فتوای زانایان
3.75K subscribers
7 photos
2 videos
1 link
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ:طَلَبُ الْعِلْمِ فَرِيَضَةٌ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ
واتە: داواكردنى زانست پێويستە لەسەر هەموو مسوڵمانێك.
Download Telegram
📚مافی ئافرەت بەسەر پیاوەکەی چییە؟📚

وەلام / زانایان دەلێن ئافرەت دوو مافی لەسەر پیاوی :

یەکەم / مافی مال :

(أ) مارەی :  ئافرەت شایستەی مارەییە کاتی عەقد یان کاتی چوونە لای ، ئەمە واجبە لەسەر پیاو .

(ب) مەسرەفی (خەرجی ) ئافرەت کردن : ھەموو زانایان یەک دەنگن کە واجبە پیاو مەسرەفی خێزانی خۆی بکات ئەگەر خێزانی خۆی تەسلیمی پیاوی خۆی بکات .

(ج) شوێنی نیشتەجێ بوون : دەبێت پیاو شوێنی نیشتەجێ بوون بۆ ئافرەت دابین بکات بەگوێرەی توانای خۆی .

دووەم / مافی بێجگە لە مال :

(١) مامەلەی باش بێت لەگەڵ خێزانی خۆی : نەرم و نیان بێت لەگەلی و قسەی لەگەڵ بکات و پشت گوێی نەخات و ئەگەر ئافرەت ھەلەشی کرد بەردەوام وەسیەتی چاکەی پی بکات .

(٢) داد پەروەری بکات لەنێوان خیزانەکانی خۆی ئەگەر زیاتر لە یەک ژنی ھەبوو .

(٣) فێری کاروباری دین و کردەوەی باش بکات و ھانی بدات بۆ کردەوەی باش .

(٤) نابێت زیان بە ئافرەت بگەینێت بە لێدان ، وە نابێت لە ڕوخساری ئافرەت بدات .

(٥) ئیزن بە ئافرەت بدات ئەگەر داوای دەرچوونی کرد یان ھەر شتێکی تر ئەگەر تاوان نەبێت یان ئەگەری دروست بوونی فیتنەی لێ نەکەوێتەوە .

(٦) پیاو خۆی جوان بکات بۆ خێزانی خۆی ھەورەک چۆن ئافرەت خۆی جوان دەکات بۆی .

(٧) سەرجێی لەگەل بکات و مافی پێ بدات بە تەواوی ، بەس ئارەزووی خۆی تێر نەکات و ئافرەت پشت گوێ بخات .

(٨) گومانی باش بە خێزانی خۆی ببات ، گەورەترین دەرد دڵ پیسی و گومانی خراپ بردنە بە خێزانی خۆت .

(٩) نھێنی نێوان خۆی و خێزانی بلاو نەکاتەوە ، بە تایبەتی نھێنی سەر جێی کردن .

(١٠) چاو پۆشی لە ھەندێک ھەلەی ئافرەت بکات ئەگەر پێچەوانەی شەرع نەبێت و لێی گەورە نەکات و شەرمەزاری نەکات .

(١١) ھەجری ئافرەت نەکات ، ئەگەر ھەجری کرد پێویستی کرد ئەوە لە مالەوە ھەجری دەکەیت نەک لە دەرەوە وە لە دەرەوەش ئەگەر زۆر پیویستی کرد دەتوانی بەلام نابێت ئاسانکاری بکرێت .

(١٢) یاری لەگەڵ خێزانی خۆی بکات .

زۆر لە پیاوان سەرەتای ژن ھێنان ڕێزێکی زۆر لە خێزانی خۆیان دەنێن دوای ماوەیەک پشت تێ دەکەن و مافەکانی پێ نادەن بەلکو خیانەتی لێ دەکەن ، ئافرەت ئەسیرە لەژێر دەستی پیاو ، پیاو دەتوانێ زولمی لێ بکات و خیانەتی لێ بکات بەلام قیامەت ھەیە و حساب و کتاب ھەیە ، ئەوەی سەیرە خیانەت لە نزیکترین کەس دەکات کە خێزانیەتی ئەی چاوەڕێی چی لێ دەکەیت بۆ خەلکی دوور ؟! خوای گەورە خیانەتکاری خۆش ناوێت  ، خێزان و منالی بۆی دەگرین ڕەحم بە ماڵ و منالی ناکات ھەر خەریکی ئارەزووەکانیەتی و پشت گوێی خستووە شوێن ئافرەت داوێن پیس کەوتووە ، ئەوەی ڕەحم بە مال و منالی نەبات خوای گەورەش ڕەحمی پێ نابات ، ناترسیت ڕۆژێک بێت ڕیسوا ببیت نەتوانی چاوەکانت بەرز بکەیتەوە لەناو خزم و کەسان ؟! سەرت شۆڕ بێت بەرامبەر مالی خەزور ؟! ناترسیت بکوژرێیت یان بمریت لەسەر ئەم تاوان و خیانەتە ؟!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
📚ئایا دروستە سەردانی دکتۆری پیاو بکەم بۆ ددان یان ھەر نەخۆشییەکی تر؟📚

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە دکتۆرەی ئافرەت تایبەت بێت بە ئافرەتان ، وە دکتۆری پیاو تایبەت بێت بە پیاو ، ئیلا کاتی پێویستی ئەگەر نەخۆشی پیاو ھەبێت ھیچ دکتۆری پیاو نەبێت ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : ( وقد فصل لكم ما حرم عليكم إلا ما اضطررتم إليه ) الأنعام / 119". ))
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
📚کۆمەلێک سونەت یەک لەدوای یەک ئەجرەکەی زۆر گەورەیە‌📚
چوار ڕۆژوی سوننەت بەدوای یەکدا:

1_بەڕۆژو بونی دووشەمە شەمە کەسونەتە.

2_سێ ڕۆژە سپیەکە:
دوو شەمە:13شەوال دەکاتە2024/4/22زاینی
سێ شەمە:14شەوال دەکاتە2024/4/23زاینی
چوار شەمە:15شەوال دەکاتە2024/4/24زاینی

3_پێنچ شەمە سونەتە بەڕۆژوبیت دەکاتە2024/4/25زاینی

📔بۆئەوانەی ڕوژوی شەشەڵان دەگرن دەتوانن لەم چوار ڕۆژەدا بگرن ئەجری هەردووک ڕۆژوەکانتان دەست دەکەوێت  إِنْ شَاءَ اللّٰه  بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكُمْ .


📝من گەیاندم ئێوەش بیگەیەنن

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
📚جیاوازی چییە لە نێوان المختال و الفخور؟📚

المختال : سەیری خۆی دەکات بە چاوێکی شانازییەوە.
الفخور : سەیری خەڵکی دەکات بە چاوێکی ڕیسواییەوە.

(وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ ) الحديد ٢٣

واتا :
وە خوا كەسانی لە خۆبایی بوو و خۆهەڵكێشى خۆش ناوێ .
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM