Edeb Ngo | ئەدەب
Photo
ئەمڕۆ یەکشەممە
🍂 26ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ی کوردی
🍂26ی مێهری ۱٤۰۵ی هەتاوی
🍂18ی ئوکتۆبەری ۲۰۲۶ی زایینی
🍂7ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴٨ی مانگی
🍂 26ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ی کوردی
🍂26ی مێهری ۱٤۰۵ی هەتاوی
🍂18ی ئوکتۆبەری ۲۰۲۶ی زایینی
🍂7ی جەمادیولئەوەڵی ۱۴۴٨ی مانگی
🟣 زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆکانی جیهاندا
🔻زمان و ئەدەبی #کوردی لە ژمارەیەک زانکۆ و ناوەندی پەروەردەیی لە ئەورووپا، ئەمریکا و ئاسیا دەخوێندرێت؛ لە خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەرەوە تا خولەکانی فێربوونی زمان.
🔻زانکۆی ئیناڵکۆی #فەرەنسا یەکێکە لە ناوەندە کۆن و گرنگەکانی خوێندنی زمان و ئەدەبی کوردی، کە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە فێرکاریی کوردی تێیدا دەستی پێکردووە.
🔻هەروەها زانکۆکانی پەکین لە #چین، ئازادی #بەرلین لە #ئەڵمانیا، ئۆپساڵا لە #سوێد، ئێکستەر لە #بەریتانیا و ئیندیانا لە #ئەمریکا، لە بواری فێرکاری یان توێژینەوەی زمانی کوردیدا چالاکن. زانکۆی پەکینیش لە ئەیلوولی ٢٠٢٦دا بەرنامەی فەرمیی فێرکاریی زمانی کوردی دەست پێکردووە.
🔻لە زۆربەی ئەم ناوەندانەدا، شێوەزارەکانی سۆرانی و کورمانجی لەگەڵ بابەتەکانی ئەدەب، مێژوو و کلتووری کوردی دەخوێندرێن.
🔻بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، فێرکاریی زمانی کوردی لە زانکۆکانی جیهاندا بەردەوام لە گەشەدایە، بەڵام کەمبوونی سەرچاوە داراییەکان و سنوورداربوونی هەندێک بەرنامە، لە کۆسپەکانی پەرەپێدانی ئەم بوارەدان.

❤1
سینەی پڕ ئاهم.. هەورێ تیا دەگری و
لە چاوانمەوە.. باران داناکا!
عومریشم.. بەفری بەر هەتاوێکە..
هەر ئەبێ بە شوێن مردنا ڕاکا
***
کێ بێ پاییزی دڵی ئاوارەم..
بنێتە کۆشی قرمزیی بەهار؟
کەشتیییەکی وێڵ لە دەریای تووشا..
تۆ بڵێی ڕۆژێ بگاتە کەنار؟
***
با خۆم گێل نەکەم.. منی غوربەتیی..
کەنارم تۆف و شەستەبارانە
کەس ناگری بەسەر ڕوخساری منا..
تەم و مژێکی دەم ئێوارانە
***
بۆ شادمانیی زۆر کورتە تەمەن..
بۆ کوێرەوەریی.. نابڕێتەوە
چۆن گڕ ناگرێ بەفری بەرهەتاو؟..
خۆ دوای چەند ساتێ.. سەرئەنێتەوە!
***
بەفری بەر هەتاو.. چییە جوانییەکەی..
گەر خوێن نەهێنێ لە دەستی گزنگ؟
ئەگەر نەبێتە جەنگەڵی هاوار..
کە توانەوە عومری نایە چنگ
***
ئای چەندە مەیلم لە گریانێکە..
دڵ و جەرگمی تیا بتوێتەوە
تەنیام و تەنیا.. کەس نییە باوەش..
بۆ ئەم ئازارەی من بگرێتەوە
***
لە تاو تەنیایی.. دوێنێ نیوەشەو..
چووم سەگێکی مات بگرمە باوەش
چاوانی ئەتوت گەڵای پاییزە..
ئەویش جێی هێشتم.. تف لە بەختی ڕەش
***
شەو نیوەشەوان.. پیاسەی نیوەشەو..
سەگێک ئاشنا بە ڕۆیشتنی ڕێم
چاوم ئەبڕییە چاوانی زەردی..
چەمی عاتیفەی ئەڕشتە بەر پێم
***
لەبەر ڕەهێڵەی برسێتییا.. ئای..
ڕەنگە ئەو سەگە ئێستا مردبێت!
بە دەم هەناسەی گیان دەرچوونەوە..
یادێکی منی تەنیای کردبێت!
محەممەد عومەر عوسمان (ژەنەراڵی پاییز)
لە چاوانمەوە.. باران داناکا!
عومریشم.. بەفری بەر هەتاوێکە..
هەر ئەبێ بە شوێن مردنا ڕاکا
***
کێ بێ پاییزی دڵی ئاوارەم..
بنێتە کۆشی قرمزیی بەهار؟
کەشتیییەکی وێڵ لە دەریای تووشا..
تۆ بڵێی ڕۆژێ بگاتە کەنار؟
***
با خۆم گێل نەکەم.. منی غوربەتیی..
کەنارم تۆف و شەستەبارانە
کەس ناگری بەسەر ڕوخساری منا..
تەم و مژێکی دەم ئێوارانە
***
بۆ شادمانیی زۆر کورتە تەمەن..
بۆ کوێرەوەریی.. نابڕێتەوە
چۆن گڕ ناگرێ بەفری بەرهەتاو؟..
خۆ دوای چەند ساتێ.. سەرئەنێتەوە!
***
بەفری بەر هەتاو.. چییە جوانییەکەی..
گەر خوێن نەهێنێ لە دەستی گزنگ؟
ئەگەر نەبێتە جەنگەڵی هاوار..
کە توانەوە عومری نایە چنگ
***
ئای چەندە مەیلم لە گریانێکە..
دڵ و جەرگمی تیا بتوێتەوە
تەنیام و تەنیا.. کەس نییە باوەش..
بۆ ئەم ئازارەی من بگرێتەوە
***
لە تاو تەنیایی.. دوێنێ نیوەشەو..
چووم سەگێکی مات بگرمە باوەش
چاوانی ئەتوت گەڵای پاییزە..
ئەویش جێی هێشتم.. تف لە بەختی ڕەش
***
شەو نیوەشەوان.. پیاسەی نیوەشەو..
سەگێک ئاشنا بە ڕۆیشتنی ڕێم
چاوم ئەبڕییە چاوانی زەردی..
چەمی عاتیفەی ئەڕشتە بەر پێم
***
لەبەر ڕەهێڵەی برسێتییا.. ئای..
ڕەنگە ئەو سەگە ئێستا مردبێت!
بە دەم هەناسەی گیان دەرچوونەوە..
یادێکی منی تەنیای کردبێت!
محەممەد عومەر عوسمان (ژەنەراڵی پاییز)
به ئاگاداری هاورێیانی ئەنجومەنی ئەدەبیی ئەدەب ڕادەگەیەنین کە کۆری ئەمرۆ تایبەتە بە یادی شاعیری گەورەی نەتەوەکەمان خالیدی حیسامی(مامۆستا هێدی)