Hakim.artesh
404 subscribers
260 photos
97 videos
27 files
62 links
بوون
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
من هەر ڕاپخوێنە شێتەکەی دوێنێ و پێرم
Pirsiyar
Artesh
Forwarded from Ez jînim.
Hakim.artesh
Artesh – Pirsiyar
جلەکانم داکەند و روت روت سوڕامەوە
خۆم بووم لەوانەیە پێیان وابێ شێتم
قول بووم لە نەفسم دور بووم لە دەستت
چۆڵ بوو لە جەستەم هەرچی پیسی هەستە
ئێسقانێکت پێ دەدەن دەڵێن ئەمە بەستە
خۆ
شەڕی دۆزەخ و بهەشتیش گرەو لەسەر نەفسە
وا دەڵێن کەچی شەڕی خۆیان لەسەر نەفتە
تۆ فێری درۆت کردم گوتت هەرچی بلێی هەقتە
هەق، ئەوەیە کە تۆ دەتهەوێ بمدەیتێ؟
یان ئەوەی خۆم پێویستە بە دەستی بێنم؟
گوتیان بۆ بینینت دەبی ڕۆح لە جەستە دەرچێ
من، ئامادەم بۆ ئەمە بەهەر شەرت و مەرجێ!
رۆیشتم خۆم هەڵدایە خوارەوە لە بەرزایی
کەچی زیندوو مامەوە، ئێستا پرسیار ئەوەیە
تۆ هۆکاری خۆ هەڵدانی یان زیندوو مانەوە؟
هونەرت بێدەنگیە یان وەڵام دانەوە
؟
جوانی دونیات لا پەسەندە یان دوای مەرگ
باڵا پۆشیت لا پەسەندە یان مرۆڤی بێ بەرگ
کام لەمانە دەتوانێ وەسفی حاڵی تۆ بێ
کام چینی کۆمەڵگا ڕەنگدانەوەی بوونی تۆیە
هەژارەکان کە تەنیا بە بوونی تۆ ماون
یاخود ئەو سەرمایەدارانەی کە خاوەن چەند کڵاون
کە ماڵت بۆ دروست دەکەن کەچی هەموویان دژتن
ئەوان لایەنگرت نین تەنیا دوژمنی دوژمنتن
جیاوازی زۆرە لە نێوان دیدە و دڵ
خەتێکی باریکە نێوان زانین و نەزانین
ئێستا بڵێ کام لەمانە خاوەن زانینە
ئەوەی بە نەزانی لاتە یان ئەوەی بە زانین دژتە؟


کۆمەڵێک مرۆڤی پڕ لە حەسرەتی ئازادی
بەند کراو بێدەنگ کراو بە بیانۆی پیرۆزی
تایبەت ئەو کاتەی فێر کرایەوە
پیر و تێر کرایەوە لەوەی کە دەبێ وابێ
کۆمەڵێک پیاوی پڕ لە بێ ئاگای شەهوەت
دونیا دەکەن بە دۆزەخ بۆ ڕۆیشتن بۆ بەهەشت
ئافرەت بۆ دۆزەخ نێردرایەوە
بەهەشت بە نێر درایەوە.


هێزی تۆ لە ترسە دەڵێن هێزی تۆ لە ترسە
ئەمە شەڕی دەرونییە چونکە هێزی تۆڵە ترسە
سەبارەت بە تۆ و بوونت مێشکم پڕ لە
پرسیاری وایە کە هەڵگرتنیان لە بۆ مرۆڤ قورسە

نێردەت لە گۆڕ دەنێ زانا و پێنووس ڕاو دەنێ
سەرەتا هەژار ڕاو دەنێ و پارو نان نرخی خوێن دەبێ
شەڕی تۆ نەبێ چۆڵ دەبێ ئەمەش کە ماوە
چۆن دەبێ
بە قورسی ژیان کۆلبەرێک ئێستاش بار لە کۆڵ دەنێ
جێگرە دەمدرێژەکانت ئەمە چی ناو دەنێن
کە لێرە تۆ لە جێگای ئەستێرە و مانگ و خۆر دەنێن

دەڵێن هەموویان دەبینی وەک هێزێکی نادیار
هەر بەڕاست دەبینی ڕەنگی و بۆنی پێسی شار؟
کەواتە بینیت منداڵەکان لە برسا مردن
بینیت تەرمەکان بزر بووەکان بۆ سەرمایە وەک پردن
سوتانی سور پێستەکانت بینی بە چاوی سەر
لە جینوسایدی کورد و جولەکەکان بەئاگا بووی
کامەت لێ بپرسم دانیشم ببینم بێدەنگیت
تا دڵنیا بم هیچ کات ئەمانە بۆتۆ گرینگ نین
چۆن بسەڵمێنم گرینگی لەسەر خۆ ڕاهاتن
چۆن بسەڵمێنم تۆ ئەوە نیت کە دەڵێن
کێشەی مرۆڤەکان لە بوون و نەبوونی تۆ نییە

کێشەکە لە ڕەنگی تۆیە چۆنیەتی سەنگی تۆیە
چۆنیەتی جەنگی تۆیە هەڵێنانی ژەنگی تۆ و بە کام زاراوە دەنگی تۆیە و دۆزینەوە هەستی
تۆیە
گەر هەیت وەرە بسەڵمێنە بۆمان
ڕێگا مەدە بارودۆخی ئێمە لەمە خرابتر بێ
دەبینی کە دونیا بەدوای ڕزگارکەرەوەیە
ئەمڕۆ کێ لێرەبێ خاوەنی داهاتوو ئەوە


کۆمەڵێک مرۆڤی پڕ لە حەسرەتی ئازادی
بەند کراو بێدەنگ کراو بە بیانۆی پیرۆزی
تایبەت ئەو کاتەی فێر کرایەوە
پیر و تێر کرایەوە لەوەی کە دەبێ وابێ
کۆمەڵێک پیاوی پڕ لە بێ ئاگای شەهوەت
دونیا دەکەن بە دۆزەخ بۆ ڕۆیشتن بۆ بەهەشت
ئافرەت بۆ دۆزەخ نێردرایەوە
بەهەشت بە نێر درایەوە.
بینیم کە ئەم کەناڵە بەرهەمی "پرسیار"ی دانابوو، منیش وەکو بیرهێنانەوەێک گووتم منیش داینێم و بیانۆێکیش بێت بۆ ئەوەی کە ئێوەش سەیرێکی ئەم کەناڵە بکەن، کۆمەڵێک وێنەی جوانی تێیدایە کە پەیوەستن بە مێژووی کوردەوە.
ئەمەش بڵێم کە نازانم کێ بەڕێوەبەری کەناڵەکەیە ، بەڵام بەرهەرحاڵ دەست خۆشیان لێ دەکەم
https://t.me/Ezjinm
وێنەکان دەنگیان هەیە
خودی چوارچێوەم واتە ڕواڵەتی سیستەم
سەری ژین لە گڵ دەدەم بەبێ ئەوەی کە پیس بم


کاری نوێ بەم زووانە
بەرهەمێک لە باس لە سیاسەتی پیسی وڵاتە داگیرکەرەکانی خاکی کوردستان دەکات

ئەرتێش
artesh
mn hokari bunm
music: daner
https://t.me/Ddaner
mix & master: babo
poster: siamek

ئەرتێش
من هۆکاری بوونم
موزیک: دانەر
میکس و ماستەر: بابۆ
پۆستەر: سیامەک

ت: بەرهەمی "من هۆکاری بوونم" لە ساڵی ٢٠٢٠ بەرهەم هاتووە و یەکێکە لە بەرهەمە بڵاو نەکراوەکانی ئەلبومی "گۆڕانی گەورە"



بە هیوای ئەو ڕۆژەی کە تەواوی خاکی پیرۆزی کوردستانی گەورە لە دەستی داگیرکەران ئازاد بکرێت و ئێمەش وەکو نەتەوەکانی دیکە خاوەنی دەوڵەت بین



کورس
من ھۆکاری بوونم بەڵێ من ھۆکاری بوونم
مەبەست پاساوی رەفتارە چونکە من ھۆکاری بوونم
من ھۆکاری بوونم بەڵێ من ھۆکاری بوونم
مەبەست پاساوی رەفتارە چونکە من ھۆکاری بوونم
من ھۆکاری بوونم بەڵێ من ھۆکاری بوونم
مەبەست پاساوی رەفتارە چونکە من ھۆکاری بوونم
من ھۆکاری بوونم بەڵێ من ھۆکاری بوونم
مەبەست پاساوی رەفتارە چونکە من ھۆکاری بوونم


ڤێرسی ١
من ھۆکاری بوونم
وەکو باقی گەنجەکانی شار و باقی گەمژەکانی شار
بەدیھێنەری کۆمەڵێک بیروڕای پووچ
من ھۆکاری بوونم
وەکو جووت بونێکی بێ چێژ بە یاسای شەرع
وەکو ژیانێکی بێ مانا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
من ھۆکاری بوونم
ھەقیقەتی ڕوونم، وەکو ڕوالەتی پارە پیس
وەکو سیاسەت حیز و گرینگە ھەبوونم
من ھۆکاری بوونم
مەبەست پاساوی رەفتارە، یاخی بوونتان بێ سوودە
کاتێک تەواوی مەرجەئەکانی وڵات لای منن
من ھۆکاری بوونم
لە پاریس بۆ بەرلین ھەموو پارەکان ھی خۆمن
من شۆڕشگێری کۆنم، نابێ ووتەکان بێ ھۆ بن
من ھۆکاری بوونم
دەزانی ئەمە یانی چی؟ یانی من شایەنی بوونم
یانی تۆ ھەبیت یان نا بۆ کێ گرینگە ھەبوونت
من ھۆکاری بوونم
ھەستی خۆشەویستی یانی چی، من لێی تێ ناگەم
دەڵێن لە ناو ھەژارەکان ھەستێکی باوە
من ھۆکاری بوونم
خۆدی چوارچێوەم واتە ڕوالەتی سیستەم
سەری ژین لە گڵ دەدەم بەبێ ئەوەی کە پیس بم


کورس
من ھۆکاری بوونم بەڵێ من ھۆکاری بوونم
مەبەست پاساوی رەفتارە چونکە من ھۆکاری بوونم
من ھۆکاری بوونم بەڵێ من ھۆکاری بوونم
مەبەست پاساوی رەفتارە چونکە من ھۆکاری بوونم
من تێکدەدەم تۆ وەرە چاکی کە
من پیس دەکەم تۆ وەرە پاکی کە
من لە ناو دەبەم تۆ تەنیا خاکی کە
من دەیفرۆشم تۆ تەنیا بە ناوی کە
من دەیھێنم تۆ تەنیا باری کە
مێژوو ھەڵەکانی ئێمە لە بیر دەکات
ئێستا گرینگ ئەمەیە پارەکان بێن
بڵێ دەستی بێنێتە خوار من دەمھەوێ ماچی کەم


ڤێرسی ٢
ئەوەی کە گووتم دەبێت و بوو
ئامادە دەبێت زوو ھەرچی کە بمھەوێ
تۆش ئەو دیوەت دیوە کاتێک لەوبەری کازیوە
پیاوێک دەنوسێ دەڵێت عەقلی خۆت مەپیوە
تۆ تایبەت بە خۆتی تۆ بەراورد ناکرێی
ناتوانێ تۆ بسوتێنێ ھیچ ئاگرێک
ئەمانە بە من دەڵێن کە ئامانجێکی ڕوونم
بەڵێ منم ئەو پیاوە بۆیە من ھۆکاری بوونم
ھەموو کات خەلک حەزی لە خەیاڵی بێ سنورە
حەزی لە پاڕانەوە لە ئاسمانی بێ سنورە
منیش ئەوەم دەوێ، نابێ ڕاستی دەرکەوێ
پەرستگا دوروست دەکەم، گیرۆدە بن لەوێ
من ھۆکاری بوونم
ڕۆژێک دێ بەجێ دەگەێنم بەڵێنەکانم
دەسەڵمێنم ھەبوونم تا ئارام بێ دەرونم
من ھۆکاری بوونم
دەبێ ھەژارەکان تێبگەم کە پێویستن بۆ شەر
ووتارەکان قسەی گەڵن
دوژمنەکان دۆڕاوی شەرن
من دەڵێم کە پێویستە شەڕ بوونی ھەبێ
دەبێ میر بۆ دەسەڵات ئامانجی ڕوونی ھەبێ


کورس
من ھۆکاری بوونم بەڵێ من ھۆکاری بوونم
مەبەست پاساوی رەفتارە چونکە من ھۆکاری بوونم
من ھۆکاری بوونم بەڵێ من ھۆکاری بوونم
مەبەست پاساوی رەفتارە چونکە من ھۆکاری بوونم
من تێکدەدەم تۆ وەرە چاکی کە
من پیس دەکەم تۆ وەرە پاکی کە
من لە ناو دەبەم تۆ تەنیا خاکی کە
من دەیفرۆشم تۆ تەنیا بە ناوی کە
من دەیھێنم تۆ تەنیا باری کە
مێژوو ھەڵەکانی ئێمە لە بیر دەکات
ئێستا گرینگ ئەمەیە پارەکان بێن
بڵێ دەستی بێنێتە خوار من دەمھەوێ ماچی کەم


ڤێرسی ٣
ھەر کەس ڕاستە پێویستە لاری کەم
ھەر کەس پاکە پێویستە ڕاوی کەم
دەبێ تەنیا من لە دەسەڵات بمێنم
خەڵک منی خۆشدەوێ بۆیە پێویستە بمێنم
بەڵێ
ھەر کەس دژە لە کار بێ کاری کە
ھەر کەس دزە تێکەڵی کاری کە
ڕێگا مەدە خەڵک ڕێگاکانت لێ داخەن
ھەموویان داردە لە کاتێک کە دونیا تاریکە


کورس
من ھۆکاری بوونم بەڵێ من ھۆکاری بوونم
مەبەست پاساوی رەفتارە چونکە من ھۆکاری بوونم
من ھۆکاری بوونم بەڵێ من ھۆکاری بوونم
مەبەست پاساوی رەفتارە چونکە من ھۆکاری بوونم
MN HOKARI BUNM
ARTESH
سەرچاوەکان.zip
191.5 MB
ئەمە فایلێکی تایبەتە بە کۆمەڵێک سەرچاوە لەبارەی کێش، هەروەها کۆمەڵێک دیوانی شائیرە ناودارەکانی کورد و چوار فایلی تایبەت بە بەرهەمەکانی خۆمی تێیدایە
ساڵی نوێتان پیرۆزبێت، بە هیوام ساڵێکی تەندروست باش و پڕ لە سەرکەوتن بێت بۆ هەمووتان.
ئەمساڵ چالاکتر دەبم و بەرهەمی زیادترم دەبێت، هەمووکات حەز دەکەم کارەکانم جیاواز و بەسوود بن، بۆیە ئەمساڵیش وەکو تیمی پێنووس بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بە شێوەیەکی باشتر و بە بەرپرسیارانە.

ئەرتێش
ڕۆژی جلی کوردی لە هەموو کوردێک پیرۆز بێت
سڵاو هاوڕێیان هیوادارم هەمووتان باش بن، جەژنی نەورۆز و سەر ساڵی کوردی لە هەمووتان پیرۆز بێت.
کۆتای مانگی سێ فایلێکی پێکهاتوو لە تەواوی بەرهەمەکانی حەکیم ئەرتێش لێرە دادەنێم بۆتان، کە لە ١٠٦ بەرهەم پێک دێت و دڵنیام کۆمەڵێک لەو بەرهەمانە بۆتان نوێ دەبن.

ئەرتێش
بەرەو ٣٣ دەچم
هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا گوێ لە شۆڕشی ژیری دەگرم، مەبەستم تەواوی ئەلبومەکەیە
سوپاس بۆ پیرۆزباییەکانتان
Hakim.artesh
Photo
ئێوەش لەگەڵ من گوێی لێ بگرن
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
⁨ لە دوای ئەلبومی “بوون” حەزم دەکرد بە خێرای ئەلبومی شەشەمم ئامادە و بڵاو بکەمەوە، لەگەڵ مامۆستا ڕەشاد کۆمەڵێک تراکمان بەرهەم هێنا. بەڵام کێشەکە گۆڕینی بیروڕای من بوو، سەبارەت بە بابەتی تراکەکان، چونکە دەمویست تەنیا ئەو بەرهەمانە بڵاو بکەمەوە کە بابەتێکی قوڵیان هەبێ و سودیان هەبێ بۆ گوێگر. دوای بڵاوکردنەوەی ١١٠ تراک ئیتر بڕیارم داوە کارێک بڵاو نەکەمەوە کە سودی نەبێ بۆ گوێگر. هەر لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەدا ئێستا خشتەیەکم بەردەستە کە پێکهاتووە لە چەند بەرهەمێک کە کارێکی زۆریان لەسەر کراوە و سودیان هەیە بۆ کۆمەڵگا. بۆیە بەردەوام هەوڵ دەدەم کە بتوانم بە زووی تەواویان بکەم و بە ڤیدیۆ کلیپ بڵاویان بکەمەوە، دڵنیا بن کاری باشتر و بەسودتر لە ڕابردوو بەڕێگاوەن کە هەلقوڵاوی چەندین ساڵ ئەزمون و خوێندنن.
دەمهەوێ بە دوو دێر لە نالی وەڵامی ئەوانە بدەم کە بەردەوام دەڵێن بۆچی کاری تازە بڵاو ناکەی.

بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا
نوکتە سەنجی و، بەزلەگۆیی و، عەنبەرئەفشانی دەکا
هەرکەسێ ئیزهاری دانایی بکات و، مەقسەدی
خودپەسەندی بێ، یەقین ئیزهاری نادانی دەکا⁩