لای لای
ماملێ
#لایەلایە
ژیر بەوە ڕۆڵەی ژیر و جوانم
لە داخی لانک دەگری دەزانم
دەڵێی بۆ حەبسم؟ بۆ دەستەبەستەم؟
بەو بەند و حەبسە من جەستەخەستەم
لەنێو کورد نەبێت، دەسترازە نییە
ئەو بەند و قفڵە و قەڕازە نییە
ڕۆڵە من بیرم لە تۆ زیاترە
دەسترازە و لانک بتبێ چاکترە
هەی لایە لایە، ڕۆڵەی دایە
مات بە پێت بڵێم لەبەر چی وایە
بۆیە دەتپێچم تا خووی پێ بگری
نەک تا من ماوم لە بەنددا بمری
ڕاستە نەتەوەی شێری ژیانی
نەتەوەی پاکی گەلی کوردانی
بەڵام چونکوو کورد ئەوڕۆ بێکەسە
بەشیان لە دنیا کۆت و مەحبەسە
بۆ چارەڕەشیت نەماوە ژینم
هەر پێم خۆش نییە مەرگت ببینم
ئای لایە لایە ڕۆڵەی دایە
هەزار تێبینیی دوایەم لەلایە
#محەممەد_ماملێ
🗞۱۴۰١/۱۱/۱۹
✅پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز
🆔 @gorrannews
ژیر بەوە ڕۆڵەی ژیر و جوانم
لە داخی لانک دەگری دەزانم
دەڵێی بۆ حەبسم؟ بۆ دەستەبەستەم؟
بەو بەند و حەبسە من جەستەخەستەم
لەنێو کورد نەبێت، دەسترازە نییە
ئەو بەند و قفڵە و قەڕازە نییە
ڕۆڵە من بیرم لە تۆ زیاترە
دەسترازە و لانک بتبێ چاکترە
هەی لایە لایە، ڕۆڵەی دایە
مات بە پێت بڵێم لەبەر چی وایە
بۆیە دەتپێچم تا خووی پێ بگری
نەک تا من ماوم لە بەنددا بمری
ڕاستە نەتەوەی شێری ژیانی
نەتەوەی پاکی گەلی کوردانی
بەڵام چونکوو کورد ئەوڕۆ بێکەسە
بەشیان لە دنیا کۆت و مەحبەسە
بۆ چارەڕەشیت نەماوە ژینم
هەر پێم خۆش نییە مەرگت ببینم
ئای لایە لایە ڕۆڵەی دایە
هەزار تێبینیی دوایەم لەلایە
#محەممەد_ماملێ
🗞۱۴۰١/۱۱/۱۹
✅پایگاه خبری #گۆڕان_نیوز
🆔 @gorrannews