دڵم پڕ بۆ لە زامی نووکی مرژۆڵی ژنە کوردێ
غەزاڵی مەست ومەغروورە،عوقابی وەحش وبێ باکە
هەوای سوڵحی نێ چاوی ئەو،دڵیش غەڕڕەو غرور بارە
خودا چارەم چلۆن دەکرێ؟هەم ئەو تاکە هەم ئەم تاکە
لە مەغرورانی بێ باکی سیفەت وحشی سوڵح خەونە
دە عاقڵ بە حەتەم، لەو تیرەیە کوا ئولفەت و چاکە
دڵت دۆڕاوە تازە کار لەوەی دەرچۆ کە چاری کەی
سەرت دەرباز کە ڵەو گێژاوە دەستم دامەنت ڕاکە
شەوم شەق کرد،نەسیمی نیوەشەو ئەنگاوتی نێو پشتم
سەراو،سەرتاسەری خەوتوون،شەویش خەو گرتی هیلاکە
جریوەی چۆلەکەی سەر دارەکانی حەوشە بێدەنگ بوو
تەنانەت کوندەکەی لای چاڵە بەفریش دەنگی نایە شەو چ سامناکە
بەسێ شاعیر ئەتۆ خۆ مەستی پیاڵەی چاوی دڵداری
دەزانم گیانفیدای زێدی و لەلات پیرۆزە ئەو خاکە.
سەراو،نیوەشەوێکی فێنک
19ی خەرمانانی 2724
حاتەم
https://t.me/Hatam_marzang
غەزاڵی مەست ومەغروورە،عوقابی وەحش وبێ باکە
هەوای سوڵحی نێ چاوی ئەو،دڵیش غەڕڕەو غرور بارە
خودا چارەم چلۆن دەکرێ؟هەم ئەو تاکە هەم ئەم تاکە
لە مەغرورانی بێ باکی سیفەت وحشی سوڵح خەونە
دە عاقڵ بە حەتەم، لەو تیرەیە کوا ئولفەت و چاکە
دڵت دۆڕاوە تازە کار لەوەی دەرچۆ کە چاری کەی
سەرت دەرباز کە ڵەو گێژاوە دەستم دامەنت ڕاکە
شەوم شەق کرد،نەسیمی نیوەشەو ئەنگاوتی نێو پشتم
سەراو،سەرتاسەری خەوتوون،شەویش خەو گرتی هیلاکە
جریوەی چۆلەکەی سەر دارەکانی حەوشە بێدەنگ بوو
تەنانەت کوندەکەی لای چاڵە بەفریش دەنگی نایە شەو چ سامناکە
بەسێ شاعیر ئەتۆ خۆ مەستی پیاڵەی چاوی دڵداری
دەزانم گیانفیدای زێدی و لەلات پیرۆزە ئەو خاکە.
سەراو،نیوەشەوێکی فێنک
19ی خەرمانانی 2724
حاتەم
https://t.me/Hatam_marzang
دەستپێکی پێداچوونەوە بە کتێبی کورد بوون:مامۆستا هەژار دەفەرموێ: حەمەی مەولوود،دز،شەڕفرۆش،ئازا،بەتەنیا لەبەر لەشکرێک هەڵنەدەهات،زەمانی پێش کۆمار دونیا لەدەستی وەزاڵە هاتبوون،لە کاتی کۆماردا هاتە نێومانەوە،زۆر موخلیس و گیانفیدا بوو،سەرەتاکان ئەرکی خەڵک ترساندن لە سەر ئەو بوو،لەشەڕی قوڵتە و شەڕی سەرای سەقز نێوبانگی دەرچوو.حەمەی مەولوود شەوێک لە مەهاباد دەچێتە ماڵی جوولەکەیەک بۆ دزی،ژن و مێرد خەوتوون،حەمە هەڵیان ناستێنێ لەخەو،دەستەنوێنێک بەشانی دادەدا بەڵام دەستەنوێن لەچوارچێوەی دەرگای وەتاغ گیر دەکا ،جوولەکە ئاگای لێیە،دەڵێ کاکە حەمە ئاوا تێەناچێ،تیلاوتیل دەربازی کە..
حاتەم سەراوی
https://t.me/httpshatammarzang
حاتەم سەراوی
https://t.me/httpshatammarzang
خەونی بەهاری
بە چشمانت قسم ای یار تند خو
دوێ شەو دڵ،ئاوری دووری لەسەر بوو
بە دامانت زدم دست تمنا
خودا دەیزانێ لە ڕادەی بەدەر بوو
چو بلبل هرچە در عشقت سرودم
هەدەر بوو ،وای هەدەر بوو،وای هەدەر بوو
بە پەنجاە تا رسید این عمر کوتاە
دڵم دایم بە دواتا لە سەفەر بوو
چهل سال محتسب با ما چنان کرد
نەفەس کێشان لە شارێدا خەتەر بوو
دلم چون شێخ هلاج گشتە بی دین
خەتابەی دۆست و یاران بێ سەمەر بوو
بە فریای دڵ گەیی خەونێ بەهاری
بە میوانی لە باڵات موفتەخەر بوو
ڕنینی میوە لەو باغە چ جوانە
چنینی گوڵ لە زولفت دەردی سەر بوو
هەموو داوە کەزێت تاڵ تاڵ و چین چین
کە هەر تاڵێکی داوی سەد نەفەر بوو
قەتاری شەو یەدەک کێشی تەواو کرد
کوڕە حاتەم، خۆ یارت بێ خەبەر بوو.
25ی پووشپەڕی ساڵی 2724
حاتەم بابانی سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang
https://t.me/Hatam_marzang
بە چشمانت قسم ای یار تند خو
دوێ شەو دڵ،ئاوری دووری لەسەر بوو
بە دامانت زدم دست تمنا
خودا دەیزانێ لە ڕادەی بەدەر بوو
چو بلبل هرچە در عشقت سرودم
هەدەر بوو ،وای هەدەر بوو،وای هەدەر بوو
بە پەنجاە تا رسید این عمر کوتاە
دڵم دایم بە دواتا لە سەفەر بوو
چهل سال محتسب با ما چنان کرد
نەفەس کێشان لە شارێدا خەتەر بوو
دلم چون شێخ هلاج گشتە بی دین
خەتابەی دۆست و یاران بێ سەمەر بوو
بە فریای دڵ گەیی خەونێ بەهاری
بە میوانی لە باڵات موفتەخەر بوو
ڕنینی میوە لەو باغە چ جوانە
چنینی گوڵ لە زولفت دەردی سەر بوو
هەموو داوە کەزێت تاڵ تاڵ و چین چین
کە هەر تاڵێکی داوی سەد نەفەر بوو
قەتاری شەو یەدەک کێشی تەواو کرد
کوڕە حاتەم، خۆ یارت بێ خەبەر بوو.
25ی پووشپەڕی ساڵی 2724
حاتەم بابانی سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang
https://t.me/Hatam_marzang
بە هەڵۆیی ژین ئەگەر ڕابوێری
عومری درێژ بە شەرەف دەسپێری
تەمەنی کورتی لە شوێنە مەردی
زۆر دەژی، بە پەستی، بە ڕووزەردی
بە حیزی بژی وەک قەلی خوێنتاڵ
تەمەنت دەڕوا بۆ سەرووی سەت ساڵ
وەک هەڵۆ بژی لەبەرزان بفڕی
لەو چیا بڵیندانە ماڵ بگری
تەمەنت کورت دەبێ و پڕ شانازی
گەل و نیشتمان لێت دەبن ڕازی
شەرتە تا دەمرم وەک هەڵۆی تیژباڵ
سەر دانەوێنم لە لای خوێنتاڵ
بە هەڵۆیی دەژیمو واش دەمرم
داڵی زاڵی سەر خاکم هەڵدەبڕم.
حاتەم
28ی پووشپەڕی 1403
https://t.me/httpshatammarzang
https://t.me/httpshatammarzang
https://t.me/httpshatammarzang
عومری درێژ بە شەرەف دەسپێری
تەمەنی کورتی لە شوێنە مەردی
زۆر دەژی، بە پەستی، بە ڕووزەردی
بە حیزی بژی وەک قەلی خوێنتاڵ
تەمەنت دەڕوا بۆ سەرووی سەت ساڵ
وەک هەڵۆ بژی لەبەرزان بفڕی
لەو چیا بڵیندانە ماڵ بگری
تەمەنت کورت دەبێ و پڕ شانازی
گەل و نیشتمان لێت دەبن ڕازی
شەرتە تا دەمرم وەک هەڵۆی تیژباڵ
سەر دانەوێنم لە لای خوێنتاڵ
بە هەڵۆیی دەژیمو واش دەمرم
داڵی زاڵی سەر خاکم هەڵدەبڕم.
حاتەم
28ی پووشپەڕی 1403
https://t.me/httpshatammarzang
https://t.me/httpshatammarzang
https://t.me/httpshatammarzang
لە سەر لوتکەی ئاندووزاوی
لە سەر گابەردێک خوێناوی
لە گەڵ دابارینی ئەسرین
بانگی کردم کچێ شیرین
وتی بابە بگرە وێنەم
لەگەڵ ئەو تاجێ بێ وێنەم
کەچی کاتی ڕۆژئاوا بوو
مانیسا ئاوای داوا بوو
خۆیو تاجی و ڕۆژی لاواز
وێنەیان دەبێ زۆر ناواز
منیش بە چاوی ئەشکبار
هێندی گرتم لێیان کەنار
ئەو وێنەیەم بۆ چرکاندن
هەستی خۆمم بۆ درکاندن.
حاتەم. 28ی پووشپەڕی 1403
https://t.me/httpshatammarzang
https://t.me/httpshatammarzang
https://t.me/httpshatammarzang
لە سەر گابەردێک خوێناوی
لە گەڵ دابارینی ئەسرین
بانگی کردم کچێ شیرین
وتی بابە بگرە وێنەم
لەگەڵ ئەو تاجێ بێ وێنەم
کەچی کاتی ڕۆژئاوا بوو
مانیسا ئاوای داوا بوو
خۆیو تاجی و ڕۆژی لاواز
وێنەیان دەبێ زۆر ناواز
منیش بە چاوی ئەشکبار
هێندی گرتم لێیان کەنار
ئەو وێنەیەم بۆ چرکاندن
هەستی خۆمم بۆ درکاندن.
حاتەم. 28ی پووشپەڕی 1403
https://t.me/httpshatammarzang
https://t.me/httpshatammarzang
https://t.me/httpshatammarzang
👏1