harki today
1.32K subscribers
155 photos
203 videos
64 links
میدیایەکی سەربەخۆی بێلایەنە بەدروشمی (ڕاستی وەک خۆی) گرنگی بەهەواڵەکانی تایبەت بە هۆزی هەرکی و کوردستان بەگشتی دەدات
ئێمە لەسۆشیاڵ میدیا:

https://solo.to/harkitoday
Download Telegram
تکایە سەرووی +18 ساڵ

وێنەی تەرمی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی دوای بۆردوومانی بارەگاکەیان لە ئەنبار
👍3
بەداخەوە چەند پێشمەرگەیەکی قارەمان و وەڵات پارێزی کوردستان شەهیدبوون و چوونە ڕێزی نەمرانەوە

سەربەرزی و نەمری بۆ شەهیدان.
🔥1
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ئاداری ٢٠٢٦، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی چڕی سوپای ئەمریکا بۆ سەر بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی ملیشیاکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار، سەعد بەعێجی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو هێزە و ١٤ چەکداری دیکە کوژران و ژمارەیەکی زۆری دیکەش بریندار بوون.

دەستەی حەشدی شەعبی بە فەرمی ناوی کوژراوەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند'' جگە لەو ١٥ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ٢٠ چەکداری دیکەیان بریندارن و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگای ئەنبار.''

 لە کاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا لە ژێر داروپەردووی بارەگا تێکدراوەکەدا بەدوای بێسەروشوێنەکاندا دەگەڕێن.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەشی ژمێریاری وەزارەتەکە دەستی بە رێکارە فەرمییەکان کردووە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە داوادەکەن لە سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەتەکان، پارێزگاکان و ئەو لایەنانەی بەستراونەتەوە بە وەزارەتەکان ، کە بە مەبەستی تەواوکردنی پێداویستییە داراییەکان و وردەکارییەکانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەر و کارمەندەکانیان، سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن.


ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە یەکەکانی خەرجکردن بە تەواوی پابەند بن بە خشتەی پارەدارکردنی مانگانەی پەسەندکراو، هاوکات داواشی کردووە کە هەموو پابەندییە بودجەییە پێویستەکان بەپێی رێنماییەکان جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەبێ گرفت بەڕێوەبچێت.
*ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە*

بەرەبەیانی ئەمرۆ ٢٤/٣/٢٠٢٦ لە دوو هێرشی جیاواز دا ، بارەگایەکی فیرقەی ٧ ی پیادەی دەڤەری ١ و هێزێکی فرقەی ٥ ی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، لە کردەوەیەکی دوژمنکارانە و بە غەدر و خیانەت و دوور لە هەموو ئاکارێکی مروڤایەتی و دراوسێیەتی، بەر هێرشی ٦ موشەکی بالیستی ئێرانی کەوتن و لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون. لە کاتێکدا کە بە توندترین شێوە ئەم هێڕشە و هەموو هێڕشە تیروریستیانەی تر کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە هەموو مافێکمان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک کە دەکرێتە سەر گەل و خاکەکەمان.
بە هیچ جورێک چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد بەم جۆرە نامەردانە، وەڵامی هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە. بەڵام تەمەنی غەدر و ستەم کورتە و ئیرادەی ئاشتیخوازی سەردەکەوێت.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکانمان ، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین . جارێکی دیکەش داوا لە هەموو لایەک دەکەین شەڕ و ئاژاوە لە هەرێمی کوردستان بە دوور بگرن و داواش لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو دۆستانمان دەکەین بەرانبەر ئەم پێشێلکاریانە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێباکانە دابنرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە
٢٠٢٦/٣/٢٣
دەنگی چوار تەقینەوەی بەهێز لە موسڵ بیسترا
فرۆکەکانی جەنگی چوار جار گەڕەکی مەلایینیان لە شاری موسڵ بۆردومان کرد، کە دەگوترێت بارەگا و خانووی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی بۆردوومان کراوە،
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێرش کرایە سەر حەشدی شەعبی لە نەینەوا
☀️ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:  هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون.

سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و داوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران لە خودای گەورە دەکەم

هەموو رێکارێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنکارییەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر و داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دوژمنکارانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین بۆ شەهیدبوونی پاڵەوانەکانیان.
هەروەها سەرەخۆشی لە سەرۆک مەسعوود بارزانی و سەرکردایەتی هەرێم و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین، هیواخوازین بریندارەکان بە زووترین کات چاک ببنەوە.

مەزلوم عەبدی
میدیا عێراقییەکان؛ ئەمڕۆ بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی ئەمریکاوە بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئاماری کوژراونی گەیشتە90 و لەگەڵ ئەوەشدا 130بریندار و ژمارەیەکی دیکەش بێ سەروشوێنن.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تکایە سەرووی 18ساڵ

ئەم دیمەنە ترسناكە ئەگەر توانات نییە سەیری مەكە چەكدارانی حـــ.ـە.شد سەریا لە لاشەیان جیابوەتەوە
👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مەسرور بارزانی سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ خواستن
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەردانی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی کرد کە بریندار بوون؛ لە نزیکەوە لە تەندروستیی پرسینەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن،
🔴 بەپەلە.. ئێران وەڵامی داواکارییەکانی ئەمریکای بۆ ڕاگرتنی جەنگ دایەوە

ئاژانسی "تەسنیم" نزیک لە سوپای پاسداران:

🔷 ئێران بە فەرمی وەڵامی خۆی سەبارەت بە پێشنیازە ١٥ خاڵییەکەی ئەمریکا لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە ناردووە.

🔶 تەوەری سەرەکیی داواکارییەکانی ئێران لەم وەڵامەدا لەسەر ئەم دوو خاڵە جێگیر بووە:

🔷 ڕەخساندنی زەمینەیەکی ڕاستەقینە بۆ ئەوەی گرەنتی بکرێت کە شەڕ و پێکدادان دووبارە نابێتەوە.

🔶 جەختکردنەوە لەسەر وەرگرتنی قەرەبووی ئەو زیانانەی کە بەهۆی شەڕەوە بەر وڵاتەکە کەوتوون.

🔷ئەم هەنگاوە نیشانەی قۆناغێکی نوێیە لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.
کەمێک لەمەوبەر بارەگای لیوای 61ـی حـ*ـەشدی شـ*ـەعبی لە کەرکووک بۆردوومانکرا
🔴🔴 ئاگاداری
بەهۆی بارانی زۆر و سەرڕێژبوونی پردی ناوچەی پیشەسازی رێگەی نێوان بنەسڵاوە - دارەتوو دادەخرێت، سەرۆكایەتی شارەوانی بنەسڵاوە داوا لە ھاووڵاتییان دەکات رێگاکە بەکارنەهێنن
😱1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🇮🇷میدیای ئێران:

کەشتییەکی نەوت هەڵگر لە گەرووی هورمز ویستویەتی بڕوات بەڵام لەلایەن ئێرانەوە تەقێندرایەوە.
👍4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#سنە

ساتی بە ئامانجگرتنی کۆبونەوەیەکی بەرپرسانی سپای پاسداران.