کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
510 photos
879 videos
95 files
283 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بۆ بەخۆدا چونەو وەبیر هێنانەوەی ئەصلي خۆمان کەمرۆڤایەتیە پێمان خۆش بوو بەیەکەوە بڕۆینە خزمەت ئەو (#آية)ـتە کە (#الله_تعالى) ئەفەرموێت👇


(ولقد كرمنا بني آدم وحملناهم في البر والبحر ورزقناهم من الطيبات وفضلناهم على كثير ممن خلقناه تفضلا)#الاسراء_٧٠📚


واتە سوێند بێت به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له (#بنی-آدم)گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه‌)هه‌ڵمان گرتوون و له ڕيزق و ڕۆزی پاك و چاکی جۆراو جۆر بەهرەمەندمان کردون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و مناڵ و....) وەهەوەها ئێمه (#فضل) ڕێزو قەدری ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئەوانەی دروستمان کردوون (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ تا قه‌درو ڕێزی خۆیان بزانن📚

زانایان لە (#تفسیر)ــی ئەم(#آية)ـته  دا دەفەرمون (لقد کرمنا بنی آدم) واتە (#اللە)ڕێزی لەنەوەکانی(#آدم)ناوە بەوەی کە👇

کاتێک(#ملائكة)فریشتەی دروست کردوە بەس عەقڵی پێداوەن خواردنو خۆراک خەو و هەستان و دانیشتنیا بریتیە لە تسبیحات و ذكري و جێ بەجێ کردنی تەنهافەرمانی اللە متعال 👇

پاشان ئاژەڵی دروست کردوە بەس شەهەواتی پێداوە هیچ سنورێکی لە پەرستش و خۆداپۆشین وحەڵاڵ و حەرامی بۆ دانەناوە👇

بەڵام ڕێزی لە نەوەکانی(#آدم)مرۆڤ  گرتوە بەوەی کە هەم عەقڵ و ژیروی شەهەواتی پێ داوە وە هەم لەگەڵیشی بەرنامەوی یاسای بۆ ناردوە 👇

ئەم مرۆڤە کە عەقڵ و شەهەواتی پێ بەخشراوە لەگەڵیشی بەنامەی بۆ داڕێژراوە یاساو کتابی بۆ دانراوە بۆ ئەوەی کە بەشێوەکی تەندروست و ژیرانە شەهەواتی  بەکار بهێنێت خۆ ئەگەر ئەم مرۆڤە بەپێی ئەو نوسراوەی بۆی هاتوە واتە لەسنوری ئەو یاسایانەی کە(#خالق)بۆی داناوە لەرێ پێغەمبەرانەوە(#عليهم_السلام) بۆی ڕون کردوەتەوە شەهەواتی بەکار بهێنێت ئەوا لە فریشتە پلەی بەرزترە👇

بەڵام بە پێ چەوانەوە ئەگەر عەقڵ و ژیری لەڕێی تەنها شەهەواتەوە بەکارهێنا گوێی نەدا بە هیچ سونورو یاسایەکی(#خالق)  ئەوا لە ئاژەڵ پلەی کەترە وەک(#اللە_متعال) دەفەرموێت👇

(....كالأنعام بل هم  أضل أولئك هم الغافلون)#الأعراف_١٧٩📚

واتە ..وه‌ک ئاژه‌ڵ وان(چونکە تەنها شوێن ئاره‌زووەکانیان کەوتون) نەک هەرئەوە به‌ڵکو ئه‌وانه لە ئاژەڵ خراپ تریشن چونکە ئه‌وانە غافڵ وبێ ئاگان له حه‌ق و لەسنوری خۆیان دەرچون 👇

بۆ وەبیر هێنانەوە یەکێک لەڕێزە هەرە گەورەکان کە(#اللە_تعالی) مرۆڤی پێ لەئاژەڵ و هەموو دروست کراوەکان  جیا کردوەتەوە فەرمان کردنە بەداپۆشینی و لەبەر کردنی پۆشاک  ئێستا سەیرێکی خۆت بکە بزانە ئایا تا چەنێک خۆت و خێزانت و کچ و خوشک و دایکو ....لەسنوری مرۆڤ بون دور کەوتویتەوە..؟ یاخود بزانە تاچەندە مرۆڤێکی تۆکەمە بەقەدری تو  لەچوار چێوە مرۆڤ بوندا ماویتەوە ....؟ وەڵامەکەی بۆ خوێنەر خۆی👇

داواکارم لە(#اللە_متعال)خۆمان و ماڵ و منداڵمان بپارێزێت لە شوێن کەوتنی شوبو هاتو شەهەواتێک کەلە سنوری مرۆڤ بون دەرمان دەکات..#اللهم_آمين☝️ 🤲

#م_نامق_إمامي📝

#٢٣_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami