کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
229 subscribers
517 photos
883 videos
95 files
289 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم  ورحمة الله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک لەم ساڵدا پرسیاری ئەوەیان کردوە کە ئایا ڕۆژی(#عرفە) کەدەکەوێتەڕۆژی(#شەممە)وە ئەتوانین بەڕۆژو بین؟؟ چونکە بەڕۆژو بونی ڕۆژی (#شەممە)نەهی لێ کراوە دروست نیە کە تیادا بەڕۆژو بین لەوەڵام ئەم پرسیارەدادەڵێن زانایان دەفەرمون👇

زانایان دەفەرمون ئەوفەرمودەیەکە دەفەرموێت لەڕۆژی (#شەممە) بەڕۆژو مەبن جگەلە ڕوژوی (#فرض) پێچەوانەی زۆرێک لەفەرمەدەی  (#صحيح)ــەکانە بۆیە دەفەرمون (#ضعيف) کاری پێناکرێ 👇

پاشان ئەگەر  بە(#صحيح)ــیشی داننێن دەبێت بزانین ئەوە بۆ کەسێکە کە  بەبێ هۆکار تەنها لە (#شەممە)دا بەڕۆژوبیت  ئەوەیان نابێت  بەڵام ئەگەر هۆکارێک هەبێت  بەهۆی ئەو هۆکارەوە ڕۆژو بگریت بۆنمونە ڕۆژوی قەرز یاخود ڕۆژوی کەسێک کە ڕۆژ نا ڕۆژێک بەڕۆژو دەبێت کە ئەمە(#رسولﷺ) دەفەرموێت باشترین ڕۆژوە یاخود ڕۆژو گرتنی ڕۆژی(#عرفە)کە دەکەوێتە ڕۆژو(#شەممە) ئەمانە هۆکارن بۆیە دەتوانین بەڕۆژو بین هەتا ئەگەر بکەوێتە ڕۆژ(#جمعە)وە یاخود (#شەممە)یاهەر ڕۆژێکیتر چونکە ئەمانە لەساڵدایەک جار دوبارەدەبنەوە بۆنمو(#عرفە)یەکێکە لەڕۆژە هەرەتایبەتەکان... 👇

ڕوۆژی (#عرفە)  یەکێکە لەوڕۆژانەی کەدایکە(#عائشةرضي_اللەعنها)بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرموی (ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة وإنه ليدنو ثم يباهي بهم الملائكة فيقول ما أراد هؤلاء)#رواەمسلم📚

واتە هیچ ڕۆژێک نیەکە(#اللەتعالی) بەئەندازەی ئەو ڕۆژە بەندەکانی لەئاگر ڕزگار بکات دەفەرموێت ئەمانەچیان دەوێت..!؟👇

لەوڕۆژەدا(اللەتعالی) لەحاجیان نزیک دەبێتە نزیک بونەوەیەکە کە شایستەی خۆی بێت بە ئیفتخارەوە پرسیار لە(#ملائکە) دەکات دەفەرموێت ئامانە بەندەکانی منن کە سامانی خۆیان خەرج کردوە وکەسوکاری خۆیانیان بەجێ هێشتوە لەڕێگادورەوە هاتوەن چیان دەوێت جگەلە ڕازی کردن و لێخۆش بون من ..!؟ ئێوەشاهید بن من لەوانە خۆشبو چیان بوێت بۆیان دەکەم پاداشتی ئەوانەم لایخۆم داناوە👇

هەروەها(#رسولﷺ)دەفەرموێیت  لەڕۆژی عەرفەدا کردوەی چاکەو دوعاکردو ذكر كردن و(تسبح وتهليل وتحميد)ئەجرو پاداشتی زۆرترە لەتەواوی ڕۆژەکانی ساڵ☝️

بەتایبەت ڕۆژو گرتنی ڕۆژی عرفە وەک لە فەرمودەکەی(#أبي_قتادة_الأنصاري_رضي_الله عنه)هاتوەکە دەفورموێت(أن رسولﷺ  سئل عن صوم يوم عرفة قال يكفر السنة الماضية والسنة القابلة)#رواە_مسلم📚

واتەپرسیار لە(#رسولﷺ)کرا لەبارەی بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عرفةفەرموی دەبێت هۆیی پاک بونەوە تاوانی ساڵی ڕابردوو
ساڵی داهاتوو📚

کەواتە باڕۆژو گرتنی ڕۆژی (#عرفە) لەدەست نەدەین هەتا ئەگەر بکەوێتە ئەوڕۆژانەشی کە ڕۆژو گرتن تیادا نەهی لێکراوە چونکە ئەم ڕۆژانە تایبەت مەندی خۆیانیان هەیە ودوبارەنابنەوە ئەو نەهیەش ئەم ڕۆژانە ناگرێتەوە...واللەاعلم ☝️

تێبینی: جمهوري زانايان (#رحمهم_اللە) لەبارەی کەفارەتی تاوانی دوساڵ دەفەرمون مەبەست پێی تاوانی بچوکە نەک (#کبائر)گەورە تاوانی (#کبائر)دەبێت تۆبەی لێ بکرێت ونەچێتەوە سەری وپەشیمان بێت ئەگەر حەقی هەرکەسی ێکی لابوئیتر غەیبەتی کردبو یاخود تۆهمەتی  دابوەپاڵی یاخود  دزی لێ کردب ویا تەعەدای لێ کردبو یان ئازاریدابو هەتا ئەگەر  چاوی کەسێکی کوێر کردبو دەستی شکاندبو کەسێکی کوشت بو دەبێت ئامادەبێت بۆ قصاص وتۆڵەلێ سەندەنەوەی یاخود گەردنی خۆی بەوکەسەی ئازاد بکات حەقەکانی  بۆی بگێڕیتەوە دواتر داوای لێ خۆش بون بکات (#اللە_متعال)لێی خۆش ببێت☝️

داواکارم (#اللە_تعالی) ئەجروپاداشتی ڕۆژی عەرەفەمان بە نيصب بكات...#اللهم_آمين ☝️🤲

#م_نامق_إمامي📝

#٧_ذي_الحجة_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami

🌴🌷🌴🌾🌺🌴🌹🌴🌸🌴