بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
بەشی پێنجەم
ڕووداوێکی تاڵی گوندی سەراو ساڵی 1354ی هەتاوی

خەڵک دەستە دەستە بەرەو ماڵی وەستا عەوڵای دارتاش دەچن،ماڵی نەنە حەلیمە،ژن وپیاو،پیرو لاو،گەنج وخاو،عالەم شێواو و شپرزەن،خەم و ئازار بەسیمای جەماوەرەوە دیارە،نەنەحەلیمە ئازەرێ و لە ساڵی گرانی زوودا پەڕەوازەی ئەم ناوچەیەو گوندی سەراو بوو ون،وەستا عەوڵا دارتاش،پیاوێکی دەستە و خوێن شیرین و بەسیما،ڕیشێکی ماش وبرێنجی لە دەمو چاوی نەخشابوو،نەنەحەلیمەش ئافرەتێکی بەرزەباڵای مێهرەبانی لەفز شیرین،کوردێکی بەلەهجەی ئازەری دەکوت،هەموو خەڵکی گوند ئەم بنەماڵەیان خۆش دەویست.
لە دەرکی ماڵی نەنە حەلیمە شیوەن وقوڕپێوانە، لە خۆدانە،ماڵ ڕمانە،جەرگ سووتانە،کوڕی جوانی ومێرخاسی وەستا عەوڵاو نەنە حەلیمە جوانە مەرگ بۆ،داخی داخانم،لاوێکی هەڵکەوتووی خوێندەواری زەمانی خۆی لە وڵاتی غوربەت،لەشاری چابەهاری ئێران وەفاتی کردۆ.
مەلای ئاوایی و کەیخوداو پیاو ماقووڵانی گوند دەستە دەستە بەرەو ماڵی وەستا عەوڵا دەچن،حاجی مینەی حاجی حەمە،حاجی حەمەدەمینی مەرزەنگ،،خاڵەکاکلان،حاجی حەمەحوسێن،میرزای حاجی لەتیف،حاجی مینەی باپیر،کۆخاحەمەدەمین،میرزایۆسف جبرائیل،مامەجوانە،مستەفاخان،عەوڵای عەلی ناسک،ڕەحمانی نزاکەت و رۆری تر لە دەرکی ماڵی وەست عەوڵا ئاپۆڕەیان بەستۆ. ڕۆژی ڕەشە،وەرزی ساڵ بەهارە 15ڕۆژ لە دووهەم مانگی بەهاری ساڵی 1355ی هەتاوی تێپەڕیوە،سروشت یەکبارە مەخمەرو خارای لەبەردا،دوو ڕۆژە باران نەباریوە،پەڵەهەوری تەنک جاروبار بەرۆکی ئاسمان دەگرن و بێ بارێن ئاسمانی سەراو بەجێ دێڵن، ئامبوڵانسێک لە شاری چابەهارەوە تەرمی جوانەمەرگەکەی وەستا عەوڵای هلناوەتەوە لە ڕێگای وزنقشلاقو گردەشینەوە لە ئاوایی نیزیک دەبێتەوە،ماشنەکانی ئاوایی وەک جیبەکانی شێخ ڕەحیم،حەمەسێنی حەمەبەدری،حەمەحوسێنی شکوهپوور،میزراقادری کوکجلو ،میرزایۆسف،ماشینەکانی ماڵی وەستا ڕەحمانی حاجی بایزو یۆسف تاهیری بەدوای ئامبوڵانسەکەوەن.
ژنانی گوند بەتێکڕا لەوبەرو ئەمبەری مەیدانی بەر قەڵای کاکەڕەحمانی حەیدەری تا دەرکی ماڵی نەنە حەلیمە ڕاوەستاون،ئەیدادو ئەی هاوار ،تەرمی لاوێکی ڕەشیدی کورد دەگاتەوە دەرکی ماڵە باوان،دایک وخوشک وبرا لەبانگ هەڵدەدەن،وەستای عەوڵای نەرم و نیان و سێما جوان خۆی لە باوەشی محانەی سەراو دەهاوێ و بە قوڵپی گریانەوە دەڵێ کاکە محەمەد جەرگم سووتاوە،محانە ئەو پیاوە نەترس وبێ باکە،ئەو براو دۆستە پاکە وەستای دارتاشی خوێن شیرین لە باوەش دەگرێ وێڕای ئەو هەڵدەداتە شیوەنێ و دەڵێ:
ئەی دادو وەی بێداد چ بەهارێکی شوومە
خەڵکی بەهاران گوڵیان لە دەر وبانێ دەڕوێ
ئێمە ئەوساڵ بەهارمان گوڵ وەرانێتی
جەرگم بەبرینە برینە
دڵم هەوای ژانێتی.
تەرمی لاوی جوانەمەرگی ناکام،لەنێو شیوەنی خەڵکی گونددا بەخاکی پاکی سەراو ئەسپاڕدە دەکەن.
نەنە حەلیمەی مێهرەبان و وەستاعەوڵای سیماجوان تا دواین هەناسەی ژیانیان باری قورسی ئەم کۆستەیان لە سەر دڵ وشان ماوە.
ئەوێ ساڵ من تەمەنم چوارو پێنج ساڵان بوو.
زۆربەی ئەو دیمەنانم لەبەر چاو لە زێنا ماوە.
مردۆکانمان ڕوحیان شاد بێ و ئێوەی خوێنەری ئازیزیش تەمەن درێژوو بێ غەم بن.

حاتەم سەراوی مەرزەنگ
19ی خەرمانانی 1401
https://t.me/httpshatammarzang
قادر سەیاحی l گوڵی مەهابادی
@setrankurdi
🎙 بیبیسن//

🔹مامۆستا قادر سەیاحی
گوڵی مەهابادی
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بەشی حەوتەم)
ڕووداوە کۆنەکانی سەراو

لە سەر سەکۆکەی بەر قەڵا،پیاوێکی زۆر بە قەڵافەتی بە دیمەن،ڕیش تاشراو و سمێڵێکی لەبار،کەوا و پاتۆڵی مرادخانی پەشمی ڕەنگ زەیتوونی،جامانەیەکی پڕلۆنی مەیلەو زەرد،پشتێندێکی ڕەشی گوڵزەردی کرێشە لە پشت،گۆچانێکی حەیزەرانی زێر کوت کراو،نەرم نەرم هەنگاو دەنێ و ئەوسەروو ئەوسەری هەیوانی قەڵاکە دەپێوێ،زۆر دەرفکر دیارە،لەسەر توروومپای ئاوەکەی بەر قەڵا چەند ئافرەتێک بەشەرمەوە لە ئاغا،خەریکی ئاو کێشان و قا‌پ وکەوچک شووشتنن،لە ڕووبەڕووی قەڵا بە بەر دیوارەکانی ماڵی سۆفی سەفەرو مەجیدی قادرئاغاوە سۆفی عەوڵا،عەوڵای کاکە،ئەحمەدحاجی،حاجی حەمەی جوامێر،حاجی ئەحمەدە کەچەڵی بابان،مامۆستا مەلا سەعید و چەند لاوی تەمەن لە حەڤدەو هەژدە ڕاوەستاون،پیاوی سەر هەیوانی بەرقەڵا،کاکە ڕەحمانی حەیدەرێ، تورومپاکەی ئاوی بەرقەڵا بەحاڵ نەفەسی دێ،ژنان ئاوی گۆلاوەکە دەبن بۆ شیاکە پێژان کاری لەم جۆرە،ئاوای سەراو تووشی قەیرانە،چەند ڕۆژێکە ئاوی سەرچاوە بەحاڵ ڕووحی لەبەردا ماوە.
میرزا قەوام دەفتەرێکی ئەستوور بەدەستەوە بەڕەو قەڵا دێ،کاکە ڕەحمان لە هەیوانی قەڵا دێتە خوارێ وبۆلای کەیخوداکان دەچێ،لە دوێنێ ڕا ئاغاو کەیخوداکان گەیشتوونەتە ئەوەی کە چەند کەس پیاوماقووڵ بچنە گوێگجەلی بۆ ماڵی ئاغای سەیف لەبەر سوڵح و فەیسەڵەی کێشەی ئاوی سەراو،حاجی حەمەی جوامێر،حاجی ئەحمەدی بابان(،هەردوو مەرزەنگ)حاجی ئەحمەد باپیر و عەوڵای کاکە وەک نوێنەری ئاغاو خەڵکی سەراو
بەسواری چارەوێ بەرەو گوندی گوێگجەلی وەرێ دەکەون،میرزاقەوام نامەیەک لەلایەن کاکە ڕەحمانەوە هەر لەوێ دەنووسێ و دەیداتە دەست حاجی حەمە.
کۆتایی بەشی حەوتەم،
درێژەی لە بەشی هەشتەم دا
دانیشتن لەماڵی ئاعای سەیف،مامۆستای مامۆستایانی شیعری موکریان.

حاتەم مەرزەنگ سەراوی
مەهاباد 23ی خەرمانانی 1401هەتاوی
سەعات 12ی نیوەڕۆ
https://t.me/httpshatammarzang
ک،د،ئازاد و جبەخانەیەک قەڵەم.

لە گەڵ ڕێزی زۆرم بۆ شاعیر و وەرگێرو نووسە،جەنابی کاک کەریمی دافعی.
لە درێژەی وتارە سادەو ناکاملە ئەدەبێکانمدا،بە قەولی (فارسەکان دل بە دریا میزنیم)و خۆ لە ئوقیانووسی شیعرەکانی ئەم کەسایەتێی کورد دەدەین.
من هەرچەند شیعری عەرووزیم خۆش دەوێ و ڕوحم لەگەڵ مۆسیقا تێکەڵاوە،لە وتارەکانمدا ناچمە سەر باسی قاڵب و فۆرمی شیعر،چونکە لێینازانم و پسپۆری ئەم باسە نیم.
پێشتر حەوڵم داوەو لە داهاتووشدا حەوڵ دەدەم کاکڵ ونێوەرۆکی شیعرەکان شی کەمەوە،من لەسەر ئەم ڕایەم کە زۆربەی زۆری خەڵک،بگرە زۆری خوێندەوارانیش لە پەیام و هێزی شیعر حاڵی نابن،تەنیا وتەنیا شیعرەکەیان بە پێی سۆزە مۆسیقایەکەی پێخۆشە،ناحەقیشیان نێ ڕوحی مرۆڤ و هەموو گیانداران هەمیشە برسی و تینووی مۆسیقایە.
من زۆر جار بۆ شەرحی شیعری شاعیرانمان تووشی دڵەڕاوکەو کەڵ کەڵە بوو وم،بەجۆرێک ترساوم کە نەکا لەشەرحەکاندا تووشی هەڵە بم،کە هەرواشە چونکە من لە دڵ و زەینی خاوەنی دەق دا نیم. بەم حاڵەوەش بە ئەرکی میللی و ئەدەبی و ئینسانی خۆم زانیوە شان وەبەر ئەم بارە قورسە دەم.
با ئەوەش بڵێم من کاری نەقدو هەڵسەنگاندنم بۆ شیعر نەکردۆ،من تەفسیری شیعر دەکەم. پێم وایە لەم ڕۆژهەڵاتی نیشتمانە مونتەقیدانی شیعر ژوماریان لە قامکەکانی دەستەکانمانم کەمترن،بەجێ دەبینم نێوی چەند کەس لە هەڵسەنگێنەرانی زانای شیعر بخەمە بەر دیدەی خوێنەرانی ئازیز.
ڕێزداران،دوکتور ڕەهبەر مەحموودزادە
دوکتور خالەق یاقوبی
کاک ڕزگار باوەردی مامۆستای زمانەکانی عەڕەبی،ئاڵمانی،ئینگلیزی،فەرانسی،فارسی و کوردیش زمانی خۆیەتی.
خوێندنەوەو شەرحی شیعری شاعیر(ک،د،ئازاد)کارێکی ساناو سادە نێ و منیش هێند پوختە نیم کە بەشەوی تاریک خۆم لە دارستانی چڕی شیعرەکانی دەم،نووری قەڵەمەکەشم هێندی دوورە تیشک نێ تەموو وەهی ئەم جەنگەڵە بشکێنێ.
بەڵام کورد کەللەی گەرم دابێ چ دەروەستی ترس و وەهم و خەیاڵاتە.
مامۆستا دافعی لە دەورەیەکدا تێکەڵ کارەوانی شیعر و شاعیران بۆ کە لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان شاعیرانی وەک مامۆستایان حەقیقی،ئاوات، هەژار،هێمن،حەسەنیانی،خاڵەمین،نووری،ڕاوچی دەستی باڵایان بۆ و نێویان وێردی زاران بۆ.ئەم تامە لەشاعیران هەموو لەژێر تەعسیری شیعرە سادەکانی جەنابی ئاغای سەیف دا بوون،باوکی ژینڕاڵ و وەزیری بێ نەزیر حەمەحوسێن خانی سەیفی قازی و هەر وەها سەتاسەت شیعرەکانی مەلا مارف کۆکەیی سایەی لە سەریان بۆ.
شیعری ئەوێ دەورەش ڕاستەو ڕاست کەش وهەوای ساڵەکانی 1320تا 1324ی هەتاوی ناوچەکە و ئێرانی بەسەرەوە بۆ.شاعیرانی ئەوێ چاخ بە پانەوە نەتەوەیی سیاسین،ڕەنگە چەند کەسێکیان ڕوویان لە وڵاتی عیرفان کرد، کەچی نەیانتوانی پشت لە سیاسەت و نەتەوە بکەن بۆیە دەکرێ بڵێین عارفی سیاسی،وەک حەقیقی و ئاوات،وەک ئاماژەم کرد پێش ئەوانەش جەنابی سەیف سیاسێکی عارف بوو.
جا کەریم دافعی(ک،د،ئازاد) لە لایەک ئاشنای شیعرو بۆچوونەکانی ئەم پۆلە لە شاعیرانی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان بۆ و هەمیش فیزیکەن زۆریان لە نیزیکەوە ناسیوە،هاوتەریب لە گەڵ ئەوەش هەر ئەوێ زەمانان شیعری نوێ کوردی ناسیوەو وگۆران وسوارەی وەک پێشڕەوی شیعری نوێ کوردی بەهێند گرنۆ و گۆشە نیگایەکیشی لە شیعرە نوێیەکانی هاوار مامۆستا حەسەنیانی کردۆ.بێ جێ نێ بڵێم کەریم دافعی لە خەرمانی شیعری هەردوو بەرەدا کەندووی زەین و مێشکی ئاخنیوە.
ک،د،ئازاد بە چاوی کراوە و بەئاشنای لەگەڵ هەردوو شێوەی شیعر،حەوڵی دەرباز بوونی لە ئیدئولۆژی شیعر داوە،جۆگرافیایی دیاری کراوی بۆ شیعر پێک نەهێناوە،وەک هەنگێکی سەرشێتی شیلە چێژتووی هەموو گوڵێک لە بەهاری شیعردا لەوچڵ بۆ وچڵ و لەو گوڵ بوو گوڵ هەڵفڕیوە،بۆیە بە پێداگرێوە دەڵێم:
ک،د،ئازاد،،لە گەڵ ئەوەی شان بە شانی شاعیرانی شێوازوو سەبکی عەرووزی دەنگ و ئاوازی خوێ نواندۆ لە وڵاتی شیعری نوێشدا سواری ئەسپێکی یەکەناس بۆ.

کۆتایی بەشی یەکەم
24ی خەرمانانی 1401ی هەتاوی
حاتەم سەراوی مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang

https://t.me/Hatam_marzang
هەوەڵین بەرهەمی چاپکراوی شاعیری دڵناسک و موحتەڕەم وموئەدەبی کورد،کاک لەتیف عەلەوی.
بەم زۆانە بابەتێک لەسەر ئەم شاعیرە ناسک خەیاڵە بڵاو دەکەمەوە.
چاوەڕوان بن،خوێنەرانی ئازیز.
حاتەم سەراوی مەرزەنگ
(تفنگت را زمین مگذار)

تفنگت را زمین مگذار
قلم در مخزنش بگذار
بنویس بر تارک روزگار
کە دیگر خون نمیریزم
منم مرغ شب آویزم

تفنگت را زمین مگذار
گلی در مخزنش بگذار
برافشان عطر و بوی گل
پر از شادی کن جان ودل
مشک بیافشان بر آب و گل

چادر شب را بە باد دە
دست در دست مرد راد دە
مزراب بر ساز آزاد دە
قفل بر در بیداد دە
داد شیدایان را داد دە.
https://t.me/Hatam_marzang
20 مهر 1401
حاتم مرزنگ
(چاخی شەرەف)

ئێمە ڕۆڵەی چاخی هیواین نانەوین
چاو نەترسی مۆتەکەو جەندەی شەوین

خوێنمان گڕکانی تێداو زەینمان
پڕ لە هیوایەو لە دڵداری و ئەوین

سواری سوورخوونی بڕووسکەین یەکە سوار
عاشقی مەیدان و ڕمب و هەوهەوین

شادەمارو وردە ڕەگمان پڕ پڕن
پڕ لە نێوی ڕۆژی ڕووناک نانەوین

کیژەکانمان بڕڕەکن،بەورن،هەڵۆن
لاوەکانمان شێری ئازان ناکەوین

ژوانگەمان لوتکەی چیای دڵدارییە
هەوری بارانین،بە ڕەش با ناڕەوین

گڕ دەبارێنێ قەڵەم بەو شیعرەوە
ئاری ئێمە دوڕدی کێشین و هەوین.

حاتەم سەراوی،مەرزەنگhttps://t.me/Hatam_marzang
20ی هەوەڵ مانگی پایزی 1401
👍1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
دەست پێکی
کۆتایەک دەبێنم

بنکۆڵ بۆ
دیوارەکانی کۆشکێک

دەنگی تۆفانەکان دەبیسم
شریخەی هەورە بڕووسکە

تۆفانەکان دوور نین
هەورەکان ئاوسن، لێوڕێژن لە قین

هەورەکان دەبارێن
باکان هەڵدەکەن

تۆفانەکان لمبۆزی دارە یاغێکان
لە عەرز دەدەن

خۆرو کۆلکە زێڕینە
تەواروو ئاسمان

کەو و چیا
دەبن بە بەهەشت
چیاو دەرو دەشت.

20ی ڕەزبەری 1401
hatam
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ئەی کچی کورد ئافەرین،شەوقت دەڕوا وەک ماهی نەو
عالەمێکت ڕاپەڕاندوو ئێمەشت هەڵساند لە خەو

تاڵی زولفت دەرخە با بوولەرزە عەرزی داگرێ
با بزانێ ئەستەمە ڕاوچی،تەواو بۆ ڕاوە کەو

با بزانی کیژی ئەو خاکە هەموو وەک بڕڕەکن
ڕاوی ئاسکی ئەم وڵاتە ناکرێ بە ئەسپی جدەو

دەرخە هەنیەو کوڵمو لاجانگت کچی نەشمیلی کورد
تێک شکێنە کۆشکی خوێنتاڵی ڕەوەی کەمتێری شەو

کەوشی کیژوو ئافرەتی ئازا لەسەر سەر دادەنێم
وادەکەم تا شیعرەکانم بچنە بازاری برەو

نامەیەکی ئاگرین حاتەم بنووسە بۆ خودا
ئەی خودا هەستە،هەموومەخلووقت هەستاون لە خەو.

حاتەم سەراوی 21ی ڕەزبەری 1501

https://t.me/httpshatammarzang
من لە مێژە بۆ غەمو ئازاری
ڕۆژگار خانەخوێم
ڕووم لە ئاسۆی ڕوونە یاران
دێمودێمودێمو دێم

مەست و پاراوی تکەی
خوێنی کچی تاکین بەعام
ئافەرین ئەی کیژی کورد
تا ڕۆژی مردن هەر دەڵێم

من هەڵۆی فێرە فڕینی
ئاسمانی بێ بنم
من تەواری چجنگ بە خوێنی
ئەو هەوارانەی سەرێم

هەوری ئیقلیم گیری قورسم
پڕ لە بارانی گەشم
دادەبارێم دادەبارێم
سینگ بە سەد باوە دەنێم

من لە گەڵ حاتەم سەراوی
عەهدی بەرزم بەستوو وە
بێ بەڵا بێ خاکی مەوتەن
هەر دەڵێمو هەر ووەڵێمو هەر دەڵێم.

حاتەم مەرزەنگ
23ی ڕەزبەری 1401
https://t.me/Hatam_marzang
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from کابان (M.Tahîrî)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
برینی داربەڕوو
نووسین و خوێندنەوەی عەزیز وەلیانی

سپاس بۆ بەڕێزیان🙏


کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
(قسم)

بە جان شیرینت یارا،فراقت میکشد مارا
بە دەردی ئینتیزار کەوتووم،لە ڕووت لادە پەچەو تارا

مقابل عشق جانسوزم، اسیرن عقل و تدبیرم
بە دووی شەهدی گوڵی ڕووتا،وەکوو هەنگ کەوتمە سارا

بە دوردیی لبت محتاج وسرگردان وبی خوابم
بە یک جرعە شرابت میدهم صد جام و مینا را

کچێ ئەی نازەنینی کورد دڵ و عەقڵم گرەو لاتن
اگر من خادمت باشم،نخواهم تخت پادشا را

ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی کە شەیدا وئاشقو کوشتەم
بیا جانا نگا کن حال بی حال شکیبا را

فەرامۆش ناکرێ قەت زوڵمی زۆری زاڵمی دەوران
هزار لعنت بر آن ظالم،کە ریختە خون مهسا را.

حاتم مرزنگ
2آبان 1401
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(پەنجاو دووهەمین نامە بۆ مانیساخانم)
سڵاو کچی ئاقڵ و با وەفام،کاتتان باش و پڕ لە شادی و سەروەری،چاوەکانت ماچ دەکەم و فەخر بە بوونت دەکەم.
ماوەیە خەریکم هەموو نامەکانت کۆ دەکەمەوەو بە تەمام تا بەهاری داهاتوو لە کش و هەوای پڕ لە ڕزگاریدا چەند کتێب چاپ کەم و پێشکەشی کتێبخانەی کوردیان کەم،یەکێک لەم کتێبانە بە نێوی نامەکانم بۆ مانیسا خانم دەبێ.
یەکەم:کچی ئاقڵم لە ژیانت ئەم ڕاسپاردانەی خوارەوەم لە گوێ بگرە. سەر بۆ هیچ زاڵمێک دامەنوێنە و زوڵم قەبووڵ مەکە،تەنانەت لە باوکیشت،ئازادی و عەداڵەت و بەرابەری مافی هەموو مرۆڤانە،هەموو گیانداران مافی ژیانی پڕ هێمنیان هەیە. دووهەم: کچی جوانم،بۆ خۆت بژی،قسەی خەڵک بە هێند مەگرە،چ لە کاتی شادی دا و چ لە جەنگەی تەنگانەدا تێک مەچۆ،سەر بەخۆیی خۆت بپارێزە،سەبرو حەوسەلە بۆ ژیانی سەرکەوتوو زۆر پێویستن. سێهەم: چاکە وپیاوەتی خیسلەتێکی زۆر باشن بۆ مرۆڤ بەڵام هێندە نەبێ کابرای بەرنبەرت بڵێ بەکەرم زانی. چوارەم:ئاژاوە نانەوەو دوو بەرەکی لە نێو کۆمەڵگادا نانەوە کارێکی خوێڕیانەیە،لەم خیسڵەتانە خۆ بپارێزە.غەیبەت و دووزمانی و درۆ و جاسووسی مەکە. پێنجەم: ئینسان بە،بەمانای کاکڵ و نێوەرۆک جا کوڕد بە کورێکی پاک و بەشەرەف،پارێزگاری نیشتمان کەلتوورو زمانی گەلت بە.
موخلیست،،حاتەم 2ی خەزەڵوەری 1401