کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
229 subscribers
517 photos
883 videos
95 files
289 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیكم ورحمةالله وبركاته

ئایا وادەزانن کە سەرکەوتن و عیزەت وسەر بەزی دنیاو بەدەست هێنانی بەهەشت  بەئاسانی بەدەست دەهێنن!!؟؟ بەدڵنیایەوە نەخێر هیچ کات ئەمە بۆ هیچ کەسە نایەتەدی ونەش هاتوەدی هەتتا بۆ  پێغەمبەران(#علیهم_السلام)و شوێن کەوتوانی شیان ئەگەر کەمێک بەوردی سەیری قورئان و فەرمەدەکان بکەین زۆر بەڕونی ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە...👇

ئەوەتا(#اللەتعالی)ئەفەرموێت(أم حسبتم ان تدخلوا الجنة ولما يأتكم مثل الذيم خالوا من قبلكم مستهم البأساء والضراء وزلزلوا حتى يقول رسول والذين آمنوا معه متى نصر الله ألا إن نصر الله قريب)#سورة_البقرة_٢١٤📚

واتەئایا پیتان وایە هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه ؟؟(ئەمە وەک ئەوە وایە وەڵام بداتەوە بفەرموێت نەخێر هەروائاسانی نیە بۆیە دەفەرموێت)مەگەر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌کراوه‌ لە(#قورئاندا)که چۆن لەپێناوی دین بیرو باوەڕیاندا تووشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه‌و نه‌داری(لێدان وزندان و دەرکردن و کوشتن)بوون و به‌ڕادەیه‌ک هه‌تا پیغه‌مبه‌ره‌که‌یان و ئه‌وانه‌یشی لەگەڵیدا بون لە باوه‌ڕداران ده‌یان گوت (#اللەتعالی)که‌ی  سه‌رکه‌وتن ده‌نێرێت؟!(لەوکاتەسەخت و ناڕەحەتەدا (#اللەمتعال) وەڵامیان دەتاوەو دەفەرموێت) ئاگادارو دڵنیابن به‌ڕاستی یارمه‌تی و سەرکەوتنی (#اللەمتعال) زۆر نزیکه‌📚

کەواتە زۆر بەڕونی دیارە کە(#رسولﷺ)و باوەڕ دارانی پێشین کە نزیکترین و بەتەقواترین باوەڕ داربون بۆ گەیاندنی دین وگەڕاناوەی عیزەت وبەدەست هێنانی بەهەشت توشی زۆرێک لەناڕەحەتیەکانی دونیا هاتون لە برسێتی لێدان و دەرکردن وئازار و مردن و شەڕ و...تادوای  ئینجا گەیشتون بەوەی کە(#اللەتعالی) لەئەوپەڕی ناڕەحەتیدا وەڵامیان بداتەوە سەرکەوتنی دونیاو قیامەتیان پێ ببەخشێت ئەمەش سونەتی زۆرێک لە پێغەمبەران(#علیهم_السلام)و شوێنکەوتوانیشیان و زانایان و پیاوچاکان بوە هەتا ئێستاش هەروابوە واش دەبێت 👇

#تێبینی:مەرجنیە سەرکەوتن ئەوە بێت کە لەدونیادەستت کەوێت بەڵکو سەرکەوتنی لەوە گەورەتر ئەوەیە کەلەسەر توحید بەردەوام بێت هیچ ناڕەحەت و ئازارو لێدانو زندان و برسی کردن و هەتا هیچ دەسەڵاتو ماڵ وداراییەک وات لێنەکات تەنەزول لە بچوکترین بەشی دینەکەت بکەیت بەڵکو لەهەر حاڵەتێک دا بیت لەسەر(#توحید) و یەک(#اللە)پەرستی بژی و لەسەرئەوەش بمرە ☝️


داواکارم(#اللەتعالى)بمانکات بەشون کەوتەی(#رسولﷺ) شوێن کەوتەی ئەوانەی کەلەگەڵیدا بون وەڵامی دوعاو پاڕانەوەکانی ئێمەش بداتەوە عیزەتمان بۆ بگێڕێتەوەو لەو ناڕەحەتیانە ڕزگارمان بکات...#اللهم_آمين🤲

#م_نامق_امامی📝

#٢٤_جمادألأول_١٤٤٥🌙



https://t.me/iyimami