حەمزە بەرزنجی hamzabarzngy
249 subscribers
190 photos
33 videos
5 files
88 links
کەناڵی فەرمی مامۆستا حەمزە بەرزنجی...کەناڵێکی تاکە کەسی شەرعییە..بابەت و نوسین و بڵاوکراوەکانی نوسەری لەخۆ گرتووە.
Download Telegram
موسوڵمانان به هه‌واو ئاره‌زو به ناوی ئیسلامه‌وه یه‌کتری مه‌بوغزێنن یەكێك لەو دەردە كوشندانەی ئەمڕۆكە تووشی ئوممەتی ئیسلامی بووە پارچە پارچەییو لەت و پەت بوونە. بەجۆرێك هەر وڵاتێك چەندان پارت و ڕێكخراوو كۆمەڵی ئیسلامی تیایدا كار دەكەن و هەریەكێكیشیان خۆی بە پێشترو كار دروستترو نزیكترین كۆمەڵ دەداتە قەڵەم لە شەرعەوە.
ئەمەش ووزەو توانای موسڵمانانی پارچە پارچە كردووەو بوینەتە ئەو كەفەی هیچ حسابێك بۆ ژمارە زۆریمان ناكرێت
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که کرته لێره بکه https://hamzabarznji.blogspot.com/2020/03/blog-post_53.html
ڕوخسارو ڕه‌وشته به‌رزه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم خوێنەری خۆشەویست .. ئەم بەرهەمەی بەردەستت .پوختەی سیفەتی ڕووخسارو دیمەن و ڕواڵەت و لاشەی پیرۆزی پێغەمبەرە ڕابەرەكەمانە [صلى الله عليه وسلم] كەزۆرێكمان لێ‌ی بێ‌ ئاگاین ،پاشانیش مشتێكە لەخەرواری ڕەوشت و ئاكارو ڕەفتارە بۆن خۆش و ڕەونەقدارەكانی كەدۆست و دوژمنی شایەتی بەهەقی بۆ دەدەن
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که کرته لێره بکه https://hamzabarznji.blogspot.com/2020/03/blog-post_38.html
سوده‌کانی هاوڕێیه‌تی پیاوچاکان لەم زەمانەدا هاوڕێ‌ گەورەترین‌و كاریگەرترین فاكتەرو هۆكارە بۆ بەرەو خراپ راكێشان‌و گومڕاكردنی تاك‌و كۆمەڵگای موسڵمانان. چەندان گەنجی بانگخواز بوونە قۆچی قوربانی دەستی هاوڕێ‌‌و هاودەمی خراپ.
چەندین كەس بەم هۆیەوە بووەتە ئەسیری نەفس‌و شوێن كەوتەی ئارەزووی خۆی‌و شەوان لەناو (باڕ) و بەڕۆژیش لەشوێنە تێكەڵاوی‌و پڕ لەخراپییەكاندا بەسەر دەبات‌و هەروەك گورگی برسی عەوداڵە بەدوای ناموسی خەڵك دا.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که کرته لێره بکه https://hamzabarznji.blogspot.com/2020/03/blog-post_25.html
ژیانی هاوه‌ڵی به‌ڕێز عبدالله‌ی کوڕی ڕه‌وواحه ڕه‌زای خوای لێ بێت عبداللەی كوری رەواحە(رەزای خوای لێ‌ بێت) لە مەدینەی رووناكداو لە ناو نەوەی حارپی كوری خەزرەجدا پێگەیی, گەنجێكی خاوەن رەوشت و بە ئەدەب و شاعیرێكی زمان پاراو و ووتە خۆش بوو.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که کرته لێره بکه https://hamzabarznji.blogspot.com/2020/03/blog-post_14.html
زیکره‌کانی به‌یانیان و ئێواران ابن القیم (ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ‌ بێت) دەفەرموێت: ئەمەش ڕاڤەی ئەو مانایەیە كە لە فەرموودەكاندا هاتووە: كە دەفەرموێ‌ هەركەسێ‌ لە بەیانیان و ئێواراندا ئاوا و ئاوا بڵێ‌، مەبەست بە بەیانی و ئێوارە لە فەرموودەكاندا پێش هەڵهاتنی خۆرو پێش ئاوا بوونیەتی. وە ئەمە كاتی ووتنی ژیكرەكانی دوای بەیانی و دوای عەسرە./ الوابل الصیب لابن القیم ص 192.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که کرته لێره بکه https://hamzabarznji.blogspot.com/2020/03/blog-post_70.html
زمانت به یادی خوا پاراو بکه دوو ووشە هەن كە لەسەر زووبان سوكن‌و لە تەرازووی كردەوەكاندا قورسن‌و بە لای خواوە خۆشەویستن ئەویش بریتییە لە ووتنی: (سبحان الله وبحمده. سبحان الله العظیم) پاكی‌و بێ‌گەردیو ستایش بۆ خوایە. پاكی‌و بێ‌گەردی بۆ خوای مەزن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که کرته لێره بکه https://hamzabarznji.blogspot.com/2020/03/blog-post_8.html
دیارده‌ی مه‌ی خواردنه‌وه له ناو گه‌نجاندا.....هۆکارو چاره‌سه‌ر بێ‌ وێنەیی بەرنامەی خوای گەورە پەروەردگار‌و كاربەجێ‌ بەجۆرێكە هەموو بوارەكانی ژیانی گرتۆتەوە، تەماشای هەر بنەمایەكی بكەین سەراپا سوودو قازانجە بۆ مرۆڤایەتی. چونكە ئیسلام هەوڵ دەدات پێنج پێویستییەكانی ژیانی تاكە تاكەی مرۆڤەكان بپارێزێت كە بریتییە لە (نەفس – سامان – دین – وەچەو نەژاد - عەقڵ).
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که کرته لێره بکه https://hamzabarznji.blogspot.com/2020/03/blog-post_57.html
دیارده‌ی ساردبوونه‌وه له دین...نیشانەو هۆكارو چارەسەر ساردبونەوە لە دین لە دیارترین ئەو دەردە كوشندانەیە كە ئەمڕۆ كۆمەڵگەی موسڵمانانی گرتۆتەوەو ترسناكترین نەخۆشییە كە توشی تاكی موسڵمان دەبێت. لەوەش ترسناكتر ئەوەیە زۆر كەس هەستی پێناكات تا كار لە كار دەترازێ‌و جڵەوی خۆی لە دەست دەدات كە ئەو كات هیچ دەرمانێك تیماری دەردی ناكات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که کرته لێره بکه https://hamzabarznji.blogspot.com/2020/03/blog-post_97.html
شکست و سه‌رکه‌وتنی مسوڵمانان به‌سه‌ر جولەکەدا لە هەركاتێك زیاتر كێشەی فەلەستین لەگەڵ جولەكەی داگیركەردا پەرەی سەندووەو پێ‌ی ناوەتە كۆتا قۆناغ و لوتكەوە, ستەم و جەریمەكانی زایۆنیزم كە بەبەرچاوو بگرە بە ئاماژەو یارمەتی كاوێژكەرانی مافی مرۆڤ و دیموكراتییەوە ئەنجامی ئەدەن هەموو بەها ئاسمانیو زەمینییەكانی بەزاندووە,


نەك تەنها مرۆڤ بگرە دارو بەردی بێ‌ زمانیش لەم جینایەتانە بێ‌ بەش نەبوون, هەر لەبەر ئەمەشە لە قیامەتدا هاواردەكەن و موسڵمانان بانگ دەكەن تا ئەو جولەكەیەی لە پشتیانەوە خۆی حەشارداوە بە سزای دادپەروەرانە بگەیەنرێت..

بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که کرته لێره بکه https://hamzabarznji.blogspot.com/2020/03/blog-post_85.html
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من هیچ نانوسم...تەنها ئەڵێم وەرن وتارێکی کرداری لەسەر ئارامگری ببینن🥹🥹
چۆنێتی خۆشۆردن غوسلی له‌شگرانی و ته‌یه‌مموم
https://hamzabarznji.blogspot.com/2020/03/blog-post_79.html