارەکان و کۆیلەو ژێردەستەکانیان دەخوارد (#اللەمتعال) پێغەمبەرێکی لەخۆیان بۆناردن بۆ ئەوەی لەو کفرو ستەم تاوان و نەزانیە ڕزگاریان بکات وسزایان نەدات کەچی بەدرۆیان خستەوە وشوێنی نەکەوتن ئازاری خۆی و شوێن کەوتوانیان داو دەریان کردن و  بۆیە (#اللەمتعال) توشی سزای خۆی کردن👇

وەک(#امام_مسلم_رحمەاللە) بۆمان نەقڵ دەکات لە(ابن_مسعود_رضي_الله_عنه) دەفەرموێت حەوت ساڵ قاتو قڕی برسێتیان تێکەوت وایان لێ هات کە ئێسکی وشکەوەبو  و مردارەوە بویان دەخوارد ئەم ستەمەش خۆیان لەخۆیانیان کرد بەهۆی سەرپێچ کردن و کفرو شیرک و نەزانین قەدری نیعمەت و شوێن نەکەوتینی پێغەمبەرەکەیان وە توشوی ئەو سزاو نەهامەتیە بون لەکاتێکدا لەئەوپەڕی خۆشی و ڕەفاهیەتدا دەژتان پێشتر📚

جائەگەر سەیری(#سورە_قریش) بکەین دەبینین شتێکی زۆریان لێداوانەکراوە جگەلەوەی کە دەفەرموێت(فلیعبدوا رب هـٰذا البیت(*)الذی أطعمهم من جوع وءامنهم من خوف)واتە نهاپەرستش بۆ خاوه‌نی ئه‌م ماڵه پیرۆزه(که‌عبه‌)بکەن*ئه‌و زاته‌ی له‌برسێتی ڕزگاری کردن و خۆراکی پێبه‌خشین و له ترس و بیم پاڕاستوونی📚

ئەگەر بەوردی سەیرێکی  ئەم ئایتانە بکەین و پاشان سەیری حاڵی بەناو موسوڵمانانی ئەمڕۆ بکەین  زۆر بەجوانی ڕون دەبێتەوە بۆمان کە  جیاوازیەکی زۆر یان لەگەڵ قوریش نیە خاوەنی ئەو هەمو نیعمەتەن لە نەوت و گازو زەوی کشتوکاڵی زۆر شت...بەڵام چونکە پشتیان لەدین کردوە وازیان لەشوێن کەوتنی پێغەمبەرەکەیان هێناوەو کار بەقورئان و فەرمودەکانی ناکەن نەیان کردوە بەیاسا و دەتسوری دین وژینیان هاتوین شوێن یاساو دەستوری کفر کەوتون کافرو علمانی بەدۆستو پێشەوا دەزانن شەڕی لەسەردەکەن (موسوڵمانی ئەهلی توحیدی بۆ دەکوژن دەری دەکەن و زندان و برسی دەکەن)لەپێناویاندا دەبینین هەروا ژێر دەستە چەو ساوە زەلیلن و نەک هەر نابنە خاوەنی هیچ نیعمەتێک بەڵکو ماعشو مافیشیان زەوت دەکەن کرێی کەسابەت  وخزمەت کاریەکەی خۆشیان پێ نادەن ئەگەر داواشی بکەن و بڕۆنەسەر جادە بەناەی ئاژاوەگێڕ و ئیڕاهبیەوە مەسیریان فەصڵ کردنو زندانی کردنو لێدانە....حاڵیشتان هەروادەبێت هەتا دەگەڕێنەوە لای (#اللەمتعال)وشوێن(#رسول_ﷺ) نەکەون قورئان وفەرمودەنەکەنە دەستور یاسای دین وژینیان....📝 

(#اللەتعالى)بمانکات بەشون کەوتەی(#رسولﷺ)برایەتی بخاتەنیوانمان عیزەتمان بۆ بگێڕێتەوە...#اللهم_آمين🤲

#م_نامق_امامی📝

#٢٤_جمادألأول_١٤٤٥🌙



https://t.me/iyimami