حەمزە بەرزنجی hamzabarzngy
249 subscribers
190 photos
33 videos
5 files
88 links
کەناڵی فەرمی مامۆستا حەمزە بەرزنجی...کەناڵێکی تاکە کەسی شەرعییە..بابەت و نوسین و بڵاوکراوەکانی نوسەری لەخۆ گرتووە.
Download Telegram
کرتە بکە لێرە بۆ خوێندنەوەو داگرتنی نامیلکەکە:
https://hamzabarznji.blogspot.com/2024/06/blog-post.html
نامیلکەی چارەسەر بە دوعا (الرقی) لە قورئان و سوننەتدا....چاپی نوێ

ناونیشان: چارەسەر بە دوعا (الرقی) لە قورئان و سوننەتدا
ژمارەی لاپەڕە: ٧٢ لاپەڕە

قەبارە: ٥.٣٧ مێگابایت https://hamzabarznji.blogspot.com/2024/07/blog-post.html
ناونیشان: نامیلکەی (البدعة) داهێنراو لە دیندا..
ژمارەی لاپەڕە: ٦٤ لاپەڕە

قەبارە: ٢.١٢ مێگابایت

کرتە بکە لێرە بۆ داگرتن و خوێندنەوەی نامیلکەکە:

https://hamzabarznji.blogspot.com/2024/07/blog-post_28.html
یوسف پێغەمبەر (علیه السلام) پێش دەرچوونی لە زیندان لەسەر دەرگای زیندانەکە نوسی:
(هَذَا قَبْرُ الْأَحْيَاءِ، وَبَيْتُ الْأَحْزَانِ، وَتَجْرِبَةُ الْأَصْدِقَاءِ، وَشَمَاتَةُ الْأَعْدَاءِ). تفسیر البغوي والخبر عند ابن قتیبة فی تعبیر الرؤيا (٢٦٢) وعیون الٲخبار ١/١٤٨-١٤٩ وبنحوه مسندا في تاریخ الطبري ٢/٣٨-٣٩.
واتە: ئەمە گۆڕی زیندووەکان و ماڵی خەمەکان و شوێنی تاقیکردنەوەی دۆستان و هۆکاری گەشاوەیی و دڵخۆشی دوژمنانە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت:
(لأَنْ أَقُولَ: سُبْحَانَ اللهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ؛ أَحَبُّ إِلَيَّ ممَّا طَلَعَتْ عليه الشَّمْسُ). أخرجه مسلم (2695)
واتە: ئەگەر بڵێم - سُبْحَانَ اللهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ - لە لام خۆشەویسترە لە هەموو ئەو شتانەی خۆر لەسەریان هەڵدێت...واتە لە هەموو دونیا...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قورئان ئارامی دڵانە
بەرنامەی ژیان و کەلامی خالقی ئەرزو ئاسمانەکانە
#حەمزە_بەرزنجی
گەمژەترین کەس... ئەو کەسەیە کە قیامەتی خۆی دەفرۆشێت بۆ دونیای کەسانی تر!!
گەمژەترین کەس... ئەو کەسەیە کە قیامەتی خۆی دەفرۆشێت بۆ دونیای کەسانی تر!!

ڕۆژێک عومەری کوڕی عبدالعزیز ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە مەجلیسێکدا فەرمووی: پێم بڵێن گەمژەترین کەس کێیە؟
وتیان: (رَجُلٌ بَاعَ آخِرَتَهُ بِدُنْيَاهُ !!)
کەسێکە قیامەتی خۆی فرۆشتبێت بە دونیای!!
عومەر فەرموی: منیش پێتان بڵێم لەو گەمژەتر کێیە؟
وتیان: بەڵێ..
فەرمووی: (رَجُلٌ بَاعَ آخِرَتَهُ بِدُنْيَا غَيْرِهِ!!).
کەسێکە قیامەتی خۆی فرۆشتبێت بۆ دونیای کەسێکی تر!!
رواه أبو نعيم في "الحلية" (5/ 325) عن مَيْمُون بْن مِهْرَانَ..


ڕۆژێک سولەیمانی کوڕی عبدالملک پرسیاری لە ئەبو حازم کرد: ئایا کێ لە هەموو کەسێک گەمژەترە؟
فەرمووی: کەسێکە شوێن هەواو ئارەزووی براکەی کەوتبێت و پشتیوانی لێ بکات لە کاتێکدا ئەو ستەمکار بێت، بەو هۆیەوە قیامەتی خۆی فرۆشتبێت بۆ دونیای کەسێکی تر
سولەیمان فەرمووی: پێکات!
رواه الدارمي (673)


ئیمامی مالیک (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی:
ئەوسا دەیانوت: (أَخْسَرُ النَّاسِ مَنْ بَاعَ آخِرَتَهُ بِدُنْيَاهُ ، وَأَخْسَرُ مِنْهُ مَنْ بَاعَ آخِرَتَهُ بِدُنْيَا غَيْرِهِ).
واتە: زەرەرمەندترین کەس ئەو کەسەیە کە قیامەتی فرۆشتبێت بۆ دونیای، وە لەو خەسارەتمەندتر ئەو کەسەیە کە قیامەتی فرۆشتبێت بۆ دونیای کەسێکی تر..
جامع بيان العلم وفضله " (2/ 906).

سەحنون فەرمویەتی: (أَشْقَى النَّاسِ مَنْ بَاعَ آخِرَتَهُ بِدُنْيَا غَيْرِهِ).
بەدبەخترین و زەرەرمەندترین کەس ئەو کەسەیە کە قیامەتی فرۆشتبێت بۆ دونیای کەسێکی تر.
الآداب الشرعية والمنح المرعية (2/ 63).

زانایان فەرمویانە:
مانای (باع آخرته بدنياه): واتە سەرپێچییەکی خوای گەورەی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لە دونیادا سوودی لێ وەربگرێت، بەمەش خۆی خستووەتە بەر لەدەستدانی بەختەوەری ژیانی دواڕۆژی، وەک ئەوەی کەسێک بە درۆ سوێندی خواردبێت یان فێڵێکی کردبێت بۆ ئەوەی قازانج لە فرۆشتنەکەیدا بکات.
یان مامەڵەی ڕیبا دەکات بۆ کۆکردنەوەی پارە.
یان ستەم لە خەڵک دەکات و پارەکانیان دەبات بە ناهەق بۆ خۆی، وەک کەسی دز، دەستبەسەرداگر، یان خیانەتکار.

سەبارەت بە مانای "باع آخرته بدنيا غيره "، ئەمە بە کەسێک دەوترێت کە سەرپێچی خوای گەورە دەکات و خۆی دەخاتە بەردەم لەدەستدانی بەختەوەری ژیانی قیامەتی، نەک لە پێناو چێژوەرگرتن لە دونیای خۆی، بەڵکو بۆ ئەوەی کەسانی دیکە چێژ وەربگرن لێی. ئەم دونیای ئەوانی تر باشتر دەکات بە لەدەستدانی قیامەتی خۆی!
وەک نمونەی کەسێک: کە یارمەتی ستەمکارێک دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت ستەمکاری بکات، وەک زانایانی خراپەکار، یان سەربازانی کاربەدەستە ستەمکارەکان کە یارمەتیان دەدەن لە چەوساندنەوەی ژێردەستەو ڕەعیەتەکانیان، ئەم جۆرە کەسانە یارمەتی ئەو ستەمکارە دەدەن بۆ ئەوەی ئەوان چێژ لەم دونیایە وەربگرن و دەسەڵاتیان چەسپاو بێت. لە بەرامبەریشدا قیامەتی خۆیان دەفەوتێنن، بۆیە قیامەتیشیان فرۆشت و هیچ سوودیشیان لە دونیا نەبینی، بەڵکو ئەوانی تر سوودیان لێ وەرگرت!..
المناوی فەرمویەتی: زانایان ئەم کەسانەیان ناوناوە بە (أخس الأخساء) بێ نرخترین کەسی ناو خراپەکارەکان.
بڕوانە (التيسير) (2/380). وە (فيض القدير) (2/424).


حەمزە بەرزنجی
٢ ربیع الاخر ١٤٤٦
٥/٤/٢٠٢٤
خۆزگە..!
خۆزگە معاشی ئەندام پەرلەمانیی دەبوویە ٢٢٠ هەزارەکەی خانەنشینی و هیچ ئیمتیازاتێکی نەدەما..!!
تا بمانزانیایە ئەو کاتیش هەر بە لێزمە فەتوای واجبێتی دەنگدان و هەڵپەو هەنسکەبڕکێی ڕاکردنمان بەرەو ئەوێ دەبیست؟!

حەمزە بەرزنجی
کتێبی ڕووخسارو ڕەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەری خۆشەویست صلی الله علیه وسلم....
بە بەڵگەوە
پێغەمبەری خۆشەویست صلی اللە علیە وسلم وەک ئەوەی بیبینیت.....،
شێوەی ڕووخساری نورین و 🌸 دیمەنی لاشەی پیرۆزی....🌸
ئاکارو ڕەوشتی سەنگین و 🌸 ووتەی شیرینی......🌸
https://hamzabarznji.blogspot.com/2024/10/blog-post_28.html
هیچ زاناو بانگخوازێک مەکە بە قودوەی ڕەها بۆ خۆت..!

یەکێک لە هۆکارەکانی سارد بوونەوە لە دینداری ئیسلامەتی بریتییە لە بە پێشەنگ دانانی کەسانێک لە بانگخوازان و بە مەعصوم و بێ هەڵە دانانیان...بە جۆرێک هەر کات پێچەوانەکەی بینی خێرا ئومێدی دەکوژێتەوەو سارد بوونەوەو بێ هیوا بوون ڕووی تێ دەکات..
بۆ ئەوەی تووشی ئەم قۆناغە نەبین..ئەبێت زۆر چاک بزانین کە جگە لە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) هیچ کەسێک پێشەنگ و ڕابەر نییە...
چونکە خوای گەورە دەفەرموێت: (لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا). (الأحزاب : ٢١).
واتە: سوێند به‌خوای گەورە به‌ دڵنیاییەوە له‌پێغه‌مبه‌ری خوادا چاکترین نموونه‌ی ته‌واو و ڕێك پێك هه‌یه هە‌تا چاوی لێ بکه‌ن و شوێنی بکه‌ون، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوایان مه‌به‌سته‌، سه‌رفرازی قیامه‌ت ئاواتیانه‌، هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام یادی ‌خوا به‌ زۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زمانیان پاراوه ‌به‌یادی ئه‌و.

پاشان هاوەڵانی ئازیزیش (ڕەزای خوایان لێ بێت) نزیکترین کەس و ئەنجامدەری توندی ڕێباز و سوننەتەکانی ئەو بوون...پاشتر تابعین و تابعی تابعین..
عبدالله ی کوڕی مەسعود (ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت) فەرمویەتی:
( مَن كانَ مُسْتَنًّا ، فَلْيَسْتَنَّ بمن قد ماتَ ، فإنَّ الحيَّ لا تُؤمَنُ عليه الفِتْنَةُ ، أولئك أصحابُ محمد (صلى الله عليه وسلم) ، كانوا أفضلَ هذه الأمة : أبرَّها قلوبًا ، وأعمقَها علمًا ، وأقلَّها تكلُّفًا ، اختارهم الله لصحبة نبيِّه، ولإقامة دِينه ، فاعرِفوا لهم فضلَهم ، واتبعُوهم على أثرهم، وتمسَّكوا بما استَطَعْتُم من أخلاقِهم وسيَرِهم ، فإنهم كانوا على الهُدَى المستقيم). رواه ابن عبد البر في "جامع بيان العلم وفضله" (2/947ـ رقم 1810).
واتە: هەرکەسێک ئەیەوێت ڕێگایەک بگرێت با شوێن ڕێگای ئەوانە بکەوێت کە مردون چونکە لە هیچ زیندوویەک ئەمین نین لەوەی توشی فیتنەو وەرگەڕان ببێت، ئەوانەش کە مردوون هاوەڵانی پێغەمبەرن(صلى الله عليه وسلم) کە چاکترینی ئەم ئوممەتە بوون، دڵیان لە هەموو کەس پاکترو لە هەمووان شارەزا ترو کەمترین کەس بوون لە زۆر لە خۆکردن، خوای گەورە هەڵی بژاردن و کردنی بە هاوڕێی پێغەمبەرەکەی و چەسپاندنی دینەکەی، دە سا فەزڵیان بزانن و شوێن پێیان هەڵگرن و چەندێک دەتوانن دەست بگرن بە ڕەوشت و هەڵسوکەوتەکانیانەوە، چونکە بە دڵنیای ئەوان لەسەر ڕێنومایی ڕاست و دروست بوون.

وە ئیمامی شاطبي ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت فەرمویەتی:
(وَالْآثَارُ فِي هَذَا الْمَعْنَى كَثِيرَةٌ جَمِيعُهَا يَدُلُّ عَلَى الِاقْتِدَاءِ بِهِمْ وَالِاتِّبَاعِ لِطَرِيقِهِمْ عَلَى كُلِّ حَالٍ، وَهُوَ طَرِيقُ النَّجَاةِ حَسْبَمَا نَبَّهَ عَلَيْهِ حَدِيثُ الْفِرَقِ فِي قَوْلِهِ: "مَا أَنَا عليه وأصحابي" ). (الاعتصام) (3/307) .
واتە: وە چەندان ئەثەری زۆر هەیە لەسەر ئەم بابەتە هەموویان بەڵگەن لەسەر ئەوەی دەبێت ئیقتیدا بە هاوەڵانەوە بکەین و شوێن ڕێگایان بکەوین لە هەموو حاڵێکدا، کە ئەویش ڕێگای ڕزگارییە هەروەک لە فەرموودەی فیرەقەکاندا ئاگادار کراوینەتەوەو پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) پێێ فەرمووین: ئەو ڕێگا ڕاستەی ڕێگای ڕزگارییە ئەوەیە کە من و هاوەڵەکانمی لەسەرین.

بەڵام هەموو ئەو زاناو بانگخوازانەی ئەمڕۆ کە لەسەر جادەی ڕاست و ڕەوانن و گومانی باشیان پێ دەبرێن تەنها کەسانێکن هەقەکانیان لێ وەردەگرین و هەڵەکانیشیان بۆ خۆیان...نەک بەڕەهایی بە پێشەنگیان بزانین و هەرچی ئەوان بە چاکیان زانی پێمان چاک بێت و ئەوەی ئەوان لەگەڵی نەبوون پێمان وا بیت هەڵەو بەتاڵە..چونکە وەک عبدالله ی کوری مەسعود(ڕەزای خوای لێ بێت) فەرمووی: هیچ زیندویەک ئەمین نین لابدات و توشی خزان و دۆڕان و گۆڕان ببێت.

بەڵکو کێشان و تەرازوو بریتییە لەوەی حەق بناسین..نەک کەسەکان...
ئیمامی عەلی ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت بنەمایەکی زۆر ووردی دیاری کردووە و فەرمویەتی: (إِنَّ الحقَّ لاَ يُعْرَفُ بِالرِّجَالِ، إعْرِف الحق تَعرف أهله). تلبيس إبليس (ص: 101) و صيد الخاطر (ص: 14) و الدرر السنية في الأجوبة النجدية(10/ 396) وفيض القدير (4/ 17).
واتە: حەق بە کەسەکاندا ناناسرێتەوە، حەق بناسە ئەو کات هەڵگرانی حەق دەدۆزیتەوە.


حەمزە بەرزنجی
هیچ زاناو بانگخوازێک مەکە بە قیدوەی ڕەها بۆ خۆت..!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەی بەندەی خوا..ستەم مەکە..ئەو کەسەی تۆ ستەمی لێ ئەکەیت بێ خاوەن نییە..خالقێک خاوەنێتی هەرچەند بژیت ئاوا دەگەڕێیتەوە بەر دەستی .. لێپێچینەوەیەک لەپێشتە لەسەر مسقاڵە دەنکی خەرتەلە حسابت لەگەڵ دەکرێت..ئیتر کاتی نەهاتووە دەست هەڵگریت!