کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
512 photos
881 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
نەخێر نەک هەرنەهاتوە بەڵکو هەرگاڵتەیشی بەعقڵی تۆی موسوڵمان دێت کەواتە ئەی براو خوشکی موسوڵمانم چاوت بکەوەخۆت لەتەقلیدی کوێرانە بپارێزە کەئەمە هەم ئیمان و عقیدەت لەدەست دەدەیت هەم شەخصیەتیشت لای ئەوان نامێنێت وەک نەماوە چونكە ئەوان دەزانن کە تۆ دینەکەی خۆتت بەرداوە شوێنی ئەوانە دەکەویت کەقەشەکانی خۆیان باوەڕیان پێ ناکەن بەڵام تۆ بەناوی پێکەوەژیان و ئازادیەوە لەگەڵی خۆشی وجەژن دەگێڕی ئەویش ئاگربارانت دەکات هەر ڕۆژەو جۆرە چەکو سیلاحێک دروست دەکات بەخوێنی تۆی موسوڵمان و ژن ومنداڵی بێتاوان تاقی دەکاتەوەو پارەی هەموفیشەکێکیش چەند بەرامنبەر لەسەر تۆ حسادەکات و لێت دەسێنێت تۆیش کەئەنما هەرنەبات بینیوە ونەباران یاهەرنایشتەوێت بیبینی!!!! داواکارم اللە بەرچاو ڕونیمان پێ بدات وەنیاتمان خالص بكات تا لەهەمو تەقلیدێکی کفری و شیرکی بیدعی خۆمان و ماڵومنداڵمان ئێوەیش ئاگاداربکەینەوە اللهم آمين السلام عليكم ورحمةالله
#بەشی سێ یەم سەریساڵ

١جماد الاول ١٤٤١
بسم الله الحمدللە الصلاة والسلام على رسول وعلى آله واصحابه ومن والاه ثم..... امابعد
برايان خوشكان السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته
بەيارمەتي اللەمتعال بەردەوام دەبين لە بەشي سێيەمي باسەكەمان لە سەر حيجابي خانمان بەڵي بەڕێزان وەك زانيمان حيجابي خانمان عیبادەتێکە اللە بە(رسول صلى الله عليه وسلم)داناردویەتی کەبەبەڵگەی قرآن وحديث صحيح واجبە یان کردوە وەكو نويژو ڕۆژو حج چۆن واجبە حیجابیش هەمان حكمي هەيەو بۆنمونە چۆن بۆنەکردنی عیبادەتێک لەو عیبادەتانە کۆمەڵێک هەڕەشەی سەخت هەیە هەروا بۆ نەکردنی حیجاب و باڵا پۆشیش کۆمەڵێک هەڕەشەی سەختی الله متعالی لەسەر هەرخانمێكە کەحيجاب و باڵاپۆشی تەواوی نەبێت بەوجۆرەی اللەی متعال بە(رسول صلى الله عليه وسلم)دا ناردویەتی ئەویشی فەرمانی پێ کردوەئەوا لە ئەهلي ئاگرەپەناه بە الله متعال لە عذابي سەختي ئاگري دۆزەخ وەك لەم فەرمویەدا(رسول صلى اللەعليەوسلم) دەفەرمويت (صنفان من اهل النار لم أرهما:قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس ونساء كاسيات عاريات مملات مائلات،رءوسهن كأسنمةالبخت المائلة،لايدخلن الجنة ولايجدن ريحها وإن وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا)واتەدوو كۆمەڵ خەڵكي ئه‌هلی دوزه‌خ هه‌ن كه‌من هيشتا نه‌م بینيون یه‌كه‌میان:خه‌ڵكانێك قامچیان پێیه‌و وه‌كو كلكی مانگا وایه‌ كه ‌له‌ خه‌ڵكی ده‌ده‌ن پێیان واتە بەو قامچیەی دەستیان لە موسوڵمانی مظلوم دەدەن !
دووه‌میان:ئافرەتانێكن داپوشراون بەڵام رووتن!بەله‌نجه‌و لاروخۆبادانه‌وه بەرێگادا ئەڕۆنو ‌ تاسه‌رنجی خەڵكي بۆخۆيان ڕابكێشن قژیشیان له‌سه‌رته‌وقه‌سه‌ریان كۆكردوەته‌وه‌ دەڵێي(پشتی)حوشتره‌ولاربوته‌وه‌... ئه‌م دوو کۆمەڵە خەڵکە نه‌ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌و نه‌بۆنی به‌هه‌شت دەكەن كه ‌بۆنی به‌هه‌شت له ‌مه‌سافه‌ی ئه‌وه‌نده‌و ئەوەندە ڕێيە واتە ماسافەيەكي دورەوە هه‌ستي پێ ده‌كرێت كەواتە ئەی خانمانی باوەڕدار دەبێت ئەوە بزانن کە هەرچەندە تۆ بڵێت دڵم پاکە ئیمان دارم بەڵام ئەگەر حیجاب و باڵاپۆشی تەواو نەبێت دڵنیابە بەبەڵگەی ئەم فەرمودەو چەندهایتر زۆر بەجواني دياروڕونە وەک کە بەشي دوەمي فەرمودە كەدیارە کەمەبەستي پي حيجاب و باڵاپۆشی تەواوی ئێوەیە بۆیەدەڵێین دەڵێن باڵا پۆشی تەواو چونکە زۆربەی ئەوانەی کەئەمڕۆ بەناوی حیجابەوەن هیچیان بە حیجاب حیساب نین بەڵکو دەبێت ئەوە بزانین کەحيجاب هەرچۆنيك الله بە(رسول صلى الله عليه وسلم)دا واجبي كردوە دەبێت هەر ئەويش دەبێت شێوە كەی و چۆنیەي كەیشي دياري بكات نەكەوەكو ئەوانەي كە بە ئارەزوي خۆيان بەناو حيجاب دەیپۆشن و دەڵێن حيجابمان كردوە بۆنمونە سەرپۆش یاڕوسەريان داوەبەسەرياندا بةڵام حيجابێك يامانتۆيەك ياتەنورەيەيكي تەسكي لەبەر كردوە دەشڵێت من حيجاببیم یان باڵا پۆشم يان عابايەكي نيو عاباي داوەبەسەريدا بەڵام ئارايشي و ميكياجي كێ زۆري كردوە وە برۆي خستوەتە سەر يەك تاڵ و باريكي كردوەتەوە و دەشڵێت حيجابم خۆنازانێت ئەمانە نەك هەر حيجابی تەواونين بەڵكو لەئافرەتي سافيرەي بێ حيجاب خراپ ترن چونكەسافيرەكان خۆيان دەڵێن ودیاریشە کە سافيرەن و بەناوی دینەوە نیە بەڵام ئەوان دەڵێن حيجابين بۆخۆيشيان بەئارەزوی خۆیان بەحیجابی شەرعی دەزانن واتە خۆیان دەيشەر عێنن بۆ خۆيان یاخودلە لايەن بەناو مامۆستایەكي دين فرۆشەوەبێت يان لەلايەن بەناوحيزبێکی ئيسلاميەوەبێت كةدينەكەي بۆهەوەسو ئارەزوي حيزبەكەي بەكار دێنێت وبەهەزارەها شێوە بۆڕازي كردني دڵيان فتوايان بۆ دەدەن جاشەيطانيش زياتر بۆيان دەڕازێنێتەوە كردوني بەعەبدي خۆي گوي بەفەرماني شيطانن لەهەمو ڕویەکەوە جابةريزان بۆ ئەوەي کەلەو فتواناصەحيحانە ڕزگار مانببێت وە بزانين خانمان چۆن دەبێت حيجابی تەواوبپۆشن جۆرەكەي چيەو شێوەكەي چۆنه ئەوە دەبێت بگەڕێنەوە بە لاي كتابي الله متعالى حديث صحيح رسول صلى الله عليه وسلم كەئەويش بەتێگەیشتنی زانایان دەبێت نەک بەئارەزوی هیچ کەسێک کەئەویش ان شاء الله لەبەشەکانیتردابە بەڵگەي قرآن وحديث صحيح ڕوني دەكەينەوە داواكارم لە الله متعال كة شارەزاي دینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین وەنیەتیشمان خالص بكات وەک خۆی ڕونی بکەینەوە اللهم آمين
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
#بەشی سێ یەمی حیجاب
☝️☝️☝️

#بەشی سێ یەم🌴

حوکمی شەرعی لەسەربەشدایکردن لەئاهەنگی سەری ساڵ

ئایا موسوڵمان لە ئاهەنگی یاخود بەناوجەژنی سەری ساڵ بەشداری نەکات تەنها شت بفرۆششت لەوبۆنەیەدا یاکارت کورتەنامە بگۆڕیتەوە دروستە ؟؟🤔

ئایا جەژنی لەدایک بونی منداڵیش یاباوک یابرا یاخۆمان لە هەمان بۆنەوەوەرگیراوە هەرحەرامە ؟؟🤔

وەڵامی ئەم پرسیارانە ئەونوسینەی سەرەوە👆

تکایە بڵاوی بکەنەوە بۆئەوەی هەموکەس ئەم ڕاستیانەبزانێت ئێوەش لەپاداشیتی گەیاندنی ئەم ڕاستیانە بێ بەش نەبن اللە پاداشتی خێرتان بداتەوە☝️


🌴🕋🕌🍀🌸🌺🥀🌹🌷
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەشی سێهەم:ڕای زانایان لەسەر بەشداریکردن یان پیرۆزبای وكارت گۆڕینەورو هەدێ کڕین نامەناردن...بەبۆنەی بەناوجەژنی سەریساڵ(کریس مس)👇

سەرەتاهیچ گومانێک لەوەدانیەکە ئەگەر هەموزانایانیش بەشتێک بڵێن حەرامەیاحەڵاڵ پێچەوانەی یەک(آية)ياخودیەک(حديث صحيح)بێت ئەواقسەی هەمویان وەلادەنێین شوێن بەڵگەی(قرآن)و(حديث)دەکەوین👇

بەڵام ئێمەبۆیە لێرەدابۆچونی زاناین دەهێنین بۆ ئەوەی هیچ کەس واگومان نەکات کەئێمە تەنهابە تێگەیشتنی خۆمان بەڵگەکان لێک دەدەینەوە📚

ڕاوبۆچونی زانایانیش لەسەر حەرام بونی بەشداری کردنی بۆنەوئانگ گێڕان بۆسەری ساڵ(إجماع)کۆدەنگی زانایان و شوێن کەوتووانی هەر چوار سەرمەذهبەکەی لەسەرە وەک(ابن القیم رحمةالله)بۆمان نەقڵ دەكاتودەفةرموێت👇

(ولايجوز للمسلمين حضور أعياد المشركين باتفاق أهل العلم الذين هم أهله. وقد صرح به الفقهاء من أتباع المذاهب الأربعة في كتبهم)(أحكام أهل الذمة)1 /٧٢٣و724)📚

واتەجائیز نیە وحەرامە موسڵمان ئامادەى جەژنی موشریكەكان بێت(اجماعا)واتە بەكۆي یەك دەنگى زانایان،ئەوانەى كە حیساب بۆفە توايان دەكرێت شەرع زانان و شوين كەوتوانى هەر چوارمذهەبەكەش بەتەواوي لە كتێبەكانیاندائەوەیان باس كردووە📚

وەهەروەها(شیخ الاسلام ابن تيميةرحمە اللە) لە(اقتضاءالصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم)وەلە(مختصر الفتاوى المصرية)📚

دەفەرموێت بەشداری کردن خۆشوبهاند لەو بۆنانەدا وەک ئەوەوایە ببیتەمایەی دڵ خۆشکردنیان بۆ ئەو کفروشیرکەی کە ئەنجامی دەدەن بۆیە حەرامەوجائیزنیەکە لەوڕۆژەدا شتانێک بفرۆشن تایبەت بێت بەوبۆبەوە وەخواردێکی تایبەت دروست بکەن وجل پۆشاکێک تایبەت لەبەر کەن چی خۆتانو چی منداڵەکانیشتان وەهەرکەس یەکێک لەمانەی کرد چی بۆ موجامەلە و ڕاگرتنی دڵیان بێت چی بۆخۆشیرن کردبێت چی بۆپێکەوەژیان بێت،باخۆشی باوەڕی پێی نەبێت تاوانی کردوەلای هەندێک لەزانایان کفری کردوە📚

وەهەروەهاپرسیارکرالە(ابن عثيمين رحمه الله)حوكمى پیرۆز بایى كردن چیەلەبێ باوەڕان بەبۆنەى جەژنی(كریس مس)چونكە هەنديكیان هاوكارن لەگەڵماندا یادراوسێن یارەفیق مانن؟وەچۆن وەڵامیان بدەینەوەئەگەر پيروزباییان لێ كردین؟👇

ئەويش فەرموي(وأماالتهنئة بشعائرالكفر المختصةبەفحرام بالاتفاق مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم فيقول عيدمبارك عليك أو تهنأ بهذا العيد ونحوه فهذا إن سلم قائله من الكفر فهو من المحرمات وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب بل ذلك أعظم إثماعند الله وأشد مقتامن  التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه.وكثير ممن لا قدر للدين عنده يقع في ذلك ولا يدري قبح ما فعل فمن هنأعبدا کردوەو بمعصيةأوبدعة أوكفر فقد تعرض لمقت اللەوسخطه)📚

واتەسەبارەت بەپیرۆزبایى كردنی دروشمە كوفریەكان كە تایبەتن پێيان حەرامە(اجماعا)واتەكۆی دەنگی زانايانی لەسەرە وەك ئەوەى كە پیرۆزباییان لێ بكرێت واتەلەبێ باوەڕان بەبۆنەى جەژنەكانیان یان ڕۆژووگرتنەكانیان و پێیان بڵێت جەژنتان پیرۆزبێت یان خۆشبەخت بیت لەم جەژنەتدا یان هەر وتەیەكى هاو شێوەى ئەوانە ئەمەئەگەر خاوەنەكەى پاريزراو بێت لە كوفروبێ باوەڕى واتە ئەگەركافر نەبێت لەدين نەچێتەدەرەوەئەوا تووشى حەرامێكی گەورە بووە وەكو ئەوەیەكەپیرۆزباییان لێ بكات بە بۆنەى سوجدە بردن بۆ خاچەكانیان ئەو كارەى لە لاى(اللەتعالى)خراپترە لەوەى كە پیرۆزباییان لێ بكات بەبۆنەى خواردنەوەى مەی(مەشروب) وكوشتنى خەلك،وداوين پیسى وهاوشيوەكانیان واتەپیرۆزبایکەی لەبۆنەکەیدا خراپترە لەوگوناهانە📚

وەفەرمویی زۆریش لەوانەى كە ئایین لە لایان ڕێزى نیە،واتەترسی(اللەتعالی)یان نیە گوێنادەن بەعقیدەئەكەونەئەو كارەوەو ناشزانێت ئەوكارەى چەند نامةعقول ونەشیاوە بۆیەهەركەسێك پیرۆزبایى بكات لەكەسێك بەبۆنەی تاوانێك یان بیدعەیەك یان بێ باوەڕیەك ئەوا ئەو كەسە تووشى خەشم و قین و توڕەیى(اللەتعالى)دەبيت📚

جائەمەتەنهاپیرۆزبای کردنێکە لەبەر تاوان (اللەمتعال)توڕەدەکات وبەتاوانی گەورەدابنرێت بەدڵنیاییەوە بەشداری کردن لەبۆنەیەک کەپڕێتی لەکفرو شیرک وەناونرابێت بە(کریس مس)وەک دەڵێن جەژنی لەدایک بونی کوڕی(اللە)ئەمەکفری صريحە هەرکەس بەشداری بکات ئیتر فەرقناکات لەبەرخۆشی یا ڕاگرتنی دڵی هەرکەسێک بێت،یادڵخۆش کردنی منداڵی بێت یاهەرشتێک حەرامەوەک(ابن القیم رحمەاللە)فەرموی کۆدەنگی زانایانەی لەسەرە چونكە ئیقراركردن ودان پێدانانی ئەوە بەو دروشمەكوفریانەی كەئەوانى لەسەر ڕاضى بوون سەرەڕاى ئەوەى كە بەوكوفرانە ڕاضى نابێت کەخۆى بیانکات بەهەمان شێوە نابێت و حەرامەلەسەرموسڵمان كەڕاضى بێت بەهیچ دروشمێکی كوفری  هەرکەسێک بیکات بەهەرناوێکەوەبێت..👇

هەروەها دروست نیە پیرۆزبایى لەهیچ کەسێکیش بکات کەلەوبۆنانەدابەشدارەو یاخود لەهەربۆنەیەکی تری بێ باوەڕو موشریکەکان بێت..والله أعلم☝️

#بەشی سێ یەم وکۆتای☝️

م.نامق إمامي📝

١٩/جمادالأول/١٤٤٣🌙


👇☝️👇☝️
👇☝️👇☝️

لەکۆتایداپرسیارێک دەکەین لەهەموئەوموسوڵمانەی کەبەشداری ئەم بۆ نەیەدەکەن یا ئەوبانگخواز ومامۆستاو سیاسیانەی..نەک هەربەدروستی دەزانن بەڵکوخۆیان پیرۆزبایی دەکەن👇

ئایاهیچ کەسێک لەومسیحی ویهودیانە هاتوەلەجەژنی(رمضان)ـدالەبەر ڕێزێک بۆتۆ وجەژن بکات؟یالەجەژنی قوربانداحەیوانێک سەر بڕێت؟یاهەرلەجەژنەکەداوەک تۆخۆی ئامادە کردبێت(تکبرات)بکات هەتا ئەگەر لەبەر خۆشی منداڵەکەیشی بێت؟بێگومان نەک هەرنەهاتوەبەڵکوهەرگاڵتەیشی بەعقڵی تۆی دێت🤯

کەواتەتۆیش خۆت لەتەقلیدی کوێرانەبپارێزە کەهەم دینەکەت لەدەست دەدەیت هەم شەخصیەتیشت لای ئەوان نامێنێت وەک نەماوەچونكەئەوان دەزانن کەتۆدینەکەت بەرداوەشوێنی ئەوانە کەوتویت کەقەشەکانی خۆیان باوەڕیان پێ ناکەن بەڵام تۆبەناوی پێکەوەژیان وئازادیەوە لەگەڵی جەژن دەگێڕی ئەویش بەناوی بابانوئێڵە لەبریتی هەدیە ئاگربارانت دەکات هەرڕۆژەو جۆرە چەکو سیلاحێک دروست دەکات بەخوێنی تۆی موسوڵمان وژن ومنداڵی بێتاوان تاقی دەکاتەوەوپارەکەشی چەندبەرامنبەرلەسەرحسابي لە طاغوتانی دەسێنن...😭

اللەبمان پارێزێت لەکفروشیرک وتەقلیدی کافران..اللهم آمين☝️

#بەشی سێ یەم وکۆتای☝️

م.نامق إمامي📝

١٩/جمادألأول/١٤٤٣🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی سێ☝️