سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
8.74K subscribers
506 photos
65 videos
26 files
653 links
قوتابی عیلمی شەرعی و خزمەتکاری ئەهلەکەی
Download Telegram
نوێژ، و ڕۆژوو، و قوڕئان خوێندن، و تەڵەبی عیلم، و زیکر، و ویردمان:
پێویستی بە ئیستیغفار هەیه!
نەک شانازییان پێوە بکەین!

ئاخر پڕیانە لە کەموکوڕی، غەفلەت، ریا، عوجب.

ئەوەشی چاک چاک درک بەمە نەکات، بۆنی عبودییەتی نەکردووە.
❤330😢83💯37😍13✍9🤝5⚡3🥰3👌3👏2👍1
"لە کاتێکدا ئیمپڕاتۆرەکانی دونیا خۆیان لەسەروو مرۆڤەوە دەبینی، و گەلەکانیشیان هەر وا دەیانبینین، لە ڕۆژانێکدا کە کیسرا و قەیسەر مافی هەڵسەنگاندنیشیان نەدەدایە خەڵکەکەیان، نەک ڕاستکردنەوە، ئەبوبەکر لەسەر مینبەر لە مەدینە دەیفەرموو:

کراومەتە کاربەدەستتان، باشترینیشتان نیم، ئەگەر گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەری خوام ـ صلی الله علیە وسلم ـ کرد، گوێڕایەڵیم بکەن. ئەگەرنا، گوێڕایەڵیم لەسەرتان نییە"

ئوستاز محمد ئیلهامی
❤236💯24🔥19😍14👏10❤‍🔥5🫡4😁3🤝2😢1👌1
"زانایانی شەریعەت لە دەوڵەتی ئیسلامیدا هەرگیز هەستی ئەوەیان نەبووە کە فەرمانبەری دەسەڵاتن!
بەڵکو بەردەوام فەرمانکەر بوون بەسەر دەسەڵاتدا"

ئوستاز محمد ئیلهامی
❤185🤝20🔥18💯14😍10❤‍🔥5🥰4👌3👏2⚡1
❤54😍7🥰2👌2
تەرجیح ئیجتیهاد نییە!

الحمد لله...
هەوڵ دەدەم نوسینەکە زۆر درێژ نەبێتەوە، أما بعدُ:

دوو پزیشکی پسپۆڕ هەمان نەشتەرگەری بۆ دوو کەسی جیاواز ئەنجام بدەن، قوتابییەکی قۆناغی پێنجەم کۆلێژی پزیشکی دەتوانێت دەرەنجامەکانیان هەڵبسەنگێنێت، هەرچەندە ناتوانێت خۆی نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدات.

بۆچی؟
چونکە: بنیاتنان زۆر قورسترە لە هەڵسەنگاندن!

تەعریفی ئیجیتهاد لای هەموو ئەوانەی ئیلمامێکیان بە کوتوبی ئوسوڵ هەیە مەعلومە، و حەددی جامیع و مانیعی زانراوە. ئیجتیهاد: هەڵهێنجانی حوکمی شەرعییە لە بەڵگەکانەوە.
مەعلومیشە تەرجیح لەنێوانی کۆمەڵێک قەولی هەڵهێنجراودا، هەڵهێنجان نییە. بەڵکو ئاسانترە، چونکە مامەڵەیە لەگەڵ کۆمەڵێک قەول و ئەدیللەی بەردەست و شەرحکراودا.

مەرجی ئەوەش کە تەرجیحدەر لە ئاستی خاوەن قەولەکاندا بێت، یان زاناتر بێت لەوان، مەرجێکی نەزانراو و غەریبە لای زانایانمان، بڕوانە:

١ـ ئەئیممەی سەلەف لە ئەمسالی ئەبو حەنیفە و مالیک و شافیعی و ئەحمەد و غەیری ئەوان تەرجیح دەدەن لەنێوان ئەقوالی هاوەڵاندا، لە کاتێکدا بێگومان ناگەنە مەقامیان.

٢ـ ئەسحابی وجوهـ تەرجیح دەدەن لە نێوان ئەقوالی ئیمامدا، لە کاتێکدا قەتعەن ناگەنە مستەوای ئیمام.

٣ـ موحەرریرینی مەزهەب تەرجیح دەدەن لە نێوان ئەقوالی ئەسحابی وجوهـ، لە کاتێکدا ئەسحابی وجوهـ موجتەهیدن لە مەزهەبدا، ئەمما موحەرریرین موجتەهیدی مەزهەب نین!
بگرە موخالەفەی ئەقوالی ئیمامی مەزهەب دەکەن، و قەولی دیکەیان بەسەردا تەرجیح دەدەن. ئیختیاراتی نەوەویش مەعلومە بەتایبەت لە (الجموع)دا، لە کاتێکدا نەوەوی ـ سقی اللهُ قبرَه ـ زۆر زۆر پارێز لە بانگەشەی ئیجتیهاد دەکات.

٤ـ موتەئەخخیرین تەرجیح دەدەن لەنێوانی ئەقوالی رافیعی و نەوەوی، لە کاتێکدا ناگەنە مستەوایان لە مەزهەبدا، بگرە ڕەنگە لێشیان نزیک نەبنەوە، بەڵکو موخالەفەشیان دەکەن و ئیتتیفاقیشیان دەشکێنن!

٥ـ ئەسحابی حەواشی! تەرجیح دەدەن لە نێوانی ئەقوالی ئەسحابی وجوهـ و موحەرریرین و موتەئەخخیرینیش، لە کاتێکدا ڕوتبەیان زۆر لە خوار موجتەهیدینی مەزهەبەیەوە!!!
تەرجیحیشیان لە نێوانی ئیختیاراتی ڕەملی و ئیبن حەجەردا حەصر ناکرێت، لە کاتێکدا ئەو مەسئەلانە لە عەویصترین مەسائیلی مەزهەبن!

٦ـ ئەسحابی موتەووەڵات لە مەزهەبی ئێمە و غەیری مەزهەبی ئێمەش بە تەسریح و بە تەلمیح تەرجیحی مەزهەبی ئیمامەکەیان دەدەن بەسەر موجتەهیدینی دیکەدا، بە ئیعتیرافی خۆشیان ئەوان موجتەهید نین!
لە چەند لاپەڕەیەکی (التحفة) و (المغني) دا دەیان نمونەت لەسەر ئەمە دەست دەکەوێت.


تەوزیحی وازیحات:

١ـ گومانی تێدا نییە تەرجیح کاری موبتەدیئی ئەمسالی ئێمە نییە، و بەداخەوە لە ساحەکەدا پەلەی زۆر، و لەفزی ناڕێک، و مەنهەجییەتی سەیر و سەمەرە هەیە لە تەرجیحدا.

٢ـ ڕەیحانەی فوقەها و شێخی خەلوق (عامر بەهجەت) خۆشەویستمانە، و شەرتی خۆشەویستیش موافەقە نییە لە هەموو باسێکدا، بگرە خۆشەویستی بە خیلافەوە جوانە.

ئەمە بەپوختی
والسلام
❤136😐11🥰9😍8✍2🔥2👏2👌2⚡1😢1
جەنابی مامۆستا ڕەوەند کۆمەڵێ مولاحەزەی جوانی فەرمووە لەسەر نوسینەکە لە ریواقەکەدا، خۆتانی لێ بێ بەش مەکەن.
جزاه الله خيرا، ونفَع به!
❤207❤‍🔥27🥰18⚡16✍8👌3🤝3💯2
"زۆر جار ئێمەش لە سیاسەت و دەعوەدا وەکو جوحامان بەسەر دێت، کاتێ زەوی هەڵدەکۆڵی،
گوتیان: بۆ وادەکەی؟
گوتی: پارەم ون کردووە.
گوتیان: لێرە ونتکردووە؟
گوتی: نا، لەوێ!
گوتیان: ئەی بۆ ئێرە هەڵدەکۆڵی؟
گوتی: ئاخر ئێرە ڕووناکە، ئەوێ تاریکە! "

ئوستاز محمد ئیلهامی
❤197⚡22👏21🤔16❤‍🔥8😍2🫡2🥰1😁1
کاتێ ئەبو عوبەید قاسمی کوڕی سەللام کتێبی (غريب الحديث)ی نوسی، بە عەبدوڵڵای کوڕی تاهیری والی خوراسانی نیشان دا،
والی گوتی:
"عەقڵێک ئەمەی بەرهەم هێنابێت، حەیفە بە پەیداکردنی پارەوە سەرقاڵ بکرێت"
ئەمری کرد مانگانە 10 هەزار دیرهەمی مووچە پێبدرێت.
❤191🥰19🔥18👏14😢13💯6😍2✍1👌1
پرسیار لە کێ بکەین؟

فَتْحُ ابنُ أبِي الفَتْح دەڵێ:
کاتێ ئیمامی ئەحمەد لە سەرەمەرگدا بوو لێم پرسی: دوای تۆ پرسیار لە کێ بکەین؟
فەرمووی: لە عەبدولوەههابی بکە!
گوتم: ئاخر عەبدولوەههاب ئەو عیلمە فراوانەی نییە!
فەرمووی: عەبدولوەههاب پیاوێکی ساڵحە، خوا بەهۆی سەڵاح و لەخواترسییەکەیەوە هیدایەتی دەدات بەرەو حەق!

دوو تێبینی:
١ـ عبدُ الوهَّابِ المذكورُ هو ابنُ عبدِ الحكم الوَرَّاق أحدُ تلامذةِ أحمد.
۲ـ بڕوانە بزانە ئیمام چەندە جوان و ورد لە مەفهومی عیلم و هیدایەت حاڵی بووە!
❤214💯28🥰14✍6⚡5😍5🤝3❤‍🔥2👌2👏1
تەماشا نەکردن نییە!
هەرچی ئیش و کارت هەیە وازی لێبهێنە، و بفەرموو تەماشای بکە!
❤160🫡43💯13😢11😐5👍2✍1🥰1👌1😍1
وە پەنات دەدەم بە خوای گەورە لەوەی بەهۆی عیلمەوە نەچیتە بەهەشت، و زانینەکەت بتخاتە ئاگرەوە!
😢165❤64💯12👍8✍4⚡1🥰1👌1👀1
❤94🫡38😢22❤‍🔥8💯4😍1
هەر کات چانسێکت دۆڕاند، دانەیەکی دیکەش بەردەستە!

ئەوە لە واقعیدا وجودی نییە، تەنها لە یاری زەمەنی منداڵیماندا هەبوو، مارەکە هەزار جار خۆی دەگەزت، و ئێمەش سەرلەنوێ دەستمان پێدەکردەوە.

ئەمما واقیع دەڵێ: هەندێ هەل لە ژیاندا یەکجار دێت، هەندێک سەد ساڵ جارێک، هەندێکیش هەزار ساڵ جارێک!

جا مرۆڤ و ئوممەتی عاقڵ ئەوەیە کە قەدر و مەکانەتی ئەو هەلانە دەزانێت کە دێنە بەردەمی، وەکو چۆن ئەمریکا قەدر و مەکانەتی جەنگی جیهانی دووەمی باش باش زانی، و تا ئێستاش بەروبوومی دەخوات.

سەیر و سەمەرەیە خوا ـ سبحانە وتعالی ـ ئەم ڕیزە پیاوە عەزیمە، ئەم دەستەیە لە ئەفسانە، و لە پیاوی ئاسنین، نوخبە و ترۆپک لە هەمووی ڕوویەکەوە، بداتە ئوممەتێکی ملیاری. کەچی لەکیس خۆیانی بدەن و یەک یەک بەبەرچاویانەوە بە تینویەتی و برسییەتی و بێ چەکی و بێ کەسی و بێ پارەیی بکوژرێن، دوایی هەر هەمان ئوممەت چاوەڕێی ئەوە بکات سبەی هەمان هەلی پێبدرێتەوە!

لەوەش سەیرتر، پێمان وابێت هەر لەبەرئەوەی کردوومانن بە ترێند و هاشتاگ، قەرزمان داونەتەوە!!!
بەس نییە دەیانناسین؟!
"کتێبەکەیان پڕفرۆشترینی پێشانگا بوو!"
"سێ کتێبیشمان دەربارەی ژیانی نوسیوە!"

بریا هیچت نەنوسیبا، بەڵام پشتیت چۆڵ نەکردبا!
بریا ئەوەت بۆ کردبا کە ترەمپ بۆ ناتەنیاهۆی دەکات (خۆی کتێبیشی لەسەر نانوسێت).
ئەمما کە سینوار چەند کیلۆمەترێک دوور لە سنوری میسڕی بە برسیەتی و بە تەنها شەهید دەکرێت، فەیسبوکی میسڕی، و پێشانگای قاهیرە چ قیمەت؟!

پیاو هەر دڵی بەوە خۆشە، کە ـ إن شاء الله ـ لای پەروەرگاریان خاوەنی مەقام و پلەی گەورەن، و لەوێ چەند قاتی کۆششیان، پاداشتیان دراوەتەوە.
❤162😢57👏18💯11😍6🥰1👌1🫡1
بەڕاستی تەماشاکردنی ئەو بەرنامەیە، جەرگ و دڵێکی دەوێت!
❤171😢119💯18🫡12👏4👍3🥰1😍1
ئێمەش حەزمان دەکرد لە ساڵیادی دامەزرانی کۆماری تورکیادا قاوەیەک بخۆینەوە.
بەڵام باوەڕ بفەرموون لەبەر جەماعەتی کەزی و بەرخودان بەشی ئێمە نەمایەوە 😁
😁317❤35💯31👌17😢10😐9🥰2🤔1😍1😎1
"برادەران خۆتان دەزانن ئێمە بەکرێگیراوی ئێرانین، دیارە ئێران و ئیسرائیلیش بڕیاریان داوە شانۆگەرییەک بکەن، جا یەکەم بەشی شانۆگەرییەکە بە ئێمە دەست پێدەکات.

ئێمە پێویستە وا دەربخەین کە هێرش دەکەینە سەر ئیسرائیل، دواییش ئیسرائیل دێن و هەموومان دەکوژن، قسەیان لەگەڵ برادەرانمان لە قەتەڕیش کردووە، ئەوانیش هەموو دەکوژن، دوایی ڕووداوەکان بەم شکڵە بەردەوام دەبن.

پرسیار: ئەم شانۆگەرییە و هەڵخەڵەتاندنە بۆ چییە؟
وەڵام: وەڵا هەتاوەکو فاشیلێکی بێکاری نەزان قەناعەتمان پێبکات، کە پشیلەکەی گەڕەکیش حیساب بۆ قەناعەتی ناکات!!!"


ڕووداوەکانی کۆبوونەوەکە بە ریوایەتی ئەشکەوتییەکی دەبەنگ

بەڵێ بەڕێزان، مرۆڤ ئاوا خۆی لە بەرپرسیارییەتی و ئازاری ویژدانی دەدزێتەوە.
ئێ کە هەمووی شانۆگەری بێت، کەوابوو: هەوڵ و جیهاد و تێکۆشان وجودی نییە، منیش تەمبەڵ و تەوەززەل و داڕزاو نیم!
❤169😢58🫡13💯11👍3👏3🥰1😁1
Forwarded from 
گرنگ نییە چیت کردووە، ئەگەر تا کۆتا سات و کەنەفتی نەبێت!

لەژینگەی ئێمەدا، لای زۆرێکدا کە باسی عیلم و دیانەت ئەکەیت، لەغوڕوڕدا و بە مەبەستی شکاندنت، ئەڵێن: من کاتێک ئەوەم کردووە و وتووە و خوێندووە، تۆ مناڵێکی چڵمن بوویت!

جا بە چی ئەچێت، کە ئێستا لەبەرامبەر دین و ئوممەتدا، خۆت بە خانەنشین ئەزانیت!

پێشەوای سوپا، لەسەر کورسی نوێژ…
❤182😢49😍18🔥14👍6😁2💯2🫡2
"وە پەنا دەگرم بە خوا کە لەلای خۆم زۆر گەورە بم، کەچی لەلای ئەو زۆر بچووک بم!"

عُتْبةُ بنُ غَزْوان ـ رضي الله عنه ـ
❤127😢51💯7❤‍🔥3