کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
510 photos
879 videos
95 files
283 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک دەبینین زۆر دڵی بەخۆی خۆشە وە بەسەروەتو سامان جل و بەرگیەوە شانازای دەکات پۆز بەسەر کەسانێک فەقیرەوە لێدەدات ئەوانەی تەنها بۆ(#اللەمتعال)خۆیان یەک لای کردوە تەوە گوێ بەهیچ شتێکی دونیای نادەن جگە لە ئیمان و توحید👇

جا بۆ ئەوەی نرخی ئەوجۆرە کەسانەمان بۆدەرکەوێت پێم خۆش بو بڕۆینە خزمەت ئەم فەرمودەیە👇

لە(#أبي_هريرةرضي_اللەعنه)بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسول_اللهﷺ)فەرمویەتی (تعس عبد الدينار وعبد الدرهم وعبد الخميصة إن أعطي رضي وإن لم يعط سخط تعس وانتكس وإذا شيك فلا انتقش طوبى لعبد أخذ بعنان فرسه في سبيل الله أشعث رأسه مغبرة قدماه، إن كان في الحراسة كان في الحراسةوإن كان في الساقة كان في الساقةوإن استأذن لم يؤذن له وإن شفع لم يشفع)#رواە_البخاری📚

واتە تیاچێت یاخود سەرشۆڕ بێت بەندەو کۆیلەی دینار ودرەهەم و بەبدەو کۆیلەی جلوبەرگو خۆڕازاندەنەوە کە ئەگەر پێی ببەخشرێت و هەی بێت ڕازی دەبێت  ئەگەر پێی نەبەخشرێت و نەی بێت توڕە دەبێت (بەڕاستی سەرشۆڕ ودۆڕاوەجا ئەم کەسەئەوەندە بێ دەسەڵاتە)ئەگەر دڕکێک بچێت بەلاشەیدا لەوانەیە هیچ کەسێک نەدۆزێتەوە بۆی دەربکات..،پاشان دەفەرموێت (#طوبى)ئەویش دارێکە لە بەهەشت..دانراوە بۆ کەسێک کە ڕەشمەى ئەسپەکەى گرتووە لە پێناوى(#الله تعالى)واتە(بۆجیهادو تێکۆشان بەڕێ دەکەوێت)قژی پەرش وبڵاوە ئاڵسکاوە وقاچەکانی تۆزاویە ئەگەر بە پاسەوان و حەرسی سوپا دابنرێت قبوڵی دەکات وئەگەر بە فەرمانڕەواى سوپا دابنرێت قبوڵی دەکات واتە بەهەموشتێک کەلەپێناو (#اللەمتعال) بێت ڕازیە (زۆر وسادەوخاکی و(متواضعة) بەڵام ئەم کەسە لای خەڵک ئەگەر داوای ڕوخسەتێک بکات لەوەیە ڕوخسەتی پێنەدرێت وئەگەر بیەوێت واسیتە یا خود داوا بۆ کەسێک بکات یا شەفاعەت بۆ کەسێک بکات کەس گوێی بۆ ناگرێت شەفاعەتی بۆ هیچ کەس قبوڵ نەکرێت بەڵام ئەم کەسە لەبەهەشتدا ئەوشوێنە تایبەتەی هەیە👇

جا ئێمە لەم سەردەمەدا ئەم دوجۆرە بەچاوی سەری خۆمان دەبینین کەچۆن سانێک بەخۆیاندا دەنازن و شانازای بەماڵو سامانیانەوە دەکەن هەر ڕۆژەو جۆرە جل وبەرگێک لەبەردەکەن هەمیشە هەموغەمێکیان بوە بە دینارو درهەم و گۆڕینی ماڵ سەیارەو خانو جلوبەرگو موبایل..وتا دوای کەسانێکیش دەبینین کە خۆیان بۆ(#اللەمتعال)یەک لای کردوەتەوەخاوەنی هیچ نین بەڵام خاوەنی توحیدو یەک (#اللە)پەرستیەکن بەهیچ شتێکی دونیا ناخەڵەتێن بەهیچ توانجو تانەو هەڕەشەیەک ناخەڵەتێن نابن بە بەندەوکۆیلە هیچ کەسو شتێکی دونیا جگەلە بەندایەتی(#اللەمتعال)☝️

#تێبینی:مەبەست لەم فەرمودەیە کەسانێکە کە هەمیشە بیرو هۆشیان لای پارەو سەروەتو سامانەو بون بە کۆیلە و بەندەی خۆڕازاندەوە مۆدێلی جل و بەرگ و ماڵ گوێنادەن بەحەڵاڵ و حەرام و پەرستش و(#اللە)ــیان لە بیرکردوە بۆ دونیا....مەبەستی لەوەنیە کە موسوڵمان دەوڵەمەند بێت بەشێوەیەکی حەڵاڵ و دروست جلوبەرگ و ماڵ و منداڵی شتی باشیان هەبێت بەڵکو بەپێچەوانەوە باشترین ماڵ ئەوەیە لای موسوڵمانان بێت☝️

داواکارم(#اللەتعالی)خۆمان وماڵو منداڵمان بکات بەبەندەی خۆی نەبینە کۆیلەو بەندەی شبوهاتو شەهەواتی دونیا..اللهم آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٨_صفر_١٤٤٥🌙