Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(بەهاری تازە)
ئەو بەهارە سەر هەڵێنێ تەیری گەرمێن دێنەوە
هێزی ئادار ڕێکەون گشت بەستەڵەک دەتوێنەوە
هێزی سەوزەو باغ و کانی و هەورو باران پێکەوە
ڕێک کەون، قفڵی بەرۆکی دەشت و کێو دەکرێنەوە
کۆشکی یەخبەندان بەجارێ دەبنە ئاماجی شەماڵ
کێوی بەفران تێک دەڕوخێن،کلیلە دەشکێنەوە
کێوی قەندیل دەست لەدەستی تەرەغەی زانا دەنێ
داڵ و کەمتێر و چەقەڵ دەڕشێنەوە،دەبڕێنەوە
شیعری تازەی شاعیرانی دەروەستی خاکی وەتەن
پڕ لە ڕوحی خۆشەوەیستی دەبنە شەم دەگڕێنەوە
حاتەمی مەرزەنگ، دڵی تەنگت پڕی شادی دەبێ
ئەو دەمەی خێڵی هەڵۆ لەو ناوەدا دەخولێنەوە
ئەی هەزارلەعنەت لەوانەی تۆوی عەداوەت ڕۆ دەکەن
ئەی بەکەم بن ئەو کەسانەی بۆ پووڵ دەکڕوزێنەوە
سەرفەرازی و سەربڵیندیت شیاوە ڕۆڵەی نیشتمان
خاکە لێوە شین نەکا کانی و زنە ناژێنەوە ناژێنەوە.
26ی گەلاوێژی1401
Hatam

گێژەلووکەیەکی توند و غەلیز بە خۆیو مانگاکانێوە ونی کردن،گژو گیاو نایلۆن و تەلیسەکۆن زۆر پەند بوون بە دەس گردەلوولەکەوە،تووند کلکی مانگا بژەی گرتبوو تا گێژەلوکە ئەویش بەدەردی تەلیسەکۆن نەبا.سێ ڕۆژ لە هەوەڵ مانگی پایزی ساڵی 1356تێپەڕیبوو،دەبوو ئەوساڵ بچێتە قوتابخانە و بە خێر بخوێنێ.منداڵێکی گرینۆک.
هەرجۆر بوو مانگاکانی گەیاند باغی،وڵات تەپ و تۆز دایگرتبوو،دڵەڕاوکەی مەدرەسەو باو گێژەلوکەومۆز کردنی نەنگوێنە شین بەڕاستی تەنگیان پێهەڵچنیبوو.هەر جۆر بوو مانگاکانی کۆ.کردەوە سەریەک و لە ئاوی کاننێکەی شێخ ڕەحمان چڵم وفرمێسکی لە دەم وچاوی شوشتەوەو ئاهۆن بۆوە.
لە لای گوندەوە ئافرەتێک بەرەو مەزرا دەهات منداڵە گالەوەڕێنەکە هەر چاوی لێیبوو،وەک بڵێی خەبەریان پێدابێ کە ئەوە دایکێتی هاتۆ بەهاوارێوە،ژنەکە گەیشتبۆ ئاشی شێخ ڕەحمان،ناسییەوە بەڵێ دایکێتی.
بۆلای هەڵات خۆی لە باوەشی خست،بەگریانێکی خەست ڕق وبێزاری خۆی لە گێژەڵوکەو نەنگوێنە شین دەربڕی،دایکی لاواندێوەو چەن ماچێکی گەرمی کردۆ کوتی ڕۆڵەگیان هاتووم بڕۆینەوە بتبەمە مەدرەسە نێو نووست کەم. بەرەو ئێوارێ بوو مانگاکانیان وەپێش خۆدا بۆ گوند.
گاڕان ڕێی ماڵێ بەڵەد بوون هەربۆیە ئەوان لە پشت ساختومانەوە لابڕ ڕوویان کردە مەدرەسە،
وەی لەو خۆشێ،حەک لەو شادێ.
ڕۆژی 3ی مانگی7ی ساڵی1356ی هەتاوی لە گوندی سەراو لە مەدرەسە بە دەستی ئاغای ڕەحمانی سەید ئەحمەدی نێوم وەک قوتابی نووسراو.
ئەگەر دەڵێن فریشتەی ڕەحم و بزەیی و مێهرەبانی هەر دایکە،بەڵێ بەڕاستی هەردایکە.
نادر نیروومەند شاعیری گەوەرەی کورد و منداڵی سارووقامیشی فەیزوڵڵا بەگی لە پێشەکی کتێبی جەغەتووی فرمێسکدا دەڵێ: کاتێک لە نەخۆشخانەی تەورێز لە تەمەنی حەوساڵاندا دایکم ماچی کردم لام وابوو هیچ کات ئەو ماچە پاک نابێتەوە.
بەڵێ یاران. ماچەکانی ئەو ڕۆژەی دایکم تا ئەوڕۆ لە سەر ڕوخساری ڕوحم هەر ماون.
خوێنەری ئازیز تا دایک و باوکتان ماون تکایە حورمەت و ڕێزی بێ پایانیان بگرن.
حاتەم مەرزەنگ
1ی6ی1401ی هەتاوی

(خەندەی خەرمانان)
گەلاوێژە،خەندەی مانگی خەرمانان دیارە
گوڵ لە ڕوخساری زەمان نیشت مەگەر بەهارە؟
قەتار قەتار غەزەل دەڕژێ لە زاری کانی
تەیری گەرمێن ڕەشبەڵەکیان لەوبەر هەوارە
دەوا دەڕژێ بەسەر زامی دەشت و چیادا
ڕۆژی مەرگی دەردو غەمو هەموو ئازارە
زەمان بەهاری پڕ گوڵە و بولبول چەن نشەن
بێن بۆ شەفا کێ بەئازارو کۆڵەوارە
پۆلپۆل تەوار،تێکەڵ خێڵی هەڵۆی مل بە تۆق
گرتیان ئاسمان، ڕەوی هەرچی تەمو غوبارە
دڵی حاتەم سەردەمانێ ماڵی ئازار بوو
ئێستا بەقەت هەموو دونیا شادی لێبارە
گەلاوێژە خەندەی مانگی خەرمانان دیارە
گوڵ لەڕوخساری زەمان نیشت بەڵێ بەهارە.
حاتەم1ی خەرمانانی 1401هەتاویhttps://t.me/Hatam_marzang

Telegram
بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
🎸 موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناس باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقووقی عموومی)
https://t.me/hatamsarawi
Admin:🆔 @Hatammarzang

❤1👍1
Forwarded from عەتا ساڵح پوور (عەتا ساڵح پوور)
ئاگاداری
ئەنجومەنی ئەدەبی مەولەوی کوردی سەقز بە هاوکاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی بەڕێوە ئەبات
کۆڕی پەردە لادان لە کۆمەڵە شێعری ( خــۆزگە ...)
هۆنراوەی عەتا ساڵح پوور
کات : شەممە ۱۲ی خەرمانانی ۱٤۰۱
کاتژمێر: (٤) چواری پاش نێوە ڕۆ
شوێن: سەقز .پارکی مەولەوی کورد. هۆڵی ئیڕشادی ئیسلامی
وتاربێژان:
۱-سەعید نەججاڕی( ئاسۆ)
۲- ئەمین گەردیگلانی
۳-ئازاد سەید ئیبراهیمی(هۆگر سەقزی)
٤-حاتەم مەرزەنگ

(بیرت دەکەم)
وەک چۆن زستان
بیری پڕشەنگی خۆر دەکا
وەک چۆن ئەستێر
بیری دارە بی شۆڕ دەکا
وەک چۆن داوێن
بیری زنەو زنوێر دەکا
وەک چۆن شوانە
بیری بێری و هاوێر دەکا
بیرت دەکەم
وەک چۆن وەرزێر
بیری شنەبای ئێواران
وەک چۆن بەندی
بیری کۆڕی بەزمی یاران
وەک چۆن شاعیر
بیری غەزەلێکی ناسک
وەک چۆن چیا
بیری ڕەوەی سڵی ئاسک
بیرت دەکەم
ئەی بووکی نازداری شادی
ئەی کچی شۆخی ئازادی.
حاتەم سەراوی
4ی خەرمانانی 1401
https://t.me/Hatam_marzang
وەک چۆن زستان
بیری پڕشەنگی خۆر دەکا
وەک چۆن ئەستێر
بیری دارە بی شۆڕ دەکا
وەک چۆن داوێن
بیری زنەو زنوێر دەکا
وەک چۆن شوانە
بیری بێری و هاوێر دەکا
بیرت دەکەم
وەک چۆن وەرزێر
بیری شنەبای ئێواران
وەک چۆن بەندی
بیری کۆڕی بەزمی یاران
وەک چۆن شاعیر
بیری غەزەلێکی ناسک
وەک چۆن چیا
بیری ڕەوەی سڵی ئاسک
بیرت دەکەم
ئەی بووکی نازداری شادی
ئەی کچی شۆخی ئازادی.
حاتەم سەراوی
4ی خەرمانانی 1401
https://t.me/Hatam_marzang
Telegram
بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
🎸 موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناس باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقووقی عموومی)
https://t.me/hatamsarawi
Admin:🆔 @Hatammarzang
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
🎸 موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناس باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقووقی عموومی)
https://t.me/hatamsarawi
Admin:🆔 @Hatammarzang
خەو گوندی داگرت
خەو بەسەر دێدا کشاندی باڵی ڕەش، من مامەوە
شەو زرینگاوە، ئەمن وەک بەندی هەر دەتلامەوە
جێم بەجێهێشت وسەرێکم بردەکۆڵان کەس نەبو
هاتمەحەوشەی خوارەوە بەو فکرەوە دەخولامەوە
شەو زرینگابۆوە ئاری پشتی دەنگاوتم تەزوو
جا بە بەردی خاترات وەک دیزە دەزرینگامەوە
دەنکی فرمێسک لەسەرگۆنام دوڕی بێ وێنە بوون
ئاری خۆم تێکەڵ بەئەسرین بوومو خۆش دەتکامەوە
هەرچی کۆڵانی تەمەن بوو دەیبردم ئەسپی خەیاڵ
لەو قەدو لاپاڵ و دۆڵە دەگلام،هەڵدەستامەوە
غەرقی نێو دەریای خەیاڵات بووموو فرمێسکی گەرم
چەشنی مەزرەق بووم بە قامچی ڕابردوو دەخولامەوە
خۆشەویستانم تەک وتووک ماون و ئەمن کەسەر
ئاخ کچی شادی نەبوو جارێکی بێیە لامەوە
سارد ببوو شەو، خۆی گڵۆڵە کردبوو تاجێ خەزاڵ
واقەواقی مامەڕێوی بوو دەهات لەو یاڵەوە
ماڵی ئاوابێ خەیاڵ،ئەوشەو ببۆ یەک سینەما
فلیمی ڕابردووی هەموو بێ بلیت بۆ گێڕامەوە
تێر بەکوڵ گریاموو ئەسرینم لە سەرخۆ هەڵوەراند
جا خەفەت ئەوجارەکە دەستی لە دڵ کێشامەوە
جا بەجێم هێشتن بەرانە سووروو تاجێ ڕەش خەزاڵ
خەو لە دەرکی ماڵی داموو بێ ئیختیار بوورامەوە.
حاتەم سەراوی
5ی خەرمانانی 1401

وەفادارم نیشتمان
قەت جامی وەفا ناڕژێنم
سەر بۆ پووڵ دانانەوێنم
فریوی پلەوزێڕ ناخۆم
قەت بە مەیلی زاڵم ناڕۆم
لەگەڵ گەل،بێ وەفانابم
وەزیر،بم،گەدا،بم،شا،بم
خیانەت بەوەتەن ناکەم
پشت لە کوردی ڕەسەن ناکەم
گورگە مێش نەبووموو نابم
داڕزێم هەلاهەلا بم
زاگرۆسیم،کوڕی مادم
لەڕەگەزی چیای شادم
وەلەدی ساڵی غیرەتم
پارێزەری عەشیرەتم
گیانفیدای خاکی وەتەنم
فیدای سەرو ماڵ و تەنم
شووشەی شەڕاب ناڕژێنم
دڵی مەیگێر ناشکێنم
دەکەم بە نووری جامی مەی
کەشفی زوڵمەتی حای وحەی.
6ی خەرمانان 1401
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/httpshatammarzang
قەت جامی وەفا ناڕژێنم
سەر بۆ پووڵ دانانەوێنم
فریوی پلەوزێڕ ناخۆم
قەت بە مەیلی زاڵم ناڕۆم
لەگەڵ گەل،بێ وەفانابم
وەزیر،بم،گەدا،بم،شا،بم
خیانەت بەوەتەن ناکەم
پشت لە کوردی ڕەسەن ناکەم
گورگە مێش نەبووموو نابم
داڕزێم هەلاهەلا بم
زاگرۆسیم،کوڕی مادم
لەڕەگەزی چیای شادم
وەلەدی ساڵی غیرەتم
پارێزەری عەشیرەتم
گیانفیدای خاکی وەتەنم
فیدای سەرو ماڵ و تەنم
شووشەی شەڕاب ناڕژێنم
دڵی مەیگێر ناشکێنم
دەکەم بە نووری جامی مەی
کەشفی زوڵمەتی حای وحەی.
6ی خەرمانان 1401
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/httpshatammarzang
Telegram
بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ
🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)
لینک دعوت @httpshatammarzang
Admin:🆔 @Hatammarzang
🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)
لینک دعوت @httpshatammarzang
Admin:🆔 @Hatammarzang
❤1
Forwarded from ✍ ناوەندی نووسەرانی کوردستان
📝 پیرۆزباییی ناوەندی نووسەرانی کوردستان بەبۆنەی چاپبوونی بەرهەمە ناوازکەی خاتوو سەحەر موعێزی
ئاگادار کراینەوە فەرهەنگی ناوازەی ئینسایكلۆپێدیكی "پازار"، بە قەڵەمی "سەحەر موعێزی"، کە زیاتر لە ١٣ ساڵ هەوڵی بۆ کۆکردنەوەی داوە، لەلایەن ناوەندی ئەكادیمیای كوردی، لە دووتوێی ۹ بەرگ و لە چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین، لە شاری هەولێری، چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم فەرهەنگە بریتییە لە حەفتا و سێ هەزار وشە بۆ ڕەنگەکان کە دەوڵەمەندیی زمانی کوردی لە ڕووی ژمارەی پەیڤ و وشە و هەروەها لە باری داڕشتنی وشەوە دەسەلمێنێت و بە یەکێک لە شاکار و بەرهەمە ناوارەکانی ئەدەبیاتی کوردی لە قەڵەم دەدرێت.
ناوەندی نووسەرانی کوردستان وێڕای پیروزبایی و دەستخۆشی لە خاتوو سەحەر موعێزی، ئەم شاکارە دەوڵەمەندە بە سەرمایەیەکی بەنرخ و زێڕینی کتێبخانەی کوردی دەنرخێنێت و هیواخوارە خەرمانەی بەرهەمەکانی خاتوو سەحەر پڕ پیت و بەرەکەت بێت.
چاپبوونی فەرهەنگی پازار پیرۆز بێت لە نەتەوەی کورد، کۆمەڵگەی فەرهەنگیی کوردستان و بەتایبەت کتێبخانەی کوردی، ئاڵای قەڵەم و داهێنان هەر شەکاوە بێت.
ناوەندی نووسەرانی کووردستان
۶ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی
✍: @NNKurdistan

تاو وەبانان کەوتبوو،بەربەڕۆچکان هەتیو و ڕوت وڕەجاڵیان لە ئامێز گرتبوو،دووکەڵی کوڵاوکەی گەورەماڵان بەڕەو بەرزایی ئاسمان لوولە ببوون،هەڵمو هەڵاوی ئاوی سەرچاوەبەدرێژای گوند هەموو سەراوی داگرتبوو،مەڕداران مەڕیان لە سەرچاوە و جۆگەی گەڕەکی خوارێ ئاودابوو،ژن و منداڵان دوابەدوای یەک مانگاوگاگەلیان دەبردە ئاودانێ،لەبەردووکانەکەی خاڵە ئەهەد کۆخا حەمەدەمین وحاجی مینەی باپیرو محانە وحاجی حەمەسێن و حاجی مینەی حاجی حەمەو کاک حەمزەی ساڵەحاجی و میرزاحەسەنی قەوام وخاڵەکاکلان وتووێژیان بوو،شێخ ڕەحیم جیبەزەردە چادرێکەی هەندیل لێدەدا و حەمەسێنی حەمەبەدری جیبە شینەکەی هەڵکردبوو و چەند موسافیریشی سوارکردبوو،حەمەحوسێنی شکوهپوور ماشینەکەی بەدوای جیبی مستەفای سۆفی سەفەرەوە بوکسیرکرابوو.
سەرما بەهۆی دەرکەوتنی خۆرەوە هێندێک لاقی کۆکردبۆوە و هێمن ببۆوە.
قوتابی بەرەو مەدرەسە دەچوون هێندێک دایکیان دەستیان گرتبوون و هی واش هەبوون هەرچەند منداڵ بوون بەڵام ڕۆڵەیان لەبەر دایک هەڵدەگرت.
بەفرێکی تەنکی دوێنێ شەو خۆی بەسینگی عەرزەوە مەڵاس دابوو،دە شەو لە دووهەم مانگی پایز گوزەرابوو،خۆر بەتەواوی چارشێوی زێڕکوتکراوی خۆی بە سەر گونددا کێشابوو،بۆنی نانی تازە تەواوی نێودێی پڕ کردبوو،قاووقیژی قازومراوی نێو گوند هەرلەگەرکی خوارێوە تا سەرچاوەتێکەڵ کاڕەی مەڕوو بۆڕەی گاگەل وحۆقەی گامێش وزەڕەی گوێدرێژ سەمفۆنیایەکی عەجایبیان ساز دابوو،ئەو دیمەنانە کە فلیمێکی نایابن و نابنەوە لەسەر کونەدمدم لە داوێنی کێوی قەڕاوڵخانەوە بە دووربینی خەیاڵ هەڵمگرتوون.
بەشی یەکەم
7ی خەرمانانی 1401حاتەم سەعات دەی شەو

کزەبایەکی سارد بەتەواوی باڵی بەسەر گوندەکەدا کێشاوە،ئاوی سەراو زستانان گەرمەو بە هاوین سارد،ڕۆژگاری پایز کورتن،چەن زوو ڕۆژ درەنگ ببوو دەمەدەمی عەسر بوو،تاوی کەسیرە جارجار پەڵەهەور ڕوویان دەگرتوو نێو نێویش گۆشەنیگایەکی بەسەرگوند دا دەخشاند دەتگوت کچی نازداری خێڵاتە دەزگیرانی چۆتە ماڵیان بەوردەنازان سووچی لەچکەی بۆ لادەداو بەعیشوە داوای ڕیشوە دەکا بۆ ماچێ لە خڕو دۆڵی پشت ڕەشماڵان.قەیسەرێکانی سەراو ئەوبەرو ئەم بەر دوکانەکان و قاوەخانەوخەیاتی وناڵبەندو جۆشکارو مسگەران،هەرکام سەرقاڵی کاری خۆیانن،ئەوشەقامە کە لە کۆڵانی ماڵی شێخ ڕەحیم و ڕەسووڵ خوێنتاڵەوە دەس پێدەکا و دەگاتە ماڵی موحەمەدە زلە پتر لە بیست ماڵ و دە دوکانی لێیە ئەوە بێجگە لەدووکانەکانی گەڕەکی سەرێ و نێوەڕاستی دێ،لەسەر سەکۆی قەڵای کاکەڕەحمانی حەیدەری سێ دەستە لەلاوان خەریکی جگێنن،لەبەر دوکانەکەی مستەفاخان لە سێ چوار شوێنەوە مێشێن و دەستێ دەکەن.لەسەر تەپۆڵکە خۆڵەمێشەکەی خوارگۆلاوەکەی بەرقەڵا ناگەیە ماڵی حەمەحوسێنی شکوهپوور مێرمنداڵێکی سەرخڕی خوێن شیرین کتێبێکی کوردی بەدەستەوەیە لەڕووبەرگی کتێبەکە نووسراوە دیوانی وەفایی.
ئەم مێرمنداڵە نێوی کەریمە و پێی دەڵێن شیرێژ.
بەشی دووهەم
حاتەم سەراوی
8ی خەرمانانی 1401
.https://t.me/httpshatammarzang
ئەم مێرمنداڵە نێوی کەریمە و پێی دەڵێن شیرێژ.
بەشی دووهەم
حاتەم سەراوی
8ی خەرمانانی 1401
.https://t.me/httpshatammarzang
Telegram
بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ
🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)
لینک دعوت @httpshatammarzang
Admin:🆔 @Hatammarzang
🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)
لینک دعوت @httpshatammarzang
Admin:🆔 @Hatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بەشی سێهەم
بەفرێکی قورس باریوە،بەتەواوی ڕێگای هاتووچۆی شاری بەستراون،تەنانەت لە نێو ئاوایش دا هاتووچۆ ئەستەم بۆ،زستانێکی یەک پارچە بەڵایە بۆ فەقیرو هەژار،بەڵام شوکری خودا گەورەماڵی گوند لە کاتی سەخڵەتیدا بەهانای لێقەوماوانەوە دەچن،پێرارەکە زستانێکی زۆر سەختی بوو،ئەوێ زستان وەهابوو تا مانگی ڕەشەممە هاموشۆ لە نێو گونددا زۆر کەم بوو،زۆربەی ماڵان زمهەری زستانیان نەماو تەفاقی مەڕووماڵاتیان تەواو بوو،جەنابی سەیف لەقەسیدەیەکدا بەباشی باسی کردۆ،بەو حاڵەوەش حاڵ خۆش و دەست ڕۆیوان چاکیان یارمەتی فەقیر وهەژار دابوو،خوار سەکۆی دوکانەکەی نەنە نێرگس تاوێکی زەردی بێ تین لێیداوە،نەنە نێرگس لەگەڵ خات ڕوقیای خێزانی مام ڕەحمان و ڕوقیای خوشکی محانە و نەنە سەکینە وحاجی ژنە سوورە کۆبوونەتەوە،دوکانەکەی نەنە بەتاڵ و حەتاڵە،حیشای خوای تیانەماوە ئاخە لەمێژە ڕێگای شار گیراوە و ئەویش هیچی نەکڕیوە بۆ دوکان.
لەبەر دوکانی ئەحمەدی مام ڕەحمان وسەید جەعفەر قەسابی کراوە خەڵکێکی زۆر ئاپۆرەیان بەستۆ،ئەوێ زەمانان سەراو پتر لە چوارسەت ماڵ بوو. ئەحمەدقەرە و ساڵحی سۆفی سەفەر و ئەحمەدی مام ڕەحمان بەشەریکی قسابیان کردۆ،کەڵیچە بەشەکەی مینەی مام پیرۆتیان لەعەرزیداوە.نێودێ ئاڵۆزە،لاوان وپیاوان بەبێڵ و پێمەڕە خەریکی خاوێن کردنەوەی کووچەو کۆڵانن.زۆر عەجایبە ئەوە سێ مانگە کەس نەچۆتە شاری ئەوماشینە شابازە شەش سلێندە چۆن توانیوێ ڕێگاببڕێ و گەیوەتە سەراو،ئەو دەموو چاوانە هەموو غەریبەن،کوڕە خۆ ئەوانە ساواکین،ماشینەکە ڕاوەستا شەش نەفەر دابەزین،هاتنە نێو خەڵکەکە،لەچەند ماڵیان پرسی،دەڵێن لەکەسێک دەگەڕێین نێوی کەریمە.
دوو منداڵ بەرەو ئادرەسی ویسوویان بردن.
بەشی سێهەم
حاتەم مەرزەنگ
9ی خەرمانانی 1401

سڵاو بۆ هەرمانی جوانم،،
،سۆمایی هەر دوو چاوانم
خۆشەویسترین دیاری بۆم
ئەوکاتە شادم دیاری بۆم
دایم لەنێو خەیاڵم دای
لە نێو هەناسەو ماڵم دای
چاو ڕوون دەبن کەدەتبینم
هەوێنی شیعرو پەیوینم
تا گوڕوو دەگری جوانتری
لە بەزەیی خودا پڕی
https://t.me/httpshatammarzang
،سۆمایی هەر دوو چاوانم
خۆشەویسترین دیاری بۆم
ئەوکاتە شادم دیاری بۆم
دایم لەنێو خەیاڵم دای
لە نێو هەناسەو ماڵم دای
چاو ڕوون دەبن کەدەتبینم
هەوێنی شیعرو پەیوینم
تا گوڕوو دەگری جوانتری
لە بەزەیی خودا پڕی
https://t.me/httpshatammarzang
Forwarded from Deleted Account
سڵاو و ڕێز و حورمەت و پێزانین کاک حاتەم گیان، ئەوەی کە بەدڵێکی گەورەوە و بە بێ چاوەڕایی و خەڵات شرۆڤەی شێعرەکان دەکەی
جێگەی خۆشحاڵییە و هەر لێرەوە بە باوەشێک لە عەتری وەنەوشە و گۆنای شلێرەوە پێزانین و ڕێزم بۆتان، بە قەرای هەموو بەرزایەکانی نیشتمان و هەستە بێ غەوشەکانی جێژوانی دڵ و بنارۆکی بە گوڵ خەمڵاوی شێعر و ئەدەب و وێژە بۆ دڵوێژە جوانەکانت، ڕێزم بۆتان بەڕێز مەرزەنگ:
بەقەد باڵای خەمی کوردان
تەوژمی بێکەسی هاشاوڵی هێناوە!
مەپرسن خانەخوێی دەردم
لە تاو ئازارە تاقم، تاقەتم تاقە!
دەسەیلم بۆتە سەیوانی چەمانم
تاکوو بڕوانم
لە قافی بەرزی هۆنەی بیر و بڕواوە،
بنارۆکی بە گوڵخەمڵاوی
سەرچاوەی دڵم ڕوونە
بە ودمی نەرمەبای هەستی نەوەستاوی
بە بێ ئامان،
حەیاتی نوێ ئەداتە ڕۆحی دارستان
چرۆی زامان!
بە دەریا باوەڕی سەوزە
"بڵ"ی چاوم
مژۆڵی نانەوێ هەرگیز
لە ئاستی هێزی چیمەنتۆ!
ڕەقیب هەیهۆ
خوریت ریسە
خەیاڵی خاوە ڕستووتە،
بەری ئاو
چۆن بە بێژنگی دڕاو ئەگری؟
گریمان
گشت کەویتکردن کەوی کوێستان
چما چۆن زایەڵەی تاڤگەی چیا دەسڕی؟
بزا تۆ هەر هەمووی
کەوشەنبەزێنن خێڵی سەربەستان،
بەرینە هەڵفڕین ئاسۆی قەڵەم هێزی هەتەر
ڕاوان!
سەما مەزڵی خەیاڵبەرزانە بۆ هەستان،
دەبێ داڵاش
هەموو ڕۆبێن لە پەین و پاڵی بەر ماڵان
وتەی باپیرەگەورەی خێڵی قاڵاوە
بە جێماوە
سەرانگوێلک وەکوو سۆمایە بۆ چاوان!

بەشی چوارەم
مریشکەکانی زیاتر لە بیست دانەن،سپی یەکدەست پۆپەدار،بۆر و خۆڵەمێشی،زنجیری،وسوور و چوار کەڵەبابی کلک شۆری پۆپەلاری کوڕدی سووروو زنجیری لە حەوشە چکولەکەی دەوری پیرەژنیان داوە،پیرە ژن لە تاوەیەکی کۆنی دەوران دیتوودا پڕپۆڵەی بە ژەکی مانگابۆری بۆ دروست کردوون،پیرێ ژن چەن ساڵێکە لەدوای مەرگی تاقەکوڕەکەیەوە ڵاقەکانی هێزی ڕۆینیان نەماوەو کۆی کردوونەوە،گەلێک جار بێهداری ڕەحیمخان و شاری میاندواو بۆ لای دوکتور سالمی چۆ بەڵام عیلاجی نەکراوە،ناچار لەگەڵ بارو دۆخەکە ڕاهاتۆ،لە مەڕو ماڵاتێک کە ساڵی ساڵان،تا کوڕەکەی مابوو هەیانبوو مانگابۆروو چوارسەری ماڵاتی وردە ماوە،پیرێکی بەسیما جوان و خون شیرین و لەبەر دڵانە،چەرخی چەواشە زووی پیرکردۆ،زووتر لە کاتی خوێ.
لە بەر دەرکی دەرێوە،لە کۆڵانەکەی ماڵی محانە وەک هەموو ئێواران نازەنینی ژنی کەریم قورمیشی،مرێمی ژنی محانە،کابانی ژنی خاڵە ئەحمەد یارە،تووبای ژنی عەوڵای حاجی مەناف،نازداری خێزانی مەنافی ڕەحمان شامە و چەند کەسی تر دەرو جیران لەسەر تاتە بەردەکان کە پیاوەکانی کۆڵان چنیویانن دانیشتوون،پیرێ ژن وەک هەمیشە بەبۆڵەبۆڵ دێتە دەرێ،بێ سڵاو و ئەحواڵپرسی ڕوو دەکاتە مرێمی ژنی محانەو دەڵێ: بووک مرێم ئەوە بوا درەنگ هاتن،دا هەراکە کچەکان بێن بچن لەشێرەی قەڵا کاروانێکم ئاو بۆ بێنن.ئێوارێی ئاخر ڕۆژەکانی ئاخر مانگی هاوینی ساڵی 1354 هەزارو سێسەدو پەنجاوچوارە،
ئێواران کاتی ڕۆژئاوا تەزوو سارد بۆ،بووک مرێم دەڵێ کاتی نوێژی شێوانە،کۆر تێک دەچێ،پیرێ ژن دەڵێ شەوێ چاوەڕێتان دەبم.ئەوشەو بەشی دووهەمی بەیتی لۆکە ڕەشتان بۆ دەڵێم.
نەنەزینەب،پیرێ ژنی ئەم باسە کە دونیایەک بیرەوەریمان لەگەڵیدا هەبوو لە ساڵەکانی 1373دا وەفاتی کرد.
ڕوحی شاد بێ.
19ی خەرمانانی 1401