گۆڕان نیوز
1.69K subscribers
6.49K photos
1.87K videos
32 files
964 links
📡موسسه مطبوعاتی،نشریه و آژانس خبری گۆڕان نیوز:
https://gorannews.ir

🌹گۆڕان نیوز کانالی مستقل برای پوشش اخبار و رویدادهای کوردستان🌹

پێوه‌ندی له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر
۰۸۷-۳۳۱۲۹۷۵۵
Download Telegram
📘کتێبی «بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد» چاپ و بڵاوکرایەوە

📚ناسنامەی کتێب: «بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد»، #کریس_کۆچرا، وەرگێڕ: #سومەییە_خالیدی، چاپەمەنیی ڕێگا، بانە ۱۴۰۱.

چاپەمەنیی #ڕێگا

▫️زۆرن ئەو گەڕیدە و ڕۆژنامەنووسانەی هاتوونە کوردستان و بابەت و کتێبیان بەپێی تێگەیشتن، یان ویستێکی ئامانجدار لەسەر کوردستان و نەتەوەی کورد نووسیوە و بڵاویان کردۆتەوە؛ کە دەکرێت بەشێکیان لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتناسی و بەشیکێان لە چوارچێوەی بە کلۆنیکردن و بەشیکیان لە چوارچێوەی ویست و حەزی تاکەکەسی و... دابەش بکەین.

▫️#کریس_کۆچرای ڕۆژنامەنووسی فەڕانسەوی یەکێکە لەو کەسانە چەند کتێبێکی لەسەر نەتەوە جۆراوجۆرەکان و وڵاتەکانیان نووسیوە، وەکوو: بیافرا (۱۹۶۹)، دوورگەی فارس (۱۹۷۸-۱۹۷۰)، سوودان (۱۹۷۱)، کوردەکان (۱۹۷۵-۱۹۷۱)، شیلی (۱۹۷۶) و فەلەستینیەکان (۱۹۷۸-۱۹۷۶).

 ▫️کریس کۆچرا ساڵی ۱۹۳۸ لە دایک بووە. لەگەڵ هاوسەرە وێنەگرەکەی لە ڕۆژنامەکانی فەڕانسە و دەرەوەی ئەو وڵاتە‌دا ڕاپۆرتی سیاسیی بڵاو کردۆتەوە و وەکوو ڕۆژنامە نووسێک سەردانی کوردستانی کردووە و چەندین کتێب و وتاری لەسەر کورد نووسیوە. یەکێک لە کتێبە بەناوبانگەکانی «بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد»ـە کە ساڵی ۱۹۷۹ لە پاریس بۆ یەکەم جار چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.

▫️بەو پێیەی کریس کۆچرا ماوەیەکی زۆر لە کوردستان دەمێنێتەوە و چاوی بە زۆربەی کەسایەتییەکانی کوردستان دەکەوێت و هەڵسووکەوتیان لەگەڵ دەکات و لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی ناوخۆی کوردستان دەبێت، کتێبەکەی هەر زوو دەبێتە جێگای باس و لێکۆڵینەوە و سەرنجی زۆربەی خەڵک ڕادەکێشێت، بە زۆربەی زمانەکانی دنیا وەردەگێڕدرێتەوە و لە ئێرانیش لە لایەن #ئیبڕاهیم_یۆنسی لە ژێر ناوی (#جنبش_ملی_کرد) دەکرێت بە فارسی و هەر بەدوای ئەودا لە لایەن #محەمەد_ڕیانی بەناوی (کورد لە سەدەی نۆزدە و بیستدا)دەکرێت بە کوردی.

▫️هەردوو وەرگێڕانی کتێبەکە لە زمانی ئینگلیزییەوە کراون بە کوردی و فارسی و بە وردبوونەوە لێیان، بۆمان دەردەکەوێت لە وەرگێڕانە فارسییەکەدا چەند ڕستە و پاژ بە هەر هۆکارێک بێت، دەرهاویشتراون و جیا لەم قرتاندنانە بەهۆی هەڵەکانی چاپی، بەشێکی زۆر لە ژمارەی ساڵەکان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە؛ بۆ وێنە ۱۹۴۳ کراوەتە ۱۹۳۴ و ۱۹۲۴ کراوەتە ۱۹۴۲ کە دواتریش چەند کەسێک هەر ئەو وەرگێڕانانەیان کردووە بە کوردی و بێ‌ئەوەی ئاگاداری ئەو کەم‌وکوڕییانە بن، چاپیان کردوون.


▫️بە ئاگاداربوون لە ناوەرۆکی کتێبەکە، بۆمان دەردەکەوێت بۆ ئاشنابوون بە ڕەوتی بزووتنەوەکانی نەتەوەیی کورد ئەو بەرهەمە بایەخێکی زۆری هەیە، بەتایبەت بۆ خوێنەرانی کورد یەکێکە لە هەرە کتێبە باشەکان و دەتوانێت زۆر یارمەتیدەریان بێت. چاپەمەنیی ڕێگا، بە ڕاوێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆر و شارەزا لە بواری مێژوودا، کتێبی (بزووتنەوی نەتەوەیی کورد) لە زمانی فەڕانسەوییەوە لە لایەن خاتوو #سومەیە_خالیدی دەکرێتە کوردی و دوای  پێداچوونەوەی ورد بۆ زمانەکەی، لە لایەن هەر دوو بەڕێزان #خالق_تەوەکولی و سەید #ئەحمەد_تەوەکولی، چاپ و بڵاو کرایەوە.

▫️لە بەشێک لە کتێبەکەدا هاتووە: «ئەبوو #ئیسحاق_ئەلفارسی جوگرافیدان، لە سەدەی دەی زایینیدا ئەمەی نووسیوە: "کوردەکان کەسانێک بوون کە لە وڵاتی ئێمەدا ژیاون، بەڵام لە خوو و ڕەوشتی مرۆڤایەتی دوور بوون؛ ئێمە‌ هەموو پارچەکانی جیهانمان کۆ کردەوە و ئەوکات کوردمان پێکهێنا."

▫️میژوونوسێکی دیکەی عەرەب بە ناوی مەسعوودی لە پەرتووکی "#مروج_الذهب" (واتە چیمەنە زێڕینەکان)دا بەم جۆرە باس لە کورد دەکات: "کوردەکان لە کۆیلەکانی سوڵتان سولەیمان و شەیتانن کە لە کێوەکاندا بڵاو بوونەتەوە و ژنە بێ‌وەفا و بێ‌خواکانیان، خۆیان دەسپارد بە شەیتان و منداڵیان لێی دەبوو و ئەوکات ئەوانیش گەورە دەبوون و هاوسەرگیرییان دەکرد و بەم جۆرە گەلی کوردیان پێکهێنا!"»

▫️تێبینی: چاپەمەنیی #ڕێگا ساڵی ۲۰۲۲ بە شێوەی فەرمی لە شاری بانە دامەزراوە. چاپەمەنیی ڕێگا لە بوارەکانی ئەدبیات، ئەدەبی منداڵان و تازەلاوان، لێکۆڵینەوەی کوردی و زانستە مرۆییەکان بەرهەم چاپ دەکات.

💐 لە لایەن (ماڵی کتێبی کوردیی) ـەوە پیرۆزبایی بە وەرگێڕ و وەشانی ڕێگا دەڵێین و هیوای مانەوە و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

👇👇👇👇👇

‌‍‎‌‌‎‌‌‍‎‌‌‍‎‌‌‎‌‌‍‎‌‎🗞۱۴۰١/۱۱/۱۷

پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز

🆔 @gorrannews