کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
234 subscribers
497 photos
860 videos
95 files
248 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان (#الله_تعالي)لەوەصفي کۆمەڵە کەسانێکدادەفەرموێت(من المؤنين رجال صدقوا ما عاهدوا الله عليه فمنهم من قضى نحبه ومنهم من ينتظر وما بدلوا تبديلا)#الاحزاب_٢٣📚

واتە لەناو باوەڕداران دا پیاوانێك ھەن ڕاست گۆبون لەگەڵ ئەو بەڵێن وپەیمانەی کە بە اللە یان  دابو (بەجۆرێک )کە ھەندێکیان و بەڵێنی خۆی بەجێ ھێناو (#شەھید_بوو) ھەندێکیشیان چاوەڕوانن (کەی شەهیدبن لەو پێناوەدا) ھیچ گۆڕانێکیان (لەئیمان و بەڵێنی خۆیاندا) نەکردووە بۆئەوەی لەسەری بەڕاست گۆر بمرن 📚

زانايان لەتفسیری ئەم(آية)دەفەرمون ئەمە لەسەر کۆمەڵێک هاتە  خوارەوە کە لە جەنگی (#بدر)ــدا بەشداریان نەکرد بۆیە زۆریان خەفەت خوارد بەڵێنیان دا کە قەرەبوی بکەنەوە یەکێک لەوانە وەک(#امام_البخاری_رحمە_اللە) بۆ مان نەقڵ دەکات  ئەفەرموێت(#انس_رضي_الله_عنه) ئەفەرمویەتی مامم لەشەڕی(#بدر)ئامادە نەبو بەشداری نەکرد  بۆیە خۆى زۆر بە خسارەت مەند دەزانی زۆر ناڕەحەتبو خەفەتی زۆر خوارد هەر لەبەرئەوە بڕیاریدا بە(#اللەتعالی)کە لە شەڕێک یا غەزایەکی تردا جێ دەسى خۆی دیاری بکات بۆ ئیسلام و ئیمان ئازای خۆی بسەلمێنێت جا کە کاتێک شەڕی خەندەق ڕویدا یەک سەر بێ وەستان   خۆی ئامادە کرد چوناو شەڕەکەوە  جیهادى خۆى کردو زۆربەهێز و جورئەتەوە  بەجۆرێک کە کاتێک شەهید بوو  هەموگیانی تێک چو بو (انس) دەفەرموێت کە تەماشامان کرد دەبینین (٨٣) برینى پێوەیەو واى لێکرابوو و پوورم گوتى بە نیشانەى سەر پەنجەکانیا ناسیمەوە..  ئەم ئایەتەش لەسەر ڕستگۆی ئیمان وبەڵێنی ئەم پیاوانە دابەزیەوە 📚

هەر بۆیەزۆرێک دەبینین لەم سەردەمەشدا ڕاستگۆیە لەگەڵ ئیمان و بەڵێنەکەی بەو ڕاست گۆیەوە دەگەڕێتەوە لای(#اللە_متعال) هەشە چاوەڕێی کەی بەو ڕاستگۆیە بگەڕێتەوە...واللەاعلم📝

داواکارم(#اللەتعالی)تۆبەیەکی ڕاست گۆیانەی پێش مردن وە شەهیدی کاتی مرن و فردەوس دوای مرنمان بەقسەمەت بکات...#اللهم_آمين ☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٥_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(#حسن_البصري_رحمه_الله)ڕێک دەڵێی ئەم قسەی بۆبەناو زانایانی بانگ خوازی ئەم سەردرمەکردوەئەفەرموێت(إن الله اخذ على العلماء ثلاثا لا يشترون به ثمنا قليلا ولا يتبعون فیە الهوى ولا يخشون فيه احدا)#القضاة_لوكيع_ص_٢٠٠📚

واتە(#الله_تعالي)سێ شتی بەعالم و زانایان  سپاردووە کەدەبێت ئاگاداریان بن👇

#یەکەم نابێت بەنرخێکی کەم دینەکەیان بفرۆشن واتە عقیدەو دەعوەو دینداری نەکەنە هۆکاری کەسابەت وبژێو ژیانیان👇

#دووەم نابێت شوێن هەواو ئارەزووی خۆیان  بکەون واتە بۆیان دروست نیە بەهیچ جۆرێک بەهەواو ئارەزوی خۆیان ەخەڵکی تر دین بۆگۆڕێت👇

#سێ_یەم نابێت لەکەس بترسن.واتە لەگەیاندنی حەقو ڕاستیەکاندا ترسو بیمیان لەهیچ کەس نەبێت جگەلەاللە👇

بەداخەوە زۆرێک ئەوانەی ئێستاخۆیان بە ئەهلی عیلم  دەزانن ئەگەر ئەم سێ خاڵانەی هەمو تیادا نەبێت یەک دوانێکیان هەرتیادایە لەدین فرۆشتنەوە بگرە تاخزمەت کاری طاغوتان..🤯

داوکارم لە(#الله_تعالی) ترسمان لەهیچ کەسو شتی تر نەبێت جگە لەخۆی وامان لێ بکات بۆ دین بژین نەک بەدین بژین....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٦_ربيع_الاول_١٤٤٦🌙