گۆڤاری تیشک
1.48K subscribers
35 photos
22 videos
46 files
786 links
پێگەی فەرمیی گۆڤاری تیشک

پەیوەندی بە سەرنووسەری گۆڤار:

@govari_tishk

یان ئادرەسی ئەلەکترۆنی:

nasyarsam@gmail.com
Download Telegram
🔖لە دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کتێبی "بەیانی باش ژینا"، نوێترین بەرهەم لە زنجیرەکتێبی تیشک بۆ لێکۆڵینەوەی کوردستان، لە نووسینی بەڕێز "برایم فەڕشی"، ئامادەی بڵاوکردنەوەیە.
ئەم کتێبە هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٣ نووسراوە و تێڕوانینێکی قووڵی هەیە بۆ ڕووداوەکانی بزووتنەوەی ژینا کە بە دروشمی”ژن، ژیان، ئازادی” سنوورەکانی کوردستان و ئێرانی تێپەڕاند. سەرەتای نووسینەکان هاوکات لە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی (١٦ی سبتامبری ٢٠٢٢) و لەگەڵ قەتڵی حکوومەتیی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز، ژینا ئەمینی و هەڵگیرسانی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکانی کوردستان دەست پێدەکات.
ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات خوازیاری کڕینی ئەم کتێبەن، دەتوانن ڕاستەوخۆ لەسەر ماڵپەڕی "ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک‌" و لە ڕێگەی "پەی پاڵ" یان ئەژماری بانکییەوە (نوسخەی دیجیتاڵ یان چاپکراوی) کتێبەکە دابین بکەن.
سەبارەت بەو کەسانەی لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتن و لەبەر هەلومەرجی تایبەت، توانای کڕینی کتێبەکەیان نییە، دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئادرەسی پەیوەندیی گۆڤاری تیشکەوە بگرن و داوای کتێبەکە بکەن. بۆ ئەم مەبەستە، مەرجە گشتییەکان بە شێوەی خوارەوەن:
خوێنەر دەبێ لە نێوخۆی ڕۆژهەڵات بێت و بە ئایدیی خۆیەوە، داواکاری بۆ کتێبەکە پێشکەش بکات.
لە بەر مافی کۆپی ڕایت، دەستاودەستکردن  و ناردنی فایلی  کتێبەکە و دانانی لە سەر ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رێگەپێنەدراوە و ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، مافی بەدواداچوون و سکاڵای هەیە.
هاوڕێیانی نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەتوانن بۆ زانیاریی زۆرتر، پەیوەندی بەم ئادرەسانەی خوارەوە بکەن:
تلگرام: @govari_tishk
واتساپ: 004915110338428
ئیمەیل: info@tishk.org

بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن

#گۆڤاری_تیشک#ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

🌐 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp 💬 Telegram 💬 Facebook 💬X 📺 Youtube
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔖نۆستالۆژیای داگیرکراوان
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک، دووهەمین سمینار لە زنجیرە سێمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٤، لەژێر ناونیشانی " نۆستالۆژیای داگیرکراوان" بەڕێوە دەبات.

سێمیناری دووهەم لەگەڵ مەسعوود بابایی، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆڵەری بواری فەلسەفە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی کاتژمێر ٢٠:٣٠ بە کاتی کرماشان بەڕێوە دەچێت. مەسعوود بابایی بەکالریۆسی زمانی کوردی لە زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتووە. بابایی خاوەن چەندین بەرهەمی چاپکراو لە بواری زمان و ئەدەبیاتی کوردی، کۆمەڵناسی و فەلسەفەیە و هەر لەو بوارانەشدا بە وەرگێڕانی چەندین کتێب، جێ پەنجەی لەنێو کتێبخانەی کوردیدا دیارە.
نۆستالۆژیای داگیرکراوان سەردێڕی دوواهەمین لێکۆڵینەوەی باباییە کە لە بەشی زنجیرە لێکۆڵینەوەکانی تیشک بڵاوکراوەتەوە و ئەم سمینارە لەلایەن ئارام کەیخوسرەوی، دەرچووی بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی خارەزمی تاران، بەڕێوە دەچێت. زمانی سێمینارەکە بە کوردی دەبێت و کاتژمێر ١٩ی ئێوارە بەکاتی ناوەندیی ئەورووپا لە پلەتفۆڕمی زووم دەستپێئەکات.
ڕێزبەندی سێمینارەکە بەم شێوەیە دەبێت:
ناساندنی مەسعوود بابایی؛ پێشکەشکردنی سێمینارەکە لەلایەن بابایی؛ گفتوگۆ لەسەر بابەتی سێمینارەکە؛ پرسیار و وەڵام. کۆی سێمینارەکە نزیک یەک کاتژمێر دەخایەنێت.

بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن

#گۆڤاری_تیشک#ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

🌐 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp 💬 Telegram 💬 Facebook 💬X 📺 Youtube
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔖لایڤی تایبەتی ڕێوڕەسمی کردنەوەی
پێشانگای وێنەی:
وێناندنی بەرخۆدان؛ کچانی خۆر، خەباتگێڕانی ژنی ڕۆژهەڵات
ئەمڕۆ بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کاناڵەکانی فەیسبووک و ئینستاگرامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک
کاتژمێر:
١٧:٣٠ بەکاتی کرماشان
١٦:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا
١٥:٠٠ بەکاتی لەندەن
چاوەڕێ بن

#گۆڤاری_تیشک#ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

🌐 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp 💬 Telegram 💬 Facebook 💬X 📺 Youtube
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔖نوێترین ژمارەی گۆڤاری تیشک (ژمارە ۷۰) بە هەوڵ و ماندووبوونی هاوکارانمان لە ناوخۆ و دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە. بۆ وەبیرهێنانەوەی خوێنەرانی بەڕێز، لەمەوبەدوا گۆڤاری تیشک لە لایەن "ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان -تیشک" لە وڵاتی ئاڵمان چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
لە ڕۆژانی داهاتووشدا، فایلی pdf ی گۆڤار بڵاو   دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەریی سوشیاڵ میدیا

#گۆڤاری_تیشک#ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

🌐 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp 💬 Telegram 💬 Facebook 💬X 📺 Youtube
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
💎خوێنەرانی بەڕێز؛
بۆ خوێندنەوە و داگرتنی فایلی دیجیتاڵی ژمارەی نوێی گۆڤاری تیشک(ژمارە ۷۰)،  لێره کرتە بکەن.

#گۆڤاری_تیشک#ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

🌐 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp 💬 Telegram 💬 Facebook 💬X 📺 Youtube
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Tishk 70 Digital.pdf
18.5 MB
🔖خوێنەرانی بەڕێز؛
بۆ خوێندنەوە و داگرتنی فایلی دیجیتاڵی ژمارەی نوێی گۆڤاری تیشک(ژمارە ۷۰)،  لێره کرتە بکەن.

#گۆڤاری_تیشک#ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

🌐 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp 💬 Telegram 💬
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Tishk 70 Digital.pdf
18.5 MB
🔖خوێنەرانی بەڕێز؛
بۆ خوێندنەوە و داگرتنی فایلی دیجیتاڵی ژمارەی نوێی گۆڤاری تیشک(ژمارە ۷۰)،  لێره کرتە بکەن.

#گۆڤاری_تیشک#ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

🌐 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp 💬 Telegram 💬 Facebook 💬X 📺 Youtube
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔖ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک، لە درێژەی زنجیرە سێمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٤، سمینارێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی ”ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” بەڕێوە دەبات.
ئەم سمینارە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان شوکریا برادوست و ئاگری ئیسماعیل نژاد ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوت٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی (٢٠ی ئۆکتۆبری٢٠٢٤ ز.) کاتژمێر ١٩:٣٠ بە کاتی کرماشان و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوندی ئۆرووپا بەڕێوە دەچێت.

بۆ خویندنەوی زیاتر لێرە کرتە بکەن

#گۆڤاری_تیشک#ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

🌐 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp 💬 Telegram 💬 Facebook 💬X 📺 Youtube
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔖خوێنەران و ئۆگرانی بەڕێزی گۆڤاری تیشک ئاگادار دەکەینەوە کە سەرجەم بابەتەکانی ژمارەی ۷۰ ، بە شێوەی pdf ودەق،  لە سەر ماڵپەری گۆڤارەکە بەردەستە.

بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەکان و داگرتنیان بە شێوەیpdf ،سەردانی ئەم
لینکە بکەن.

بانگەوازی ژمارە ٧١.pdf
281.1 KB
🔖بانگەواز بۆ ژمارەی ٧١ی گۆڤاری تیشک
تەوەرەی ژمارە:
سەروەریخوازیی کورد و پرسی ناسنامە

بە درێژاییی هەرواز و نشێوی مێژووی کورد لە سەدەی ٢٠ بەملاوە، سەروەریخوازی یەکێک لە خاڵە بەرجەستەکانی بزووتنەوەی کورد بووە کە کاریگەریی لەسەر سیاسەت و کۆمەڵگا لە کوردستان و ناوچەکە داناوە. بۆ کوردستانییان سەروەریخوازی تەنیا هەوڵ بۆ هەبوونی جۆگرافیایەکی دیاریکراو یان بە تەنیا سەربەخۆییی سیاسی نەبووە؛ بەڵکوو ئەم پرسە بریتی بووە لە بەفەرمی‌ناسینی ناسنامەی نەتەوەییی کورد، کە بە درێژاییی مێژوو لە لایەن وڵاتانی داگیرکەری کوردستانەوە سەرکوت کراوە. پرسی ناسنامەی کوردی تەنیا نابەسترێتەوە بە سنووری سیاسییەوە و بە کولتوور، زمان و مێژووی کوردستانیشەوە گرێ دراوە. ئەگەرچی دابەشکرانی کوردستان بەسەر چەند وڵاتی ناوچەکەدا کاریگەریی قەرەبوونەکراوی لەسەر پرسی کورد لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت دیاسپۆرای کوردیش داناوە، بەڵام کوردستانییان هێشتا توانیویانە ناسنامەیەکی هاوبەشی تا ڕادەیەک بە‌‌هێز لەنێو خۆیاندا بپارێزن. بەڵام بەریەککەوتن و ئانتاگۆنیمسی خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس و دینامیزمی سیاسیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بارۆدۆخێکی ناوازەی خۆلقاندووە کە دەخوازێ نووسەران و لێکۆڵەرانی ئەم بوارە ئاوڕێ لێ بدەنەوە و شەنوکەوی بکەن.
هەندێک پرسیاری سەرەکی کە لێرەدا ساز دەبێ ئەوەیە کە ئایا کورد دەتوانێ  فورمەکانی جیاوازی سەروەری هاوکات لەگەڵ پاراستی ناسنامەی سیاسیی خۆی لە نێوخۆی ئەو وڵاتانەی بەسەریاندا دابەش بووە بگەیێنێتە ئەنجام یاخود دەبێت هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بدات؟ ئایا ئەم پرسە وەکوو دووڕێیانێکە لە پێش ئاسۆی سیاسیی کورددا یا خود ئەم پرسە دەکرێ وەکوو پرسێکی فرەڕەهەند بخوێنرێتەوە؟
لە ژێر تیشکی ئەم باسانەدا،  دەستەی نووسەرانی گۆڤار تیشک داوا لە نووسەران و وەرگێڕان دەکات سەبارەت بە بابەتەکانی خوارەوە وتارەکانیان بنێرن:

1.  سەروەریخوازی لە سەدەی ٢١ دا: ئاستەنگەکان و دەرفەتەکان
2.  فۆڕمە جیاوازەکانی سەروەری لەژێر تیشکی واقیعی سیاسیی کورد لە ناوچەدا
3.  دیاسپۆرای کوردی و پرسی ناسنامەی نەتەوەیی
4.  ناکۆکییە ناوچەیی و جیهانییەکان و کاریگەرییان لەسەر پرسی سەروەری و ناسنەمەی کوردی
5.  بزووتنەوەی ژینا و ئاسۆی سەروەریخوازیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
6.  پەیوەندیی پرسی ژنان و ژینگە بە ناسنامەی کوردییەوە
7.  زمانی کوردی و ڕۆڵی لە پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی
8.  سەرەوەریخوازی و گرێدراوی بە یاسای نێودەوڵەتی
9.  ئیمکانەکانی بزووتنەوەی کوردستان بۆ ودەستهێنانی سەروەریی سیاسی
10.  پەیوەندیی نێوان سەرەوەریی سیاسی، خاک و ناسنامە
11.  ڕەنگدانەوەی پرسی سەروەریخوازی لە ئەدەبی کوردیدا

دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی وتار:
٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤
٨ی فێوریەی ٢٠٢٥

#گۆڤاری_تیشک#ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

🌐 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp 💬 Telegram 💬 Facebook 💬X 📺 Youtube
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM