🌷کاناڵی قزڵقۆپی🌷
245 subscribers
8.48K photos
5.15K videos
98 files
444 links
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا محەممەد ماملێ (سەرت هەڵێنه)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔶گەورەترین هەڵپەڕکێی کووردی بە درێژایی دوو کیلۆمەتر لە شێرناخی باکووری کوردستان

@haval9
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥️سەید ئیبڕاھیم ئیسماعیل زادە، ناسراو بە “سەید ئیبڕاھیم سەقزی”، ھونەرمەندی دێرین و یەكێك لە پارێزەرانی مۆسیقای فۆلكلۆری كوردی، دوای ساڵانێك ململانێ لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.


@haval9
1
🍂سڵاورۆژباش

🍂ئەمڕۆ سێشەممە

🌺 ۳ی خەرمانانی ۲۷۲۶ی کوردی
🌺 ۳ی شەهریوەری ۱٤۰۵ی هەتاوی
🌺 ۲۵ی ئووتی ۲۰۲۶ی زایینی
🌺 ۱۲ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴٨ی مانگی

‌‌@haval9
هەڵوێستی وریا ماملێ

‍ چەند ڕۆژێکە لە سەفەرم و دەرفەتم نەبووە وەلامی نامە و پەیامەکانتان بدەمەوە؛ ئێستاش هەر بە ڕێگاوەم، بۆیە لێم ببوورن.
بەداخەوە لە دوێنێ شەوەوە کچە لاوێکی کورد، لە ڕووی نەزانی و تەمەنی لاوییەوە، هەندێک لێدوانی داوە کە بووەتە هۆی ئازاردانی دڵی هەوادارانی هونەری کوردی و ماملێی نەمر. ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکاندا کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و، وەک ئاگادار کراومەتەوە، هەڕەشەیەکی زۆر لەو کچە کراوە. تەنانەت کار گەیشتووەتە ئەوەی پۆلیسی ئێران دەستبەسەری بکات (تەنیا بۆ پیشاندانی ئەوەی کە دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە).
هەموومان لەو تەمەنەدا ژیاوین، لاو بووین و هەڵەشمان کردووە، یان خۆمان منداڵمان هەیە و دەزانین دەکرێت منداڵەکانیشمان تووشی هەڵە ببن. پێویستە هەموومان وەک هەڵەیەکی کاتیی گەنجێکی بێ‌ئەزموون سەیری ئەم بابەتە بکەین و لەوە زیاتر گەورەی نەکەینەوە. دەبێت دڵمان گەورە بێت؛ وەک چۆن لە سەردەمی خۆیدا کۆمەڵێک بوختان و درۆیان بۆ ماملێ دروست دەکرد و دەیانگوت زیرەکی کوشتووە یان ساواکی بووە و شتی دیکە... بەڵام کاردانەوەی ماملێ تەنیا بزەیەکی سەر لێوان و بەردەوامبوون بوو لەسەر ڕێبازە هونەرییەکەی. دڵنیام ئەگەر ئێستاش خۆی لە ژیاندا مابا، بە هەمان ڕوانگەی بەخشندەییەوە سەیری ئەم ڕووداوەی دەکرد.
وێڕای سوپاسی گەرم و بێ‌پایانم بۆ دڵسۆزان و هەوادارە بەڕێز و بەڕێزەکانی ماملێ، تکایان لێ دەکەم لەوە زیاتر گوشار نەخەنە سەر ئەو کچە و بنەماڵە بێتاوانەکەی. وەک ماملێ بە دڵێکی فرەوانەوە بیبوورن، تا ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوونەدات کە دواتر پەژیوانی و زیانی لێ بکەوێتەوە و قەرەبوو نەکرێتەوە. هەروەها ناهێڵین ناحەزانیش ئەم بابەتە بۆ مەرامی خۆیان بەکاربهێنن و نان و پیازی پێوە بخۆن. لەبیرمان نەچێت کە لێبوردەیی و بەخشندەیی بەشێکی جوان لە کەلتووری کۆمەڵگەکەمانە و دەبێت شانازیی پێوە بکەین.
سەری ڕێز و کڕنۆش بۆ گەورەیی، وەفا و کەرامەتتان دادەنەوێنم؛ هیوادارم تەمەندرێژ و سەربەرز بن بۆ ماملێ و کورد و کوردستان.

وریا ماملێ


‌‌@haval9
🌷کاناڵی قزڵقۆپی🌷
💥️سەید ئیبڕاھیم ئیسماعیل زادە، ناسراو بە “سەید ئیبڕاھیم سەقزی”، ھونەرمەندی دێرین و یەكێك لە پارێزەرانی مۆسیقای فۆلكلۆری كوردی، دوای ساڵانێك ململانێ لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كرد. @haval9
🔹تێبینیی هونەرمەند ناصر ڕەزازی بە بۆنەی کۆچی دوایی سەید ئیبراهیمی سەقزی

ئاخ و داخ و دەرد! ئەم ژیانه و مرۆڤ، لەم سەردەمە پڕ ترس و تەزەنەدا چییه؟!
خۆزگە‌م بەو کەسانەی لەناو هەرا و ژەنا و شەڕ و ماڵوێرانی و هەژاری و برسییەتی و نادادپەروەری و ستەمدا، کۆچی هەتاهەتایی دەکەن و ئەم جیهانە پڕ لە کارەسات و ترس و خۆف و دڵەڕاوکەکەی جیهانی (ئای تی) بەجێ دەهێڵن! کەس ناتوانی خۆی لە مردن بشارێتەوە؛ خۆزگەی کەس و کاری ئەو ئینسانەی کە دەمرێ، لەوەدایه پاش خۆی ناوێک بەجێ بهێڵێ.
پەیامی سەرەخۆشیم بۆ کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشەر و گەنجیم برای ئازیزم مامۆستا (سەید ئیبراهیم سەقزی) بە داخ و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای هێژا، هاوڕێی ڕۆژانی گەنجی و هاوسەفەری کۆن، هونەرمەندی دەنگ خۆش و خاوەن هەڵوێست (سەید ئیبراهیم سەقزی)م پێگەیشت. ناوبراو ئه‌مڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ۲ی خەرمانان لە تەمەنی ۷۸ ساڵیدا، دوای ماوەیەک لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشییەکی کوشندە، لە شارى سەقزی سەربەرز کۆچی دوایی کرد. سەید ئیبراهیم تەنها هاوڕێیەکی ئازیز نەبوو، بەڵکو هاوسەفەری چەندین ڕێگا و یادی خۆشی سەردەمی گەنجی و چالاکی هونەری بوو. چەندین بیرەوەری جوان و پڕ لە سۆز لە شار بە شار و ڕێگا بە ڕێگای گەشەکانمان لە ڕۆژهەڵات لە یادگە مدا دەمێننەوە کە هیچ کات لەبیرم ناچنەوە. نەمر سەید ئیبراهیم خاوەنی چەندین گۆرانی و بەرهەمی فۆلکلۆری کوردی بوو و بە دەنگ و شێوازی تایبەتی خۆی، بەشێک لە میراتی گۆرانی و موسیقیای نەریتی و ڕەسەنی کوردی پاراستووە. سەید ئیبراهیم سەقزی بە دەنگی خۆش و بەشدارییە بەنرخەکانی لە موسیقیای ڕەسەنی کوردی، یادگارییەکی گرنگی بۆ هونەر و کەلتووری کوردی بەجێهێشتووە. کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە گەورەیە زیانێکی گەورە و قەرەبوونه‌کراوە بۆ ناوەندە هونەرییەکان و بەتایبەت بۆ گەلی کورد و شاری سەقزی هەمیشه سەربەرز و نیشتمانپەروەر. پرسه و سەرەخۆشی خۆم لە بنەماڵە و کەسوکاری هێژای برای ئازیزم نەمر مامۆستا سەید ئیبراهیم سەقزی، لە سەرجەم هونەرمەندان و دۆستان و هۆگرانی هونەری ڕەسەنی کوردی ڕادەگەیەنم و خۆم بە هاوبەشی خەمی گەورەیان دەزانم. لە یەزدانی مەزن داواکارم گیانی پاکی هاوڕێ و برای کۆچکردووم سەید ئیبراهیم بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت. ڕێگای پڕ لە ڕێبازی هونەری و یادگارییەکانی پر لە سۆزی هەمیشه بەرز و نەمر بن.
ناسر ڕەزازی ۲ی خەرمانانی ۲۷۲۶ | ۲۴/۸/۲۰۲۶


‌‌@haval9
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🍂سڵاورۆژباش

🍂ئەمڕۆ چوارشەممە

🌺 ۴ی خەرمانانی ۲۷۲۶ی کوردی
🌺 ۴ی شەهریوەری ۱٤۰۵ی هەتاوی
🌺 ۲۶ی ئووتی ۲۰۲۶ی زایینی
🌺 ۱۳ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴٨ی مانگی

‌‌@haval9
سەید ئیبراهیم سەقزی ئامینێ سوورە گوڵ
@goranikurdi19
مامۆستا سەید ئیبراهیم سەقزی
گورانی ئامینێ سوورە گوڵ


@haval9
ناوەڕاستی حەوتووی داهاتوو کەشی فێنکی پاییزی هەموو پارێزگاکانی نیشتمان دەخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و پشتەی گەرمێنی بەرەو باشوور دادەکشێ . (ئاڵووگۆڕی کەش لە باکوورەوە بەرەو باشوور دەبێت .)

@haval9
😍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەنگی ماموستا حەسەن زیرەک و دیمەنی کوردستان


@haval9
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🍂سڵاورۆژباش

🍂ئەمڕۆپێنجشەممە

🌺 ٥ی خەرمانانی ۲۷۲۶ی کوردی
🌺 ٥ی شەهریوەری ۱٤۰۵ی هەتاوی
🌺 ۲٧ی ئووتی ۲۰۲۶ی زایینی
🌺 ۱٤ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴٨ی مانگی

@haval9
بوونی تەنیا مرۆڤێکی ناشاد و بێ نەشە بەسە تا ماڵێک بەگشتی ژەهراوی و فەزای ئەو ماڵە ڕەش و تاریک بکات.
نەبوونی مرۆڤێکی ئاوا بەس بە پەرجۆ و مۆجزە مەیسەر دەبێ.
بەڵام، بە پێچەوانە، شادی و بەختەوەری وەکوو ئەو پەرەستێن نێ. بۆ....؟

👤 فرێدریش نیچە
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۳ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی


‌‌@haval9
(هــــــــــەر کــــــــــوردم)

✌️🌹✌️🌹✌️🌹✌️🌹✌️🌹

به‌ ده‌ربه‌ده‌ری یان له‌ ماڵی خۆم ،
له‌ خاكی عه‌ره‌ب ، له‌ ئێران و ڕۆم ؛
كۆك و پۆشته‌بم ، رووت و ڕه‌جاڵ بم
كۆشكم ده‌ قات بێ ، وێرانه‌ ماڵ بم ؛
ئازا و ڕزگاربم ، شادان و خه‌ندان
یان زنجیر له‌ مل له‌ سووچی زیندان ،
ساغ بم ، جحێڵ بم ، بگرم گوێ سوانان ؛
یان زار و نزار ، له‌ نه‌خۆشخانان ،
دانیشم له‌سه‌ر ته‌ختی خونكاری ؛
یان له‌ كۆڵانان بكه‌م هه‌ژاری .
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان ،
سه‌ر له‌ پێناوم و ، گیان له‌سه‌ر ده‌ستان ؛
به‌ كوردی ده‌ژیم ، به‌كوردی ده‌مرم ،
به‌كوردی ده‌یده‌م وه‌رامی قه‌برم ،
به‌كوردی دیسان زیندوو ده‌بمه‌وه‌ ،
له‌ودنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌ ..!


(هــــــــــــــه‌ژار)
بەغدا ۱۹٤۸/۷/۹

@haval9
3
خوالێخۆشبوو ساڵح زەینەڵ

@haval9
1
خوالێخۆشبوان
مارف زەینەڵ و پوور زارای هاوسەری

روحیان شادبێت

@haval9
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🍂سڵاورۆژباش

🍂ئەمڕۆهەینی

🌺 ٦ی خەرمانانی ۲۷۲۶ی کوردی
🌺 ٦ی شەهریوەری ۱٤۰۵ی هەتاوی
🌺 ۲٨ی ئووتی ۲۰۲۶ی زایینی
🌺 ۱٥ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴٨ی مانگی

‌‌@haval9
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زۆر"باشبوون"، باش نییە...!

نووسینی: "سیمین بێهبەهانی"
خوێندنەوەی: سینا محەممەد


‌‌@haval9
1
(قـــــــەلبی مــــــن)

قەلبی من ، گەر چەشنی لالە بێتو نەوتی تێبکەن ،
ئاگری دوژمن بێتە گیانم ، وەک چرا من پێ بکەن ،
شەق شەقی کەن گۆشت و ئێسقان ،یەک بە یەک خوێی تێ بکەن ؛
بێ ترس من دێمە مەیدان ، حوکمە ئازادیم دەوێ ،
گەر نەسووتێم و ، نەخنکێم ، چۆن هەژارم سەر کەوێ !؟

*********
نەچمە ناو جەرگی هەژاران ، شان بە شانی وەک برا ؛
رۆح و لاشەم ئێش نەکا ، بۆ میللەتێکی حەق خورا ؛
بەو شەوی پڕ ترس و تاریک ، من نەسووتێم وەک چرا ،
کۆمەڵی داماوی هەژاران ، چۆن دەبینن بچنە پێش !؟
لێمگەڕێن ؛ من با بسووتێم ، ببمە خاک و خۆڵەمێش !

*********
ببمە خاک و خۆڵەمێش ، با تا هەژارم پێ بگـــا ،
با بسووتێم ، بەڵکە گەنج و لاوەکانم تێ بگـــــا ،
بێتە مەیدان ، خۆێن بڕێژێ ، تا حەقی خۆی پێ بگـــا ،
تا بزانێ غەرقی خوێنە ،کێ حەقی وی خواردووە ؟
با لە بۆ حەق خوێن بڕێژێ ، دەرچێ دوژمن ، تا زووە !!

*********
تا لە ناو میللەت نەمێنێ ، فیکـــری ئینسانی دەنی
نەک لە ناو مێشک بمێنێ ، ببتە مـــاددەی بۆگەنی
شەعبی چاکی پێ نەخۆش بێ ، ببتە حاڵی مردەنی
خۆشە مردن ، بۆ بەڵای وا هیچ و پووچ و پڕ خەتەر
نەک بژی عامیل بە برسی و ، رووت و قووتی دەردەسەر !

*********
(سامی)قوربانی گەلت بە ، قەت مەژی بەو زیللەتە
هەر کەسێ بـــمرێ لە رێگای نیشتمان و میلـــــلەتە
نامرێ هەرگیز ، دەمێنێ ، چونکە خـــــاوەن غیرەتە
خۆت بە قوربانی گەلت کە ، فەرزە قــــوربانی لە بۆ :
نیشتمانی حوڕ و سەربەست ، ئوممەتێکی سەربەخۆ ٠٠



(سامـــــــــــــی عــــــــــەوداڵ)

@haval9
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بڕوانـە ئەم سروشتە جوان وو سەوز پۆشەی قەزای پێنجوێن
چاو لە دیمەنەکانی تێر نابێت. خاکی بە پیت و پڕ بەرەکەتی


@haval9