🤍 ‌‏࿓𝐼𝑁._𝐿𝑂𝐴𝐷𝐼𝑁𝐺.𝑇𝐸𝑋𝑇
697 subscribers
2.44K photos
557 videos
7 files
2 links
دوونیا وایە ئیتر بەسەر دڵی ھەر مرۆڤێکەوە
تا ئەبەد شوێن پێی ئازیزێک بەجێماوە



OWNER @Ho0oNo @X_ahmmad 🤍‌‏
Download Telegram
‎،نانم لێ بگرەوە، گەر دەتەوێ
‎هەوام لێ بگرەوە، بەڵام
.‎پێکەنینەکەت، نا
‎نانم لێ بگرەوە؛
‎،هەوام لێ بگرەوە
‎،نوورم لێ بگرەوە
‎،بەهارم لێ بگرەوە
‎.بەڵام پێکەنینەکەت، نا

‎.پێکەنینێک کە بۆی دەمرم



‎”پابلۆ نیرۆدا”
ھەموو شەوێک دڵ بەھانەی تۆ ...
ھیچ؛
لێیگەڕێین.
ئەمشەو دڵ دووبارە تۆی ...
ھیچ؛
شەوت شاد
صادق تهرانی زاده.
بیرمە شەوانی جەژنی جاران، دڵگەرمی و تامەزرۆییەک هەبوو، تەواوی شەوەکەمان بە بیرکردنەوە بەسەر دەبرد لە سبەینێ، جارجار سەیری جلە تازەکانمان دەکرد و خەیاڵمان دەکرد ئاخۆ سبەی دەبێت چۆن دەربکەوین، هەر شەوەکەی لەگەڵ هاوڕێکانماندا پلانمان دادەنا سبەی لەکوێ یەک بگرین، بەیانی ڕۆژی جەژنیش وەکو تووشی جۆرێک لە شاگەشکەیی بووبین، تێکڕا جلووبەرگی ڕەنگاوڕەنگ، باوەشکردن بە خێزان و دۆستەکانماندا، پێکەنین، جەژنانە، چووکلێت، پیاسەکردن و ڕۆیشتن بۆ پارک، بەڵام خوایە لەگەڵ گەورەبوون، ئەم چێژانە بۆ کوێ چوون؟ ڕاستییەکەی ئەم چێژانە لە شوێنی خۆیاندان، ئێمەین زوو تێپەڕو گوێنەدەر و بێهەستین، دەمەوێ بگەڕێنەوە، نووقڵ کۆکردنەوەی ئەوکات بگەڕێتەوە، هاوڕێیانی ئەو کاتم، ئەو پارانەی وەک جەژنانە وەرم دەگرتن، ئەو ماچانەی لەسەر گۆنام دەنەخشێنرا، حەیف کە ناگەڕێنەوە، با بە هەموو بوونمان سبەینێ بقۆزینەوە، هەر ئەوەندەی گەیشتووینەتە جەژنێکی دیکە بەشی خۆی جوانە ئەرێ..
«خۆمم لە تۆدا دۆزییەوە»
عەزیزم، ڕاستیت بوێت، من ئیتر هەست بە هیچشتێک ناکەم. نە خۆشەویستی تۆ، نە ڕق لە تۆ، خاڵی خاڵیم. ئەوەی هەمبوو بەخشیم. ئەوەی نەدەبوو بیڵێم، وتم. من ئەوەتەی هەم بەخشەر بووم، هەرگیز هیچم لە کەسەوە پێنەگەشتووە. ئێستا ئیتر بە لوتفی تۆ، هیچم نەماوە بیبەخشم.نە بە تۆ، نە بەکسی دیکە. ئێستا ئیتر نامەوێت هیچ لە کەسیش وەرگرم. نە لەتۆ، نە کەسی دیکە. ئەوەی هەتە بۆخۆت، ئەوەی هەمبوو، تۆ بردت. ئێستا کە هیچم نەماوە، دەمەوێت بڕۆم. نامەوێ هەبم، نامەوێ هەبیت. نەک ئەوەی خۆشمنەوێیت، نا. بەڵام ڕاستیت بوێت ئیتر بۆم گرنگ نیت. ئێستا کە تۆ بێئاگایت لەم ماڵئاواییە، دەمەوێت کۆتا دێڕی خۆمت بۆ بنوسم. لە جێگەیەک خوێندمەوە دەیگوت؛. لەم کۆتاییەوە پێکەوە بوونمان ئاسودەیی پێنەبەخشین، هیوادارم جیابونەوەمان ئاسودەیی لەدوابێت و تۆش بگەیت بەو شتەی کە دووری خستیتەوە لەمن.

خۆشمویستیت
ئازیزی پێشوت
(نامەکان، نەنێردراو)

لە هیچستانەوە
بە خۆم دەڵێم ئاساییە، نا من ئێستا پێویستە دڵی خۆم بدەمەوە، ئاخر وانەکەم کارەساتێک بەسەر خۆم ئەهێنم، دەستی ڕاستم لەسەر سینەمە، هەناسەی قووڵ هەڵدەمژم و دەیدەمەوە، بەڵێ! سێجاری یەک لە دوای یەک، چاوم دەیەوێ بگری و من ڕێی لێدەگرم، دەی خۆ چاوم چووزانێ غروور چییە؟ من موودەیەکە سڕم.. وەک جاران قسەشم بۆ ناکرێت، بەڵام ئێستا لەهەر کاتێکی تر.. نامەوێ بڵێم خراپترم بەڵام هیچ ڕێگەیەکی دیکەم نییە، پێش خەوتن ئارەزووی جگەرە دەکەم، جگەرەیەک دەکێشم و بە خۆم دەڵێم ئاساییە.. ئاساییە.. ئاسایی.. خەو دەمباتەوە..
وا باشترە ئاوێک بە خۆمدا بکەم و بخەوم لە بری بیرکردنەوە، نا، نان خواردن و جگەرە کێشانیشم بیرنەچووە، هەرکەس بەشی خۆی ئازارێکی هەیە، ئازاریشی نەبێت، لە ڕابردوویدا شتێک هەیە وای لێبکات جارجار هەست بە تاوان بکات، ئەگەر بابەتەکە ڕابردووش نەبوو داهاتووە، چوزانم.. مرۆڤی ئێستا داخستنی چاوەکانی و خەوتنی هاوکات نییە، گەر چاوەکانیشت دابخەیت هەزاران دەرگات لەبەردەم دەکرێنەوە، مەبەستم ئەو دەرگایانەیە کە تۆ بەو بڕوایەوە داتخستبوو کە هەرگیز نەکرێنەوە، هەرگیز!
پیاوێك هەبوو كە دڵتەنگ ئەبوو
دەردە دڵی بۆ سێبەرەكەی
خۆی ئەكرد
وای با حاڵی كاتێك ئاسمان هەورە.!

#رضا_یار_احمدی
کاتێک لە باڵکۆن جگەرە دەکێشم، جگەرەکە فڕێ نادەمە خوارەوە، چونکە دەترسم با بیخاتە ناو پەنجەرەیەکەوە، ئاگری لێبدات، ببێتە هۆی تەقینەوەی سلندەرێکی غاز، کەسێک بکوژێت، لێکۆڵینەوە دەستپێبکات، پۆلیسیش تاوانبارم بزانێت. پاشان لە تیڤی کۆتایی دێت، دایکم دەمبینێت و بۆی دەردەکەوێت کە جگەرە دەکێشم!

لە فیلمی Matchstick Men 2003
بۆ تەواوی ئەو شەوانەی بڕیارە بەبێ من بخەویت، شەوت شادد
داوای زۆرت لێناکەم، تەنها نامەیەک بنێرەو بیسڕەوە..
گوێگرتن لە میوزیکی خەوتنی دوای حەپەکان، شتێکم تیا زیندوو دەکاتەوەو هاوکات شتێکم تیا دەڕووخێنێت، چ کاریگەرییەک جێدەهێڵێت گرنگ نییە، پێم گوتی ئەو شتانەشم خۆشدەوێت کە تۆم بیردەخەنەوە، ڕاستییەکەی لەو شتانە دەترسم کە تۆم بیردەخەنەوە، بیرکردنەوە لەتۆ نەخۆشییە، تازە بوویت بە بەشێک لەمن، ناتوانم لە خۆشم هەڵبێم، کەواتە ناتوانم لە تۆش هەڵبێم، پێمان لە یەک قووڕدا چەقیوە، نەتۆ دەرئەچیت نە من، دەستیشمان درێژ بکەین بۆ یەک زیاتر ڕۆئەچین، ڕاستییەکەی من بەبەهانەی ئەو میوزیکەوە ویستم ئەم قسانە بکەم، ئەگینا بۆ ئەم قسانە نەهاتبووم، بەڵام دەی، خەوتنی دوای حەپەکان جوانە، حەپی من نیگای تۆ بوو، ئیدی ئاوها.. شەوشادد..
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"من ئێستا نیشتیمانی خۆم دۆزیوەتەوە🫀💙"
3❤‍🔥1
میوانێک شەو لە ماڵتان دەمێنێتەوەو ئەلبوومی وێنەکانی بۆ دەبەیت تاکوو سەیریان بکات، پێکەوە سەیری دەکەن، پەڕەی وێنەکان هەڵدەدەنەوە، زۆربەی وێنەکان بەرواری گرتنەکەی لە پشتەوە نووسراون، لەگەڵ هەر هەڵدانەوەیەکدا یادگارییەک، پێکەنینێک، خەمێک، هەموو فلاشباکەکان هێرشت بۆ دەهێنن، سەردەمی پێش لە دایکبوونی خۆت دەبینیت، وێنەکانی ئەوکات ڕاستەقینەتر بوون، لەپڕ دەچێتە سەر وێنەی خۆت بە منداڵی، دوو ساڵ یان سێ ساڵێک دەبیت، بە باوەشی دایکت یان باوکتەوە، مەمە وشکەت لەدەمە یان لە دەمت نییە، بەڵێ خۆتیت بە منداڵی، فریشتەئاسا، بێ بیرکردنەوە، بێ خەم، زیاتر لەو وێنەیە ڕادەمێنیت، سەیری ئێستای خۆت دەکەیت، بووم بەچی؟ ئەمە ئەو منداڵە بێتاوانەی نێو وێنەکەیە؟ لەبەر میوانەکە دەبێت زووزوو ڕەسمەکان هەڵبدەیتەوە، بەڵام تۆ هێشتا لەسەر ئەو وێنەیەی خۆت ماویت...
💔1
گوتم: ڕقم لە دەنگی چاڤۆشییە..
گوتی: بۆچی؟ ئیرەیی پێ دەبەیت؟

«بێدەنگ بووم نەمتووانی بڵێم ئەوم بیردەخاتەوە»
گفتووگۆکردنم لەگەڵ خەڵک پێکەوە وەستان و پێکەنین و پیاسەکردن، ئەوەم بیرنابەنەوە کە تۆم لەگەڵ نییت، نان خواردن و جگەرە کێشان و سەرگەرمیم بە دوونیای دەرەوە، لەو ڕاستییە کەم ناکەنەوە کە جێگەت خاڵییەو هەزار حەیف خۆت نەبێت بە کەس پڕ ناکرێتەوە...
لەم ژیانە نەفرەتیەدا هێشتا شتانێک هەن دڵخۆشمان بکەن💙
2
“تۆ نازانیت بوونت چەند ئارامی دەبەخشێت. کاتێک لەگەڵمدایت، هەست دەکەم هەموو شتێک لە جێی خۆیە.”❤️
هەست ئەکەم لە ئێستادا خۆرەکە لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکترە لێمەوە..