کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
495 photos
859 videos
95 files
245 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
والله تعالى ئەفەرموێت(وَجَاءُوا عَلَىٰ قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ ۚ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًا ۖ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ۖ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ)#یوسف١٨📚

براکانی(#وسف_علیەسلام) کراسێکیان خوێناوی کردوهێنایان بۆ باوکیان کەبڕوایان پێ بکات گورگ خواردویەتی بەڵام باوکیان واتە(#یعقبوب_علیەالسلام) گوتی نەخێروانیە خۆتان ئەمکارەتان کردوە بۆیەمنیش باوەڕتان پێناکەمو(#صبر)ئارام دەگرم وەتەنها(#اللە) داوای هاوکارییارمەتیلێدەکرێت📚


#م_نامق_امامي📝

_محرم_١٤٤٦🌙



https://t.me/iyimami
وەڵامەکەی ڕونەبەڵام موشریک و گومڕاکەرانی شيعەی رافضي نایانەوێت خەڵک ئەوڕاستیە بزانێت بۆیە ئەوەبەرچاوڕنیەمانداموسوڵمانان ئەم ڕاستیانەبزانن نەخەڵێتن بپاڕێنەوە (#اللەتعالي)لەگومراکەرانو موشتیکان بمان پارێزێت...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق ٩_إمامي📝

#٤محرم_١٤٤٥📝


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة اللە وبركاته

زۆرێک دەپرسن ئایا بەڕۆژو بون لەڕۆژی (#تاسوعاء و #عاشوراء)واتە(٩ و ١٠)ـی(#محرم) پەیوەندی بەشەهیدی بونی(#إمام_حسين_رضي_اللەعنهما) هەیە کە شیعەبەحسابی خۆیان زۆر گرنگی پێدەدەن..!!؟؟👇

لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێن نەخێر هیچ پەیوەندی بەشیعەوە نیە بەڵکو ئەوان  زۆربەیان هەر بەڕۆژو نابن شیعەکان لە مانگی محرم هەر خەریکی خواردن خواردنەوەن لەزۆربەی مزگەوتەکانیان تا چل ڕۆژ خواردنو خواردنەوەو شیوەنی درۆینە دەگێڕن بەدڵنیایەوە خواردن و خواردنەوە لەگەڵ بەڕۆژو بون جیاوازی زۆرە بۆیە پەیوەندی بەوانەوە نیە بەڵکو ڕۆژگرتن لە دەی(#محرم)چەندها ساڵ پێش شەهید بونی(#امام_حسین_رضي_اللەعنهما) سونەت بوە جا  بۆ بەرچاوڕونی زیاتر بابڕۆینەخزمەتی ئەوفەرمودانە👇

بەڕێزان سەرتا ئەوە بزانین کە مانگی(#محرم) لای(#اللە_متعال) و(#رسولﷺ) تایبەت مەندیەکی خۆی هەیە بەتایبەت ڕۆژی (#١٠_محرم)وەک لەم فەرمودەدا هاتوە👇

(#ابن_عباس_رضي_الله_عنهما) دەفەرموێت(ما رأيت النبي ﷺ يتحرى صيام يوم فضله على غيره إلا هذا اليوم يوم عاشوراء وهذا الشهر يعني شهر رمضان)#رواەالبخاری📚

واتە نەم بینیوەکە(#رسولﷺ)فەضل و  پاداشیی هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی ڕۆژی(#١٠_محرم)وە مانگی(#رمضان)ــی بەگەورە دانابێت و گرنگی پێدابێت ..واتە هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی بەڕۆژو بونی(#١٠_محرم)وە مانگی(#رمضان)ـي پێ گرنگترو گەورەتر نەبوە بۆیە(#یتحری)واتە(#كان شديد الاهتمام)واتە زۆر گرنگی پێدان بە ڕۆژو گرتنی سونەت لەم ڕۆژەدا👇

یەکێک لەگرنگیەکانی ئەم ڕۆژە ئەوەیە کەڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی_علیە_السلام) بەسەر فرعەوندا وەک لەم  فەرمودەدا هاتوە👇

(#عبد الله بن عباس رضي الله عنهما)دەفەرموێت (قدم النبيﷺ المدينة فرأى اليهود تصوم يوم عاشوراء فقال ما هذا قالوا هذا يوم صالح هذا يوم نجى اللە بني  إسرائيل من عدوهم فصامه موسى قال فأنا أحق بموسى منكم فصامه وأمر بصيامه)#رواە البخاری📚

واتە(#رسولﷺ)هاتە(#مدینە)و بینی یهودیەکان واتە جولەکەکانی(#مدینە)بەڕۆژو دەبن لەڕۆژی (١٠/#محرم) ئەویش فەرموی ئەوە چیەئەم ڕۆژە ئەوانیش گوتیان ئەمەڕۆژێکی چاکە ڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی علیه السلام)ـە بەسەر فرعەوندا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە(#اللە)نەوەکانی ئیسرائیلی نەجاتدا لەدەستی فرعەون(#موسی علیه السلام) لەم ڕۆژەدا بەڕۆژو بوە ئەویش فەرموی من ئەحەق ترو لەپێشترم لەئێوە بۆ(#موسی علیەالسلام)بۆیە بەڕۆژو بو فەرمانیشی بەڕۆژو گرتن کرد ئێمەش بەڕۆژو بوین 👇

  لەگێڕانەوەیەکی تردا(فإذا كان العام المقبل إن شاء الله صمنا اليوم التاسع)#رواەمسلم📚

واتە بەهاتنی ساڵێ یاخود ئەگەرمام ساڵی ئایندە(٩/#محرم)میش بەڕۆژو دەبین(#إن_شاءالله) ئەمەش دیارە بۆ موخالەفەکردنی گاور جولکەوکەکان بوە👇

وە هەروەها لەبارەی پاداشتی بەڕۆژو بون لە(١٠/#محرم)(#أبي قتادة الحارث بن ربعي رضي اللەعنه) بۆ دەگێڕیتەو دەفەرموێت(#رسولﷺ) فەرموی(وصيام يوم عاشوراء أحتسب على اللە أن يكفر السنة التي قبله)#رواەمسلم📚

واتە بەڕۆژو بونی(١٠/#محرم)ئومێدم وایە واحسابی لەسەردەکەم  کە ببێتە کەفارەتو سڕینەوەی گوناهو تاوانی ساڵی پێشتر 📚

تیبینی:(#رسولﷺ) نایەوێت لەعیبادە تیشدا وەک کافرو مشریک و یهودیەکان بێت کەچی زۆر  بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا بەناو موسوڵمان بۆ دەست خۆشیور ڕاضي کردنیان  واز لەدین دەهێنن و بست بەبست شوێن گاورو جولکەو کافرو مشریک و علمانی ملحید کەوتوە بەناوی پێکەوە ژیان، بون  بەکۆیلەیان و ئەوانیش نەکەهەرحسابیان بۆناکەن  بەڵکو هەر ڕۆژەو بەجۆرەێک لەدینەکەیان دادەتاشن تا لەبێ دینیەوە سەر دەر دەکەن... #اللەبمان پارێزێت👇

کەواتە بەم بەڵگانە بۆمان دەرکەوت کەبەڕۆژو بونی(٩ـ و ـ١٠/#محرم) یاخود(١٠و١١/#محرم)  بۆکەسێک کەنەیتوانی نۆ بەڕۆژو بێت سونەتەو وەدەبێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێک وە تایبەتیش نیە بەهیچ کافرو مشریکێکەوە☝️

جا باوەک (#رسولﷺ) گرنگیەیکی تەواو بەڕۆژو  بدەیەن بە ئیمان و باوەڕو یەقینێکی تەواو خۆمانی بۆ ئامادەبکەین ئەوانەمان کە دەتوانین با(٩و١٠/#محرم) بگرین باشترە واسونەتە وەئەگەر نەمانتوانی نۆ بەڕۆژو بین با(١٠و ١١/#محرم)بەڕۆژو بین ئەوەشی کە ناتوانێت لەبەرگەرماو کارو کاسبی و ناڕەحەتی دەتوانێت تەنها(١٠/#محرم) بگرێت بۆ ئەوەی لەو پاداشتە بێ بەش نەبێت.. #واللەاعلم☝️

داواکارم (#اللەتعالی)بیکاتە کەفارەتی تاوانەکانمان و ئێمەیش سەر بخات بەسەر فیرعەونەکانی ئەم سەردەمەداوەک چۆن لەم ڕۆژەدا(#موسی علیه السلام)ـی سەرخست بەسەر فرعەوندا...#اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي 📝

#٨_محرم_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(أبي قتادة الحارث بن ربعي رضي اللەعنه) بۆ دەگێڕیتەوە دەفەرموێت(رسولﷺ) فەرموی(وصيام يوم عاشوراء أحتسب على اللە أن يكفر السنة التي قبله)رواەمسلم📚

واتە بەڕۆژو بونی(١٠/محرم)ئومێدم وایە واحسابی لەسەردەکەم  کە ببێتە کەفارەتو سڕینەوەی گوناهوتاوانی ساڵی پێشتر📚

داواکارم لە(اللە تعالی) لە پاداشتی بەڕۆژو بونی نۆ و دەی (محرم)  مەحرومان نەکات ...اللهم آمين☝️

تێبینی: ئەوکەسانەی کە بۆیان سەختە ناتوانن دوو ڕۆژ بە ڕۆژو بن لەبەر کارو جەوی گەرماو نەخۆشی وەپێشیان خۆشە لەوپاداشتە مەحروم نەبن دەتوانن تەنها (١٠/محرم)بەڕۆژوبن.. واللەاعلم☝️

بۆزانیاری زیاتر وەڵامی هەندێک گومان   لەسەر ڕۆژو گرتنی نۆ و دەی محرم ئەو نوسینەی خوارەوە👇


.نامق  إمامي📝

٨/محرم/١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک لەئێمە دەزانین کە ڕۆژ گرتن لەم رۆژانەدا بەتای بەت ڕۆژی(#نۆ_و_دە)ــی (#محر)دەبیتە هۆی سرینەوەی تاوانی ساڵێک هەر بۆیە زۆر بەی موسوڵمانان ئەگەر بەڕۆژوش نەبن باوەڕیان بەوە هەیە👇

بەڵام با بزابین تێگەیشتنی(#رسولﷺ)و (#اصحاب_رضي_الله_عنهم)بۆ ڕۆژو گرنی ئەم ڕۆژا نە لەگەڵ موسوڵمانی ئەمڕۆ تاچەندە وەک یەکە سەرتا بۆ زانین هۆکاری بەڕۆژو بونەکەی بابرۆینەخزمەت ئەو فەرمودەیە👇

(#عبد_الله_بن_عباس_رضي_الله_عنهما) دەفەرموێت(قدم النبيﷺ المدينة فرأى اليهود تصوم يوم عاشوراء فقال ما هذا قالوا هذا يوم صالح هذا يوم نجى اللە بني  إسرائيل من عدوهم فصامه موسى قال فأنا أحق بموسى منكم فصامه وأمر بصيامه)#رواە_البخاری📚

واتە(#رسولﷺ)هاتە(#مدینە)و بینی یهودیەکانی(#مدینە)بەڕۆژو دەبن لەڕۆژی (#١٠_محرم) ئەویش فەرموی ئەوە چیەئەم ڕۆژە ئەوانیش گوتیان ئەمەڕۆژێکی چاکە ڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی_علیه_السلام)ـە بەسەر فرعەوندا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە(#اللە)نەوەکانی ئیسرائیلی نەجاتدا لەدەستی فرعەون بۆیە(#موسی_علیه_السلام) لەم ڕۆژەدا بەڕۆژو بوە ئەویش فەرموی من لەپێشترم لەئێوە بۆ(#موسی_علیەالسلام)بۆیە بەڕۆژو بو فەرمانیشی بەڕۆژو گرتن کرد ئێمەش بەڕۆژو بوین 👇

  لەگێڕانەوەیەکی تردا(فإذا كان العام المقبل إن شاء الله صمنا اليوم التاسع)#رواەمسلم📚

واتەئەگەر ساڵی داهاتو هاتەوە اللە ویستی لەسەر بێت نۆی (#محر)ـیش بەڕ ڕۆژو دەبین 📚

زانایان دەفەرمون دیارە مەبەست لەڕۆژێک زیاتر بۆ پێچەوانەی ئەوانە واتە نایەوێت هەتا لە پەرستشدا وەک یهود بێت بەڵام بەدا خەوە زۆرێک لەوانەی بەڕۆژو دەبن لە زۆۆر بەی شتەکانیان ڕێک وەک ئەوانن👇

جا ئەگەر دەڵێن وانیە سەیرێکی حاڵی وڵاتی موسوڵمانان بکەن سەیری دەستور یاساو بەرنامەی خوێندی مەنهەجەکانیان بکەن یا خود سەیرێکی جل و بەرگی خۆتان خێزان و کچ و  و ماڵ و منداڵتان بکەن بزانن جل و بەرگیان  وک هی یهودی نەصارو کافر ملحد نیە؟؟ 👇

سەیر بکەن بزانن ئاخۆ کام لە خۆتان و منداڵەکانتان هۆگری گۆران بێژێک یا ئەکتەرێکو یاخود  یانەیەک یا یار زانێکی یهود نیە بەجۆرێک کە دەبێت جلەکانی ناو یاخود رەسمی ئەوی لەسەر بێت؟؟👇

سەیر بکەن بزانن کام لە منداڵتان سەرو قژی وەک یاریزانە یهودیەکان نیە..؟ 👇

سەیربکەن بزانن کامیان نە بونەتە کۆیلە بەردەم شاوشەو ئای پات و ئەویاریانەی کە هۆکاری نەک دور کەوتنەوە لەدین بەڵکو دور کەونەوە لە هەمو بەهایەکی ئەخلاقی وڕێزو حورمەت  هەتا بگرە وای لێ هاتوەکە قسەکردن ونان خواردنیشی لە کەسێک ئاسای ناچێت👇

سەیرێکی دونیای سۆشیال میدا بکەن بزانن کام لەخۆتان و منداڵەکانتان نەبونەتە کۆیلەی تیک تۆک وفیسبوک و ئینستاگرام یوتویوب و ....کەهۆکارن بۆداڕنین نەک هەر لە دین بەڵکو هەمو بەهایەکی ئەخلاق رەوشتی کۆمەڵایەتی ....!؟👇

ئێستا من دەپرسم ئایا تێگەیشتنی بەڕۆژو بونی ئەم ڕۆژانەی  موسوڵمانانی ئەم سەردەمە وەک تێگەیشتنی (#رسولﷺ) و(#اصحاب_رضي الله_عنهم)....وایە؟؟👇

وەڵامەکەی بۆکەسانێک کە خاوەن عەقڵ و ژیری بن ڕونە بۆکەسانێکیش کە دین داریان وەک عادەت وعورفێک یا خود مەسەڵەحەتێک دین دارن بەڵام هەمو ژیان کفر و شیرک و شوێن کەوتنو چاولێ کردنی کافرو مشریکەکانەو  وەک ئەوە وایە گوێزی بۆ بژمێری 👇

بۆیە بەداخەوە ئەو جۆرە بەناو موسوڵمانانە  پەرستشەکانیشیان بێسودە وەک (#اللە_متعال) دەفەرموێت👇

(وقدمنا الي ما عملوا من عمل فجعلناه هباء منثورا) # سورة_الفرقان_٢٣📚

واتەئەوی کە کردبویان لە خێرو کردەوەی چاکە چونکە شیرک کفریان هەبو وەک تۆزی بەر بادمان لێ کرد بۆیان ...واتەکردەوە چاکەکانیان هیچ سودێکی نیە بۆیان  (#اللەتعالی) تێمان بگەیەنێت لەدین....#اللهم_آمين📚

#م_نامق_امامی📝

#٩_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
👇👇👇 https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان هەمو مان بیستومانەو دەزانین کە دوعای دوای بانگ یەکێکە لەدوعایانەی کە هەر ئیمان دارێکی خاون(#توحید) بەئیمانەوە بی خوێنێت ئەوا(#إن_شاء_الله)لە قیامەتدا بەر شەفاعەتی (#رسولﷺ) دەکەوێت  دڵنیام زۆڕبەمان لەبەر مانە بەڵام پێم خۆش بو واتەکەی بزانین بۆ ئەوەی بزانین چی دەڵێین دوعاکەش وەک لەو فەرمودەدا هاتوە👇

لە(#جابر_بن_عبدالله_رضي_الله_عنهما) بۆمان دەگێڕنە کە(#رسول_اللەﷺ) فەرمویەتی (من قال حين يسمع النداء اللهم رب هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة آت محمدا الوسيلة والفضيلة وابعثه مقاما محمود الذي وعدته حلت له شفاعتي يوم القيامة)#روارە_البخاری📚

واتە هه‌ر كه‌سێك لەهەر کاتێکدا گوێ لە بانگ  بو  ئەم دوعایە بکات بڵێ (ئەی په‌روه‌ردگاری خاون ئه‌م بانگه‌ ته‌واو و بێ كه‌م و كورتیه‌ی(كه‌ بریتیه‌ له‌ بانگه‌وازی بۆ(#سجدە) بردن بە(#توحیدە)وە بۆ  تۆ  هەر تۆ خاوه‌نی ئەم بانگەی دەسا  درودی سوپاسی  به‌رده‌وام ببه‌خشه‌ به‌(#محمدﷺ) و پله‌و پایه‌ی به‌رزی وەک (#الوسیلة) پله و پایه‌یه‌كی بەرزە له‌ به‌هه‌شتدا هه‌روه‌ها(#الفضلة)پله‌یه‌كه‌ ته‌نیا به‌یه‌ك کەس ده‌درێت له‌ قیامەتدا ئه‌ویش پله‌ی شه‌فاعه‌ته‌) هه‌روه‌ها ئەو شوێنە بەرزو باشەی کە بەڵێنت پێداوە پێی ببخەشە )ئەوا شەفاعەتی منی بۆ دەبێت یاخود لەقیامەتدا بەر شەفاعەتی من دەکەوێت  📚

داواکارم (#اللە_تعالی) بمان کات بەشوێنکەتەی(#رسولﷺ )لەدونیاو وە لە قیامەتیشدا بمان گەیەنێت بەخزمەتی و بەرشەفاعەتی بکەوین ...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي🌙

#١٢_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#اللەتعالی) ئەفەرموێت(كان الناس امة واحدةو ٰ⁠حدة فبعثك أللّه النبیـن مبشرین ومنذرین وأنزل معهم ألكتـٰب بِألحق لیحكم بین الناس..)سورة_البقرة_٢١٣📚

واتە خەڵکی یەک ئەموتو کۆمەڵ بوون  بۆیە(#اللەتعالی)پێغەمبەران(#علیهم_السلام)ـی نارد کە مژدەدەر و ترسێنەر بن وە کتێبی ڕاستی و دروستی لەگەڵدا ناردون تاحوکم یاسای نێوانیان خەڵکی پێ بکان ....📚

بەداخەوە زۆرێک  لەم ڕۆژگارەیا تەوا پێچەوانەی ئەوەن  ئومەتیان کردوە بە چەندەها پارەچە  هەرکەسەو گوروپو تاقمێکی بۆ خۆی داناوەبەناوی دنی وە  بەحساب (#حافظ) قورئانن وخەریکی کردنەوەی مەرکەزی(تخفظ)ــن واتە لەبەر کردن و قورئان و خویندنەوەی .... و بەڵام بە پێچەوانە زۆرێک خەریکی خۆ دەوڵەمەند کردنن بەناوی قورئان دینەوە هەر بەلای کار کردن بە قورئاندا نەڕۆشتون بۆ غەیە مەبەستی قورئان قورئان بەکاردێنن  بۆیە زۆری لەسەر ناڕۆم تەنها دەڕۆمە خزمەتی یەکێک لەهاوەڵان 👇 

(#ابی_نهیك)بۆمان دەگێڕێتەوە لە (#عبدالله_بن_مسعود_رضي_الله_عنه)ـوە فەرموی(ليس حفظ القرأن بحفظ الحروف ولكن بإقامة حدوده📚

لەبەر کردنی قورئان تەنها لەبەر کردنی پیتەکانی نیە بەڵکو کارکردن وجێ بە جێ کردنی یاسا و سنورو فەرمانەکانیەتی📚

کەواتەبا خۆمان و ماڵو منداڵمان فێری  قورئان بکەین بۆ ئەوەی  کار  بەیاساو دەستورو فەرمانەکانی  بکەین وە بیکەین بەبەرنامەو یاسای نێوماڵ و منداڵ و خاک و وڵات و دڵ و دەرونمان☝️

(#اللە_متعال)بمانکات بەئەهل و شوێنەكەوتەی(#القرآن)وەبەخزمەتکاری قبوڵمان بکات...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٥_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان دڵنیابن هەرچەند تاوان گەورە بێت ناگاتە ئاستی لێ خۆش بونی(#اللەتعالی) بۆیە ئەگەر گەورەترین تاوانیشت کردبێ بێ ئومێد مەبەو داوای لێخۆش بون بکەو بگەڕێوە  دڵنیاشبە هیچ کات (#اللەمتعال) بەندەکانی نائومێدناکات ئەگەرچی زۆرترین تاوانیشیان کردبێت  وەک خۆی دەفەرموێت👇

(قل يا عبادي الذين أسرفوا على أنفسهم لا تقنكو من رحمة الله إن الله يغفر الذنوب جميعا إنه هو الغفور الرحيم)#الزمر_٥٣📚

واتە ئەی(#محمدﷺ)ــبڵێ بە بەندەکانم ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کە زۆر تاوان و گوناھتان کردوە ....هیچ کات نائومێد مەبن لەرەحمو میھرەبانی و بەزەیی(#اللە) چونکە بێگومان (#اللە) لەھەموو تاوانو گوناھێک خۆش دەبێت وە بەڕاستی ھەر ئەوە لێ بووخۆشبو و بەبەزەیی ومهرەبانە..📚

دەگێڕنەوە جارێک(#عبدالملك_بن_مروان_رحمه_الله) وتارێکی زۆر بەلیغوپاراو بەهێزی دا خەڵکی هەموسەرسام بوو ئەویش وتارەکەی بڕی ودەستی کرد بەگریان و فەرموی 👇

(یارب إن ذنوبي عظيمة وإن قليل عفوك اعظم منها فامح بقليل عوفك عظيم ذنوبي) #تهذيب_الكمال_في الاسماء_الرجال📚

واتە ئەی پەروەردگارا تاوانەکانم زۆر گەوەرو زۆرن وە لێخۆش بونێکی بچوکی تۆ گەورەترە لە هەموتاوانەکانم دەسا تاوانە زۆر وگەورەکانم بسڕەوە بەلێخوشبونێکی کەمت 📚

دیارەمەبەستی ئەوەیە کە تاوان هەرچەند زۆر و گەورەشبن ناگەن بەئەندازەی کەمترین لێخۆش بونی اللە 👇

(#الأصمعي)دەفەرموێت ئەمەیان باسکرد بۆ (#الحسن_البصري_رحمەالله) ئەویش دەستی کرد بەگریان و فەرموی( لو كان الكلام يكتب بالذهب لكتب هذا الكلام)📚 

واتە ئەگەر قسە بەئاڵتون بنوسرایە ئەوائەم وتەیە بەئاڵتون دەنوسرا یا دەنوسرایەوە📚


داواکارم لە(#اللە_متعال)بە کەمترین لێ خۆشبونی لە زۆرترین و گەوەترین تاوانەکانمان خۆش بێت...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢١_محرم_١٤٤٦🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بۆ بەخۆدا چونەو وەبیر هێنانەوەی ئەصلي خۆمان کەمرۆڤایەتیە پێمان خۆش بوو بەیەکەوە بڕۆینە خزمەت ئەو (#آية)ـتە کە (#الله_تعالى) ئەفەرموێت👇


(ولقد كرمنا بني آدم وحملناهم في البر والبحر ورزقناهم من الطيبات وفضلناهم على كثير ممن خلقناه تفضلا)#الاسراء_٧٠📚


واتە سوێند بێت به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له (#بنی-آدم)گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه‌)هه‌ڵمان گرتوون و له ڕيزق و ڕۆزی پاك و چاکی جۆراو جۆر بەهرەمەندمان کردون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و مناڵ و....) وەهەوەها ئێمه (#فضل) ڕێزو قەدری ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئەوانەی دروستمان کردوون (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ تا قه‌درو ڕێزی خۆیان بزانن📚

زانایان لە (#تفسیر)ــی ئەم(#آية)ـته  دا دەفەرمون (لقد کرمنا بنی آدم) واتە (#اللە)ڕێزی لەنەوەکانی(#آدم)ناوە بەوەی کە👇

کاتێک(#ملائكة)فریشتەی دروست کردوە بەس عەقڵی پێداوەن خواردنو خۆراک خەو و هەستان و دانیشتنیا بریتیە لە تسبیحات و ذكري و جێ بەجێ کردنی تەنهافەرمانی اللە متعال 👇

پاشان ئاژەڵی دروست کردوە بەس شەهەواتی پێداوە هیچ سنورێکی لە پەرستش و خۆداپۆشین وحەڵاڵ و حەرامی بۆ دانەناوە👇

بەڵام ڕێزی لە نەوەکانی(#آدم)مرۆڤ  گرتوە بەوەی کە هەم عەقڵ و ژیروی شەهەواتی پێ داوە وە هەم لەگەڵیشی بەرنامەوی یاسای بۆ ناردوە 👇

ئەم مرۆڤە کە عەقڵ و شەهەواتی پێ بەخشراوە لەگەڵیشی بەنامەی بۆ داڕێژراوە یاساو کتابی بۆ دانراوە بۆ ئەوەی کە بەشێوەکی تەندروست و ژیرانە شەهەواتی  بەکار بهێنێت خۆ ئەگەر ئەم مرۆڤە بەپێی ئەو نوسراوەی بۆی هاتوە واتە لەسنوری ئەو یاسایانەی کە(#خالق)بۆی داناوە لەرێ پێغەمبەرانەوە(#عليهم_السلام) بۆی ڕون کردوەتەوە شەهەواتی بەکار بهێنێت ئەوا لە فریشتە پلەی بەرزترە👇

بەڵام بە پێ چەوانەوە ئەگەر عەقڵ و ژیری لەڕێی تەنها شەهەواتەوە بەکارهێنا گوێی نەدا بە هیچ سونورو یاسایەکی(#خالق)  ئەوا لە ئاژەڵ پلەی کەترە وەک(#اللە_متعال) دەفەرموێت👇

(....كالأنعام بل هم  أضل أولئك هم الغافلون)#الأعراف_١٧٩📚

واتە ..وه‌ک ئاژه‌ڵ وان(چونکە تەنها شوێن ئاره‌زووەکانیان کەوتون) نەک هەرئەوە به‌ڵکو ئه‌وانه لە ئاژەڵ خراپ تریشن چونکە ئه‌وانە غافڵ وبێ ئاگان له حه‌ق و لەسنوری خۆیان دەرچون 👇

بۆ وەبیر هێنانەوە یەکێک لەڕێزە هەرە گەورەکان کە(#اللە_تعالی) مرۆڤی پێ لەئاژەڵ و هەموو دروست کراوەکان  جیا کردوەتەوە فەرمان کردنە بەداپۆشینی و لەبەر کردنی پۆشاک  ئێستا سەیرێکی خۆت بکە بزانە ئایا تا چەنێک خۆت و خێزانت و کچ و خوشک و دایکو ....لەسنوری مرۆڤ بون دور کەوتویتەوە..؟ یاخود بزانە تاچەندە مرۆڤێکی تۆکەمە بەقەدری تو  لەچوار چێوە مرۆڤ بوندا ماویتەوە ....؟ وەڵامەکەی بۆ خوێنەر خۆی👇

داواکارم لە(#اللە_متعال)خۆمان و ماڵ و منداڵمان بپارێزێت لە شوێن کەوتنی شوبو هاتو شەهەواتێک کەلە سنوری مرۆڤ بون دەرمان دەکات..#اللهم_آمين☝️ 🤲

#م_نامق_إمامي📝

#٢٣_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان (#الله_تعالي)لەوەصفي کۆمەڵە کەسانێکدادەفەرموێت(من المؤنين رجال صدقوا ما عاهدوا الله عليه فمنهم من قضى نحبه ومنهم من ينتظر وما بدلوا تبديلا)#الاحزاب_٢٣📚

واتە لەناو باوەڕداران دا پیاوانێك ھەن ڕاست گۆبون لەگەڵ ئەو بەڵێن وپەیمانەی کە بە اللە یان  دابو (بەجۆرێک )کە ھەندێکیان و بەڵێنی خۆی بەجێ ھێناو (#شەھید_بوو) ھەندێکیشیان چاوەڕوانن (کەی شەهیدبن لەو پێناوەدا) ھیچ گۆڕانێکیان (لەئیمان و بەڵێنی خۆیاندا) نەکردووە بۆئەوەی لەسەری بەڕاست گۆر بمرن 📚

زانايان لەتفسیری ئەم(آية)دەفەرمون ئەمە لەسەر کۆمەڵێک هاتە  خوارەوە کە لە جەنگی (#بدر)ــدا بەشداریان نەکرد بۆیە زۆریان خەفەت خوارد بەڵێنیان دا کە قەرەبوی بکەنەوە یەکێک لەوانە وەک(#امام_البخاری_رحمە_اللە) بۆ مان نەقڵ دەکات  ئەفەرموێت(#انس_رضي_الله_عنه) ئەفەرمویەتی مامم لەشەڕی(#بدر)ئامادە نەبو بەشداری نەکرد  بۆیە خۆى زۆر بە خسارەت مەند دەزانی زۆر ناڕەحەتبو خەفەتی زۆر خوارد هەر لەبەرئەوە بڕیاریدا بە(#اللەتعالی)کە لە شەڕێک یا غەزایەکی تردا جێ دەسى خۆی دیاری بکات بۆ ئیسلام و ئیمان ئازای خۆی بسەلمێنێت جا کە کاتێک شەڕی خەندەق ڕویدا یەک سەر بێ وەستان   خۆی ئامادە کرد چوناو شەڕەکەوە  جیهادى خۆى کردو زۆربەهێز و جورئەتەوە  بەجۆرێک کە کاتێک شەهید بوو  هەموگیانی تێک چو بو (انس) دەفەرموێت کە تەماشامان کرد دەبینین (٨٣) برینى پێوەیەو واى لێکرابوو و پوورم گوتى بە نیشانەى سەر پەنجەکانیا ناسیمەوە..  ئەم ئایەتەش لەسەر ڕستگۆی ئیمان وبەڵێنی ئەم پیاوانە دابەزیەوە 📚

هەر بۆیەزۆرێک دەبینین لەم سەردەمەشدا ڕاستگۆیە لەگەڵ ئیمان و بەڵێنەکەی بەو ڕاست گۆیەوە دەگەڕێتەوە لای(#اللە_متعال) هەشە چاوەڕێی کەی بەو ڕاستگۆیە بگەڕێتەوە...واللەاعلم📝

داواکارم(#اللەتعالی)تۆبەیەکی ڕاست گۆیانەی پێش مردن وە شەهیدی کاتی مرن و فردەوس دوای مرنمان بەقسەمەت بکات...#اللهم_آمين ☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٥_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami