فتوای زانایان
3.89K subscribers
5 photos
2 videos
1 link
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ:طَلَبُ الْعِلْمِ فَرِيَضَةٌ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ
واتە: داواكردنى زانست پێويستە لەسەر هەموو مسوڵمانێك.
Download Telegram
#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا


--------------------

🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .



📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ

#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚ئایا جەژن (العید) مانای چیە؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین كە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا تەنها دوو جەژن بۆ مسوڵملنان هەیە ئەویش جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربانە، بەڵام لە سەردەمی ئەمڕۆدا چەندین ڕۆژ كراوە بە جەژن كە هیچ بەڵگەیەكی لە سەر نیە و هیچ بنەمایەكی لە ئایینی ئیسلامدا نیە ، بەڵكو ئەو جەژنانە پێچەوانەی بنەماكانی ئایینی ئیسلامن و زۆر تاوان و خراپەكاریان تێدا ئەنجام دەدرێن .
سەبارەت بە جەژن (العید) 
(ابن العابدین) دەڵێ‌: (( جەژن بۆیە ناونراوە بە (عید) چونكە خوای گەورە جۆرەها چاكەی هەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەندەكانی لە هەر ڕۆژێك لەو ڕۆژانەدا ( واتە ڕۆژانی جەژن ) ، لەوانە خواردن لە پاش خۆگرتنەوە لێی و سەرفترە و تەواوبوونی حەج و سووڕانەوەی سەردان (طواف الزيارة) و گۆشتی قوربانی و شتی تر چونكە عادەت لەمانە خۆشی و بەختەوەری بەخشینە.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚ئەو تاوان و خراپەكاریانە کامانەن کە پێویستە لە ڕۆژانى جەژندا خۆمانى لێ بپارێزین؟📚
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
بزانە براى مسوڵمانم خواى گەورە من و تۆش شارەزا بكات، ئەو خۆشییەى كە لە جەژنەكاندا ڕوودەدات واى كردووە لە زۆربەى خەڵك كەوا فەرمان و حوكمەكانى دینەكەیان لە بیربچێتەوە یان لە بیرى خۆیانى بەرنەوە، بۆیە دەیانبینین جۆرەها تاوان ئەنجام دەدەن و چەندەها خراپە دەكەن لەگەڵ ئەوەشدا وا دەزانن باشیان كردووە
خراپە كاریەكان
یەكەم: خۆ ڕازاندنەوە بە تاشینى ڕیش، ئەم خراپەیە زۆرێك لە خەڵكى ئەنجامى دەدەن، هەرچەندە ڕیش تاشین لە ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا حەرامە، وە پێغەمبەرى خوا  لە زۆر فەرموودەدا فەرمانى كردووە بە هێشتنەوەى ڕیش، وە بەڵگەى حەرامێتى لە پەڕتووكى هەر چوار مەزهەبەكەدا هاتووە.(بڕوانە: فتح الباري: 10 / 351)
دووەم: تەوقەكردن لەگەڵ ئافرەتى نامەحرەم، چونكە پێغەمبەرى خوا  دەفەرموێت: " ئەگەر دەرزى ئاسن لە سەر پیاوێك دابكوترێت باشترە بۆى لەوەى دەستى بەر دەستى ئافرەتێك بكەوێت بۆى حەڵاڵ نەبێت ". (حديث صحيح)
سێیەم: لێكچوون بە كافران و ڕۆژئاواییان لە جل و بەرگ و گوێگرتن لە مۆسیقا و چەند شتێكى تردا، چونكە پێغەمبەرى خوا  دەفەرموێت:" من تشبه بقوم فهو منهم " (أحمد: 2 / 50، 92 وإسناده حسن).. واتە: هەركەسێك خۆى بشوبهێنێت بە هەر كۆمەڵێك ئەوا لەوانە.
هەروەها دەفەرموێت : " لە ناو ئوممەتى من چەند كۆمەڵێك پەیدا دەبن كەوا زینا و ئاوریشم و عەرەق و مۆسیقا حەڵاڵ دەكەن " (رواه البخاري: 5590 معلقا و وصله أبو داود: 4039).
چوارەم: چوونە ژوورەوە بۆ لاى ئافرەت بە تەنها لە یەك ژووردا، پێغەمبەرى خوا  دەفەرموێت: " ئاگادارتان دەكەمەوە نەچنە لاى ئافرەت بە تەنها، پیاوێك لە ئەنێار فەرمووى: ئەگەر خزمى مێردەكەى بێت، پێغەمبەرى خوا  فەرمووى: ئەمە مردنە " (البخاري: 5232).
پێنجەم: خۆ دانەپۆشین و دەرچوونى ئافرەتان بۆ بازاڕ و پارك و شوێنە گشتیەكانى تر كە تێكەڵى پیاو و ئافرەتى تێدایە.
شەشەم: تایبەتكردنى ڕۆژى جەژن بە سەردانكردنى (گۆڕستان)، وە دانیشتن لە سەر گۆڕەكان و دابەش كردنى خواردن و شیرینى تیایدا، وە تێكەڵ بوونى پیاو و ژن، وە گریان و هاواركردن لە سەر مردووەكان، وە دانانى لق و چڵى دارخورما و دارى تر لە سەر گۆڕەكان كە ئەێڵى نیە لە دیندا و بیدعەیە.(أحكام الجنائز: 254).
حەوتەم: زیادە مەسرەف كردن و دەست بڵاویەكى زۆر كە هیچ سوود و قازانجێكى تێدا نیە. خواى گەورە دەفەرموێت: [ و لا تبذر تبذيرا، إن المبذرين كانوا إخوان الشياطين ] .(الإسراء: 26، 27).
واتە: زیادە مەسرەفى مەكەن، چونكە زیادە مەسرەفى لە شەیتانەوەیە، هەركەسێك بیكات گوێڕایەڵى شەیتانى كردووە.
هەشتەم: وازهێنانى زۆربەى خەڵكى لە نوێژكردن لە مزگەوتدا بە بێ هیچ هۆیەكى شەرعى، وە هەندێكیشیان تەنها نوێژى جەژن لە مزگەوتدا دەكەن، سوێند بە خوا ئەمە یەكێكە لە تەنگ و چەڵەمە گەورەكان.
نۆیەم: بەزەیى و سۆز نەهاتنەوە بە هەژاراندا و خواردن و جلى جوان لە بەركردنى منداڵى دەوڵەمەندەكان لە بەر چاوى منداڵى هەژاراندا بە بێ هەست كردن بە سۆز و هاوكارى و لێپرسینەوە، پێغەمبەرى خوا  فەرموویەتى: " باوەڕى تەواو نیە هیچ كەس لە ئێوە تاوەكو ئەوەى بۆ خۆى پێیخۆشە بۆ براكەیشى پێیخۆش نەبێت " (البخاری: 13).
دەیەم: زیندووكردنەوەى هەردوو شەوى جەژن بە عیبادەت لە لایەن هەندێك لە خەڵكەوە، وە بڕوایان وایە كە پێغەمبەر  فەرموویەتى " هەركەسێك شەوى جەژنى ڕەمەزان و شەوى جەژنى قوربان زیندوو بكاتەوە ئەوا دڵى نامرێت لە ڕۆژێكدا كە هەموو دڵەكان دەمرن " بەڵام ئەم فەرموودەیە هەڵبەستراوە (موضوع) و پێغەمبەرى خوا  شتى واى نە فەرمووە.سلسلة الأحاديث الموضوعة: 520، 521)

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚ئەو هەڵانە چین كە لە نوێژی جەژن و ڕۆژانی جەژندا دەكرێن ؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
1 . خۆنەشوشتن لە ڕۆژی جەژندا .
2 . نەپۆشینی باشترین جل و بەرگ لە ڕۆژی جەژندا .
3 . نەخواردنی چەند دەنكە خورمایەك لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان پێش دەرچوون بۆ نوێژی جەژن .
4 . خواردن پێش دەرچوون بۆ نوێژی جەژن بۆ ( مصلی ) لە جەژنی قورباندا .
5 . گەڕانەوە لە نوێژی جەژن بە هەمان ئەو ڕێگایەدا كە پێیدا ڕۆیشتووە .
6 . ڕۆیشتن بۆ ( مصلی ) بە سواری بە بێ‌ عوزر .
7 . وازهێنان لە تەكبیرە كردن لە ڕۆژانی هەردوو جەژنەكەدا .
8 . تایبەتكردنی شەوی جەژن بە شەونوێژ .
9 . زیادكردنی شتێك لە سەر تەكبیرە كە تێیدا نیە ، بۆ نمونە بڵێت : ( اللهم صل علی سیدنا محمد ) تاوەكو دەڵێت : ( و سلم تسليما كثيرا ) .
10 . سەرقاڵ بوون بە سەردانكردنی هاوڕێ‌ و برادەران لە ڕۆژی جەژندا بە بێ‌ ئەوەی سەردانی خزمە نزیكەكان بكات ، یان تایبەتكردنی سەردانی خزم و كەس و كار تەنها لە ڕۆژی جەژندا .
11 . وتنی ئەوەی كە نوێژی جەژن واجب نیە و ئەوەی وازی لێ‌ دەهێنێت تاوانبار نابێت .
12 . بانگ كردن بۆ نوێژی جەژن بە وتنی ( الصلاة جامعة ) .
13 . قورئان خوێندنی هەندێك لە بانگدەران یان یەكێك لە نوێژكەران پێش ئەوەی وتاربێژ بێتە ( مصلی ) یان مزگەوتەوە .
14 . تەكبیرەكردنی بڕواداران بە دەنگێكی بەرز لە دوای ئیمامەوە .
15 . كردنی وتاری جەژن بە دوو وتار وەكو وتاری هەینی .
16 . دەست پێكردنی وتاری جەژن بە تەكبیرە كردن .
17 . تەكبیرە كردن لە كاتی وتاری جەژندا .
18 . داهێنانی نوێژێك لە شەوی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قورباندا .
19 . ڕازاندنەوەی مزگەوت لە جەژنەكاندا .
20 . بڕوابوونی هەندێك لە خەڵكی بەوەی كە چەقاندنی چەقۆ بە دەرگادا لە شەوی جەژنی ڕەمەزاندا دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی شەیتان .
21 . ترساندنی مسوڵمانان بە یاریە ئاگرینەكان لە ڕۆژی جەژندا .
22 . قومار كردن و یارییە نامەشروعەكان لە ڕۆژی جەژندا .
23 . ڕۆیشتنی منداڵان بۆ سینەما و ئەو شوێنانەی یاری ناشەرعی و حەرامیان تێدا دەكرێت لە ڕۆژی جەژندا .
24 . خۆ دانەپۆشین و خۆ ڕازاندنەوەی كچان ( ئافرەتان ) لە ڕۆژی جەژندا .
25 . تەوقەكردنی پیاوان لەگەڵ ئافرەتانی نامەحرەم لە ڕۆژی جەژندا .
26 . تێكەڵ بوونی ئافرەتان و پیاوان لە كاتی سەردانكردن لە ڕۆژی جەژندا .
27- قوربانی نەكردن لە لایەن كەسێكەوە كە توانای هەبێت لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا .
28 . لابردنی موو نینۆك لە لایەن ئەو كەسەی كە قوربانی دەكات لە دە ڕۆژی یەكەمی مانگی ( ذي الحجة) ، وە هەروەها لە ڕۆژی دەیەم و دوای ئەوەش ئەگەر قوربانیەكەی نەكردبێت .
29 . ڕازاندنەوەی ئاژەڵی قوربانی بە ڕەنگ كردن و گوڵ پێداكردن .
30 . قوربانیكردن بە مەڕێك كە عەیبدار بێت و تەمەنی لە یەك ساڵ كەمتر بێت .
31 . بڕوابوون بەوەی كە ئاژەڵی مێینە دروست نیە بۆ قوربانی .
32 . سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لە شەوی جەژندا یان پێش نوێژی جەژنی قوربان
33 . فرۆشتنی ئاژەڵی قوربانیەكە و دابەشكردنی نرخەكەی بە سەر كەم دەستەكاندا ، یان تەنها نرخی ئاژەڵەكە دەربكات ( دابەش بكات ) بە بێ‌ سەربڕینی
34 . چاك سەرنەبڕین و ئازاردانی ئاژەڵەكە لە كاتی سەربڕینیدا ( یان بەكارهێنانی چەقۆیەك كە تیژ نەبێت ) .
35 . زیكری خوا نەكردن لە كاتی سەربڕیندا .
36 .پێدانی گۆشت بەو قەسابەی كە ئاژەڵەكەی سەربڕیوە لە بری ئەو ئەو كرێیەی كە بۆی دیاری كراوە .
37 . فرۆشتنی پێستی ئاژەڵەكە .
38 . تایبەتكردنی قوربانی بۆ مردوو ، بەڵام بۆچوونی درووست ئەوەیە كە قوربانیەكە بۆ هەموو خێزانەكە دەبێت ( زیندو و مردوویان )
وآخر دعوانا أنِ الحمدُ لله رَبِّ العالمين

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
📚نوێژی جەژن چۆن دەكرێ؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەكەم : نوێژی جەژنی ڕەمەزان و قوربانیش هەر دوو ڕكاتە ، " ئیمامی عومەر (خوای لێ‌ ڕازی بێت) دەفەرموێت : نوێژی سەفەر دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی قوربان دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتە ، تەواون بە بێ‌ كورتكردنەوە لە سەر زمانی محمد  " ( أحمد : 1 / 37 و سنده صحیح ) .
دووەم : "عەمری كوڕی شوعەیب لە باوكیەوە لە باپیریەوە بۆمان دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی : پێغەمبەر  لە نوێژی جەژندا حەوت ( الله أكبر ) ی كرد لە ڕكاتی یەكەمدا ، پاشان فاتیحەی خوێند ، پاشان (الله أكبر ) ی كرد و پاشان چووە ڕكوع ، پاشان چووە سوژدە و پاشان هەستایەوە ، وە پێنج ( الله أكبر ) ی كرد و پاشان فاتیحەی خوێند ، وە پاشان ( الله أكبر ) ی كرد و چووە ڕكوع و چووە سوژدە ". ( بڕوانە : إروا‌و الغلیل : 3 / 108 ، 112 )
سێیەم : بە ( صحیح ) ی لە پێغەمبەرەوە  نەهاتووە كە لە كاتی تەكبیرەكانی ناو نوێژی جەژندا دەستی بەرز كردبێتەوە ، بەڵام (ابن القیم) دەفەرموێت : (( ابن عمر لەگەڵ زۆر بە دواگەڕانی بۆ سوننەت دەستی بەرز دەكردەوە لەگەڵ هەموو تەكبیرەیەكدا )) ( زاد المعاد : 1 / 441 ) .
بەڵام باشترین ڕێنمایی ، ڕێنمایی پێغەمبەری خوایە  .
شێخ ئەلبانی ( ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت ) دەفەرموێت : (( لەگەڵ ئەوەشدا كە لە عومەر و كوڕەكەیەوە گێڕدراوەتەوە ( واتە : دەستیان بەرز كردووەتەوە ) بەڵام ئەمە نابێت بە سوننەت بە تایبەتی كە ڕیوایەتی هەردووكیان لێرەدا ( صحیح ) نیە ، ڕیوایەتی عومەر بەیهەقی دەیگێڕێتەوە بە سەنەدێكی ( ضعيف ) ، ڕیوایەتی كوڕەكەی هێشتا نەم دۆزیوەتەوە و لە سەری ڕانەوەستاوم )) ( تمام المنە : 348 ) .
چوارەم : بە ( صحیح ) ی نەهاتووە لە پێغەمبەری خواوە –– كە زیكرێكی دیاریكراوی خوێندبێت لە نێوان تەكبیرەكاندا ، بەڵام بە سەنەدێكی ( جید ) لە ڕیوایەتی بەیهەقیدا ( 3 /291 ) هاتووە كە ( عبدالله ی كوڕی مسعود ) فەرموویەتی : " لە نێوان هەر دوو تەكبیرەیەكدا حەمد و سوپاس و ستایشی خوای تێدایە ".
پێنجەم : پێغەمبەری خوا  لە پاش سورەتی فاتیحە لە ڕكاتێكدا سورەتی ( ق و القران المجید ) ی خوێندووە ، وە لە ڕكاتەكەی تریشدا سورەتی ( اقتربت الساعة و انشق القمر ) ی خوێندووە . ( مسلم : 891 ) .
یان هەندێك جار سورەتی ( سبح اسم ربك الأعلى ) (هل أتاك حديث الغاشية) ی خوێندووە . ( مسلم : 878 ) .
( ابن القیم ) دەفەرموێت : (( ئەو دوو فەرموودەیە بە صەحیحی هاتوون جگە لەوانە هیچی تر بە صەحیحی نە هاتووە )). ( زاد المعاد : 1 / 443 )
شەشەم : ئیتر بەشەكانی تری وەكو نوێژەكانی تر وایە .
حەوتەم : هەركەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات ، ( عطاء ) دەفەرموێت : " ئەگەر كەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات " ( البخاری : 1 / 134 ، 135 )
هەشتەم : تەكبیرەكان سوننەتن و وازلێهێنانیان بە ئەنقەست یان بە هەڵە نوێژ بەتاڵ ناكاتەوە ، بەڵام بێگومان پێچەوانەی سوننەتە.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
چوار شەمە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە

مَنْ غَشَّنَا ، فَلَيْسَ مِنَّا😁
📚سوننەت و ئادابەكانی جەژن چین ؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
1 ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن:
لە (نافع) ەوە: (عبدالله كوڕی عومەر) رضي الله عنه لە جەژنی ڕەمەزان پێش ئەوەی بچێت بۆ نوێژگە خۆی دەشۆرد.
2 ـ خواردنی چەن دەنكە خورمایەك بەرلە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژنى ڕەمەزان :
لە (أنس) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەر  لە جەژنی ڕەمەزاندا دەرنەدەچوو هەتا چەند دەنكە خورمایەكی دەخوارد ، وه‌ جه‌ژنى قوربان هیچى نه‌ ده‌خوارد تاوه‌كو نه‌ گه‌رِایه‌ته‌وه‌ پاشان له‌ قوربانیه‌كه‌ى خۆى ده‌خوارد .
3 ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا .
(ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر  بۆ دەرچوون بۆ هەردوو جەژنەكان لە جوانترین جل و بەرگەكانی لەبەر دەكرد.
4 ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی) :
لە (أبو سعید الخدری) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر  جەژنی ڕەمەزان وقوربان دەردەچوو بۆ نوێژگە (مصلی) یەكەم شت دەستی پێ‌ دەكرد نوێژەكە بوو.
5 ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی) :
سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن:
لە (عەلی) ەوە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن).
6 ـ ڕێگا گۆڕین:
لە (جابری كوڕی عبدالله) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر  ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. (ئیمامی نەوەوی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەفەرموێ‌: ئەگەر هۆیەكەشی نەزانراو بێ سوننەتە شوێنی بكەوین بەیەك جاری.
7 ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر:
كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
(ابنُ الحَجَر) ئەفەرموێ‌ لە (جبیر بن نفیر) ەوە فەرموویەتی: هاوەڵانی پێغەمبەر  ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تقبل الله منا ومنكم). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵ بكات.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
الله أكبر
الله أكبر لا إله إلا الله الله أكبر الله أكبر ولله الحمد

#أيَّــامٍ
📚 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 📚

جەژنی هەموولایک پیرۆزبێت هیوام وایە دایم لەخۆشی دابن الله تعالی تاعەت و عیبادەتی هەمووان قەبوڵ بکات للَّهُمَّ آمین  إِنَّ رَبِّى لَسَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ 🤲🏻 تَقَبَّلَ الله مِنّا وَمِنكَ

📔هاوەڵانی پێغەمبەر  ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تَقَبَّلَ الله مِنّا وَمِنكَ). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵ بكات.

#أيَّــامٍ
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
📚مافی ئافرەت بەسەر پیاوەکەی چییە؟📚

وەلام / زانایان دەلێن ئافرەت دوو مافی لەسەر پیاوی :

یەکەم / مافی مال :

(أ) مارەی :  ئافرەت شایستەی مارەییە کاتی عەقد یان کاتی چوونە لای ، ئەمە واجبە لەسەر پیاو .

(ب) مەسرەفی (خەرجی ) ئافرەت کردن : ھەموو زانایان یەک دەنگن کە واجبە پیاو مەسرەفی خێزانی خۆی بکات ئەگەر خێزانی خۆی تەسلیمی پیاوی خۆی بکات .

(ج) شوێنی نیشتەجێ بوون : دەبێت پیاو شوێنی نیشتەجێ بوون بۆ ئافرەت دابین بکات بەگوێرەی توانای خۆی .

دووەم / مافی بێجگە لە مال :

(١) مامەلەی باش بێت لەگەڵ خێزانی خۆی : نەرم و نیان بێت لەگەلی و قسەی لەگەڵ بکات و پشت گوێی نەخات و ئەگەر ئافرەت ھەلەشی کرد بەردەوام وەسیەتی چاکەی پی بکات .

(٢) داد پەروەری بکات لەنێوان خیزانەکانی خۆی ئەگەر زیاتر لە یەک ژنی ھەبوو .

(٣) فێری کاروباری دین و کردەوەی باش بکات و ھانی بدات بۆ کردەوەی باش .

(٤) نابێت زیان بە ئافرەت بگەینێت بە لێدان ، وە نابێت لە ڕوخساری ئافرەت بدات .

(٥) ئیزن بە ئافرەت بدات ئەگەر داوای دەرچوونی کرد یان ھەر شتێکی تر ئەگەر تاوان نەبێت یان ئەگەری دروست بوونی فیتنەی لێ نەکەوێتەوە .

(٦) پیاو خۆی جوان بکات بۆ خێزانی خۆی ھەورەک چۆن ئافرەت خۆی جوان دەکات بۆی .

(٧) سەرجێی لەگەل بکات و مافی پێ بدات بە تەواوی ، بەس ئارەزووی خۆی تێر نەکات و ئافرەت پشت گوێ بخات .

(٨) گومانی باش بە خێزانی خۆی ببات ، گەورەترین دەرد دڵ پیسی و گومانی خراپ بردنە بە خێزانی خۆت .

(٩) نھێنی نێوان خۆی و خێزانی بلاو نەکاتەوە ، بە تایبەتی نھێنی سەر جێی کردن .

(١٠) چاو پۆشی لە ھەندێک ھەلەی ئافرەت بکات ئەگەر پێچەوانەی شەرع نەبێت و لێی گەورە نەکات و شەرمەزاری نەکات .

(١١) ھەجری ئافرەت نەکات ، ئەگەر ھەجری کرد پێویستی کرد ئەوە لە مالەوە ھەجری دەکەیت نەک لە دەرەوە وە لە دەرەوەش ئەگەر زۆر پیویستی کرد دەتوانی بەلام نابێت ئاسانکاری بکرێت .

(١٢) یاری لەگەڵ خێزانی خۆی بکات .

زۆر لە پیاوان سەرەتای ژن ھێنان ڕێزێکی زۆر لە خێزانی خۆیان دەنێن دوای ماوەیەک پشت تێ دەکەن و مافەکانی پێ نادەن بەلکو خیانەتی لێ دەکەن ، ئافرەت ئەسیرە لەژێر دەستی پیاو ، پیاو دەتوانێ زولمی لێ بکات و خیانەتی لێ بکات بەلام قیامەت ھەیە و حساب و کتاب ھەیە ، ئەوەی سەیرە خیانەت لە نزیکترین کەس دەکات کە خێزانیەتی ئەی چاوەڕێی چی لێ دەکەیت بۆ خەلکی دوور ؟! خوای گەورە خیانەتکاری خۆش ناوێت  ، خێزان و منالی بۆی دەگرین ڕەحم بە ماڵ و منالی ناکات ھەر خەریکی ئارەزووەکانیەتی و پشت گوێی خستووە شوێن ئافرەت داوێن پیس کەوتووە ، ئەوەی ڕەحم بە مال و منالی نەبات خوای گەورەش ڕەحمی پێ نابات ، ناترسیت ڕۆژێک بێت ڕیسوا ببیت نەتوانی چاوەکانت بەرز بکەیتەوە لەناو خزم و کەسان ؟! سەرت شۆڕ بێت بەرامبەر مالی خەزور ؟! ناترسیت بکوژرێیت یان بمریت لەسەر ئەم تاوان و خیانەتە ؟!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
📚ئایا دروستە سەردانی دکتۆری پیاو بکەم بۆ ددان یان ھەر نەخۆشییەکی تر؟📚

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە دکتۆرەی ئافرەت تایبەت بێت بە ئافرەتان ، وە دکتۆری پیاو تایبەت بێت بە پیاو ، ئیلا کاتی پێویستی ئەگەر نەخۆشی پیاو ھەبێت ھیچ دکتۆری پیاو نەبێت ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : ( وقد فصل لكم ما حرم عليكم إلا ما اضطررتم إليه ) الأنعام / 119". ))
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM