کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
229 subscribers
517 photos
883 videos
95 files
289 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

اللەتعالی دەفەرموێت(ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ)سورة الحج آية٣٢📚

واتە ئه‌وه‌ی ڕێز دانێت بۆ یاساو دروشم و به‌رنامه‌کانی(#اللە)وەبەگەوری بزانێت ئه‌وه نیشانه‌ی تەقواو پارێزکاری و ترسی ناو دڵه‌کانە تەنها لە اللە📚


بەڕێزان بۆبەرچاو ڕونیاتان پێمان خۆش بوچەن جیاوازیەکی نێوان(#عيدالفطر) واتەجەژنی رمضان و(#عيد الأضحى) واتە جەژنی قوربان بخەینە خزمەتان👇

#یەکەم جیاوازی(#عيد الفطر)جەژنی رمضان لەدوای روکنی ڕۆژوی یەک مانگ لەمانگی (#رمضان)دێت لە لەدوای بانگی مەغریب ی ئەخیر ڕۆژی #رمضان دەبێت (١/#شوال)دەکرێت بە جەژن...🕋 بەڵام عيد الأضحى واتە جەژنی قوربان لەدوای ڕوکنی(#الحج)کردن دێت لە(١٠/ذي الحجة)دەبێت یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان👇

#دوەم جیاوازی لە تکبیرکردن دا جەژنی رمضان لەدوای بانگی(#مغریب)ـی ئاخیر ڕۆژەوە دەست پێ دەکات تا تائەو کاتەی إمام لە منبەر دێتەخوارە لە(#خطبه)ـی جەژن یاخود هەندێک دەفەرمون تا بانگی نیوەڕۆ واتە شەوێک و نیو تاق ئیتر تکبیرە نامێنێت جەژنی تەواو دەبێت....🕋 .. بەڵام جەژنی قوربان دە ڕۆژ وشەو تکبیرە دەکرێت واتە لەیەکەم ڕۆژی عەرەفەوە تاکەدەکاتە(٩/ذي #الحجة) هەرچەندە تکبیرە کردن لە ١/ذي الحجة) واریدە کرابێت تا ئاخیر ڕۆژی جەژن کەدەکاتە (١٤/#ذي الحجة)پێش بانگی مغریب👇

#سێ یەم جەژنی رمضان یەک تاقەو واتە تابانگی نیوەڕۆیە ئیتر جەژن نانێنێت وە لەدوای نوێژەکان هیچ تکبیرە یەک نیە....🕋.... بەڵام جەژنی قوربان چوار ڕۆژە لەدوای هوموو نوێژەکانەوە تکیرە هەیە هەرکەسەو بۆخۆی وەک(#اصحاب رضي الله عنهم)کردویانە👇

#چوارەم لەجەژنی #رمضاندا زەکاتي #فطر فەرض کراوە کە هەمو کەسێک دەبێت زەکات خۆی و ماڵ منداڵی بۆ هەرکەسێک صاعێک لەخواردن بدات فەرق ناکات گەورەبێت بچوک بێت ئازاد بێت یا کۆیلە دەبێت زەکات دەر بکات ئیتر لەدوای بانگی(#مغریب)ـەوە واجب دەبێت وە ئەبێت بدرێت تا پێش نوێژی جەژن ئەگەر کەوتە دوای نوێژی جەژن ئەوا بەهیچ جۆرێک وەک زەکات دروست نیەقبوڵ نیە وەزەکاتی فطر بەهەمو جۆرە خواردنێک لەشوێنەکەوە بۆشوێنێکی تر دەگۆڕێت قوتی جەژنی هەرشوێنێک چی بوو دەتواندرێت ئەوەبدرێت بەزەکاتی #فطر واتە ئەو خواردنە...🕋....بەڵام لە جەژنی قورباندا قوربانی کردن واجب کراوە لەسەر ئەوانەی کەهەیانە کەئەویش دەبێت لەدوای نوێژی جەژنی قوربان سەری ببڕێت ئەگەر پێش نوێژی جەژن سەری بڕی ئەوا قوربانی بۆ نەنوسراوە ئەمەش تەنها گەورەی ماڵەکە قوربانی بکات لەبری هەمو خانەوادەکەی دروستە ئیتر لەدوای نوێژی جەژنی قوربان تا واتە(١٠/ ذي #الحجة)ئاخیر ڕۆژی واتە چوارەم ڕۆژ واتە(١٤/ ذي #الحجة) پێش بانگی(#مغریب)هەرکات ویستی سەری ببڕێت وە قوربانی کردنیش تەنها بەسەربرینی حوشتر و مانگاو مەڕوبزن دەبێت لەغەیری ئەوانە بەهیچی تر نادرێت👇

#پێنجەم لەجەژنی #رمضان سونەتە پێش چون بۆ نوێژ چەند دەنکە خوارمایەک بخورێت وە نوێژ کەمێک دوابخرێت بۆ ئەوەی ئەوانەی زەکاتی فطريان نەداوە زەکاتەکەیان بدەن....🕋بەڵام لە جەژنی قورباندا سونەتە هیچ شتێک نەخۆرت وەسونەتە کەمێک نوێژ زوتر بکرێت بۆئەوەی دوای جەژن لەو قوربانیە بخورت کە خۆی سەری دەبڕیت.. #والله أعلم 👇

#اللەمتعال بەرچاور ڕونی زیاترمان پێ بدات بۆئەوەی دینەکەی وەک خۆی کاری پێ بکەین وە نیەتمان خالص بکات ڕونکەینەوە... اللهم آمين☝️

#چەنج جیاوازیەکی نێوان جەژنی رمضان وقوربان☝️🌴

.نامق إمامي📝

٢/شوال/١٤٤٣🌙


🕋🌴🌷💐🌺🍁🍃🌸🌿🌹🪵🌴🕌
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک دەپرسن  ڕاگرتن  وخواردن وخواردنەوپێدانی سەگ لەقاپ وقاچاخی ماڵەوە دورستەیاخودنا بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە  پێمان خۆش بو بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودانە👇


بەڕێزان لە(#أبي_طلحةرضي_اللەعنه) بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسولﷺ)فەرمویەتی (لا تدخل الملائكة بيتا فيه كلب ولا صورة)#متفق علیە📚

واتەفریشتەکان ناچنە هیچ ماڵێکەوە ئەگەر سەگ یان وێنەی تێدا بێت📚

هەروەها(#ابن_عمر_رضي_اللەعنهما) فەرموی(#وعد(#رسولﷺ)جبريل أن  يأتيەفراث علیەحتى اشتد على(#رسولﷺ) فخرج فلقيەجبريل فشكا إليە فقال إنا لا ندخل بيتا فيه كلب ولا صورة)#رواەالبخاری📚

واتە(#جبریل_علیه السلام)بەڵێنی بە (#رسولﷺ)ـدا کە سەردانى بکات بەڵام لە سەردانەکەى دواکەوت ئەمەیش(#رسولﷺ) می زۆرنا ڕەحەتی کرد کە بۆچی نەهاتەوە  لەماڵ هاتەدەرەوە کەهاتە دەرەوە (#جبریل_علیەالسلامـ)ـی بینی(#رسولﷺ) پرسیاری کردهۆکاری دواکەوتنت ونەهاتنت چی بوو وئەویش وفەرمووی ئێمە ناچینە ماڵێکەوە کەسەگ یان وێنەى تێدا بێت📚

لەوانەیەهەندێک گومانی ئەوەدروست  بکات کە(#رسولﷺ)لەماڵەوە سەگی هەبوە بۆیە(#جبریل)نەچوەتەژورەوە بۆوەڵامی ئەم گومانەش دەڕۆینە خزمەت فەرمودەکەی دایکە (#عائشةرضي_اللەعنها)دەفەرموێت👇


واعدرسولﷺجبريل عليەالسلام في ساعة أن يأتيه فجاءت تلك الساعة ولم يأته قالت وكان بيده عصا فطرحها من يده وهو يقول ما يخلف الله وعده ولا رسله ثم التفت فإذا جرو كلب تحت سريره فقال(متى دخل هذا الكلب فقلت والله ما دريت به فأمر به فأخرج فجاءەجبريل_عليه السلام فقال(#رسولﷺ) وعدتني فجلست لك ولم تأتني فقال منعني الكلب الذي كان في بيتك إنا لا ندخل بيتا فيه كلب ولا صورة)#رواەمسلم📚

واتە(#جبریل_علیەالسلام)بەڵێنیدا بە (#رسولﷺ)کە سەردانى بکات لە کاتێکی دیاریکراودا کاتەکە هات بەڵام(#جبریل) سەردانى نەکرد لەوکاتەدا ئیتر(#رسولﷺ) گۆچانێک بە دەستیەوە بووفڕێیدا فەرمووی(#اللە)پەیمانی خۆی ناشکێنێت ونێردراوانیشی بەهەمان شێوە پاشان (#رسولﷺ)ئاوڕی دایەوە بینی تولە سەگێک لە ژێر قەروێڵەکەیەتی فەرمووی کەی ئەم سەگە هاوەتە ژوورەوە (#عائشەدەڵێت)وتم(#والله)نازانم پاشان فەرمانی کرد ودەرکرا دەستبەجێ  دوای ئەوەى سەگەکە دەرکرا(#جبریل_علیەالسلام) هاتەژوورەوە (#رسولﷺ)فەرمووی مەوعیدت بۆ دانام دانیشتم بەڵام تۆ نەهاتیت (#جبریل) فەرموی ئەو سەگە ڕێگر بوو لەوەى بێمە ژوورەوە ئێمە ناچینە ماڵێکەوە کە سەگ یان وێنەى تێدا بێت📚

لێرەدا دیارە سەگەکەهاتوەتە ژورەوە پێیان نەزانیوە نەک خۆیان هێنابێتیانەژورەوە☝️

لەبارەی پیسی لیکی سەگیش (أبي_هريرةرضي_اللەعنه)دەفەرموێت (#رسولﷺ) فەرموی(إذا شرب الكلب في إناء أحدكم فليغسلەسبعا)#متفق_علیە📚 وفی ریواية(#مسلم)(أولاهن بالتراب)👇

واتەئەگەرسەگ دەمی خستە دەفرێک یا پەرداخی یا(هەرکەرەستەیەکی خواردنو خواردنەوەی) هەریەکەلە ئێوەئاوی خواردەوە
ئەوا باحەوت جار بیشوات... لەڕیوایەتەکەی(#امام مسلم)هاتوە ئەگەر سەگ لێوی یا زمانی خستەناو قاپێکی ئێوە ئەوا با حەوت جار بیشوات یەم کجاری با بە خۆڵ بێت لەڕیوایەتێکی تردا هەشت جار بالەناو قوڕ بیشوات📚

ئێستازانستی پزشکی دەری خستەوەکەئەو لیکەی سەگە هیچ شتێک لەناوی نابات و پاکی ناکەتەوە کە هیچ ئاسارێکی نەمێنێت جگە لە قوڕ یاخو خۆڵ...👨🏻‍🔬

لەبارەی ڕاگرتنیەوە هەردوهاوەڵی بەڕێز(#ابي_هريرة)و(#ابن_عمر)(#رضي_اللەعنهما) ئەفەرمون بیستمان(#رسول اللەﷺ) فەرموی(من اقتنى كلباإلا كل صيدأو ماشية فإنەينقص من أجرلەكل يوم قيراطان)#متفق عليه📚

واتەهەرکەس سەگێک ڕابگرێت بێجگە لەسەگی ڕاوپاسەوانی لەئاژەڵوباخ...ئەوا هەموڕۆژێک دو(قراط)چاکەی لەدەست دەوات📚

زانایان دەفەرمون(قراط)ـێک بەئەندازی یەک لەبیستوچوارەو هەندێکیش دەفەرمون یەک لەبیستویەک چاکەی لەدەست دەڕوات📚

بەم بەڵگەنابۆمان دەردەکەوێت ڕاگرتنی سەگ لەناو ماڵدا ڕێگا پێدراو نیە جگە لە سەگی ڕاو یاخود حەراسەت وپارێزگاری ئاژەوڵ مەڕو ماڵات وەخواردن وخواردنەوەپێدانیشی لە قاپ و کەرسەتی مرۆڤدا ڕێگا پیدراونیە بەڵکو دەبێت شوێنوقاپی تایبەتی خۆی هەێت ئەگەر پێویست بوڕاگیرێت...واللەاعلم 📚

کەواتە ئەوەی ئێستا خەڵک خوی داوەتێ تەنهاچاولێکردنو خۆچواندنە بەکوفروعلمانیت ێک کەنەک هیچ بەهایەکی دین وئەخلاق نەماوە بەڵکومرۆڤ بونیشیان لەدەست داوە مەگەرنای بینن خەریکی ڤیستیڤاڵ سازکردنن بۆ بەسەگ بون لەوڵاتێکی وەک(#بريطانيا)و غەیری ئەویش خەڵات دەدرێت بەوکەسەی کە باشتر شێوەو هەڵسوکەتی خۆی بخاتەسەر سەگو وەک سەگ بخواتو بخواتەوە وهەڵسوکەوت بکات..ئەمە هەمو هۆکاری پشت کردنە لەو بەرنامەی کەلە(خالق)ـەوە بۆ دروست کراوەکانی هاتوە واتەلادانە لە(فطرت)ـي پاکی ئیسلام بۆیە ئاواخەریکە هیچ بەهایەک بۆمرۆڤایەتی نامێنێت بەداخەوە..📚

(#اللەتعالی)خۆمانوماڵو منداڵمان لەشوێن کەوتنو چاولێ کەری کفرو عەلمانیەت بپارێزێت..#اللهم_آمين🤲☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١١ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک لەوانە کە بدعەو داهێنراو دەهێنە ناودینەوە فەرمودەکەی(#جابر_بن_عبداللە #رضي_اللەعنه)دەکەن بەبەڵگە بەڵام وەک خیانەت بێت یا نەزانین هۆکارەکەی باس ناکەن چونکە ئەگەر هۆکاری فەرمودەکە باس بکەن  دەر دەکەوێت کە مەبەستی پێ بدعەوداهێنراو نیە بۆیە ئێمە پێمان خۆش بو ئەوڕاستیە ڕون بکەینەوە بۆ ئەوەی کەس توشی  بدعەو گومڕای نەبێت بەلاڕێدا نەبرێت ئێستا بازانین فەرمودەکە چۆنەو چی دەفەرموێت 👇

لە(#جابر_بن_عبدالله_رضي_الله_عنه) بۆمان دەگێڕنەوە جارێک لە بەرە بەیاند (#اصحاب_رضي اللە_عنهم)لە خزمەتی (#رسولﷺ) دانیشت بون کۆمەڵكی لە هۆزی(#مضر)هاتنەخزمەتی پۆشاک و بەرگێکی زۆر کۆنیان لەبەردابو هەرئەوەندەبو کە عەورەتیان داپۆشرا بوو شمشێرەکەنیان کردبوە ملیان واتە خۆیان ئامادەکردبوو لەخزمەتیدا بڕۆن بۆ جیهاد(#رسولﷺ)کاتێک ئەوانەی بینی بەو پۆشاکەوە
ڕەنگ و ڕووی گۆڕا زۆر بێ تاقەت بوو چونکە دیار بوو زۆر پێویستیان بە یارمەتی بوو ئەوانیش لە هۆزی(#مضر)بوون کەلە ڕێزدارترین هۆزەکانى عەرەبە بۆیە ڕۆیشتەوە ماڵەوە پاشان گەڕایەوە وفەرمانیکرد بە(#بیلال)بانگ بدات وقامەت بکات و پێشنوێژی بۆ کردن و وتاری بۆ خەڵکی دا وسوپاس وستایشی(#اللە)ـی کرد هەروەک عادەتی هەمیشەی خۆی وئەم (#آية) خوێندنەوە👇

(ياأيها الناس اتقوا ربكم الذي خلقكم من نفس واحدة وخلق منها زوجها وبث منهما رجالا كثيرا ونساء واتقوا الله الذي تساءلون به والأرحام إن اللَّه كان عليكم رقيبا) #سورة_النساء١📚

واتەئه‌ی خه‌ڵکینه خۆتان بپارێزێن له خه‌شم و توڕەبونی ئەو په‌روه‌ردگاره‌ی که ئێوه‌ی له یەک نه‌فس دروست کردووه‌ هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه هه‌روه‌ها له‌و (#اللە)ـيه بترسن که بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن له یه‌کتر  هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تي بپارێزن و(پته‌وی بکه‌ن)چونکه به‌ڕاستی (#اللە)زانایەو هه‌میشه چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه‌📚

دوای ئەوە ئەم(#آية)ـتەشی خوێندەوە (يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله ولتنظر نفس ما قدمت لغد...)#سورة_الحشر_١٨📚

واتەئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە  تەقواو پاڕێزکاریتان هەبێت لە(#الله)بترسن هەرکەسە باسەرنج بدات بزانێت چی پێش خۆی خستوە لە خێرو کارو کردەوەی چاکە بۆ قیامەت ودواڕۆژ خۆی 📚

پاشان دەستی کردبە ئامۆژگاریو ڕێنمونی خەڵکی  سەبارەت بەخێرکردن وبەخشین (گێڕەرەوەی فەرمودەكە دەفەرموێت) ئیتر هەرکەسەوبەپێی توانای خۆی بە دینار ودرهەم و پۆشاک ومشتێک لە گەنم ومشتێک لە خورما وتەنانەت بە لەتێک خورماش خێریان کرد وبەخشییان(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) زۆر سوور و بەپەلەبوون بۆ چاکە وخێرکردن کێبڕکێی یەکتریان دەکرد دەڕۆیشتن خێر وبەخشینیان لە ماڵەکانیانەوە دەهێنا👇

وپیاوێک هات وتورەکەیەکی هێنا ئەوەندە قورس بوو خەریک بوو نەتوانێت هەڵی بگرێت هێنای لەبەردەم(#رسولﷺ)داینا دوای ئەمە خەڵک بە فەردەو بە کۆماڵ خواردنی هێنا تاوای لێ هات دوو کۆمەڵی گەورە لە خواردن وپۆشاک  کۆکراوەیەوە لە ناو مزگەوتدا (#رسولﷺ) ئەوەی بینی زۆر گەشایەوە بەئەندازەیەک ڕووی دەدرەوشایەوە وەکو ئاڵتون یان مانگ چونکە دڵخۆش وئاسوودە بوو کاتێک بینی(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) پێشبڕکێ دەکەن بۆ یارمەتیدانی ئەم هەژارانە پاشان(#رسولﷺ)فەرمووی👇

من سن في الإسلام سنة حسنة فله أجرها وأجرمن عمل بها بعده من غير أن ينقص من أجورهم شيء ومن سن في الإسلام سنة سيئة كان عليه وِزرها ووزر من عمل بها من بعده من غير أن ينقص من أوزارهم شيء)#رواەمسلم📚

واتەهەرکەسێک(#سنة_حسنة)ڕێگایەکی چاکەکاری لە ئیسلامدا دابهێنێت ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى دەست دەکەوێت کە لەئەوە فێر بون وەکو ئەو خێرو چاکەو کردەوەی چاک  دەکەن بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات📚

زانایان دەفەرمون(#سنة_حسنة)ئەو کردەوە چاکانەیە کە لە بنەڕەتدا لە ئاینی ئیسلامدا بوونی هەیە ونەهی لێنەکراوە وکەسێک دێت دووبارە  ئەو کارە چاکانە زیندوو دەکاتەوە وەک ئەو پیاوەی کە هات ماڵێکی زۆری هێناو لەبەردەم(#رسولﷺ) دایناو خەڵکیش چاویان لەو کرد پاشان کە (#رسولﷺ) بینی و دڵێ پێی خۆش بو  فەرمودەکەی فەرموو..📚

کەواتە (#سنة_حسنة) ئەوەنیە شتێکی تازە بهێندرێتەناو دینەوە کە پێشتر بەڵگەی لەسەر نەبوبێت(#رسولﷺ)خۆی دەفەرموێت هەرکەسێک کردەوەیەک یان پەرستنێک دابهێنێت کە لەئاینی ئیسلامدا نەبیت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە لێی وەناگیرێت...📚

لێرەدابۆمان دەرکەوێت کەئەم فەرمودەیە ئەگەر وەک خۆی سەیری هۆکارەکەی یان واتەکەی بکەین دەبینین هیچ(#تأويل)ـێکی (#باطل) هەڵناگرێت بەڵکو مەبەستێکی ڕونو ڕەوانی هەیە نەک بکرێتە بەڵگەبۆ بەشەرعی دانانی داهێنراو بدعەکان جائەوەیدەی کات بەبەڵگە یا نازانێت یا خیانەت دەکات...(#والله_اعلم)☝️

(#اللە_تعالی)لەگومڕابون پارێزێت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٣_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەنێک گومانی ئەوەیان بۆدروست بوە کەی لەسەردەمی(#رسولﷺ)قژ حەفرکردن هەبوەتا حەرام بێت؟ بۆوەڵامی ئەم گومانە بابڕۆینە خزمەت ئەوفەرمودیە👇

(#عمر_بن_نافع)لەباوکیەوەئەویش لە (#ابن_عمر_رضي_الله_عنهما)بۆمان دەگێڕنە کە فەرموتی(نهى(#رسول_اللەﷺ)عن القزع قال قلت لنافع وما القزع قال يحلق بعض رأس الصبي ويترك بعض)#متفق_عليه📚

واتە(#رسول_اللە_ﷺ)نەهی کردووە لە (القزع)گوتی بە(#نافع)ـم گوت (#القزع)چیەفەرموی تاشینی بەشێک لەقژی منداڵ وهێشتنەوەی بەشێکی📚

لێرەداڕونەکە مەبەستی حەفرکردنە ئەمەش گەورو منداڵیش دەگرێتەوە جا بۆ ئەوەی کەسانێک نەڵێن جاخۆ منداڵەقەیچی ئەکات فەرمودەکەئەو بەهانەشی نەهێشتوە ئەفەرمێت قژی منداڵ👇

زانایان دەفەرمون ئەگەرکەسێکی گەورە بیکات ئەوە تاوانەکەلەسەرخۆیەتی بەڵام ئەگەر بۆ منداڵێ بچوک بکرێت ئەوەتاوان لەسەر باوک ودایکێتی یاهەرکەسێک کە دەڵێت وایلێبکە لەهەموحاڵەتێکداسەرتاش بۆهەرکەسێکی بکات تاوان باردەبێت پارەکەشی حەرامە..#والله_اعلم📚

(#اللە_تعالى)خۆمان وماڵ ومنداڵمان لەشوبوهاتوشەهەوات بپارێزێت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٧_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆر جار گوێمان لە مامۆستایان(#خطيب) وتار بێژان دەبێت باس لە سونەتەکانی ڕۆژی(#جمعة)واتەهەینی دەکەن  بۆ موسوڵمان  بەڵام بەداخەوە زۆر بەی زۆریان  وەک ئەوەی  خۆیان  گەیشتبن بەیەقین نەبە سەرو سیماو ڕوخسار و جلو پۆشاکیان سونەتیان پێوە دیارە  نە بە نوێژ و(#خطب)ـەوتارو پەرستشەکانیشان لەسەر سونەتن بۆیە ئێمەش ڕویان تێ دەکەین و دەڵێن  ئاگاداربن وەک(#حاخام)ــە کانی یهود قەشەکانی(#نصارا)مەبن کە (#اللەتعالی)پێیان دەفەرموێت👇

(اتأمرون الناس بالبر وتنسون أنفسكم وأنتم تتلون الكتاب افلا تعقلون)#سورة_البقرة_٤٤📚

واتەئایا فەرمان بەسەر خەڵکیدا دەدەن بەچاکەو(باسی سونەت و چۆنیەتی پەرستش کردنی(#اللە)بۆ خەڵک دەکەن)؟ وە خۆتان لەبیر دەکەن(لەکاتێکدا)کەئێوە یەهود(#التورات)ومەسیحیەکان(#الإنجیل) موسوڵمان(#القرآن) دەخوێننەو ئەی ئێوەو ژیر نابن و تێ ناگەن خۆشتان کاری پێبکەن؟!!📚

کەواتە ئەگادار بن ئێوە وەک یەهودو مەبن فەرمانیان بەچاکەدەکرد بەخەڵک و خۆیان بیر کردبو چونکە (#اللەمتعال)دەفەرموێت👇

(يأيها الذين آمنوأ لم تقولون ما لا تفعلون(*)كبر مقتا عند الله ان تقولوا ما لا تفعلون)#سورة_صف_آية٢_٣📚

واتە ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە شتانێک مەڵێن بەخەڵکی کە (لەکاتێکدا خۆتان دەتوان کاری پێ بکەن) بەڵام نایکەن(*)چونکە مایەی خەشم و ڕق و توڕەییە لای(#الله_متعال)کە قسەیەك بڵێن خۆتان کاری پێنەكەن📚

بەداخەوا ئەوانەی کە لەسەر منبەرو لە و تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە وتار بۆ خەڵکی دەدەن و باسی سونەتەکانی ڕۆژی(#جمعة) دەکەن خۆیشیان ڕێک کردەوەکانیان پێ چەوانەی سونەتی(#رسول_اللەﷺ)ــیە لەزخۆۆر شتدا بەتایبەت لە کاتی  وتارو نوێژەکانیاندا بەبەڵگەی ئەوفەرمودەیە👇

لە(#عماربن_ياسر_رضي_الله_عنهما) دەفەرموێت گوێم لێ بو(#رسول_اللەﷺ) فەرموی (إن طول صلاة الرجل وقصر خطبته مئنة من فقهه فأطيلوا الصلاة وأقصروا الخطبة )#رواه_مسلم📚

واتە درێژكردنەوەی نوێژ و كورت كردنەوەی (#خطبة)واتە وتاری هەینی نیشانەی (#عيلم)زانست و تیگەیشتنی  (#خطیب)ـە واتەوتاربێژەكەیە بۆیە نوێژەكانتان درێژ بكەنەوەو (#خطبة) وتارەکانتان كورت بكەنەوە 📚

بەداخەوە ئێستا وتارەکان دەگاتە چل خولەک و پەنجا خولەک نوێژەکان بەکورت ترین کات تەواو دەبێت ئیتر ئەمە لەبەر نەبونی عیلم و زانست و نەشارەزابونە بەسونەت یا خود گوێ نەدان بەسونەتەو تەنها خۆدەرخستەنە؟؟! وەڵامەکەی بۆ خوێنەرو مامۆستایان بەجێ دەهێڵم نیەتەکەش...#والله_أعلم☝️

(#اللەتعالی) شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین  و نیەتمان(#خالص)  بکات ڕونی کەینەوە..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢_جماد_الثاني١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک وادەزانن ئەگەر دوکەس نوێژیان خوێند بە جەماعەت کەسی سێ یەم هات ئاوا تەنها ئەوکەسەی کە ئیمامەت دەکات بۆی هەیە یەک دو هەنگاو بڕواتە پێشەوە..👇

بەڵام ئەبێت ئەوە بزانین کەئەمە بۆ کاتێک دەبێت کە ئیمام بەردەمی فرانی بو واتە مەجالی چونە پێشەوەی هەبێت ئەگەر مەجال نەبو ئەوا ئیمام پاڵ بەدو نوێژ خوێنەکەی تەنیشتی دەنێت بۆدواوەی ئەوان دەخاتە دواوە ئەمەش بەبەڵگەی ئەو فەرمودەیە👇

لە(#جابر_بن_عبد الله_رضي_الله_عنه) دەگێڕنەوە کە فەرمویەتی (صليت مع النبيﷺ فقمت عن يمينه ثم جاء آخر فقام عن يساره فدفعنا جميعا حتى أقامنا من خلفه)#رواە_مسلم📚

واتە نوێژم خوێند لەگەڵ(#رسولﷺ)لەلای ڕاستی وەستام پاشان کەسێکی تر هات لەلای چەپیەوە لەگەڵمان نوێژی دابەست(#رسولﷺ) پاڵی ناین بۆ دواوە تا لە پشتی خۆیەوە داناین📚

#تێبینی:ئەبێت ئیمام دڵنیابێت کەسێ(#سێیەم) هاتوە نوێژی دابەستوە ئەوکات دەتوانێت یاخۆی پێش کەوێت یا ئەوان بخاتەدواوە..#والله_اعلم 📝

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمابکات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆر جار و زۆر مەجلسێک دەبینین ودەبیستین کە دەگوترێت یا گوتراوە هەستە با فڵانە کەس یاخود با مامۆستا دانیشێت !! 👇

بەڕێزان لەڕاستیدا ئەمە پێچەوانەی شەرعە جا بۆ ئەوەی توشی ئەوهەڵەیە نەبین با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#عبدالله_بن_عمر_رضي_الله_عنهما) بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسول_اللەﷺ) فەرمویەتی (لا يقيم الرجل الرجل من مجلسه ثم يجلس فيه ولكن تفسحوا وتوسعوا) #متفق_عليه📚

واتە نابێت  وەهیچ کەس بۆی نیە کەسێک کە لەشوێنێکدا دانیشتبو  کەسێکی تر هەڵی بسێنێت لە دانیشتنەکەیدا پاشان خۆی لە شوێنی ئەو دابنیشێت بەڵکو ئەگەر کەسێک هاتە مەجلیسەوە فراون بن و بۆشایی دروستبکەن وبڵاو ببنەوە بۆ ئەوەی جێگا بێتەوە📚

لێرادا دوشت فێر دەبین 👇

#یەکەم:لەئادابی دانیشتن ئەوەیە  بزانین کە دروست نیە و حەوامە کەسێک پێش کەسێکی تر دانیشتبێت لەشوێنێکدا هەڵی بسێنن کەسێکی تر بێتە جێگاکەی ئەمە بەهیچ جۆرێک دورست نیە...وەک لە(#ابن_عمر_رضي_الله_عنه) دەگێڕنەوە کە (#رسول_اللە_ﷺ)نهى أن يقام الرجل من مجلسه ويجلس فيه أخر)#اخرجە_البخار📚

واتەڕێگری و قەدەغەی کردوە کەسێک لە جێگایە یا شوێنێک یا لەسەر کورسیەک...دا دانیشیوە هەڵی بسێنن و کەسێکی تر لەجێگایدا دابنیشێت📚


#دووەم :ئەگەر کۆمەڵێک لەشوێنێک دانیشتن کەسێ یاکەسانێکی تر هاتن دەبێت کەمێک فراوان دانیشن بڵاو ببنەوە بۆ ئەوەی مەجلسیەکە فراوتر بێت جێگا ببێتەوە وەک (#اللە_تعالی) دەفەرموێت(يأيها الذين آمنوا إذا قيل لكم تفسحوا في المجالس فافسحوا يفسح الله لكم...)#المجادلة١١📚

واتە ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کاتێك پێتان ووترا لە کۆڕ ودانیشتنەکاندا جێگە (وفراوانی بکەن)جێگا بکەنەوە  ئێوەش فراوانی بکەن....📚


#تێبینی:ئەگەر کەسێک لەبەر ڕێزگرتنی کەسێکیتر هەستێت خۆی بەئیختیاری خۆی نەک کەسەی بەرامبەر هەڵی سێنێت یاخود هەڵی سێنن  لەبەر کەسێک ئەوا ئاساییە بەڵام لەمەشدا باشتروایە بۆ هەمو ئیمان دار و بانگ خوازو مامۆستایەک خۆیان جیانەکەنەوە بەڵکو وەک (#ابن_عمر_رضي_الله_عنهما) بیر بکەنەوە کە زۆر پێی ناخۆش بوە کەسێک هەستێت ئەو بڕواتە جێگاکەی دانیشێت...#والله_اعلم📚

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمان بکات بمان کات بەشوێن کەوتەی(#رسولﷺ)....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٧_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان (#سالم_بن_عبداللەرضي_الله_عنه) ئەفەرموێت گوێم لە(#أبی_هريرة_رضي _الله_عنه)ـبو فەرموی(#رسولﷺ) فەرموی( كل أمتي معافى إلا المجاهرين وان من المجاهرين أن يعمل الرجال بالليل عملا ثم يصبح وقد ستره الله عليه فيقول يا فلان عملت البارحة كذا وكذا وقد بات يستره ربه ويصبح يكشف ستر الله عنه)#رواه_البخاري📚

واتەهەموو ئوممەتەكەم لێخۆشبون دەیان گرێتەوە جگە لە (المجاهر)واتەئەوانە نەبێت كە تاوانەكانیان ئاشكرا دەكەن بۆ(#نمونە)لەتاوان ئاشكراكردن ئەوەیە كە كەسێك بەشەو كارێك بكات وئینجا(#اللەتعالی) ئەم تاوانەی بۆ ئاشکرا ناکات کەچی ئەم کەسە بەیانی هەڵدەسێت دەڵیت ئەی فڵان کەس  من شەوی ڕابردوو فڵانە  كارەو ئاواو ئاوا كارێکم کردووە  لەكاتێكدا كەلە شەودا(#اللە_متعال) بۆی پۆشی وە ئاشکرای نەکردوە(بۆ ئەوەی کە تۆ بەبکات و لێی خۆش بێت سزای نەدا)کەچی خۆی بەیانی ئاشكرای دەكات وئەوەی  (#الله_تعالى)پەردەی بەسەردا داوە  لەسەر خۆی هەڵدەماڵێت تاوانی خۆی ئاشکرادەکات بۆخەڵک📚

جا یەمە هەمو جۆرێک لەتاوان دەگرێتەوە کە بەداخەوە  زۆرێک لەم ڕۆژگارەدا بەتایبەت لەدونیای مەجازو سۆشیاڵ میدیا... زۆربەی کاتەکانی بەدیارتاوانەوە بوە لە سەیری شتی خراپ و گوێ لەشتی خراپ و قسەی لەهو لەعب وگۆرانی...وتاوان ئیتر یا خۆی  دەیکات و یاخود گوێی بۆدەگرێت دواتر لەبریتی ئەوەی  بیشارێتەوە بیسڕێتەوە و بلۆکی بکات تۆبە بکات دێت باسی دەکات  تەبلیغ و دیعایەی بۆدەکات و بڵاویشی دەکاتەوە لەناو خەڵکدا ئەمەش  لەبریتی جارێک سێجار تاوان  بار دەبێت جارێک خۆی تاوانەکە دەکات جارێکیتر باسی دەکات جارێکیتریش بڵاوی دەکاتەوە بۆ ئەوەی خەڵک توشبکات🤯

جابۆیە وریابن چونکە وەک لەفەرمودەکەدا ڕونە ئەم جۆرە تاوانە لێ خۆش بون نایان گرێتەوە  هەڕەشەی (#اللەمتعال)دەیان گرێتەوەو مەگەر تۆبەبکەن و نەگەڕێنەوەسەری پەشیمان بن و...#والله_أعلم☝️

داواكارم(#اللەتعالی) لەتاوانەكانمان خۆش بێت خۆمانو ماڵ ومنداڵمان باپرێزت لەتاوان....#اللهم_آمين📝

#م_نامق_إمامي📝

#٢٦_ذي_الحجة_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە(#ابن_عباس_رضي_اللە_عنهما)هاتوە دەفەرموێت(#رسول_اللهﷺ)فەرموی(أقرأني جبريل على حرف فراجعته فلم أزل أستزيده ويزيدني حتى انتهى إلى سبعةأحرف)#رواە_البخاری📚


واتە(#جبریل_علیەالسلام)وەحی بۆ هێنابۆی خوێندمەوە منیش پێداچوونەوەم پێدا کرد دەم گتوتەوە   بەردەوام زیادم دەکرد و ئەویش بۆمی زیاد دەکرد تا گەیشتە حەوت پیت📚

زانایان دەفەرمون قورئان بە حەوت پیت دابەزیوە بۆیە بەپێی شوێنو لەهجەی عرەبی بەحەوت جۆر قراءات  دەخوێدرێتەوە پێی دەگوترێت(قراءةالسبع)دواتر سیانی تري بۆ زیاد کراوە بوە بە دە دەپێی دەگوترێ (#قراءة_العشرة)بریتین 👇

قراءة الامام نافع المدني(قالون و ورش)
الامام عبدالله بن كثيرالمكي(البزی و قنبل)
قراءةالامام ابو عمرو البصري(الدوری والسوسی)
قراءةالامام بن عامرالدمشقي(هشام وابن زکوان)
قراءةالامام عاصم بن ابي النحود الكوفي(شوعبة والحفص)
قراءةالامام حمزةالزيات(حمزة بن هشام و خلال بن خالد)
قرأءةالامام الكسائي
قراءةالامام ابوجعفر المدني
قراءةالإمام يعقوب الصرمي
قراءةالامام خلف العاشر👇

قورئان بەمجۆرانەدەخوێندرێنەوەهەموشي صحيح..#والله_اعلم📚


ئەوەش(#آية)ـێک بەچەن قراءة☝️

#م_نامق_امامی📝

#٥_صفر_١٤٤٦🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

عیزەتو سەر بەرزی و ڕیزق و ڕۆزی و دەسەڵات و خۆش بەخەتی دونیاو دواڕۆژ تەها بەفەرمانی(#اللەتعالی)ـە و لەژێر دەسەڵاتی ئەو دایە وەک خۆی لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت 👇

(قل اللهم مالك الملك تؤتي الملك من تشاء وتنزع الملك ممن تشاء وتعز من تشاء وتذل من تشاء بيدك الخير إنك على كل شيء قدير )#سورة_آل_عمران٢٦📚

واتە ئەی(#محمدﷺ) بڵێ بەئیمانداران بڵێن ئەی پەروەدرگارا هەموشێک تەنها بەفەرمان و دەسەڵاتی تۆیە بۆیه هەرکەس تۆ بتەوێت دەسەڵاتی پێدەدەی هەرکەسیش بتەوێت دەسەڵات لێ ئەسێنیتەوە ئەوەی تۆ بتەوێت بەعیزەوتو ڕێزادری دەکەیت ئەوەشی بتەوێت زەلیل و بێ ڕێزی دەکەیت ھەموو چاکەیەک بەدەستی تۆیە بەڕاستی تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بە توانایت📚

کەواتە دەبێ بزانین لای هیچ کەس هیچ شتێک بەدەست ناهێنی کەس ناتوانێت هیچت بۆ بکات کەفەرمانی پەروەردگاری  لەسەر نەبێت وەک (#إبن_قيم_الجوزی_رحمەاللە) دەفەرموێت(#سلف_رحمهم_الله_تعالى) فەرمویانە(الناس يطلبون العز بأبواب الملوك ولا يجدونه إلا في طاعة الله) #إغاثة_اللهفان_من_مصائد_الشيطان_٧٨_١📚

واتە خەڵکی یاخود مرۆڤەکان لە بەر دەرگای (مەلیک یا پاشا وحاکم ودەسەڵاتداران)ــدا  بەدوای عیزەت سەر بەرزی و شکۆمەندیدا دەگەڕێن بەڵام  دڵنیابن نای دۆزنەوە بەدەستی ناهێنن تەنها لە لای اللە نەبێت لە وەدانەبێ کە بگەڕێنەوە بۆ دین و گوێڕایەڵی فەرمانی(#اللەمتعال)📚

بەکورتی هەر کە گەڕوانەوە بۆ ئیمان و باوەڕ وجێ بەجێ کردنی فەرمانی(#اللە) و کافرو بێ باوەڕبون بە هەمو طاغوت و یاسایەکی دەست کرد....ئەوکات(#اللە) ئەوەی بیانەوێت لەهێزو دەسەڵات و عیززەت و سەر بەرزی پێیان دەبەخشێت ...#والله_أعلم☝️

داواکارم(#اللەتعالى)عیزەوت وشکۆو شەهامەتمان پێببەخشێت..اللهم_آمين☝️🤲

#م_نامق_إمامي📝

#٧_ربيع_الاول_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami