اتحادیە زنان دمکرات
337 subscribers
10K photos
7.32K videos
29 files
3.49K links
زنان مبارز و شجاع، فعالیتهای شما، مبارزات شما، رمز اتحاد و یکی شدنمان است.
پیمان میبندیم تا رسیدن بە آرمانهای جانباختگانمان برای آزادی و برابری ادامە دهندە راە آنان باشیم.

جهت تماس با اتحادیە
@zhnikurd
Download Telegram
زوتنەوە لە ئیستادا لە ئێران و کوردستان لەسەرشانی چ لایەن و کەسانێکە؟

لە بواری خەبات بۆ دابین کردنی مافەکانی ژنان لە کۆمەڵگە، پێم وایە تاک بە تاکی کۆمەڵگە ئەرکی لەسەر شانە و هەر کەس لە ئاست خۆی ئەتوانێ یارمەتیدەر بێ و رۆڵ بگێڕێ. بنەماڵە، قوتابخانە، مامۆستا، مامۆستایانی ئایینی، میدیا، ناوەندە هزرییەکان، گرووپ و رێکخراو جۆربەجۆرەکان، هەر کام بە لەونێک ئەتوانێن دەربگێڕن لە وشیار کردنەوە و پێشخستنی کۆمەڵگەدا. بۆ وێنە، مامۆستایانی قوتابخانە ئەتوانن دەوری بنەڕەتی بگێڕن لە دروستی کردنی نەوەیەکی وشیار بۆ داهاتوو، ئەتوانن دەوری بنەڕەتی بگێڕن لە جێ خستنی نۆرم و بەهای مۆدێڕن و کاڵ کردنەوە و ریشەکێشەکردنی کۆتوبەندە نەریتییەکانی کۆمەڵگە. هەروەها مامۆستایانی ئایینی ئەتوانن رۆڵیان هەبێ لە کەمکردنەوە و بنەبڕ کردنی ئەو توندوتیژی و پەلامارانەی کە رۆژانە لە ژێر چەتری ئاییندا، دژی ژنان و مافەکانیان ئەنجام ئەدرێن. هەموو ئەم کاراکتەر و سێکتەرانە ئەتوانن دەوربگێڕن و شوێن دانەر بن. بەڵام ئەوەی دەتوانێ کارکتەری سەرەکی و دیاریکەری ئەم مەیدانە بێ خودی ژنان و ناوەندەکانی بزاوتی ژنانن. بە واتایەکی دیکە پێویستە ژنان لە پێناو خەبات بۆ دابین کردنی مافەکانیان خۆیان مەیدانداری بکەن و رێگا نەدەن ئایین و کۆمەڵگە و سیستم لە فۆرمی نوێدا و بەو جۆرەی خۆیان دەیانەوێ، داهاتوویان بۆ رەنگڕێژ بکەن.
ئەوەی لەم نێوانەدا بزاوتی ژنانی کورد لە بزاوتی ژنانی ئێران لە ئاستی سەرانسەری جیا دەکاتەوە، پرسی نەتەوەییە.بۆیە ژنانی کورد و رێکخراوەکانی ژنانی کورد لە چاو ناوەندەکانی دیکەی ژنانەدا، ئەرکیان قورسترە و بۆ دوو مەبەست خەبات دەکەن. لە لایەک بۆ مافەکانی خۆیان و لە لایەک بۆ دابین بوونی مافە نەتەوەییەکانی کورد خەبات دەکەن. پێم وایە لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا سەرەڕای کەموکۆڕییەکان، بەبەراوەرد لەگەڵ خەباتی ژنان لە ئاستی سەراسەری ئێراندا، ژنانی کورد زۆر سەرکەوتووتر بوون و زۆریشمان مایە لە خۆیان داناوە.

پرسیار؛گرنگترین خواستێک کە بزوتنەوەی ژنان دەبێ هەبێت و کاری بۆ بکات چییە؟

ئەگەر بمانەوێ داواکاریی و ئامانجەکانی بزووتنەوەی ژنان پۆلێنبەندیی بکەین، ئەوا پیویستە لە پێشدا ئەوە دیاری بکەین کە مەبەستمان چ بوارێکە. بەگشتی، ژنان پێویستیان بە بەشدارییەکی زیاتر لە سەرجەم کایە و مژارەکانی کۆمەڵگە دا. دروست کردنی بەشداریی زیاتری ژنان لە بەڕیووەبرنی کۆمەڵگەدا، ئەتوانێ کۆمەڵگە دیمۆکراتیزە بکا و رەوتی پێشکەوتن و گەشە سەندنی کۆمەڵگەش زێدەتر دەبێ. بۆ گەیشتن بەم ئامانجە گشتییە، پێش هەموو شتێک چالاکوانان و رێکخراوکانی ژنان پێویستیان بە بنیاتنانی پێوەندییەکی ئۆرگانیک لە نێوان خۆیاندا هەیە. ئەم پێوەندییە وزە و تواناکانی ئەخاتە سەر یەک و بەهێزێکی ترەوە ئەتوانن خەبات بو وەدیهێنانی ئامانجەکانیان بکەن. هەر دواکاریی و خواستێک کە هەیانبێ، گرێدراوێ ئاستی هاوکاری و هاوخەباتی ژنانە لە نێوان خۆیاندا. ژنان دەتوانن خوازیاری ئەوە بن کە لە بەڕێوەبەریی سیاسیی، ئابووریی و ... رۆڵیان زیاتر بێ. ئەتوانن خوازیاری گەیشتن بە کۆمەڵگەیەک بن کە تێدا ژن و پیاو مافی وەک یەکیان هەبێ. ئەتوانن خوازیاری نەهێشتنی هەڵاواردن بێ و .... ئەمانە هەمووی پێشتر باس کراوە و ئامانجی درێژخایەنی بزاوتی ژنانن. بۆ گەیشتن بەم ئامانجگەلە، ژنان پێوسیت خوێندنەوەیەکی ورد بۆ کەرەسە و کۆسپەکانی بەدەمیان بکە. بەپشت بەستن بەم خوێندنەوەی ئەتوانن گۆڕانکاریی لە گوتاری خۆیاندا پێک بێنن و بەرۆژی بکەنەوە. کۆی ئەو داواکاریی و ئامانجگەلەی کە ئاماژەیان پێدرا گرنگن، بەڵام پێم وایە گرنگتر لە هەموویان ئەوەیە کە کاتی ئەوە هاتووە ژنان بە جورئەت و بە قایمی داواکارییەکانی خۆیان بەرز بکەنەوە و کاراکتەری بۆ دروست بکەن. بۆ وێنە لە بەشداریی سیاسیی لە حیزبەکاندا ژنان پیویستە بوێرانتر داواکارییەکانی خۆیان بخەنە روو و خۆیان لە قەرەی بەرپرسیارەتییە گەورەکان بکەن و کارکتەری جۆراجۆر پێبگەێنن. واتە نابێ تەنیا خواستەکانی ژنان لە چوارچێوەی بنەماڵە و گۆڕانکاریی لە نەریتەکانی کۆمەڵگەدا قەتیس بکرێتەوە. بە دیوێکی دیکەدا بزووتنەوەی ژنان، بۆ دروست کردنی گۆڕانکاریی لە بوارە جیاوازەکاندا بە قازانجی ژنان ، پێویست بەوەیە کە ئاستی داوا سیاسییەکانی بەرز بکاتەوە و بەشداریی چالاکانە لە سیاسەت دا بکات. ئەمە ئەتوانێ هێزی ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی زیاتر بکا.

#هشت_مارس
#ژنانی_کورد_و_خەبات
#بێدەنگی_بشکێنین
@yeketijnan
رمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی بەدەستی ڕێژیمی ئێران شەهید بوون نموونەی بەرچاوی ئەو بزووتنەوەن.
لە دوای شەهید بوونی ئەو دوو تێکۆشەرە، ژنان لە کوردستان بە بەرز کردنەوەی وێنەی ئەو شەهیدانە هاودەنگی‌و هاوخەباتی خۆیان لەگەڵ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی کورد دووپات کردەوەو بوێرانە خۆیان بۆ خەباتێکی نوێتر ئامادە کردۆتەوە.
خاڵە بە ‌هێزەکانی ئەو بزووتنەوەیە، یەکریزی و یەکدەنگی ژنان و هەروەها لە مەیدان دا بوونیانە.
ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە وەڕێخستنی سێمینار و پێکهێنانی بەرنامەی راستەوخۆ لە سوشیال‌مێدیا هەروەها پرۆگرامی تایبەت لە کاناڵە کوردیەکان سەبارەت بە پرسە کۆمەلایەتیەکان ئیش لەسەر گۆڕانکاری زێهنییەتی کۆمەڵگەی کوردی دەکەن کە بەخاڵی بەهێزی ئەو بزووتنەوە بەئەژمار دێن.

پرسیار؛ ئەکتەربوونی ئەو بزوتنەوە لە ئیستادا لە ئێران و کوردستان لەسەرشانی چ لایەن و کەسانێکە؟
وەڵام: لە ئێران و کوردستان دا ڕێکخراوی جۆراوجۆر هەن و بە گشتی هەر ڕێکخراوەیەش جێگای تایبەت بە خۆی لە کۆمەڵگەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا هەیە.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنانی کورد بەشێکی بەرچاویان لە هیچ ڕێکخراوەیەک دا سازمان نەدراون، ئەوان بەدوای ویست و داخوازی‌یەکانی سەرەتایی خۆیاندا دەگەرێن و لە دەرفەتکانیش کەڵک وەردەگرن، ئەوەندەی پەیوەندی بە ژنی کوردەوە هەیە بەشێکیان لە گەڵ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان و ئامانجەکانی ئەو ڕێکخراوەیە هەن‌و لە ڕۆژە تایبەتی‌یەکانی کوردستان بەپیر بانگەوازەکانی یەکیەتیی ژنانی کوردستانەوە دەچن و کارو چالاکی‌یەکانیان لەگەڵ داواکاری خۆیان و ئەو ڕێکخراوەیە لێک‌گرێدەدەن.
بە گشتی ژنان چ لە بواری سیاسی دا و چ لە بواری کۆمەڵایەتی دا وەک زۆربەی چین و توێژەکانی دیکە بە سەر حیزب و لایەنەکان دا دابەش بوون و کەمیش نین ئەوانەی کە سەربەخۆیانە و بەبێ ئەوەی سەر بە هیچ حیزب و لایەنێک بن کار بۆ ڕزگاری نەتەوەیی و پرسی یەکسانیخوازی لە کۆمەڵگە دا دەکەن.
ژنان لە دوایین هەڵوێستیان دا وێڕای پیاوان لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێراندا نەچوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بە گشتی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کرد و نیشانیان دا کە توێژی ژن و پیاو ئەمرۆ لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستاندا بە دوای ویست و داخوازی‌یەکانی خۆیان و گەلەکەیان دا عەوداڵن و هەنگاویان، هەنگاوی ئازادی و یەکسانیخوازی‌یە.
جیا لە حیزب و رێکخراوە کوردیەکان کە بەداخەوە بەهۆی ئەوەی رێژیمی دژی گەلی ئێران مافی تێکۆشان و چالاکی لەنیوخۆ پێنەداون و لەدەرەوەی ئێرانن، کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئێران بەگشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی دەتوانێ بزووتنەوەیەکی بەهێز پێک بێنێ وەرچەرخان بکا بۆ بەرەوپێش بردنی خەباتی ژنان، چونکوو لە کۆمەڵگەی مەدەنی دا پرسی شارومەندی دێتەپێش و لە دیسکۆرس و لێدوانی مافی شارومەندی دا مەسەلەی ژن خۆدبەخۆد مەترەحە و دەکرێ مافەکانی ژنان لە نێو ئەو رێکخراوە مەدەنیانە دا بەرجەستە بکەنەوە.
ژنان بەخستنە پێشی پرۆژەی خۆیان لە ڕێگای بوارەکانی کۆمەڵگەی مەدەدنی لە نیوخۆی ڕۆژهەڵات دەتوانن بەهێز بن و خواستەکانی خۆیان لە رێگای چالاکی لە رێکخراوە مەدەنیەکان دا بەروپێش بەرن و ببنە ئەکتەرێکی سەرەکی بزووتنەوەی نیشتمانی و یەکسانی.

پرسیار؛ گرنگترین خواستێک کە بزوتنەوەی ژنان دەبێ هەبێت و کاری بۆ بکات چییە؟
وڵام؛ لە سەردەمی ئێستا دا ویست و داخوازی ژنان هەمان ویست و داخوازی گەلی کوردە کە پرسی نەتەوەی‌یە، لەو نێوەش دا بەبۆچوونی من گرینگترین ویستەکان کە دەبێ بۆ داهاتوو کاری بۆ بکرێ جیایی دین لە دەوڵەت، یەکسانی لە نێو بنەماڵە و کۆمەڵگە دا، کاری وەک یەک، مووچەی وەک یەک، مافی وەک یەک.
ئەگەر جاران ژنان تەنیا باسیان لە مەسەلەی ژن بە ژنە و گەورە بەچووک و خوێن بەها دەکرد ئەوە پرسی دوێنیی ژنان بووە و ئەوەش گرینگی تایبەت بە خۆی هەبووە، بەڵام بۆ ئەمرۆ دەبێ ژنان لە هەموو پرسەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دەوڵەتی دا شان بە شانی پیاوان لە مەیدان دا بن.
لە سەریەک پرسی ژنی کورد ئازادی بێ‌قەید و شەرتە، واتە هەموو ئەو ئازادیانەی بۆ پیاو لە کۆمەڵگە دا هەیە پێویستە بۆ ژنانیش بێ‌جیاوازی ڕەگەزی هەبێ و ژنانیش نەک نیوەی کۆمەڵگە بەڵکوو بەشێکی گرینگی ئەو کۆمەڵگەیەن و تا ژن لە بەند و باوی دین و پیاوسالاری و سوونەتی ڕزگاری نەبێ کۆمەڵگەش ڕزگاری و ئازادی بەخۆیەوە نابینی.
لە کۆتایی دا سوپاس بۆ ئەو دەرفەتە و بەهیوام ژنان هەر وەک چۆن لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی دا بەشدار بوون، هەر ئاواش لە بەرێوەبەری و لە حکوومەتداری‌و دەسەڵات لە داهاتووی ڕۆژهەلاتی کوردستان دا بەشداربێ.
شلێر حەسەن‌پوور
٠٧-٠٣-٢٠٢٠

#هشت_مارس
#ژنانی_کورد_و_خەبات
#بێدەنگی_بشکێنین
@yeketijnan
Forwarded from لکێنەر بات