💟 بۆچی منداڵەکەتان کاتێ پەلەیەتی بە هێواشی کارەکەی جێبەجێ دەکا؟
◾️ئەم هەڵسووکەوتەی منداڵەکەتان بە ڕقدا کەوتن نییە. تا شەش ساڵەیی مێشکی منداڵەکەتان دەگاتە نەوەد لەسەدی کێش و وەزنی گەورەییەکەی و بە گەورەبوونی میلینی مێشک، پرۆسەی ناردنی زانیاری بەرەو مێشک و توانایی جووڵەیی منداڵان پێشکەوتنێکی زۆری دەبێت.
دایک و باوک دەبێ سەبر و لێبوردەییان هەبێ چونکە خێرایی پرۆسەی ناردنی زانیاری بەرەو مێشک لە منداڵی دا زۆر هێواشتر له گەورەییە. بەو ئاستەی کە منداڵ گەورە دەبێ، لە توانایی جمووجوڵەکانی وەک کەوش کردنە پێ و بەستنی قۆپچه پێش دەکەوێ. هێواش بوونی منداڵ هۆکاری تەواو نەبوون و گەوره بوونی مێشکیانە لەو تەمەنەدا.
بەهۆی پەلە کردن هەستی سەربەخۆ بوونیان لێ مەگرن و ئێوە کارەکانیان بۆ جێبەجێ مەکەن. ئەوان پێویستیان به ڕاهێنانە تاکوو تواناییەکانی جمووجوڵیان بەهێز بکەن و هەوڵ کردن و بۆڵە بۆڵ کردن و قێڕەقێڕ و قیژە قیژ و شەڕکردن و سەرکووت کردنی ئێوە، نابێتە هۆی زۆر بوونی و پێشکەوتنی ئەو تواناییە بەڵکوو تەنیا هەستی بڕوابەخۆ بوون و نرخ و دەروونی منداڵەکەتان دەشکێنن .
#ژنانی_ئازدایخواز_دێموکرات
@yeketijnan

Forwarded from لکێنەر بات
ڕاگەیەندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبارەی تێرۆری مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەوە
به ئاگاداریی بیروڕای گشتی، میدیاکان، و دهزگا پێوهندیدارهکان دهگهیهنین بەداخێکی گرانەوە کاک مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دەستی تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری هەولێر تێرۆر کرا.
هاوڕێ مووسا باباخانی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی گەلاوێژ لەلایەن دوو تێرۆریستی سەر بە کۆماری ئیسلامی ڕفێندرا و بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی گەلاوێژ تەرمی بێگیانی لە حاڵێکدا ئاسەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوە دیار بووە، لە ژوورێکی هۆتێلی "گوڵی سلێمانی" لە شاری هەولێر دۆزرایەوە.
کاک مووسا باباخانی، خەڵکی کرماشان، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی بوو و لە ساڵی ١٣٧٨ەوە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی بۆ خەبات و تێکۆشان هەڵبژاردبوو. ئەو پێشمەرگەیەکی بەبیر و باوەڕ و نەسرەوتوو بوو، و توانی هەموو پلەکانی پێشمەرگایەتی یەک لە دوای یەک ببرێ و لە کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب هەڵبژێردرێ.
وێڕای بهداخبوونمان له شههیدبوونی ئهو کادرە وهجهی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات و هاوخهمیمان لهگهڵ بنهماڵه و هاوسهنگهرانی، زانیاریی زیاتر له بارهی ڕووداوهکه، ههر وهها وردەکاریی ژیان و تێکۆشانی شههید مووسا باباخانی، نوێترین قوربانیی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له بهیاننامهکانی داهاتوودا به ئاگاداریی بیروڕای گشتی دهگهیهنین.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
سکرتاریا
١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی
https://kurdistanukurd.com/?p=79629
https://t.me/hdkmedia1945

Telegram
attach📎
Forwarded from لکێنەر بات
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕێکەوتی ٧ی ئووتی ٢٠٢١ی زایینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە دەرکردنی ڕاگەیاندنێکی کورت ئاشکرای کرد کە ئەندامی لاو و بەوەجی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب کاک مووسا بابەخانی ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەلایەن دوو تێڕۆریستی سەر بەکۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە و دوای دوو ڕۆژ بێسەروشوێنبوون تەرمی بێگیانی لە هۆتێلێکی شاری هەولێر دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری ئەشکەنجەیەکی زۆر بە لەشیەوە دیار بووە.
هەروەک لە ڕاگەیەندراوی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتدا هاتوە مووسای جوانەمەرگ لاوێکی چل ساڵە بوو کە ٢٢ ساڵ لە گرانقیمەتترین ساتەکانی ژیانی لە پێناوی خەبات بۆ مافە ڕەواکانی خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان و لە نێو ریزەکانی حیزبی دێموکڕاتدا بەخت کردبوو. ڕادەی ئاگایی و وشیاریی مووسا بە هیچجۆر دەگەڵ ژمارەی ساڵەکانی تەمەنی بەراورد نەدەکرا. چونکە هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی ژیانی پێشمەرگایەتییەوە بە ئۆگرییەکی کەم¬وێنەوە خەریکی خۆپێگەیاندن و بردنەسەری زانیاریی سیاسی و مێژوویی و کۆمەڵایەتیی خۆی بوو و بەحەق یەکێک لە ئاگاترین ڕێبەرانی لاوی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕات بوو کە ئومێدی پاشەڕۆژێکی پڕشنگداری لێدەکرا.
بۆیە لەدەستدانی کادرێکی وەک مووسای بابەخانی بۆ حیزبە خۆشەویستەکەی بە خەسارێکی گرنگ دادەنرێ و بەڕاستی کەلێنێکی بەجێ هێشتوە کە پڕکردنەوەی دژوارە. لەکاتێکدا پڕبەدڵ بۆ لەدەستچوونی ئەو هاوڕێ خۆشەویست و لێوەشاوەیەم بە پەرۆشم، لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە کۆستکەوتووەکەی، لە ڕێبەرایەتی و هەموو تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات و بەتایبەتی هاوڕێ و هاوکارە نیزیکەکانی و لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم و دەگەڵ شەرمەزارکردنی ئەو کردەوە تێڕۆریستییە ئاواتەخوازم دەزگا پێوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە زوویی تاوانبارەکان کە وادیارە ناسینیان زۆریش دژوار نیە، بدۆزنەوە و بیاندەنە دەستی عەداڵەت. ڕووحی تازەترین قوربانیی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی، شەهید مووسا بابەخانی شاد و سەرکەوتن بۆ ئامانجە ڕەواکانی.
تێڕۆری کاک مووسا دەگەڵ هەموو تاڵییەکەیدا بەئاشکرا هەڵگری پەیامێکی گرنگ و ڕاشکاوانە بۆ تێکۆشەرانی دێموکڕات و هەموو هێزە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ڕۆژهەڵاتە. ئەویش ئەوەیە کە شەپۆلێکی تازە لە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی بە دژی ئازادیخوازانی کورد بەڕێوەیە و ئەم تێڕۆرە ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەیەکە کە ئەگەر هەموولا تاکتاک و بە کۆمەڵ بەرنامە بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو نەخشە دژی ئینسانییە دانەنێن دەتوانێ سیناریۆیەکەی ساڵانی ٦٠ و ٧٠ی هەتاویمان لێ نوێ بێتەوە.
عەبدوڵڵا حەسەنزادە
١٦\٠٥\١٤٠٠ (٠٧\٠٨\٢٠٢١)

ئەعزەم شیرئەفکن لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی خەزەڵوەری ٩٨ بۆ زیندان ڕاگوێزرا
ئەعزەم شیرئەفکەن لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی ٩٨ کە بە ٦ ساڵ حەپسی تەمبێ یی مەحکوم کرابوو بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حەپسی خۆی بۆ زیندانی کەچویی ڕاگۆیزرا.
ناوبراو کە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو ڕۆژی شەممە ١٦ی پووشپەڕ بە ڕۆیشتن بۆ بێدادگاکانی کۆماری ئیسلامی لە بابەت بارودۆخی پڕگەکەی لە دادگا کەوتە بەر لێدانی مەئموورانی سەرکوتکەر و دەستبەسەر کرا و بۆ زیندان ڕاگوێزرا.
دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی ئێستاکەی کۆمەڵگا و داخوازی ماف نەتەنیا تاوان نییە بەڵکوو مافی ڕاستەقینەی ھەر تاکێکە بەڵام بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو ڕاپەڕینانە بەوێنەی ژەھرێکی قڕانگە و بکوژە و بە پێشێل کردن مافی مرۆڤەکان و یەخسیرکردن و گرتنی گیانیان ھەروەکوو ڕابردوو مەبەستی درێژەدان بە ژیانی خۆی ھەیە.

مۆز خواردنێکی زستانەی زۆر بەتام و بەچێژە پاش خواردنی خێرا توێکڵەکەی فڕێدەدرێت، بەڵام ئەگەر سوودەکانی توێکڵی مۆز بزانیت ئەوا هەرگیز جارێکی دیکە بەبێ بەکارهێنانی بۆ کارێکی بەسوود دەستی لێهەڵناگریت، چونکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و پۆتاسیۆم، جگە لە چەندین بڕی کەم کەمی زەیتی بەسوود.
سوودەکانی توێکڵی مۆز بریتیە لە:
1-توێکڵی مۆز باشترینە بۆ پاککردنەوەی ددان و لابردنی زەردیەکان و سپیکردنەوەی.
2-بڕێکی کەم لە کالۆری لە توێکڵی مۆزدا بوونی هەیە، هەربۆیە دەتوانیت لە ئامادەکردنی زۆر خواردندا بەکاریبهێنیت بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە زیادبوونی کێش.
3-بەکارهێنانی توێکڵی مۆز بۆ پێڵاو زۆرباشە بۆ ئەوەی ئەو بەرگە بپارێزێت و زیاتر بمێنێتەوە بەشێوەیەکی جوان بەبێ کێشە.
4-زیپکە یەکێکە لە نەخۆشیە بێزارکەرەکانی پێست و بەردەوام تووشی دەبین، بەڵام توێکڵی مۆز سوودێکی زۆری هەیە بۆ پێست و دەتوانیت ڕۆژانە یان کەمتر بۆ ماوەی 5 خولەک بیدەیت لە پێست.
5-بەهۆی زۆری فۆسفات و پۆتاسیومەوە توێکڵی مۆز زۆر بەسوودە بەکارهێنانی بۆ گەڵای ڕووەکەکان و شێوەیەکی جوانتری پێدەدات و بەهێز و بریقەداری دەکات.
6-یەکێکی تر لە سوودەکانی توێکڵی مۆز بەکارهێنانێتی دژی پەڵە و چرچی پێست و توندکردنەوەی، بەهۆی پێکهاتەی دژە ئۆکسانەوە.
7-پێوەدانی مێش و مێشوولە و تووشبوون بە حەساسیەت زیانی هەیە و دەتوانیت بە بەکارهێنانی توێکڵی مۆز بەخێرای خۆت لە ئازار و خورو سوربوونەوەی ڕزگار بکەیت.
8-سڕکەری ئازارە بەتایبەتی ئازاری ئێسک و ماسولکەکان، دەتوانیت بۆ ماوەی 30 خولەک لەسەر ئاستی ئازارەکە ڕایبگریت، چونکە بڕێکی زۆر زەیتی ئازار شکێنی تێدایە.
تێبینی: تکایە بەبێ پرسی پزیشک هیچ پێکهاتەیەک بەکارمەهێنە، چونکە هەستیار بیت

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئێستاجرەکان لایەنگری خۆیان لە ئینترنەکان دەربڕی و پەیوەست بوون!
یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان لە زانستگەی پزیشکی کرماشان و لایەنگری ئێستاجرەکان(فێرگەی پزیشکی شێوەی وەرناسینی دەرمان) لە مافەکانی خوێندکارانی ئینترنێت (دەورەی بەکاربردنی دەرمان دوای فێرخوازی بۆ نەخۆشەکان)
لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی پزیشکی سەبارەت بە بارودۆخی ژۆر دژواری خولی ئێنتێرنێتی، نەبوونی حیساب کردنی بیمە و پێشینەی کاری سەروو بۆ ئەو خوێندکارانە لە زانستگەی پزیشکی کرماشان کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

ئینگەر ئەندەرسن داوای ئازادکردنی نیلوفەر بەیانی دەکا، زیندانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ئینگەر ئەندرسن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتەکەیدا، نیگەرانی خۆی لە تەندروستی نیلوفەر بەیانی دەربڕی و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو زیندانییە سیاسییەی کە پێویستی بە چارەسەری پزیشکییە کرد کە لە زیندانی ئێوین دەستبەسەرکراوە.
#ژنانی_ئازدایخواز_دێموکرات
@yeketijnan
ئینگەر ئەندرسن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتەکەیدا، نیگەرانی خۆی لە تەندروستی نیلوفەر بەیانی دەربڕی و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو زیندانییە سیاسییەی کە پێویستی بە چارەسەری پزیشکییە کرد کە لە زیندانی ئێوین دەستبەسەرکراوە.
#ژنانی_ئازدایخواز_دێموکرات
@yeketijnan
منداڵەکەت فێربکە لێدان لەکەس نەخوا
دەزانین کاتێک لە منداڵەکەتان دەدەن توڕە دەبن و پێتان ناخۆشە و هەستێکی خۆشی نییە بەڵام دەبێ بزانن نابێ شەڕ و لێدان فێری منداڵەکەتان بکەن تاکوو بچێ لە منداڵی خەڵک بدا.
دەبێ پێی بڵێن تووندوتیژی و شەڕ ڕێگەیەکی دروست بۆ پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێ کانمان نییە چونکە مەترسی هەیە و دڵی هاوڕێکەمان لێ دێشێ.
منداڵەکەتان فێـــر بکەن کاتێک کەسێک هێرشی کردە سەری بەرگری لەخۆی بکا بەڵام نەک بە شەڕ و لێدان بەڵکوو بەم هەڵسووکەوتانە لەخۆی پارێزگاری بکا:
۱- بوەستێت و بڕوانێت بۆ چاوی ئەو کەسە و بڵێ تۆ مافی ئەوەت نییە لەمن بدەی و من خۆم نادەمە دەستی تۆ و تەسلیمت نابــم
۲-داوای یارمەتی کـــردن و بانگ کردن لە گەورەترەکان . لەبیرتان نەچێ منداڵ تا ۷ ، ٨ ساڵەیی پێویستی بە پاڵپشتی دایک و باوک هەیە و دەبێ بزانن کە ئێوە پاڵپشتی ئەوانن . بەم شێوە ئاستی بڕوابەخۆ بوونی منداڵەکەتان دەچێتە سەرۆ و پاش ٨ ساڵەیی دەتوانێ لەخۆی بەرگری بکا.

فەتوایەک بە مەبەستی ژینۆسایدکردنی کورد!
ئەمڕۆ پێنج شەممە 28ی گەلاوێژ، بەرانبەر بە 19ی ئاگۆستی 2021ی زایینی، وەبیرهێنەرەوەی فەرمانی جیهادی خومەینی بۆ سەر کوردستان
فەتوایەکی دژە مرۆیی، دڕندانە و بە دوور لە نۆڕم و بەهای ئینسانی.
بابەتی سمیناری ئەمشەوی کۆڕی "ژنانی وڵاتی خۆر" کاناڵی تێلگرامی "یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان" باسێک لەسەر 28ی گەلاوێژ و ئەو فتوایەیە کە خومەینی بە دژی گەلی کوردی دا و چ تێچوو و ئاکامێکی لێ کەوتەوە.
کۆڕگێڕ: ئاگری ئیسماعیل نەژاد
پێشکەشکار: فێنک حسێنی
کات: 8و نیو بەکاتی هەولێر، 10 بە کاتی کرماشان و 6 بە کاتی ئورووپا
19/8/2021
#ژنانی_ئازدایخواز_دێموکرات
https://t.me/joinchat/VfVThpMfys6IDJLn

ئازادی و عەداڵەت ئەو دەستەواژانەن کە مرۆڤ بە درێژایی مێژوو لێیان گەڕاوە و بۆ گەیشتن پێیان تێکۆشاوە. ئازادی لە ڕاستیدا ئاواتێکی لەبیر نەکراوی مرۆڤە کە بۆ دەستەبەر کردنی هەموو کات لە هەوڵدا بووە.
ئازادی بۆ گەلی کورد کە ساڵانێکی درێژە لە ژێر زەخت و زوڵمی داگیرکەری و چەوساندنەوە دایە زۆر پیرۆزە و لاپەڕەکانی مێژووی خۆی بەم پێناسەیە نەخشاندووە. بە هەزاران ساڵە داگیرکەران ژیانێکی دوور لە ئازادی و جوانی بە سەر گەلی کورددا دەسەپێنن و بە هەزاران ساڵیشە کورد دژ بە ناشیرینی و ژێردەستەیی خۆڕاگری دەکا.
ژنێک لە قوڵای دڵی ماف و داخوازیەکانی لە هەمبەر نا عەداڵەتی حکومەت و ڕوانینی کۆمەڵگایەکی ژێر دەستە و بێ دەسەڵات دا دەبوایە هەنگاوێکی زێڕینی بەرو هێڵی ئازادای خوازانی نەتەوەکەی هەڵێناوەتەوە.
ئەو ژنە سەرەتا لە بنەماڵەیەکی بە داب و نەریتێکی کۆن و نەگۆڕدا دەژیا
زۆر کەس هەبوون کە وا ژیاون لە کۆمەڵگەی خۆیان وەک ئوستوورەیەک دەرکەوتوون.
ژنانی کۆمەڵگەی من جیا لەوەیکە دایکێکی دڵسۆز بێ و لە خزمەت بنەماڵەکەیدا بێ، گەورەترین و پڕشانازیترین بنەما ئەخڵاقیەکانیان لە هەمبەر کۆمەڵگەدا بە پێی ئایین و داخوازی و هەڵومەرجەکانی کۆمەڵگە بەرپرسیارن. بزانین تاکوو چەند دەوری سەرەکییان لە دروست کردنی کۆمەڵگەیەکی سەرکەوتوودا هەیە یا خود دەبێ.
کە دابەش دەبن بە چەند "دەستە"
دەستەی یەکەم ، ژنانێکن تەنیا دەبێ بەڕێوەبەری ماڵ و منداڵ بن.
دەستەی دووهەم
ژنانی کرێکارن کە تەنیا دەتوانن ئیشی کرێکاری شان بە شانی پیاوان لە مەزراکاندا و کشت و کاڵ بکەن .
دەستەی سێهەم
ژنانێکن وەک کارمەند لە شوێنە حکومییەکان کار دەکەن و حەق دەستی کاریان بە کەمتر لە پیاوان بۆ حیساب دەکرێ، لە شوێنە ئیداریەکان ژنان دەبێ ژێر دەستەی بەرپرسانی حکومی بن کە ئەگەر نەبنە ژێر دەستەیان ئەوە لەلایەن ئەوانەوە توشی هەڕشە یا دەستدرێژی و یا تەنانەت دەرکردنیان دەبێتە هۆی مەجبووری بە نەخوازراوی و بێ دەسەڵاتی ئەم بەشە لە ژنان .
دەستەی چوارەم
ژنانێک کە برپرسیاری خێزانن دەبێ هەوڵ بدەن و لە بەر بێکاری و هەژاری مەجبوور بە کاری نەگونجاو وەک لەشفرۆشی و فەساد دەبن، یا خود توشی مادە سڕکەرەکان دەبن و کۆمەڵگە ئالودە دەکەن و بۆ بژیوی ژیانیان دەکەونە پڵانی دەسەڵات داران و بە دەستی خۆیان نەوەی ئێستا و داهاتویان توشی نائەمنی دەکەن .
دەستەی پێنجەم
وەک هەمیشە لە ڕاگەیاندن و نوسینەکان ئاماژەی پێکراوە کۆڵبەرانن کە بە دەیان ژن هەبووە لەبەر بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان کۆڵبەری دەکەن و بەو حاڵەشەوە کۆماری پەت و سێدارە دەیانخاتە ژێر دەست ڕێژی گۆڵە و کاتۆشا کە لەوێش ژنانێکی تێدا شەهید بووە.
کاتێک بەشێک لە ژنان هەست بە چەوساوەی نەتەوەکەیان و نائەمنیەتی کۆمەڵگە دەکەن، دەبێتە هۆی هەنگاوی ژنە پێشەنگێک و وەڕێ دەکەوێ بەرو سنوورەکانی ئازادی و دەیهەوێ مافی ژنانی بێ دەسەڵات و نەبوونی ژیانێک وەک هەر نەتەوەیەک بیری ئازاد و مافەکانی مرۆڤایەتی هانی دەدا.
ئەو ژنە لێرە نە تەنیا خۆی لە کۆمەڵگەدا و هەستی بە بوونی هەزارانی وەک خۆی کردووە، کاتێک ئەو هەستە دەبێتە
"هەڵوێست " دەبێتە دەسەڵاتدار باش بزانێ، ئەو هەستە لە نێو تاک تاکی ژنانی کورد هەیە و ڕێچکە شکێن دەبن ئەو ژنانەی شۆرش و بەربەرەکانی لە دژی حکومەتی پەت و سێدارەدا و ژیانی ئاسای خۆیان دەکەنە قوربانی بۆ داخوازیەکانی هەزاران ژنی ئازادیخوازی وڵاتەکەیان.
ئهم وشانه، هێنده پڕ بوون له وهفا و ڕاستگۆیی، مهگهر تهنها ئهوانه ههستی پێبكهن، كه لهشۆڕشدا، خوێنیان ڕشتووە، ڕۆژگاری نههات و پڕ ههڵدێریان بینوه و ئێستاش، بۆ بهردهوامی كاروانهكهی شههیدان ئامانجە وەدینەهاتوەکانی ئەوان لە مەکۆی شۆرش دژی داگیربکەرانی وڵاتن.
باس لە کام ئاوات و داخوازی ژنانی وڵاتەکەم بکەم کە تەنیا بیکەمە خاڵی سەرەکی، ئێستا من و هەزارانی وەک من ڕێگای ئازادی و شۆرشیان گرتۆتەبەر تاکوو ڕۆژێک سەرکەوتنەکان بە دیاری بۆ ژنانی وڵاتەکەم ببەین.
سەرگوڵ شەهابی

یەکەمین کۆبونەوەی ژنان لە کابول دوای تاڵبان
بۆ یەکەمین جار دوای هاتنی تاڵبان، ڕۆژی شەممە 26ی گەلاوێژ پۆلێک لە ژنانی ئەفغانستانی بۆ داواکاری بەرگری لە مافی ژنان لە پایتەخت کۆبونەوە
ئەو ژنانە لە حەلێک دا کە نوسراوەیەکیان لە دەست دابوو، لە بەردەم کۆشکی سەروک کۆمار کە ئێستا لە دەست هێزی تاڵبانە کۆبونەوە و خوازیاری پاراستنی دەستکەوتەکانیان وەک مافی ژنان، مافی خوێندن، بەشداری سیاسی و کار بوونەوە. ئەو کۆبونەوە لە حەلێک پێک هێندرا کە بەربژێرانی تاڵبان لەو کاتەوە دەستیان بەسەر کابول داگرتوە، ڕایانگەیاندوە مافی ژنان لە چوارچێوەی شەریعەت ئێسلام بە فەرمی دەناسین، ئەو وتانە لە حاڵێکدا لەلایەن دەسەڵاتی تاڵبانەوە دەوترێتەوە.

سمینارێک بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی فتوای خومەینی بە دژی کوردستان لە کۆڕی تلێگرامی "ژنانی وڵاتی خۆر" لە لایەن بەڕێز ئاگری ئیسماعیلنەژاد بە پێشکەشکاری فێنک حسێنی پێشکەش کرا.
#ژنانی_ئازدایخواز_دێموکرات
https://t.me/joinchat/VfVThpMfys6IDJLn
@yeketijnan
#ژنانی_ئازدایخواز_دێموکرات
https://t.me/joinchat/VfVThpMfys6IDJLn
@yeketijnan
Forwarded from لکێنەر بات
یاغر یاغر جۆگەتی بەفری کوێستان و باپزووی دەم یاڵیان دەبڕی جەستەیان گەرم و کلوە بەفرەکانیان ھێدی ھێدی دەتواندەوە، پێیەکانیان لە پێڵاوەکانیاندا پیرەڵۆک دەبوون و جار جارە بە ھەڵمی ھەناسەی گەرمیان کو کو یەکیان لە پەنجەی دەستە تەزیوەکانیان دەکرد و ڕێی ھەورازە ڕێگای خەباتیان دەبڕی و بەرەو ئاسۆی ڕوونی سەرکەوتن ھەنگاویان شل نەدەبوون.
ئەوانە ڕۆڵەی خۆشەویست و خۆنەویستی گەل بوون ئەوانە پێشمەرگەی ناو مەتەرێزی تێکۆشان بوون، ھاوژینی ئەوان لە بەر دێڕی دیرۆکی ھاوژینە شۆڕشگێڕەکانیان دەنووسیەوە و وانەی ژیان و خەباتیان لێ فێر دەبوون. ئەو خوشک و دایکانە لە ھاوژینە پێشمەرگە شۆڕشگێڕەکانیان فێر دەبوون چۆن بە خۆڕاگری خۆیان چۆک بە نەھامەتیەکان دابدەن و چۆن چۆنی قەڵای بەھێز بن بۆ پشتیوانی ھاوژینەکانیان، ئومێدیان دەبەخشی، تروسەکەی ھیوایان لە چاوان و ڕوخسار دا دەخوێندرایەوە، لە ڕیزی خەباتدا بە میلی نێو پەنجەکانیان وشە بە وشەی باوەڕیان دەچنی و دەیانکرد بە بەر بەژن و باڵای ھاوژینە پێشمەرگەکانیاندا، بوێر بوون، دلێر بوون، شمشری ئاودراوی بیرو ھزری نێو کورەی خەباتی شۆڕشگێڕی بوون.
✍🏻ئەحمەد ڕەحمانی
کەژاڵ خەشمالو
ناوی باوک: محەممەد
ساڵی لە دایک بوون: 1351
شوێنی لەدایک بوون: شنۆ
خێزاندار
ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان

🔺 ژمارەیەک لە کچان و ژنانی ئەفغان لەشەقامەکانی شاری کابول کۆبوونەوە و داوایان لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد گرینگی بداتە ژنانی ئەفغانستان.
▪️ ئەوان بە گوتنەوەی درووشمی "ژنانی ئە"فغان ناگەڕێنەوە بۆ دواکەوتوویی" جەختیان لەوە دەکردەوە کە بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان خەبات دەکەن و داوایان لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد پاڵپشتییان بکەن.
"یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان" پشتیوانی لە داوای ڕەوای ژنانی ئەفغانستان دەکا.
#ژنانی_ئازدایخواز_دێموکرات
@yeketijnan
▪️ ئەوان بە گوتنەوەی درووشمی "ژنانی ئە"فغان ناگەڕێنەوە بۆ دواکەوتوویی" جەختیان لەوە دەکردەوە کە بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان خەبات دەکەن و داوایان لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد پاڵپشتییان بکەن.
"یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان" پشتیوانی لە داوای ڕەوای ژنانی ئەفغانستان دەکا.
#ژنانی_ئازدایخواز_دێموکرات
@yeketijnan
Forwarded from لکێنەر بات
ئەوان لە کورەی گەرمی خەبات دا شکڵ و شێوەی شۆڕشگێڕبوونیان گرت و ناوی پیرۆزی پێشمەرگەیان بە بەر بەژن و باڵایان بڕا، لە پێش ھەموو شتێک دا مەرگی خۆیان ھەڵبژارد و سۆز و وەفایان بە نیشتیمان دا، نە لە شەھید بوون و مردن و ژیانی بن ئەو شاخەو شاخ سڵیان نەدەکرد، نە ماندوویەتی ھەڵزنان بەسەر چیایان دا دەناسی، نە ئاڕەقەی شەوان و ڕۆژانی نێو سەختە ڕێی خەبات بێزاری دەکردن.
ئەوان لە ھەمووی ئەم خەبات و تێکۆشانەدا تەنیا نەبوون پشتیان ھەبوو، پشتیوانیان لە بەرزە کێوانیش پتەوتر، قایمتر بوون، ئەو خوشک و دایکانە بوون کاڵەی سەختە ڕێیان دەکردە بەر و لە ھیوای سەرکەوتن بێ ھیوا نەدەبوون، ژیانیان لە نیگای ھاوژینە شۆڕشگێڕەکانیان دا دەدی و بۆ تەنیا ساتێکیش پەژیوان نەبوون، لە گەڵ بەشمەینەتی دا ڕاھاتبوون و ئازاری دەربەدەری و ئاوارەیی گۆشی کردبوون.
✍🏻ئەحمەد ڕەحمانی
پەروانە بەنگینی
ناوی باوک: جەعفەر
ساڵی لەدایک بوون: 1355
شوێنی لەدایک بوون: مهاباد
خێزاندار
کادری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان
#ژنانی_ئازدایخواز_دێموکرات
@yeketijnan
ئەوان لە ھەمووی ئەم خەبات و تێکۆشانەدا تەنیا نەبوون پشتیان ھەبوو، پشتیوانیان لە بەرزە کێوانیش پتەوتر، قایمتر بوون، ئەو خوشک و دایکانە بوون کاڵەی سەختە ڕێیان دەکردە بەر و لە ھیوای سەرکەوتن بێ ھیوا نەدەبوون، ژیانیان لە نیگای ھاوژینە شۆڕشگێڕەکانیان دا دەدی و بۆ تەنیا ساتێکیش پەژیوان نەبوون، لە گەڵ بەشمەینەتی دا ڕاھاتبوون و ئازاری دەربەدەری و ئاوارەیی گۆشی کردبوون.
✍🏻ئەحمەد ڕەحمانی
پەروانە بەنگینی
ناوی باوک: جەعفەر
ساڵی لەدایک بوون: 1355
شوێنی لەدایک بوون: مهاباد
خێزاندار
کادری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان
#ژنانی_ئازدایخواز_دێموکرات
@yeketijnan
Telegram
attach📎
Forwarded from لکێنەر بات
دەمهەوێت لەبارەی هێزی یەک وشەی سادە قسەتان لەگەڵ بکەم.
← «سپاسگوزارم» →
ئەمە وشەیەکە کە هێزی تەندرووستی، دڵخۆشی،کردەوەگەلی قارەمانانە و سەرکەوتوویی بە ئێمە دەدات.
توێژینەوەکان نیشان دەدەن کە کەسانی سپاسگوزار دڵخۆشتر و پەیوەندی دۆستانەی باشتریان هەیە.
دەربڕینی ئەمەگناسی نۆرمی ترپەی دڵ باش دەکات و ئەم کارە یارمەتی دەدات فشاری دەروونی کەم ببێتەوە و لە بارودۆخە دژوارەکاندا، ژیرانەتر بیر و پێشکەوت بکەین.
لە ڕوانگەی فیزیۆلۆژیکی؛ بوونی هاوکاتی فشاری دەروونی(دڵەڕاوکێ) و سپاسگوزاربوون ئەستەمە.
کاتێک کە سوپاسگوزارن جەستەتان پڕ لە هەستی باش دەبێت، مێشک دەست بە دەردانی هۆرمۆنەکانی ئەندرۆفین دەکات، و ئەم هۆرمۆنە دەبێتە هۆی ڕۆشتنەسەری وزە و ورە و هۆرمۆنەکانی فشاری دەروونی لە ناو دەبات.
ئەمەگناسی بۆ تەندرووستی چوارچێوەی کاریش هەرەپێویستە.
لە ڕاستیدا هۆکاری ئەوەی کە بۆچی تاکەکان کارەکانیان درووست بەجێ ناهێنن بەو هۆیەیە کە ئەوان هەست دەکەن کە کەس پێزانی کردەوەکانیان نییە.
یەک سپاسگوزارمی سادە و دەربڕینی ئەمەگناسی دەتوانێت جیاوازیگەلێکی زۆر بەدی بهێنێت.
سپاسگوزاری وەکوو ماسوولکە وایە.
هەتا زیاتر پڕۆڤە بکەیت بەهێزتر دەبێت.
ئەمەش ۴ شێواز بۆ پڕۆڤەی سپاسگوزاری بۆ هەر ڕۆژێک لە ساڵ:
۱-ڕێپێوانی سپاسگوزاری ئەنجام بدەن
هەر ڕۆژ ۱۰ خولەک بۆ ئەم کارە تەرخان بکەن. ئەوەی کە بە هۆیەوە سپاسگوزارن دەری ببڕن.
پێگەلێک بۆ ڕۆشتن، چاوگەلێک بۆ بینین، بنەماڵەیەکی پشتیوان...
ئەم کارە ئێمە بۆ هەبوونی ڕۆژێکی بەکەڵک ئامادە دەکات.
۲-شوکرانەبژێری لە کاتی نانخواردن،
کاتی نانخواردن دەستخۆشی لە بیر مەکەن.
۳-نامەی ئەمەگناسی بنووسن.
لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن کەسانێک کە ئەم کارە دەکەن دوای یەک مانگ دڵخۆشترن و کەمتر تووشی فشاری دەروونی دەبن.
۴-له پەڕانپەڕی کاری وشەی سپاسگوزارم زیاتر بەکار بێنن. بە هاوکاران و تاکەکانی گرووپەکەتان بە نیشاندانی ئەوەی کە پێزانی کارەکانیانن، وزە بدەن. سپاسگوزاری لە کڕیارەکانتان لەبیر مەکەن.
وەرگێڕان:کاک چالاک
ئوتووبووسی وزە
جان گۆردۆن

"باوەڕ بەخۆ بوون"
ئاڕمین بابایی
لە ژیانی ڕۆژانهدا ئێمە زۆر جار گوێمان لە وشەی باوەڕبە خۆبوون [اعتماد بەنفس] دەبێ.
باوەڕ بەخۆ بوون چییە؟
باوەڕ بەخۆ بوون چە کاریگەریهکی لە ژیانی ئێمەدا هەیە: باوەڕ بەخۆ بوون لە ژیاندا بێ گومان کاریگەری زۆری هەیە لهسهر ژیانی تاک و هەروهها نەبوونیش به شێوهیهکی دیکه کاریگەری هەیە و پێش هەموو شتێک لە پێوەندی دۆستانەوە دەست پێ دەکەم، ئەگەر بمانهەوێ لەگڵ کەسێک پێیوەندیهک درووست کەین دەبێ توانای قسە کردنمان هەبێ کە بە داخەوە زۆربەمان لە کاتی قسە کردن دڵهڕاوکێمان هەیە. بوونی دڵڕاوکێ زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوە کە نەتوانین لە ئەو پەیوەندیە دۆستانەدا سەرکەوتوو بین و زۆرجار لە خۆمان تووڕەدەبین یان بۆمان پرسیارە کە بۆچی ئاوامان لێ دێ و هەموو شتێک تێک دەچێ، وڵامی ئەو پرسیارە کە ڕەنگە زۆربەمان ئەو پرسیارمان لە خۆمان کردبێ نەبوونی باوەڕ بە خۆ بوونه یانی خۆمان بە کەم زانیوە، بوونی باوەڕ بە خۆ بوونی لەو کاتانهدا دەتوانێ زۆر یارمەتیدەری ئێمە بێ و بتوانین سەرکەوتوو بین، کەواتە باوەڕ بەخۆ بوون هێز و ئیرادە و لە هەموی گرینگتر دڵخۆشی بە ئێمە دەبەخشێ، ڕەنگە پرسیار بکەن بۆچی دڵخۆشی، وڵام ئەوەیە کە تۆ کاتێک لە کارێکدا سەرکەوتوو بی ئەوە دڵخۆش دهبی.
زۆربەمان بۆ گەیشتن بەو ئامانجهی کە هەمانە زۆر جار شکستمان خواردوە بەڵام لێرەدا باوەڕ بە خۆ بوون ئێمە سوورتر و بە ئەزموونتر دەکا بۆ گەیشتن بە ئامانجهکانمان و ئەگهر قەرار بێ واز بهێنین تەنیا یەک مەبەست دەگینێت ئەویش نەبوونی باوەڕ بە خۆ بوونە.
"چۆن باوەڕ بەخۆ بوون له خۆماندا دروست کەین؟"
:باوەڕ بەخۆبوون ههستێکه کە دەبێ هەموو کەسێک لە دەروونیدا دروستی بکا بەڵام چۆن؟
لێرە ئاماژە بە چەندین بابەت دەکەم کە ڕەنگە هێندێک کەس گرینگی پێ ندا یان ئاگاداری ئەو بابەتە نەبێ، چۆنیەتی لە بەر کردنی جلووبەرگ و چە جور جلوبەرگ لە بەر کردنێک، چۆنیەتی قسەکردنمان، چۆنیەتی ڕاوستانمان لە کۆبوونەویهک یان میوانیهکی دۆستانە، هەر هەموو ئەمانە بە دڵنیایەوە کاریگەری هەیە لە سەر باوەڕ بەخۆ بوونمان و هێزێک بە ئێمە دەبخشێ کە له کاتی قسە کردن دڵهڕاوکێ کەم دەکاتەوە، گرینگترین کهس خۆمانین کە دەبێ ئەو هەستە لە خۆماندا دروست بکەین کە ئێمە هیچ شتێکمان لە کەسانی تر وا لە ژیانیاندا سەرکەتوون و بە ئامانجەکانیان گهیشتوون کەمتر نییە، بە دڵنیایەوە ماندوو بوونی زۆری دەوێ، بە هیوای سەرکەوتنی زۆرتر.

فشارێکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە سەر گوڵاڵە مورادی بۆ وەرگرتنی زانیاری
دوای چوار مانگ لە گرتنی "گوڵاڵە مورادی " ، کەسێک کە خەڵکی پیرانشهرە دەڵێت : "گوڵاڵە مورادی " لە زیندانە و حەقی وەرگرتنی وەکێلی نییە .
بە وتەی کەسێک لە زیندانی ورمێ : "گوڵاڵە مورادی " لەم ماوەی کە لە زیندانە بە دەیان جار بەرەو بەشی ئەمنیەتی براوەو لەوێ ئەشکەنجە و ئازار دراوە و پەی گوتراوە : کە ئەگەر ئەوەی ئێمە دەڵین جێبەجێی نەکەی هەردوو منداڵەکەت (پێشتر لەگەڵ خۆیدا گیراون) بە حوکمی قورس مەحکومی دەکەین .
#ژنانی_ئازدایخواز_دێموکرات
@yeketijnan
دوای چوار مانگ لە گرتنی "گوڵاڵە مورادی " ، کەسێک کە خەڵکی پیرانشهرە دەڵێت : "گوڵاڵە مورادی " لە زیندانە و حەقی وەرگرتنی وەکێلی نییە .
بە وتەی کەسێک لە زیندانی ورمێ : "گوڵاڵە مورادی " لەم ماوەی کە لە زیندانە بە دەیان جار بەرەو بەشی ئەمنیەتی براوەو لەوێ ئەشکەنجە و ئازار دراوە و پەی گوتراوە : کە ئەگەر ئەوەی ئێمە دەڵین جێبەجێی نەکەی هەردوو منداڵەکەت (پێشتر لەگەڵ خۆیدا گیراون) بە حوکمی قورس مەحکومی دەکەین .
#ژنانی_ئازدایخواز_دێموکرات
@yeketijnan
Forwarded from لکێنەر بات
مامۆستای خانەنشین کراو _بەندکراو له بەندیخانەی ورمێ
#_جێگەی_مامۆستا_بەندیخانە_نییە بەڵام بەداخەوە، مامۆستایان لە بەندیخانەن و لە سۆز و بەزەیی بێبەش کراون و لەبیرچوونەتەوە.
گلەییم لەو هاوکارانەیە کە بێدەنگ بوون، لە لێکۆڵینەوەکانمان دا، به تەواوەتی پارێزگاریم لە مافی هاوکارەکانم کردووە و نووسراوەکانم وەک بەڵگە لە دەستی لێکۆڵەرانی ئیتلاعات دا هەیە و هیودارم ڕۆژێک بتوانم وەک بەڵگە بڵاوی بکەمەوە، لەبەر گریەکانمدا نەتەنیا لە خۆم، بەڵکوو لە تەواوی هاوکارەکانم، خوێندکارەکانم و دایک و باوکەکانیشیان بەرگریم کرد.
لێکۆڵەر هەڕەشەی لێ دەکردم و دەیوت ئەونە لە ئینفرادی و ژووری تاکەکەسی دا دەتهێڵمۆ تا بڕزێیت... وتم ناتوانی. زۆر بەداخیشم بۆت کە فێرنەکراوی ڕێز لە ماۆستایان بگری.
ڕۆژێک بەخراپی لەگەڵم هەڵسوکەوتی کرد و بێڕێزی پێکردم و وتی:
دەزانی بۆ مامۆستایان لە بەندیخانەدان؟؟
لە مێشکی مامۆستایان دا چی تێپەردەبێ؟ مێشکی مامۆستا ...
هاواری کرد بەسەرمدا و قێڕاندی
گوتم: بێ ئەدەب زۆر بەداخم بۆت، تۆ بێڕێزی بە مامۆستا دەکەی !؟؟ ئەگەر توانایی و زەرفیەت و ئەدەبت نییە بۆچی بوی بە ڵێکۆڵەری مامۆستا؟
زۆر بەداخەوەم بۆ هاوکارەکانم کە نەیانزانیوە تۆ جوان پەروەردە بکەن، وەرە دانیشە با من فێرت بکەم.
من ئەرکی مامۆستایەتیم زۆرم لێدەکا فێرت بکەم، ئەدەب و شعورت فێربکەم تو مانای ... نازانی و دەبێ بتزانیایە کە لە کوێ بەکار دەبرێ.
ئێستە دەبێ پێت بڵێم تەنیا بێڕێزیت بە من و هاوکارە مامۆستاکانم نەکرد، بەڵکوو بێڕێزیت بە پێغەمبەرەکان کە ئێمە درێژەدەری ڕێگەیانینت کرد.
بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بێڕێزیت بە خودا کرد ...

حیجابی زۆرەملی ڕوون ترین شێوەی سەرکوت کردنی ژنانە
📝وەنەوشە کەریمزادە
کاتێک باس لە حیجابی ژنان و زۆرەملی بوونی دەکرێ باس لە کوتەپەڕۆیەک بۆ داپۆشینی قژی ژنان نییە باس لەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دادپەروەری بە مانای بەرامبەری قەبووڵ نییە لەڕەوانگەی ئەوان دادپەروەری یانی دانرانی ھەرشتێک لە جێگە و پێگەی خۆی کەوایە بۆچی پێگەی ژن لە ئەو داپەروەرییە بوونی نییە و بەردەوام ژن بە بیانووی جۆراوجۆر دەکەوێتە ژێر تەوژم و سووکایەتی پێدەکرێ و ھەر گرفتێک لە کۆمەڵگا ڕوودەدات تەنانەت وشک بوونی زرێبارەکان و بێ ئاوی و گەندەڵی و سەدان شتی تر ئاخوندەکان ھەمووی دەخەنە سەر حیجاب و جلوبەرگی ژنان، ئاشکرایە حکومەتێک کە بناغەی خۆی لە سەر سەرکوت کردنی بەشێک لە تاکەکان دامەزراندبێ ھەر ڕووداوێک ئەگەر بچوکیش بێ بەڵام نێوی ژنانی تێدابی خۆفی ھەیە بەتایبەت حیجابی ژنان کە لە ھەر لەسەرەتاوە تەواوی ھێزی خۆی خستە سەر و بە زاڵ کردنی سیستمی پیاوسالاری ژنانی نھێنی کرد و گرینگی پێنەدان ژنانێک کە ساڵیانێکە تەنیا میراتگری تەوژمی کۆڵی حکوومەتی پیاوسالاری و ئایینین ژنانێک کە بڕوابەخۆیی بە تەواو لە ناخیان دا کوژراوە، ھەن ژنانێک کە تەنانەت لە بچووک ترین بارودۆخی ژیانیان ناتوانن بڕیار بدەن بۆ نموونە بەرچاوترین بابەت ھەمان پێوەندی سێکسییە کە زۆربەی ژنان لە پێوەندی لەگەڵ ھاوسەرەکانیان تەنانەت لە تەنیایی خۆشیان بەیەکەوە زۆر ڕەسمی ھەڵسوکەوت دەکەن دروستە کە پەروەردەکردنی بڕوابەخۆیی لە ھەمان کاتی منداڵێوە وەدی دێت کە بنەماڵە ڕۆڵێکی گرنگیان لەوبوارە ھەیە بەڵام جێ نیشتەجێ بوونت و حکوومەتی بڕیاردەر کاریگەرێکی کەمتری لەبنەماڵە لە پەروەردەکردنی بڕوابەخۆیی نییە.
بابەتی حیجاب بۆ دەسەڵاتدارانی ئاخۆندی زۆر گرنگتر لەوەیە کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە ھەربۆیە ھێرش کردن بە حیجابی زۆرەملێی ھێرش کردن بە دڵی رێژیمی ئێرانە دروستە حیجاب حوکمی ڕیوڕەسمێکی کۆن و بنجی لە تێفکرینی ئایینی و داب و نەریتی گنخاو دا ھەیە بەڵام پرسیار ئەویە
بۆچی کۆماری ئیسلامی کۆتا نایەت؟
ڕەنگبێ ئەگەر حیجاب و پۆشینی جلوبەرگ لە کۆمەڵگا خۆخوازانە بێ شتێکی زۆر ئاسایی بێت وەکوو وڵاتانی تر یا پێش ھاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی بەڵام ئەو حکوومەتە بۆ ڕاگرتنی بناغەی لەقی بە سەرکوت کردن و زەخت خستنە سەر ژنان ئامانجی ئەوەیە کە تەواوی سەرنجەکان بۆ سەر حیجابی ژنان بکێشێت چۆن کاتێک لە کۆمەڵگەیەک توێژێک بچنە ژێر گووێزانی ھەڕەشەکردن و سەرکوت کردن و بەردەوام دووپاتە کرێتەوە کۆمەڵگا لە نێو خۆف و زبروزۆرەوە ژیان دەکەن و حکوومەت بە ئەو زاڵێتییە بەسەر ژنان دا دەسەڵاتداری دەکا.
بەڵام ژنان ھیچ کات سەبارەت بە ئەو توندوتیژییە سیستماتیکە ملیان دانەنواندۆ و بەردەوام ململانێ دەکەن و کۆماری ئیسلامی بە تەواوی خۆفی لە لابردنی ڕووپۆشی ژنان و بە ئاشکراتر شۆڕشی ژنان ھەیە و بێ گومان ئەگەر لە ئێران شۆڕشێک سەرھەڵدات ئەو شۆڕشە شۆڕشی ژنان دەبێت.
بە ھیوای ئەو ڕۆژە