کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
510 photos
879 videos
95 files
283 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بەگشتی هیچ گومان لەوەدا نیەکە مانگی #رجب یەکێ کە مانگە هەرەگەورەکانی ساڵ(#اللە متعال)لە(#القرآن)ـدا دەفەرمەێت👇


إن عدة الشهور عند الاللَّه اثنا عشر شهرا فی كتـٰب اللَّه یوم خلق السمـٰو ٰ⁠ت والأرض منها أربعة حرم ذ ٰ⁠لك الدین القیم فلا تظلموا فیهن أنفسكم وقـٰتلوا المشركین كاۤفة كما یقـٰتلونكم كاۤفة واعلموا أن اللَّه مع المتقین)سورة/التوبة/ ٣٦📚

واتە بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای(اللەتعالی) دوانزه مانگه‌ له‌کتێبی (اللەمتعال)له(#لوح المحفوظ)دا دیاریکراوه‌هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌ #چوار مانگی بەحه‌رام داناوە هه‌ر ئه‌وه‌یه دین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا ظولم له خۆتان مه‌که‌ن ئێوە شەڕ به‌رپا مه‌که‌ن به‌ڵکو ته‌نها دژی ئەو موشریکانەی کەشەڕەتان لەگەڵ دەکەن هه‌مووتان شەڕ بکەن به گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه شەڕدەکەن به‌گشتی ئینجا بشزانن که(الله)هاوکارو یارمەتی دەری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ترسن تقواوکارو پارێزکارن📚

مانگی(#رجب)یش یەکێکە لەم چوارمانگە پیرۆزە حەرام کراوانە بەبەڵگەی فەرمودەکەی (أبي بكرة نفيع بن الحارث)کە دەفەموێت (رسولﷺ) فەرموی(إن الزمان قد استدار كهيئتە يوم خلق الله السموات والأرض السنة اثنا عشر شهرا منها أربعة حرم ثلاث متواليات ذو القعدةوذو الحجة والمحرم ورجب مضر الذي بين جمادى وشعبان)رواە البخاری ومسلم📚

واتە زەمەن یاخود کات سوڕانەوەى تەواو کرد وگەڕایەوە وەکو ئەو ڕۆژەی(اللەمتعال) ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد ساڵێک دوازدە مانگە چوار مانگیان حەرامکراون (پیرۆزن)سیانیان لەدوای یەکن (#ذو القعدة)و(#ذو الحجة)و (#المحرم) و(#رجب مضر)کەلەنێوان(#جمادی #الاخرو...#وشعبان)ـدایە📚

کەواتە هیچ گومان نیەکەمانگی #رجب یەکێکە لە چوارمانگەپیرۆزە حەرام کراوەکان بۆیە هەرکەسێک هەر عیبادەتێکی کرد هیچ کەس ناتوانێت بڵێت بیدعەی کردوە کەمادەم تایبەتی نەکردوە بە مانگی(#رجب)چونکە چاکەکردن لەم مانگاندا خێری زۆرە هەروەها خراپەکردنیش لەمانگانەدا تاوانی زیاترە لەمانگەکانی تر👇

بۆیە با زیاتر ئاگاداری کردارو ڕەفتاوگوفتارمان بین لەم مانگەدا زیاتر بەخۆماندا بچینەوە هەوڵ بدەین زۆرترین کات دەم بە(#ذكر)و#دوعاو (#قرآن) خوێندو چاکە کردن بین زۆرتر ئاگامان لە#نوێژەکانمان بێت بەتایبەت #نوێژی جەماعەت #وسونەتەکانی پێش نوێژ ودوای نوێژ ویردەکانی دوای نوێژو هەمو ئەویردانەی تر  کەواریدە وەهەروەها بائاگامان لە موسوڵمانان و کەسوکارمان بێت ئازاریان نەدەین نەیان ڕەجێنین هاوکاریان بین لە خۆشیو ناخۆشیەکاندا بەدەمیانەوە بین سەردانیان بکەین هەواڵیان بپرسین هەرنەبێت دوعایان بۆ بکەین👇

تێبینی:ئاگاداربە ئەمانە هەمو بۆ ئەوەیە خۆت بپارێزێت لە وەی توشی تاوان نەبیت ئەگەرنا هیچێک لەمانە نابێت تایبەت بکرێت بە مانگی(#رجب)ـوە بەڵکو بۆ وریاکردنەوەیە کردەوەکانی ڕۆژانەی خۆتە هەنو ڕۆژێکی ساڵ دەبێت ئاگات لەمابەبێت هیچێکی زیادە مەکە لەم مانگەدا چونکە بەڵگەیەکی(#صحيح)و (#ثابت) نیە بۆ بەڕۆژو بون ێکی تای بەت یاخێرکردن یا دوعا یانوێژێک یا ویردێکی تایبەت لەم مانگەدا...واللەاعلم☝️

داواکارم لە(اللە تعالى)شارەزای #دینەکەیمان بکات بۆ ئەوەی #خۆمان کاری پێ بکەین وەنیەتیشمان #خالص بكات  وەک خۆی ڕونی کەینەوە...اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٥/#رجب/١٤٤٤🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

#بەڕێزان هەمیشەگوتومانەوەدەشڵێین عیبادەت دەبێت پێی بەڵگەی(#قرآن)و(#حديث_صحيح)ئینجا قبوڵە ئەمەش فەرمانی (#اللەمتعال)وە(#رسولﷺ)وەتێگەیشتنی زانایانی هەرچوار سەر مەذهەبەکەشە👇

بەڵام بەداخەوە هەندێک تێگەیشتنی زانیان نەک هەر ڕەدی دەکەنەوە بەڵکوبەتەشریعي دادەنێین حوکمی موشیروک وکافردەدەنەپاڵیان هەندێکیش کوێرانە قسەی زانایان پێش(#قرآن)و(#حديث)دەخەن هەرچەندباسی بەڵگەیان بۆدەکەیت یەک سەر دەڵێن فڵانەزانا یاخود من فڵانە(#مذهب)ـم لەکاتێکدا ئەم دو تێ گەیشتنە هەردوکي لەئەو پەڕی نەزانینەوەیە نەشارەزای بە فەرمانی(#اللەتعالی)و(#رسولﷺ) هەوروەها پێچەوانەی تێگەیشتن زانايانی سەر(#مذهب)ـيشە بۆزیاتر بەرچاو ڕونی با بڕۆینە خزمەت بەڵگەکان👇

سەرەتا(#اللەتعالی)ئاگادارمان دەکاتەوە دەفەرموێت(يا أيها الذين آمنوا أطيعوا الله وأطيعوا الرسول ولا تبطلوا أعمالكم) #سورةمحمد/٣٣📚

واتەئه‌ی ئه‌وانەی باوه‌ڕتان هێناوه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی(#اللەمتعال)فه‌رمانی(#رسولﷺ)بن کاروکرده‌وه‌چاکه‌کانتان پووچ وبەتاڵ مەکەنەوە📚

لە(#آية)ـتێکیتردائەفەرموێت(من يطع الرسول فقدأطاع اللەومن تولى فماأرسلناك عليهم حفيظا) #سورةالنساء/٨٠📚

ئه‌وه‌ی گوێڕایەڵی(#رسولﷺ)بکات ئەوا گوێڕایەڵی(#اللەتعالی)ـی کردووه‌ ئه‌وه‌ش پشتی تێکردو شوێنی نەکەوت(بەدڵنیایەوەخۆی زەرەی کردوە)خۆئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌بیان پارێزێت📚

هەروەها(#أبي_هريرةرضي_اللەعنه) ئەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرموی(كل أمتي يدخلون الجنةإلامن أبى)قيل ومن يأبى يارسول الله؟ قال(من أطاعني دخل الجنة ومن عصاني فقدأبى)#رواەالبخاري📚

واتەهەموئومەتی من دەچنەبەهەشتە جگەلەوەی نەیەوێت سەرپێچی بکات گوترا کێیە نایەویت وسەرپێچی دەکات ئەی (#رسولﷺ)فەرموی ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە ئەوەی بەپێچەوانەی فەرمانەکانم بکات ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە دەچێیە جەهەنمەوە📚


وەلەدایکە(#عائشةرضي اللەعنها)بۆمان دەگێڕنەوەکە(#رسولﷺ)فەرمویەتی(من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منەفهورد)#متفق علیە📚

واتەهەرکەسێک لەپەرستشداهەرکردەوەیەک دابهێنێت فەرمانەی ئێمەی لەسەرنەبێت ئەوا ئەو کردەوەداهێنراوەڕەد دەکرێتەوە📚


لە(#رواية)ـیەتێکی تردا(من عمل عملاليس عليەأمرنافهورد)#متفق عليه📚

واتە(ھەرکەسێک هەر کردەوەیەک بکات کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ئەو کردەوەیە وەرناگیرێت و ڕەد دەکرێتەوە📚  

کەواتەلێرەداڕونە کەدەبێت هەمو کردەوەیەکی وەک پەرستشو عیبادەتو کردەوەی خێربۆ ئەوەی قبوڵ بێت ئەبێت بەپێ شوێن کەوتنی قورئان فەرمودە بێت👇

ئەمەتێگەیشتنی ئێمەنیەبەڵکو تێگەیشتنی زانایانی هەرچوارسە(#مذهب)ـەکەشە کەقسەی هەرکەسێک پێچەوانەی(#قرآن)و(#حديث صحيح)وەرگیراونیەنابێتەبەڵگەوەڕدی دەکەنەوەکەخەڵک شوێنیان بکەوێت ئەوەش هەندێک لەوتەکانی خۆیان👇

(#إمام_أبوحنيفةرحمەالله)دەفەرموێت(إذا قلت قولا يخالف كتاب اللە وخبر الرسول فاتركوا قولي إذا كان قول الصحابة يخالفه اركو قولي لقول الصحابة رضي اللە عنهم)#الإيقاظ٥٠📚

واتە ئەگەرشتێکم گوت خیلاف يا پێچەوانەی کتبێ(اللەمتعال)و(#رسولﷺ)بو ئەواتەرکی قسەی من بکەن وەلای بنێن شوێن ئەوەبکەون هەتا وتەی(#اصحاب_رضي الله عنعهم)ــيش بەهەمان شێوە کە هات ئەوەشوێن قسەی ئەوان بکەون شوێن من مەکەون📚

وە(#إمام مالك رحمەالله)دەفەرموێت(إنما أنا بشر أخطئ وأصيب فانظروا في رأيي فكل ما وافق الكتاب والسنة فخذوه وكل مالم يوافق الكتاب والسنة فاتركوه)#جامع_البيان_العلم/٧٧٥/١📚

واتەمنیش مرۆڤم دەکەومەهەڵەوەو ڕاستیش دەکەم و لەکاتی ڕونکردنەوەی شتەکاندا سەیری بۆ چونەکانم بکەن هەرشتێکم لەگەل(#قرآن)و(#حديث) هاتەوەو موافەقەی ئەوان بو ئەوە وەری بگرن شوێنی بکەون هەرچیش موخالەفە قورئان و فەرمودە بو وازی لێبهێنن شوێنی مەکەون📚

هەروها(#إمام_الشافعي_رحمەالله) ئەفەرموێت(كل ماقلته فكان من رسولﷺخلاف قولي مماصح فهو اولي ولا تقلدوني)#سيراعلام_النبلاء/٢٤٧/٨📚

واتە هەرشتێکم گوت پێچەوانەی فەرمودەی ڕاستی(#رسولﷺ)بێت ئەوە شوێن قسەکەی من مەکەون تەقلیدی من مەکەن واتە شوێن فەرمودەکە بکەون 📚

وە(إمام أحمدرحمەالله)دەفەرموێت (لاتقلدني ولاتقلد مالكاولاالشافعي ولاالأوزاعي ولاالثوري وخذ من حيث اخذوا)#اعلام_الموقعين/١٣٩/٢📚

واتەتەقلیدیاشوین من مەکەوەن شوێن(#مالك_والشاقيعي_والأوزاعي_والثواري..)مەکەون بەڵکو دین لەوێوە وەرگرن کە ئەوان لێوەیان وەریان گرتوە📚

کەواتەلێرەدا ڕونەکەزانایان نەموشەریعن تاپێیان بگوترێت موشریک نەمەعصوميشن تا هەموشتێکیان پێکابێت بەڵکو وەک خۆیان دەفەرمون هەرشتێکمان گوت پێچەوانەی(#قرآن)و(#حديث_صحيح)بوئەوا ڕەدی کەنەوەشوێنی مەکەون👇

#اللەتعالی شارەزایدینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان(#خالص)بكات وەک خۆی ڕونی بکەینەوە..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

٣/#صفر/١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆر جار گوێمان لە مامۆستایان(#خطيب) وتار بێژان دەبێت باس لە سونەتەکانی ڕۆژی(#جمعة)واتەهەینی دەکەن  بۆ موسوڵمان  بەڵام بەداخەوە زۆر بەی زۆریان  وەک ئەوەی  خۆیان  گەیشتبن بەیەقین نەبە سەرو سیماو ڕوخسار و جلو پۆشاکیان سونەتیان پێوە دیارە  نە بە نوێژ و(#خطب)ـەوتارو پەرستشەکانیشان لەسەر سونەتن بۆیە ئێمەش ڕویان تێ دەکەین و دەڵێن  ئاگاداربن وەک(#حاخام)ــە کانی یهود قەشەکانی(#نصارا)مەبن کە (#اللەتعالی)پێیان دەفەرموێت👇

(اتأمرون الناس بالبر وتنسون أنفسكم وأنتم تتلون الكتاب افلا تعقلون)#سورة_البقرة_٤٤📚

واتەئایا فەرمان بەسەر خەڵکیدا دەدەن بەچاکەو(باسی سونەت و چۆنیەتی پەرستش کردنی(#اللە)بۆ خەڵک دەکەن)؟ وە خۆتان لەبیر دەکەن(لەکاتێکدا)کەئێوە یەهود(#التورات)ومەسیحیەکان(#الإنجیل) موسوڵمان(#القرآن) دەخوێننەو ئەی ئێوەو ژیر نابن و تێ ناگەن خۆشتان کاری پێبکەن؟!!📚

کەواتە ئەگادار بن ئێوە وەک یەهودو مەبن فەرمانیان بەچاکەدەکرد بەخەڵک و خۆیان بیر کردبو چونکە (#اللەمتعال)دەفەرموێت👇

(يأيها الذين آمنوأ لم تقولون ما لا تفعلون(*)كبر مقتا عند الله ان تقولوا ما لا تفعلون)#سورة_صف_آية٢_٣📚

واتە ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە شتانێک مەڵێن بەخەڵکی کە (لەکاتێکدا خۆتان دەتوان کاری پێ بکەن) بەڵام نایکەن(*)چونکە مایەی خەشم و ڕق و توڕەییە لای(#الله_متعال)کە قسەیەك بڵێن خۆتان کاری پێنەكەن📚

بەداخەوا ئەوانەی کە لەسەر منبەرو لە و تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە وتار بۆ خەڵکی دەدەن و باسی سونەتەکانی ڕۆژی(#جمعة) دەکەن خۆیشیان ڕێک کردەوەکانیان پێ چەوانەی سونەتی(#رسول_اللەﷺ)ــیە لەزخۆۆر شتدا بەتایبەت لە کاتی  وتارو نوێژەکانیاندا بەبەڵگەی ئەوفەرمودەیە👇

لە(#عماربن_ياسر_رضي_الله_عنهما) دەفەرموێت گوێم لێ بو(#رسول_اللەﷺ) فەرموی (إن طول صلاة الرجل وقصر خطبته مئنة من فقهه فأطيلوا الصلاة وأقصروا الخطبة )#رواه_مسلم📚

واتە درێژكردنەوەی نوێژ و كورت كردنەوەی (#خطبة)واتە وتاری هەینی نیشانەی (#عيلم)زانست و تیگەیشتنی  (#خطیب)ـە واتەوتاربێژەكەیە بۆیە نوێژەكانتان درێژ بكەنەوەو (#خطبة) وتارەکانتان كورت بكەنەوە 📚

بەداخەوە ئێستا وتارەکان دەگاتە چل خولەک و پەنجا خولەک نوێژەکان بەکورت ترین کات تەواو دەبێت ئیتر ئەمە لەبەر نەبونی عیلم و زانست و نەشارەزابونە بەسونەت یا خود گوێ نەدان بەسونەتەو تەنها خۆدەرخستەنە؟؟! وەڵامەکەی بۆ خوێنەرو مامۆستایان بەجێ دەهێڵم نیەتەکەش...#والله_أعلم☝️

(#اللەتعالی) شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین  و نیەتمان(#خالص)  بکات ڕونی کەینەوە..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢_جماد_الثاني١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami