کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
512 photos
881 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان لەم سەردەمی غوربەتو نەبونی پێشەوایەکی موسوڵمانانەدا کاتێک سەیری حاڵی موسوڵمانان بەگشتی و(#فلسطين)و(#غزة) بەتایبەت دەکەین دەبین بەداخەوە شتێک کە نەدەبو ببێتە مایەی ڕاجیای نێوان موسوڵمانان پێچەوانە بویەوە بەڵام لەناو طاغوتان وکافراندابوە بەمایەی یەک ڕیزی...بەگشتی خەڵک بەم جۆرەی لێهاتوە👇

سەرەتا ئەگەر سەیری کافراون وطاغوتاني  وڵاتانی بەناو مافی مرۆڤ دیمکراسی خوازی وەک ئەمریکاو فەرنساو...بکەین دەبینین هەر دوای دەست پێ کردنی شەڕی نێوان موسوڵمانانی(#غزە)و(#یهودی)داگیرکەر بەبێ خیلاف وهیچ ترسو بی مێک چونکە بەرنامە بۆداڕێژراوی خۆیان بوو یەک سەر بەمادەی مەعنەوی وچەک وهێزی سەربازی ئامادەی خۆیانیان بۆ پشتگیرو سەرخستنی(#یهود)دەر بڕی بۆ جەنگ دژی موسوڵمانانێک کەدیفاع لە خاک وموقەدەساتی خۆیان دەکەن واتە داگیر کراون چەندەهاساڵەدەکوژرێن ودەتوێنەوە لەژێر ئاگرو ئاسانی ئەواندا👇

بەڵام کاتێک سەیری حاکم وطاغوتانی وڵاتی موسوڵمانیش دەکەین دەبینین زۆربەیان نەک هەر ناوێرن فزەبکەن بەڵکو بون بەداردەستو پشتگیری کافرو داگیرکەرانانی منداڵ وئافرەت کوژ👇

هەندێکی کەمیان کەبە ناچاری بێت یاخود  لەبەر عەیبە بێت یا هەرشتێک دێنەسەر شاشەو بەیان دەکردن یان خۆپیشاندان دەکەن...دەڵێن ئەو کارەی(#ئیسرائیل)کارێکی دڕندانەیەئێمە داوادەکەین دەست ڕاگرن وادەزانن کەس نازانێت منداڵ وئافرەت کوشتن کاری دڕندانەیە ئەوان نەبێت یاخود کەئەوان وایان گوت وڵاتانی زل هێزی بەناو مافی مرۆڤی دیمکراسی خواز  فەرمان دەردەکەن  ئیتر دەست هەڵدەگرن.ئەمانەخۆیان کوێرو کەڕکردوە لە ئەوە کە ئەو دڕندەیەپیلانی خۆیانە تەنها بۆلاناو بردنی موسوڵمانەوچۆن دەڵێن بابوەستێت بۆیە هەرگاڵتەیان بەوقسانەدێت👇

ئەوەی دەمێنێتەوە لەو نێوانەدا موسوڵمانانە بەهەمان شێوە کە بەداخەوە بون بە چەند بەشەوە هەندێک هەر نازانێت چۆن و بۆچی پێی خۆشە چونکە نە لەدین  تێ تێگەیشتوە نەدەش زانێت(#توحید)چیەو(#ولاء_وبراء)چیەهەر وەک چۆن کابرایەکی عەلمانی یاخود کەسێکی ئەوروپی بیردەکاتەوە بە چاوی عاطفيەوەسەیری دەکات ئەویش وای لێ هاتوەبەو جۆرەبیری لێدەکاتەوە👇

هەندێکیش خەریکی دەوڵەمەند کردنی پەیج و لایک وکۆمێنتەهەندێکیش خەریکی کۆ کردنەوەی دەنگو فرمێسکی تیمساحی ڕژاندە بۆ حیزب وخۆشیرین کردن لەبەرچاوموسوڵمانانێکی سادەی نەخوێندەوار👇

ئەوەی ماوەتەوەکۆمەڵەخەڵک یا گەنجێکی بێ دەسەڵات ودڵ سۆزی خوێن گەرمی پاکن کەبەدڵ گەرمی خۆیان وادەزانن بەدوقسە یا دو پۆست یانوسینێک ئیتر ئەوخەڵکە تێ دەگەن ڕاستیەکە چیەبەڵام بەداخەوە ئەمەش جگەلە خۆخستنە بەرچاوی کفروعەلمانیەت هیچ سودێکی نیە👇

هەندێک دەڵێن ئێمەدەزانین خەڵک بەوە ناگۆڕیت بەڵام هەر ئەوەمان لەدەست دێت کە بیگەیەنین بەگوێی خەڵکانێک ئەگەر بەعاطفيش  بێت سودی خۆی هەردەبێت ئیتر بیر لەوە ناکانەوە کە چەندەها کەناڵ وپەیج وشاشەی زۆر گەورەترو عالەمی تر هەیە کە زۆر بەشیان علمانی بێدینن ئەگەر بۆ گەرمکردن یان حەیابردنی موسوڵمانیش ببێت یا قەرەباڵغی هەواڵو  کەناڵەکەشیان بێت هەموشتەکان پێش ئەوەی ئێمەی موسوڵمان بی بیبینین ئەوان بڵاویان کردۆتەوە بەڵکوهەمو لەئەوانەوە دێتەوە بۆ ئێمە👇

بۆیەدەڵێین لەم بێ دەسەڵاتیەماندا تەنها چارەسەرمان  ئەوەیە بەو جۆرە بکەین کە (#اللە_متعال)بە(#رسول_ﷺ)بۆی دیاری کردوین بۆیە👇

وەک(#اللەتعالی)دەفەرموێت(قال إنما اشكو بثي وحزني الا الله واعلم من اللە ما لا تعلمون)#سورة_يوسف_٨٦📚

واتەبه‌ڕاستی من سکاڵاوغه‌م و په‌ژاره‌م هه‌ر بۆ لای(#الله)ده‌به‌م ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم لەلایه‌ن (#اللە)وە(لەحیکمه‌ته‌کانی لەپێشهات و ڕووداوه‌کاندا)ئێوەنایزانن📚

کەواتە ئێمەش باشترین کارێک لەئێستا دائەوەیە کە لەم کاتی بێ دەسەڵاتیەیمانداخۆمان موسوڵمانایش لەوەئاگادار بکەینەوە کەدەستی پاڕانەوەبۆ(#اللە)بەرز بکەینەوەلەکاتی خەڵوەتو تەنیایماندادوعا
بکەین بۆخۆمانو مسوڵمانانی(#فلسیطين_وغزە)   چونکە(#رسول_ﷺ)دەفەرموێت👇

(دعوة المرء المسلم لأخيه بظهر الغيب مستجابة عند رأسه ملك موكل كلما دعا لأخيه قال الملك الموكل به آمين ولك بمثل)#رواە_مسلم📚

واتەدوعای موسوڵمان لەکاتی خەڵوەت بێ ئاگاداری هیچ کەسێک بۆبرا موسوڵمانەکەی قبوڵو وەرگیراوە.لای سەری(#کەسی_دوعاکەر) فریشتەیەک وەسەتاوە هەردوعایەک دەکات ئەویش دەفەرموێت(# آمين_یا_اللە) بۆخۆیشی هەمان شێوە📚

کەواتە باشترین کار ئەوەی لە خەڵوەتدا دوعا بکەین دڵنیاشن هەزار پۆستی بێ ناردنی چەک و موشەکو هاوەن سودی دوعایەکی نیە لەم کاتە کە تەنهاچەکی دەستمانە کەواتە خۆمان وخەڵکی با ئەوڕێگەیە بگیرینەبەر بپاڕێنەوە👇

بڵێین(#یا_اللە)ئێمەی موسوڵمان لەم كاتەدا هیچ دەسەڵاتێکو پشتێکمان نیەخۆت بەهانای موسوڵمانانی(#فلسطين_وغزە)ـو تەوای موسوڵمانانی دونیاوە وەرە...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٣_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙




https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک وادەزانن ئەگەر دوکەس نوێژیان خوێند بە جەماعەت کەسی سێ یەم هات ئاوا تەنها ئەوکەسەی کە ئیمامەت دەکات بۆی هەیە یەک دو هەنگاو بڕواتە پێشەوە..👇

بەڵام ئەبێت ئەوە بزانین کەئەمە بۆ کاتێک دەبێت کە ئیمام بەردەمی فرانی بو واتە مەجالی چونە پێشەوەی هەبێت ئەگەر مەجال نەبو ئەوا ئیمام پاڵ بەدو نوێژ خوێنەکەی تەنیشتی دەنێت بۆدواوەی ئەوان دەخاتە دواوە ئەمەش بەبەڵگەی ئەو فەرمودەیە👇

لە(#جابر_بن_عبد الله_رضي_الله_عنه) دەگێڕنەوە کە فەرمویەتی (صليت مع النبيﷺ فقمت عن يمينه ثم جاء آخر فقام عن يساره فدفعنا جميعا حتى أقامنا من خلفه)#رواە_مسلم📚

واتە نوێژم خوێند لەگەڵ(#رسولﷺ)لەلای ڕاستی وەستام پاشان کەسێکی تر هات لەلای چەپیەوە لەگەڵمان نوێژی دابەست(#رسولﷺ) پاڵی ناین بۆ دواوە تا لە پشتی خۆیەوە داناین📚

#تێبینی:ئەبێت ئیمام دڵنیابێت کەسێ(#سێیەم) هاتوە نوێژی دابەستوە ئەوکات دەتوانێت یاخۆی پێش کەوێت یا ئەوان بخاتەدواوە..#والله_اعلم 📝

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمابکات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم  ورحمة الله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک لەم ساڵدا پرسیاری ئەوەیان کردوە کە ئایا ڕۆژی(#عرفە) کەدەکەوێتەڕۆژی(#شەممە)وە ئەتوانین بەڕۆژو بین؟؟ چونکە بەڕۆژو بونی ڕۆژی (#شەممە)نەهی لێ کراوە دروست نیە کە تیادا بەڕۆژو بین لەوەڵام ئەم پرسیارەدادەڵێن زانایان دەفەرمون👇

زانایان دەفەرمون ئەوفەرمودەیەکە دەفەرموێت لەڕۆژی (#شەممە) بەڕۆژو مەبن جگەلە ڕوژوی (#فرض) پێچەوانەی زۆرێک لەفەرمەدەی  (#صحيح)ــەکانە بۆیە دەفەرمون (#ضعيف) کاری پێناکرێ 👇

پاشان ئەگەر  بە(#صحيح)ــیشی داننێن دەبێت بزانین ئەوە بۆ کەسێکە کە  بەبێ هۆکار تەنها لە (#شەممە)دا بەڕۆژوبیت  ئەوەیان نابێت  بەڵام ئەگەر هۆکارێک هەبێت  بەهۆی ئەو هۆکارەوە ڕۆژو بگریت بۆنمونە ڕۆژوی قەرز یاخود ڕۆژوی کەسێک کە ڕۆژ نا ڕۆژێک بەڕۆژو دەبێت کە ئەمە(#رسولﷺ) دەفەرموێت باشترین ڕۆژوە یاخود ڕۆژو گرتنی ڕۆژی(#عرفە)کە دەکەوێتە ڕۆژو(#شەممە) ئەمانە هۆکارن بۆیە دەتوانین بەڕۆژو بین هەتا ئەگەر بکەوێتە ڕۆژ(#جمعە)وە یاخود (#شەممە)یاهەر ڕۆژێکیتر چونکە ئەمانە لەساڵدایەک جار دوبارەدەبنەوە بۆنمو(#عرفە)یەکێکە لەڕۆژە هەرەتایبەتەکان... 👇

ڕوۆژی (#عرفە)  یەکێکە لەوڕۆژانەی کەدایکە(#عائشةرضي_اللەعنها)بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرموی (ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة وإنه ليدنو ثم يباهي بهم الملائكة فيقول ما أراد هؤلاء)#رواەمسلم📚

واتە هیچ ڕۆژێک نیەکە(#اللەتعالی) بەئەندازەی ئەو ڕۆژە بەندەکانی لەئاگر ڕزگار بکات دەفەرموێت ئەمانەچیان دەوێت..!؟👇

لەوڕۆژەدا(اللەتعالی) لەحاجیان نزیک دەبێتە نزیک بونەوەیەکە کە شایستەی خۆی بێت بە ئیفتخارەوە پرسیار لە(#ملائکە) دەکات دەفەرموێت ئامانە بەندەکانی منن کە سامانی خۆیان خەرج کردوە وکەسوکاری خۆیانیان بەجێ هێشتوە لەڕێگادورەوە هاتوەن چیان دەوێت جگەلە ڕازی کردن و لێخۆش بون من ..!؟ ئێوەشاهید بن من لەوانە خۆشبو چیان بوێت بۆیان دەکەم پاداشتی ئەوانەم لایخۆم داناوە👇

هەروەها(#رسولﷺ)دەفەرموێیت  لەڕۆژی عەرفەدا کردوەی چاکەو دوعاکردو ذكر كردن و(تسبح وتهليل وتحميد)ئەجرو پاداشتی زۆرترە لەتەواوی ڕۆژەکانی ساڵ☝️

بەتایبەت ڕۆژو گرتنی ڕۆژی عرفە وەک لە فەرمودەکەی(#أبي_قتادة_الأنصاري_رضي_الله عنه)هاتوەکە دەفورموێت(أن رسولﷺ  سئل عن صوم يوم عرفة قال يكفر السنة الماضية والسنة القابلة)#رواە_مسلم📚

واتەپرسیار لە(#رسولﷺ)کرا لەبارەی بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عرفةفەرموی دەبێت هۆیی پاک بونەوە تاوانی ساڵی ڕابردوو
ساڵی داهاتوو📚

کەواتە باڕۆژو گرتنی ڕۆژی (#عرفە) لەدەست نەدەین هەتا ئەگەر بکەوێتە ئەوڕۆژانەشی کە ڕۆژو گرتن تیادا نەهی لێکراوە چونکە ئەم ڕۆژانە تایبەت مەندی خۆیانیان هەیە ودوبارەنابنەوە ئەو نەهیەش ئەم ڕۆژانە ناگرێتەوە...واللەاعلم ☝️

تێبینی: جمهوري زانايان (#رحمهم_اللە) لەبارەی کەفارەتی تاوانی دوساڵ دەفەرمون مەبەست پێی تاوانی بچوکە نەک (#کبائر)گەورە تاوانی (#کبائر)دەبێت تۆبەی لێ بکرێت ونەچێتەوە سەری وپەشیمان بێت ئەگەر حەقی هەرکەسی ێکی لابوئیتر غەیبەتی کردبو یاخود تۆهمەتی  دابوەپاڵی یاخود  دزی لێ کردب ویا تەعەدای لێ کردبو یان ئازاریدابو هەتا ئەگەر  چاوی کەسێکی کوێر کردبو دەستی شکاندبو کەسێکی کوشت بو دەبێت ئامادەبێت بۆ قصاص وتۆڵەلێ سەندەنەوەی یاخود گەردنی خۆی بەوکەسەی ئازاد بکات حەقەکانی  بۆی بگێڕیتەوە دواتر داوای لێ خۆش بون بکات (#اللە_متعال)لێی خۆش ببێت☝️

داواکارم (#اللە_تعالی) ئەجروپاداشتی ڕۆژی عەرەفەمان بە نيصب بكات...#اللهم_آمين ☝️🤲

#م_نامق_إمامي📝

#٧_ذي_الحجة_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami

🌴🌷🌴🌾🌺🌴🌹🌴🌸🌴