Hiwa Foundation - Channel
268 subscribers
16 photos
7 videos
24 links
Download Telegram
ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبێت لە هەموو ژنان و ئەو پیاوانەی کە پشتگری بەدیهێنانی خەونی ژنان دەکەن.
پڕۆژەی ئەلبوومی "زەینەب خان ــ کچە کورد" هەوڵێکە بۆ بەرزڕاگرتنى توانا، بەهرە و سۆزى دەنگى ژن و پێزانینە بە ڕۆڵ و داهێنانى هەموو ئەو ژنانەى کە وەک سەربازى ون لە هەر بوارێکدا کاریان کردووە، بەڵام لە مێژوودا فەرامۆشکراون و ونبوون.
ئەم بەرهەمە پێشتر لە کەناڵی یوتوبی هیوا فاوندەیشن بلاوکراوەتەوە ئێستاش دەتوانن لە ڕێگەی سپۆتیفای گوێبیستی سەرجەم گۆرانیەکانببن.
https://open.spotify.com/album/1dNc5O1uOp7IrhR3zdSh2v?si=bis4QGktQq-fKcbz8KYVZw


https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=pfbid02agmiWff8Bkvg8uA99yPZ2Eaz5oRoNoLpCL7kCKv8jyBWk3PmbTBjrHSStYmtw1Bxl&id=100064815513882&sfnsn=mo&mibextid=6aamW6
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە دوای بڵاوبوونەوەی سی دیەکەمان کە بەرهەمەکانی ژنە شاعیری کورد لەخۆدەگرێت لە ژێڕ ناونیشانی (زەینەب خان- ناسراو بە کچە کورد)، ئەمشەو فیلمێکی دیکۆمێنتاریی دەربارەی ژیان و بەرهەمەکانی بڵاودەکرێتەوە لە کەناڵی کوردسات، کە وردەکارییەکتان پێدەبەخشێت بۆ گەشتە ئیلهامبەخشەکەی ئەم شاعیرە بەتوانایە.

خۆشحاڵین کە بەشێکبووین لە زیندووکردنەوەی دەنگی زەینەب خان، کە ساڵانێکی درێژ لە نێوەندی هونەر و ئەدەبیاتی کوردیدا کەسایەتیەکی نەناسرا و فەرامۆشکراو بوو. دەتوانن بینەری ئەم پرۆگرامەبن کە تایبەتە بە مژوو و توانا و کەسایەتی زەینەب خان، بەشێکیشی دەربارەی پرۆژەی ئەلبوومی "زەینەب خان - کچە کورد" لە لایەن هیوا فاوندەیشنەوە.

سوپاس بۆ کەناڵی کوردسات کە کاتیان بەخشی بە بەرهەمهێنانی ئەم دۆکیومێنتارییە.

کاتی پەخش:
کەناڵی کوردسات، چوارشەمە کاتژمێر ٩:٠٠ شەو

https://www.facebook.com/100064815513882/posts/pfbid02dtsAp1j68Ucp1mnjJFXTn3aYauWqQKxx9xt78CDSCXv1LrTiLoGLEBpVtD5RUvbMl/
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زنجیرەی دووەمی ئەنیمەیشنی (حەوت خووەکەی منداڵانی شادمان) بڵاوبۆوە. لەڕێی ئەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن بینەری ببن، ئەم کارە نوێترین پڕۆژەی پەروەردەیی هیوا فاوندەیشنە بۆ منداڵان!
https://youtu.be/x5tlvjn7eiE
هیوا فاوندەیشن وۆرکشۆپێکی ئۆنلاین تایبەت بە (چۆنێتی فێربون و گەڕان بە دوای زانیاری) ڕادەگەیەنێت.
ئەوبابەتانەی لەم وۆرکشۆپەدا پێشکەشدەکرێت:
چۆن فێر دەبیت؟
پرۆسەی فێربوون بە گشتی ؟
فێربوونی کاریگەر چۆنە؟
چۆن گەنجان دەتوانن تەنانەت دوای تەواوکردنی خوێندن فێربوونیان باشتر بکەن و بەردەوامی بە فێربوون بدەن؟
بۆچی نابێت تەنها پشت بە قوتابخانە و کۆلێژەکان ببەستین بۆ فێربوون؟
چەند ئامرازێکی جیاوازی فێربوون لەم سەردەمەدا چین؟
تا چەندێک زانینی چەند زمانێک گرنگە لە فراوانکردنی توانستی فێربوون؟
وۆرکشۆپەکە لەلایەن فەرهەنگ نووس و لایف کۆچ (احسان علی) پێشکەش دەکرێت.
بۆ بەشداریکردن، پێویستە ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕبکەیتەوە.
shorturl.at/quEQV
https://www.youtube.com/watch?v=8ovkHKf8Fcc فێربوونی چۆنێتی فێربوون کارامەییەکی گرنگە لە ئێستادا هەر بۆیە ناکرێت تەنها يشت ببەستین بە قوتابخانە و کۆلێژ لە پڕۆسەی فێربووندا. لێرەدا (احسان علی) باس لە گرنگی فێربوونی بەردەوام دەکات، کە بەشێکە لە وێبیناری (چۆنێتی فێربوون و گەڕان بە دوای زانیاری) کە لەلایەن هیوا فاوندەیشن ڕێکخرابوو.
چاوەڕوانی بۆنە و وۆرکشۆپی زیاتر بن لە هیوا فاوندەیشنەوە!
لە ٢٠ی ٦ لەگەڵمان بن لە (هەلی کاری تەکنەلۆجی فێستیڤاڵی بیت( بە چەندین چالاکی و دیاری پێشوازیتان لێ ئەکەین، کە هیوا فاوندەیشن وەکو سپۆنسەری زیوین تێیدا بەشدارە.
بەروار: ٢٠-٢١-٢٢ / ٦ / ٢٠٢٣
کات: ٤ ی پاشنیوەڕۆ تاکو ١٠ شەو
ناونیشان: کارگەی کولتوور ( کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی) - شەقامی سالم
پیرۆزبایی لە ڕێکخەرانی فیستیڤاڵی بیت دەکەین بەبۆنەی ئەنجامدانی چالاکیەکی سەرکەوتوو. خۆشحاڵ بوین بە بەشداریکردن. سوپاس بۆ پایا ستۆدیۆ کە تورەکەی خامی بۆ دروستکردین. سوپاس بۆ ستافی کارگەی کولتوور کە ژینگەیەکی گونجاویان دروستکردووە بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیانە.
هەندێک وێنەی ئیڤێنتەکە و هاولاتیانی کە بەشداری چالاکیە ژینگەیەکەمانیان کرد. https://www.facebook.com/Hiwa.Foundation/posts/pfbid026qwh4v9K8DSQLJpnvSg3Bu7Vz2WqqG8vbmWA8JSVThbmvTtN1dVsrG14YSkXQjRVl
"بەردەوامبوون لەسەر چالاکییەکانم و خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەم ئەوەندەی توانام هەبێت پلانمە بۆ داهاتوو"
(ڕۆژی 21 ی 6 لە مەڕاسیمێکی شایستە و پڕاوپڕ لە ڕۆشنبیری لە هۆڵی هۆتێل داوا لە سلێمانی کە لە لایەن( ئینستوتی نارین ڕێکخرابوو، بەڕێز نیان عەبدوڵا ئەحمەد دامەزرێنەری ڕێکخراوی هیوا فاوندەیشن بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێبەخشرا لە پای بەشداریکردنی لە کتێبی (گوڵدانی ژن) کە تیایدا مێژووی بەشێکی زۆری ئەوخانمانەی کە لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا ڕۆڵیانگێڕاوە نوسراوەتەوە. لەم ڕێوڕەسمەدا بەڕێزیان لەگەڵ چەند خانمێکی دیکە کار و هەوڵ و ماندووبونیان بەرزنرخێنرا.
بەناوی ڕێکخراوی هیوا فاوندەیشنەوە و بەڕێز نیان خان سوپاسی خاتوو نەرمین عوسمان و ئینستیتوستی نارین دەکەین کە نووسەری کتێبی(گوڵدانی ژن)ە و هەردەم هەوڵی داوە جێدەستە جوان و کاریگەرەکانی ژن بۆ داهاتوو بنوسێتەوە و دەریبخات.
https://www.facebook.com/Hiwa.Foundation/posts/pfbid02h5pompHEqGjbabU3ekbR96gUFcziUvJVSZszyqqS9UFhzRKmbj1yy6coSaTjXvool
هێزی فێربوونی بەردەوام لە خۆ بگرە! 🚀📚

لە جیهانێکی خێرا پەرەسەندوودا، مانەوە لە پێشەوە واتە هەرگیز لە فێربوون نەوەستێت. چۆن فێربوونی بەردەوام دەتوانێت یارمەتیت بدات لە بازاڕی کاری سەدەی بیست و یەکەمدا گەشە بکەیت؟ با پێکەوە لەم بابەتە بکۆڵینەوە!
لەگەڵمان بن بۆ ڕاهێنانێک کە قووڵ دەبێتەوە لە ڕۆڵی گرنگی فێربوونی بەردەوام لە بازاڕی کارەکانی ئەمڕۆدا. باس لەوە دەکەین:

بۆچی فێربوونی بەردەوام لە هەموو کاتێک گرنگترە
بوارە سەرەکییەکانی فێربوونی بەردەوام کە دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروست بکات
ستراتیژ و سەرچاوە پراکتیکییەکان بۆ فێربوونی بەردەوام
دۆزینەوەی ناوچە کەسی و پیشەییەکان کە بەهێزکردنیان پێویستە
ڕۆڵی تەکنەلۆجیا لە ئاسانکاری بۆ فێربوونی بەردەوام
دروستکردنی پلانی کەسی بۆ فێربوونی بەردەوام

ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ ئەوەی خۆت بەو زانیاری و ئامرازانەی کە پێویستن بۆ سەرکەوتن لە بازاڕی کاری مۆدێرن تەیار بکەیت. با پێکەوە کلتوری فێربوونی بەردەوام پەروەردە بکەین!

١٩\٨\٢٠٢٣ 🗓️
کاتژمێر: ٤:٠٠ تا ٦:٠٠ی ئێوارە🕗
شوێن: هیوا فاوندەیشن
محمد سالم کریم
ڕاهێنەری نێودەوڵەتی و چالاکوان

بۆ به‌شداریكردن ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م فۆرمه‌وه‌ ناوی خۆتان تۆماربكه‌ن

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfxBd8DsslKpUFYXl-qsLmSCS6GgaAkYkGWqaVUNXtwUI4fQg/closedform
خولی (بەڕێوەبردن بە کردەیی Practical Management)
بە نزیکەیی، هیچ جومگەیەکی ژیان نیە کە (بەڕێوەبردن) ڕۆڵی خۆی تیا نەبینێت و قسەی خۆی نەبێت تیایدا. ئیتر لە بەڕێوەبردنی وڵاتێکەوە بیگرە بۆ کۆمپانیایەک و دائرەیەک و دەزگایەک و خێزانێک. بەشێکی گەورەی ئەو جیاوازیانەی ڕۆژانە دەیبینین لەنێوان ئەدا و شێوازی مامەڵە و گەشەکردن و تەنانەت قازانجی دەزگاکاندا، هۆکارەکەی بەڕێوەبردنە.
هەر لەبەرئەوەیە کە ئەمجارە هیوا فاوندەیشن کۆرسێکی تایبەتی لە بواری بەڕێوەبردن لەگەڵ راهێنەر (ئاراس عومەر) رێکخستووە و ئێوەش دەتوانن بەشدار بن لە کۆرسەکەدا.
باشترین بەربژێر بۆ ئەم کۆرسە ئەوانەن کە خاوەنکارن یاخود لە پێگەی بەڕێوەبەردان لە دەزگایەکدا.
ماوەی خول: ١٢ کاتژمێر
رۆژ و بەرواری خول: (٣٠،٢٩،٢٨،٢٧\٨\٢٠٢٣) ، ڕۆژی یەک شەممە تا چوار شەممە
کاتی خولەکە: ٤:٠٠ی عەسر – ٧:٠٠ی ئێوارە
فۆڕمی بەشداریکردن
https://shorturl.at/ksyTY https://www.facebook.com/Hiwa.Foundation/posts/pfbid0zVAyXujr9R6c6Vb72YLFVXKrJLMgFAgrfUoFkEyYRPqKzGdtKe7T8XNgZgcY39Dnl
سڵاو بەڕێزان، هیوا فاوندەیشن ئەم خولە نوێیەی ڕاگەیاندووە، هەر کەسێک ئەیەوێت بەشداربێت ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە بۆ ناونوسین.
Channel photo updated