کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
229 subscribers
517 photos
883 videos
95 files
289 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

باران یەکێکە لەنیعمەتە گەورەکانی(#اللەمتعال) بۆیە هەرکات باران باري بێت(رسول )دوعای تایبەتی کردوە💦

بۆئەوەی بزانین (#رسول ) چی دوعایەکی کردوە بابڕۆینە خزمەت ئەوفەرمودانە ی خوارەوە👇

دایکە(#عائیشەرضي اللەعنها)دەفەرموێت هەرکات باران دەباری(رسولﷺ)دەی فەرمو
(اللهم صيبا نافعا) #رواەالبخاري📚

واتەئەی پەروەردگار داوای بارانێکی بەسودت لێ دەکەین📚

#زانایان دەفەرمون(نافعا)أي: مطرا نافعا للعباد والبلاد ليس مطر عذاب أو هدم أو غر🌧

واتە بارانێکی بەسود بێت بۆ بەندەکان و خاک... بارانێک نەبێت ببێتە سزاو ناڕەحەتی ڕوخاندن و لەناوچون لافاو خنکاندن📚

هەروەها(انس رضي الله عنه)دەفەرموێت ئێمە لەخزمەتی(#رسول اللهﷺ)ـدا بوین باران باری پاشان دەفەرموێت(فحسر رسول اللهﷺ ثوبە حتى أصابە من  المطر ف قلنا یا رسول اللهﷺ لم صنعت هذا ؟ قال لأنه حديث عهد بربه تعالى) #رواەمسلم📚

واتە هەندێک لە جلەکانی بەری هەڵدایەوە هەتا باران لێیداوتەڕی کرد گوتمان ئەی(#رسول اللهﷺ) بۆچی وات کرد فەرموی لەبەر ئەوەی بەڵێنێکی و پەیامێکی تازەی لەلایەن پەروەردگاریەوە پێیە📚

#زانایان لەتەفسیری(لأنه حديث عهد بربه تعالى) دەفەفرمون باران لە نێوان ئاسمان و زەوی دادەبەزێت هەروەک(#اللە تعالی) دەفەرموێت(والسحاب المسخر بين السماء و الأرض)سورة البقرة١٦٤📚

له‌و بارانە یاخود ئاوه‌ی كه(#اللە) له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنێت و ئینجا به‌هۆیه‌وه زه‌وی پێ زیندوو ده‌كاته‌وه دوای وشك بوون و مردن هه‌وره‌كانیشی له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا ڕاگیر کردوە بۆئەوەی بارانی بەبەرەکەت ببارێنێت📚

واتە(#رسول اللهﷺ) بۆیە خۆی دایە بەر بارانەکە تا ببێتەمایەی رحمەت و بەرەکەت و پاک کردنەوەی زەوی وکانی ڕوبارەکان نەک ببێتە تۆفان و لافاو  سزاو ناڕەحەتی بۆسەر زەوی📚

وهەروەهادەفەرمون(قريب العهد بخلق الله تعالى له فيتبرك به) پەیامی نزیکی اللە یە تا بەرەکەتی پێ ببەخشێت💦🌧

وە هەرکات بارانەکە بەهێز دەبو بەخوڕ دەهاتەخوارەوە (#رسول اللهﷺ) دەیفەرمو (اللهم حوالينا ولا علينا اللهم على الآكام والجبال والآجام والظراب والأودية ومنابت الشجر) #رواەالبخاري📚

واتە ئەی پەروەردگار باران لە چوار دەورمان ببارێنە نەک لەسەرمان ئەی پەروەردگارا بی بارێنە بەسەر گرد و تەپۆڵکە و ناو دۆڵ و باخ و درەختەکاندا📚


وەهەروەها دوای باران بارینیش(#رسول اللە ) (مطرنا بفضل الله ورحمته) #رواەالبخاري ومسلم📚

واتە بارانمان بۆ باری بە(#فضل)و بەرەکەتو رەحمەتی اللە متعال📚

کەوایە با ئێمەش بەو جۆرە دوعابکەین کە  
(#رسول اللە )فێری کردوین هەمیشە داوای بارانی بەبەرەکەتو ڕەحمەت بکەین کە (#اللەتعالی) بۆمان ببارێنێت داوابکەین(#اللەتعالی)بەهۆی باران بارین یاخود نەبارین توش سزای خۆیمان نەکات..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٠/رجب/١٤٤٤🌙

🌴🌳🌦🌿🌧💦💧🪴☔️
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەنێک گومانی ئەوەیان بۆدروست بوە کەی لەسەردەمی(#رسولﷺ)قژ حەفرکردن هەبوەتا حەرام بێت؟ بۆوەڵامی ئەم گومانە بابڕۆینە خزمەت ئەوفەرمودیە👇

(#عمر_بن_نافع)لەباوکیەوەئەویش لە (#ابن_عمر_رضي_الله_عنهما)بۆمان دەگێڕنە کە فەرموتی(نهى(#رسول_اللەﷺ)عن القزع قال قلت لنافع وما القزع قال يحلق بعض رأس الصبي ويترك بعض)#متفق_عليه📚

واتە(#رسول_اللە_ﷺ)نەهی کردووە لە (القزع)گوتی بە(#نافع)ـم گوت (#القزع)چیەفەرموی تاشینی بەشێک لەقژی منداڵ وهێشتنەوەی بەشێکی📚

لێرەداڕونەکە مەبەستی حەفرکردنە ئەمەش گەورو منداڵیش دەگرێتەوە جا بۆ ئەوەی کەسانێک نەڵێن جاخۆ منداڵەقەیچی ئەکات فەرمودەکەئەو بەهانەشی نەهێشتوە ئەفەرمێت قژی منداڵ👇

زانایان دەفەرمون ئەگەرکەسێکی گەورە بیکات ئەوە تاوانەکەلەسەرخۆیەتی بەڵام ئەگەر بۆ منداڵێ بچوک بکرێت ئەوەتاوان لەسەر باوک ودایکێتی یاهەرکەسێک کە دەڵێت وایلێبکە لەهەموحاڵەتێکداسەرتاش بۆهەرکەسێکی بکات تاوان باردەبێت پارەکەشی حەرامە..#والله_اعلم📚

(#اللە_تعالى)خۆمان وماڵ ومنداڵمان لەشوبوهاتوشەهەوات بپارێزێت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٧_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆر جار و زۆر مەجلسێک دەبینین ودەبیستین کە دەگوترێت یا گوتراوە هەستە با فڵانە کەس یاخود با مامۆستا دانیشێت !! 👇

بەڕێزان لەڕاستیدا ئەمە پێچەوانەی شەرعە جا بۆ ئەوەی توشی ئەوهەڵەیە نەبین با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#عبدالله_بن_عمر_رضي_الله_عنهما) بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسول_اللەﷺ) فەرمویەتی (لا يقيم الرجل الرجل من مجلسه ثم يجلس فيه ولكن تفسحوا وتوسعوا) #متفق_عليه📚

واتە نابێت  وەهیچ کەس بۆی نیە کەسێک کە لەشوێنێکدا دانیشتبو  کەسێکی تر هەڵی بسێنێت لە دانیشتنەکەیدا پاشان خۆی لە شوێنی ئەو دابنیشێت بەڵکو ئەگەر کەسێک هاتە مەجلیسەوە فراون بن و بۆشایی دروستبکەن وبڵاو ببنەوە بۆ ئەوەی جێگا بێتەوە📚

لێرادا دوشت فێر دەبین 👇

#یەکەم:لەئادابی دانیشتن ئەوەیە  بزانین کە دروست نیە و حەوامە کەسێک پێش کەسێکی تر دانیشتبێت لەشوێنێکدا هەڵی بسێنن کەسێکی تر بێتە جێگاکەی ئەمە بەهیچ جۆرێک دورست نیە...وەک لە(#ابن_عمر_رضي_الله_عنه) دەگێڕنەوە کە (#رسول_اللە_ﷺ)نهى أن يقام الرجل من مجلسه ويجلس فيه أخر)#اخرجە_البخار📚

واتەڕێگری و قەدەغەی کردوە کەسێک لە جێگایە یا شوێنێک یا لەسەر کورسیەک...دا دانیشیوە هەڵی بسێنن و کەسێکی تر لەجێگایدا دابنیشێت📚


#دووەم :ئەگەر کۆمەڵێک لەشوێنێک دانیشتن کەسێ یاکەسانێکی تر هاتن دەبێت کەمێک فراوان دانیشن بڵاو ببنەوە بۆ ئەوەی مەجلسیەکە فراوتر بێت جێگا ببێتەوە وەک (#اللە_تعالی) دەفەرموێت(يأيها الذين آمنوا إذا قيل لكم تفسحوا في المجالس فافسحوا يفسح الله لكم...)#المجادلة١١📚

واتە ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کاتێك پێتان ووترا لە کۆڕ ودانیشتنەکاندا جێگە (وفراوانی بکەن)جێگا بکەنەوە  ئێوەش فراوانی بکەن....📚


#تێبینی:ئەگەر کەسێک لەبەر ڕێزگرتنی کەسێکیتر هەستێت خۆی بەئیختیاری خۆی نەک کەسەی بەرامبەر هەڵی سێنێت یاخود هەڵی سێنن  لەبەر کەسێک ئەوا ئاساییە بەڵام لەمەشدا باشتروایە بۆ هەمو ئیمان دار و بانگ خوازو مامۆستایەک خۆیان جیانەکەنەوە بەڵکو وەک (#ابن_عمر_رضي_الله_عنهما) بیر بکەنەوە کە زۆر پێی ناخۆش بوە کەسێک هەستێت ئەو بڕواتە جێگاکەی دانیشێت...#والله_اعلم📚

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمان بکات بمان کات بەشوێن کەوتەی(#رسولﷺ)....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٧_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami