دڵی نیشتمان
177 subscribers
2.14K photos
876 videos
13 files
77 links
وەها بژی کە دوژمنانت لە کەوتنیشت بترسێن!
کارێک بکە کە بزانن دوای هەر هەستانەوەیەک
هەنگاوەکانت قورسترلە پێشوو دەبنەوە
کاناڵی دەردی
#KurdistanRepublic
سەردەشت






‌‏هەر کەسێ بەهای تۆی نەزانی
بەجێی بهێڵه بالەگەڵ بەهای خۆیدا بژی...



@Hanasay_Sard
Download Telegram
غوربەت
شوێنێکە زۆر زۆر دوور
خۆشەویستان
کردوویانە بە نیشتمان!

#ک_د_ئازاد
" لە پاش مەرگم"

لە پاش مەرگم
وڵات پڕ دەبێ لە دەنگۆ
بەڵام هەیهۆ
من هەر دوو خۆشەویستم بوون
یەک نیشتمان
یەکیشیان تۆ!


#ک_د_ئازاد
زمانی دایک
زمانی عەشق و
خۆشەویستی و ئازادییە
دژی شەڕ و
توند و تیژی و بێدادییە!

#ک_د_ئازاد
خۆشەویستی
شەڕێکی نابەرابەرە
لایەک زام و
لایەک خوێن و
لایەک دابڕان و کەسەرە!

#ک_د_ئازاد
لە سەگوەڕی
شەوانی تاریک ناترسم
تەمەنێکە
لە ناو گورگەکان دا دەژیم!

#ک_د_ئازاد
کورد
جارێک دێتە سەر دونیا
بەڵام
ڕۆژی جارێک دەمرێ!

#ک_د_ئازاد
ئەو بارانەی
لە چاوەکانم دەبارێ
بۆ نیشتمانێک دەگەڕێ
تینوو نەبێ بە خوێن و زام!

#ک_د_ئازاد
هەموو ئەوانەی کە تینووی
دەسەڵاتن
نە خۆشەویستی دەناسن
نە ناو دڵی
خەڵکێک دەکەن بە نیشتمان!

#ک_د_ئازاد
قژەکانت
سازێکە
ـ هەموو تەمەنم ـ
هەر ئاوازێک کە پێم خۆشە
بە پەنجەکانم ئەیژەنم!

#ک_د_ئازاد
@azadbane
" کـــۆچــــ "

من پێم وتی:
غوربەت پڕە لە کێشە و جەنگ
تۆ ڕۆیشتی!

وتم: لەوێ،
زریان دڕە،
سەرما هارە
زستان سەخت و ژین دژوارە
تۆ ڕۆیشتی!

وتم: ئەوین،
وەک مەلی بێ هێلانەیە
وتم:
تۆران بەهانەیە!
تۆ ڕۆیشتی!

وتم: دڕندەی لاشخۆری ئەو گەرمێنە
دڵ تۆقێنە
تۆ ڕۆیشتی!

وتم: سنوور،
تاوانی گەورەی مێژووە
مەی بەزێنە
تۆ ڕۆیشتی!

وتم: داهاتوو خەونێکە
لێرە و لەوێ هەر دێتە دی
تۆ ڕۆیشتی!

وتم: مەڕۆ
تا دێیەوە،
هەموو ئەم خاکە دەگۆڕێ
غەیری چیا
غەیری دەریا!
تۆ ڕۆیشتی!

وتت: ئەو ڕۆژە دێمەوە
خۆشەویستی تاوان نەبێ
کەس لەم خاکە
بۆ شادی چاوەڕوان نەبێ!

#ک_د_ئازاد
♥️🧿♥️🧿♥️
ئێستا هەموو
گۆرانییەکان
چاوەڕوانی
خەم و شادی
لە تۆ دەدوێن ئەی ئازادی!

🌹🕊🌹
#ک_د_ئازاد
"وشە"

ئەوان،
هەر سێ شت دەزانن:
زیندان و سێدارە و مردن!

ئێمەش؛
سەدان وشەی نەرم!
کە سەر تۆپی هەرهەموویان
ئاشتی و ئازادی و لێبوردن!

#ک_د_ئازاد
((مەرگ))

لێرە ئازادی تاوانە!
ژیان سەخت و
مەرگ تا بڵێی ئاسانە!

خەڵک ڕەنگە برسی نەبن
بەڵام تێرن لەم ژیانە!

.د.ئازاد
نیشتمانم
پێتەختی کەونارای زامە
ساڵەهایە تەشەنایە
ساڕێژ،
ـ وەکوو ڕێبوارێکیش ـ
بە نیشتمانم دا نایە!

#ک_د_ئازاد
لە خاکێک دا
دەتکەم بە سروود
کە باسی شۆڕش تاوانە!

#ک_د_ئازاد
هەر زوو زوو سانسۆرم دەکەن؛
ڕۆژێک پێم دەڵێن: ڕۆژهەڵات
ڕۆژێک باکوور
ڕۆژێک شیمال
ڕۆژێک باشوور!
نازانم کەی
زمانیان ڕادێ
کە بزانن نیشتمانم
کوردستانم!

#ک_د_ئازاد
چاوەکانی
بە پانتایی دەریای ئیجە و
منی کوردی بێ نیشتمان
چەندە حەزم لە خنکانە!

#ک_د_ئازاد
مناڵەکان، گوڵن، خونچەن، هیوان، مەلن
ژن و پیاوی سبەی گەلن
ئەی زانایان، مامۆستایان
ئێوه جۆرێک بیانعاملێنن
که سبەینێ له ڕووتان بێ
له ڕوویانا سەر هەڵێنن

🪻@Hanasay_Sard

#ک_د_ئازاد
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شێعر سەردەشت
✍️نووسین #خالق_نەقیب
بەدەنگی پڕ لە سۆزی
هونەرمەندی خۆشەویست
#‌ئەحمەد_ئیسلامی🎙
*
*
*
ژیانی پڕ لە مەینەت، هەر بە سەر دێ
گەلۆ مژدە کە کۆتایی کەسەر دێ

بەهار ڕەنگە درەنگتر بێ، بەڵام دێ
بە ڕەنگی سەوزەوە بۆ دەشت و دەر دێ!

#ک_د_ئازاد
رۆژ باش هاوریان🌸🌸🌸🌸
@Hanasay_Sard