Forwarded from خانمانە🍃
🍃دەستەواژەی دروست و نایاب و بۆ ئەوەی منداڵەکانت گوێڕایەڵت بن ..
🍃بۆ نمونە کاتێک داوا لە کچەکەت دەکەی کارێک بکات، و پێش ئەوەی ڕەتی بکاتەوە ( کە زۆربەی کاتەکان ڕوودەدات )، ستایشی بکە کە زۆرجار گوێت لێدەگرێت و گوێڕایەڵی فەرمانەکانت دەبێت و یارمەتیت دەدات. بەم شێوەیە بە دەگمەن سەرپێچیت دەکات.
🍃دایکێک ووتی : کاتێک کوڕەکەم تەمەنی سێ ساڵ بوو، ئەگەر داوای شتێکم لێکردایە، تەنها دوای ماچکردن و باوەشکردن بوو.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بێ پرسیار خێرا گوێڕایەڵی هەموو فەرمانەکانم بوو. تەنانەت کاتێک گەورە بوو، ئەم داب و نەریتە هەر مابووەوە. تا گەیشتە ئەو ئاستەی کە ئەگەر داوای شتێکم کرد و لەبیرم بچێت ماچی بکەم ( تەنانەت ئەگەر تەنها ماچی هەواش بووبێت )، ئەو دەوستێت و دەڵێت "پارەی ئەو چاکەیە لە کوێیە ؟ واتە ماچەکە. پێی وابوو من وەک "پارەیەکی پێشوەختە" ماچەکەی پێدەدەم، وەک ئەوەی قەناعەتم هەبێت کە گوێڕایەڵی من دەبێت.
🍃کاتێک داوا لە کچەکانم دەکەم کارێک بکەن، پێش ئەوەی داوای بکەم ستایشیان دەکەم.
بۆ نموونە دەڵێم: " بەتامترین چا ئەو چایە کە بۆم دەهێنیت،
باشترین ژوور پاک دەکرێتەوە کاتێک پاکی دەکەیتەوە.
کاتێک مۆبیلیاتەکان ڕێکدەخەیت، بە تایبەتی خۆشە لەسەری دابنیشیت چونکە ڕێکخستنت نایابە.
یان دەڵێم بەتامترین مەعکەرۆنی فڵان کەس دروستی دەکات،
یان بەتامترین برنجی فڵان کەس زۆر خۆشە.
هەریەکەمان خواردنێکی دیاریکراو بە باشترین شێوە ئامادە دەکەین. من لە ستایشەکانمدا ڕاستگۆم، قسەکانم ئاراستەی ئەو کچانەن کە بەڕاستی لە شتێکدا باشن و خۆشیان دەوێت. هاوکاری و هاوکاریشیان دەکەم لە کارەکانیاندا، ئەمەش هانیان دەدات بە خۆشی کارەکانیان ئەنجام بدەن، چونکە دەستی دایکیان لە تەنیشتانە.
✍🏻خاتوون🍃
#ژن_بوون_هونەرە

http://t.me/xanmana0
❤1
ژینگەی خراپ: کچێ تۆ کەی بەکەڵکی شوکردن دێیت؟!
جارێ زووە، بەڕێوەبەردنی ماڵ ومنداڵ نازانیت، کابانی و چێشت لێنان نازانیت!
ئەی چی بکەم؟
دوانزە ساڵ بخوێنەو هەموو ئەم دەرس و کتێبانە تەواو بکە، چواریش بخە سەری، دووی تریش بۆ ماستەر، ساڵێکی تریش بۆ دکتۆرا، ژیانی خۆت بفەوتێنە با داهاتووت هەبێت و بچیتەسەر نانی خۆت، مەمنونی پیاو نەبیت، ئەوە ئاسانترو خۆشترە لە شووکردن!
- هەر بەجددی بەڕێوەبردنی ماڵ قورسترە؟! جا تەماشا بکە:
کام کچ وکوڕە دەڵێیت؟ ئەگەر بێ عەقڵ ترین و گەمژەترین کەس بن بەژیانی هاوسەرگیری، دەتوانیت بەخولێکی 4 ڕۆژە تێی بگەیەنیت لەباسی هاوسەرگیریی بەزیادەوە..
بەڵام ئەگەر تەماشای بڕی هەوڵ و ماندووبوونی ئەو کوڕو کچانە بکەیت کەوا لە قوتابخانەدا بەگەرماو سەرما دەیکێشن، بەتایبەت ئەوانەی لەپۆلی 12 دان، والله بەزەییت بە حاڵیاندا دێتەوە وا لەڕو و لاوازبوون، هەیانە ڕۆژانە ئاوی موقەتەری بۆ هەڵدەواسن!
بەشێکی زۆریان لەژێر فشاری هەوڵدان بۆ نمرەی بەرز تووشی چەندین کێشەی جەستەیی و دەروونی دەبن وەک: تێکچوونی جەستەو ڕووخسارو سترێس و فشاری دەروونی وهتد..
دواتر لەکاتی تاقیکردنەوەی کۆتاییدا ئەگەر نمرەیان بەرزنەبێت، هەندێکیان تووشی نەخۆشی دەروونی سەخت دەبن و لەهەندێک حاڵەتدا دەگاتە خۆکوشتن..
مەعقولە عەقڵ و فکریان لە قۆناغەکانی خوێندندا ئەم هەمووە کتێبە زانستی ئەدەبیە جیاوازە لەخۆبگرێت، بەڵام تێنەگات لەژیانی هاوسەرگیری؟!
ئەگەر ڕاستیت دەوێت: ژینگەیەکی تێکەڵ بەهزری فێمێنیزم و لیبراڵیەت وای فێرکردووە ئەمە داهاتووی دیاری دەکات، داهاتووش بەپێوەری ئەوان قیامەت نیە، بەڵکو بەدەستهێنانی دونیاو ململانێکردنە لەگەڵ مافەکانی پیاوان!
ئیتر ئەوانیش بەعەقڵی مێگەل ملیان کەچ کردووەو تەنها بەڵێیان بۆدەکەن.
توخوا مەعقولە تۆی ئافرەت خوای گەورە شێوازو نەخشی دەروون و جەستەی تۆی بەشێوەیەکی جیاواز لە پیاو خولقاندبێت، کەچی ئەرکە سەرەکییەکەت لەبیرببەنەوەو پێت وابێت تۆ یەکسانیت لەگەڵ پیاو، و دەبێت ململانێی لەگەڵ بکەیت و هاوشانی بیت، وە بەپێچەوانەی فیترەت و دین و هەموو شتێک بڕیابدەیت؟!
لەسایەی ئەم هزرە تێکدەرانەدا گەنجی ئێمە هەموو دەرگایەکی شەرعی بەڕوودا داخراوە، بۆیە دەبێت سەرکێشی بکات و نەفسی خۆی بخەسێنێت تا زانکۆ تەواو دەکات، وە ئەگەر نەیتوانی نەفسی بگرێت ئەوە لەڕێی ناشەرعیەوە قەرەبووی دەکاتەوە! وەک: خووی نهێنی و ئیباحیەت و ماڵپەڕەکانی پۆڕن وهتد..
جا مەپرسە چەند کێشەی دەروونی وجەستەیی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
چونکە هەرچی ڕۆژانە بەر 5 هەستەکانی دەکەوێت لەژینگەو لە میدیاکاندا بریتیە لە جەستەی ئافرەت و ڤیدیۆی ئافرەت وهتد، بۆیە هەمیشە لەململانێدایە لەنێوان گوێڕایەڵی شەیتان و گرتنی نەفسدا..
لەملاشەوە دینەکەی داوای ئەوەی لێدەکات زەواج بکات بۆئەوەی داوێنپاک بێت، کەچی کۆمەڵگای نا هۆشیار دەبنە ڕێگر، بەڕاستی وەک ئەوە وایە مرۆڤێک بخەیتە ئاوەوە کەچی بڵێیت نابێت تەڕ ببیت!
ئینجا کچ وکوڕ دەچنە زانکۆو تەواوی دەکەن، کچێ ئەوە ئێستا بوویتە چەند؟ بووم بە 30 ساڵ!
عادەتەن ئەوپەڕی بژیت تا 20 ساڵی تر دەژیت، -ئەگەر خوا بیدات- بەنیسبەت ئافرەت منداڵ خستنەوەش تا 10-15 ساڵی ترە.
وڵاتانی ئێمە کێشەی ئەوەیە نە کۆمەڵگایەکی ئیسلامیی تەواوین نە عالەمانی تەواو، بۆیە لەیەک کاتدا حساب دەکەین بۆ دین و ڕەهەندەکانی عالەمانیەتیش! لەلایەکەوە هەندێک پرسی عەشایەری و دینی ڕەچاو دەکەین بۆیە وەک ڕۆژئاوا دەرگا کراوە نیە بۆ ئازادی سێکس وهتد، کەوا هەرتاکێکی ڕۆژئاوایی لەسەرەتای باڵغ بووندا مومارەسەی دەکات، لەلایەکی دیکەشەوە ڕێگر نین لە دیاردەکانی فێمێنیزم و لیبراڵیەت وهتد و ڕێگرین لەوەی زەواج و هاوسەرگیری ڕووبدات کە دەبێتەهۆی خەساندنی دەروونی گەنجان یان بڵاوبوونەوەی بەدڕەوشتی نهێنی.
کێشەکە ئەوەیە هەموو ئەمانەش لەپێناو هیچدا، لە وڵاتێکدا کە نەدامەزراندن هەیە، نە هەلی کار..
هەر بەجددی بەڕێوەبردنی ماڵ قورستر بوو؟!
#ئافرەتان

Forwarded from ئەهلی سونە🌚🖤
لە علي بن أبي طالب ـەوە -ڕەزای خوای لێبێت- فەرمووی: ألَا تَسْتَحْيُونَ أوْ تَغَارُونَ؟! ، فَإنَّهُ بَلَغَنِي أنَّ نِسَاءَكُمْ يَخْرُجْنَ فِي الأسْوَاقِ يُزَاحِمْنَ العُلُوجَ!.
ئایا شەرم ناکەن یان غیرەت ناتانگرێت؟!، پێم گەیشتووە کە ژنەکانتان دەچنە ناو بازاڕەکان و قەرەباڵغی لەگەڵ پیاوانی بێگانە (عەجەمەکان) دروست دەکەن!.

[مسند الإمام أحمد - زوائد ابنه عبدالله].📚
❤2
Forwarded from ګـاروان ګەمـال
خۆپــاراستن هەمیشە باشترە لـە چــارەسەر
ئەمە یاسایەکی زێڕینی ژیانە. تێچووی ڕێگرییکردن لە کێشەیەک (چی تەندروستی بێت، کۆمەڵایەتی، یان دەروونی) هەمیشە زۆر کەمترە لە تێچووی چاککردنەوەی ئەو زیانـانەی کە دوای ڕوودانی کێشەکە دەکەونەوە.
کـاتێک مرۆڤ عاقڵانە بیر دەکاتەوە، ڕێگا بـە دروستبوونی قەیرانەکە نادات لـە بنەڕەتدا.
خــودـی خۆپـاراستن بریتییە لە: (چارەسەر)
کاتێک تــۆ خۆت دەپارێزیت، لە ڕاستیدا لە ڕەگەوە کێشەکە چارەسەر دەکەیت پێش ئەوەی چەکەرە بکات.
ئەوەچارەسەری زیرەکانەیە، چونکە ناهێڵێت کێشەکە بێتە کایەوە تا دواتر بــە ئازار و مەینەتییەوە بەدوای دەرماندا بگەڕێیت.
پێش ئەوەی بکەویتە نێو فیتنە، دەرگای فیتنە خێرا دابخە!
ئەمەش بەشە کردارییەکەی هاوکێشەکەیە. فیتنـە، کێشە، یان گێژاوە کۆمەڵایەتی و کەسییەکان وەک ئــاگر وان؛ ئەگەر کڵپەیان سەند، کۆنترۆڵکردنیان ئەستەم دەبێت.
بـۆیە (بنـەمـای دابخە و ڕزگارت بێت) کاتێک نیشانەکانی کێشەیەک، تاقیکردنەوەیەکی خراپ، یان تەڵەیەک دەبینیت، نابێت کاتی تێدا بکوژیت یان بڵێیت [بــا بزانم چی دەبێت]. چارەسەرەکە تەنها یەک شتە: دابڕان و داخستنی خێرای ئەو دەرگایەیە کە پێتدا دەکشێت.
بـۆیە بزانـە ڕەحمەتی اللە بڕژێ بەسەرت
مرۆڤی دانــا چاوەڕێ ناکات بکەوێتە ناو چاڵەکەوە تا بیر لە ڕێگای دەرچوون بکاتەوە، بەڵکو بە داخستنی دەرگا مەترسیدارەکان، ڕێڕەوی ژیانی خۆی بە سەلامەتی دەهێڵێتەوە. خۆپاراستن خۆی گەورەترین و بێدەنگترین چارەسەرە.
✍️...

❤2💯1
رسول الله عليه الصلاة والسلام دەفەرموێت :
زۆر ئاگاداری تاوانە وردەکان بن و حسابی بۆ بکەن و بەکەمی مەزانن ،
چون هەر ئەوتاوانانەیە کەوا لەسەر بەندە کەڵەکە دەبێت و تیا دەچێت بەهۆیانەوە...
پێشەوا حەسەنی بەصری رحمه الله دەفەرموێت:
تاوان لەدوای تاوان ئەنجام دەدەیت تاوەکوو ئەو دڵەت کوێر و بێ تواناو هێز دەبێت و لە کۆتاییشدا دەمرێت....

❤1💔1
[کچ×کوڕ:خوێندن⎮زەواج⎮تەڵاق]
سەرەتا بەڵگەکانی شەرع ڕێگری ناکەن لە زەواجی کچێک باڵغ بووبێت یان نزیک باڵغ بوون بێت و جەستەی گونجاوبێت، بەمەرجێک گەورەکان ئاڕاستەیان بکەن.
زۆرینەی کچان وکوڕان وافێرکراون کە دەبێت دوای 18ساڵی زەواج بکەن بگرە زۆرینەیان دوای زانکۆ! با ئەوە بوەستێت هەندێکیان بەتەمای ماستەرو دکتۆران! یەعنی ئەگەر بڵێین ئەم مرۆڤە 60 ساڵ دەژی، زیاد لە 1/3 تەمەنی بەسەردەچێت بەبێ هاوسەر لەکاتێکدا توانای منداڵ خستنەوە هەتا تەمەنی 45-55"ە، ئەم کێشەیەش بەتێپەڕبوونی کات ڕێژەی منداڵ خستنەوە کەم دەکاتەوەو دەبێتە هۆی پیربوونی کۆمەڵگاو نەبوونی وەچە بەپێی پێویست، بۆنمونە ڕێژەی زواج و تەڵاق لە کوردستان بۆ ساڵی 2023 بەم شێوەیە: ڕێژەی هاوسەرگیری=53087 حاڵەت، ڕێژەی جیابوونەوەو تەڵاق=14312حاڵەت! واتە بەنزیکەیی 1/3و 27% ڕێژەکە بەجیابوونەوە کۆتایی دێت!
هۆکارەکەشی ئەوەیە کچان هەر لەدایک دەبن پێش ئەوەی فێریان بکەن کە خانم وکابانێکی گوێڕایەڵ و بەسەلیقە بن لەداهاتوودا، خێرا پێیان دەڵێن دەبیتە دکتۆر یان ئەندازیار؟! بۆیە خانەکانی مێشکی پڕ دەکرێت بەم تێگەیشتنە هەڵەیە و ئەویش منداڵ بوون و وەچەخستنەوە لە خانەی شتە لاوەکیەکان هەژمار دەکات، هەموو ئەمانەش لەژێر ناوی خوێندن و بژێوی ژیان و داهاتوو و نازانم با مەجبوری مێردەکەت نەبیت وهتد دەکرێت بەقوڕگیاندا، بەڵام قەینا 12 ساڵ مەجبوری دەستی حکومەت بێت و دواتریش ئەگەر دابمەزرێیت ببێتە ژێردەستە و خزمەتکاری بەڕێوەبەرێکی پیاو! ئەمەش وادەکات ئافرەت تاکە ئامانج و داهاتووی ببەستێتەوە بە خەتم کردنی قوتابخانە وزانکۆ، کاتێکیش لەم ئامانجە گەورەیەی سەرکەوتوو نەبێت ڕووبەڕووی نەخۆشی دەروونی و جەستەیی دەبێتەوەو هەندێکجاریش خۆکوشتن، بگرە لەهەندێک وڵات بووە بەدیاردە ئافرەت ئابڕووی دادەنێت بۆ نمرە یان بەرزکردنەوەی پلەکەی Sex for grades.
لەکاتێکدا ئەسڵەن سروشتی ئافرەت بۆ کارکردن ناگونجێت چونکە پێکهاتەی جەستەیی ئافرەت پێمان دەڵێت تۆ وەک پیاو نیت! تەماشای خۆت بکە: خاوەنی ماسولکەو ئێسکی ڕەق و بەهێز نیت، خاوەنی کانگایەکی پڕ لەسۆزو بەزەییت، بۆیە بڕیارەکانت عاتیفە پاڵنەریەتی، خاوەنی ئەندامی مەمکیت کە نیشانەیە بۆ هاوسەرگیری و وەچە خستنەوە..
ئینجا مەپرسە لەو ماوەیەدا کە سینگڵن هەردوک ڕەگەز ڕووبەڕووی چەند لادانی ئەخلاقی دەبنەوە لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و پەستانی ژینگە خراپەکەیان! وەک خوی نهێنی وپەیوەندی حەرام وپۆڕن وزیناکردن و قوندەری وهتد..
زۆرێکیان لەسەرەتای باڵغ بووندا مەشغوڵ دەبن بەچات وچاتکاری و پیاسەی مەکتەبی کچان بەڵام بەلای کۆمەڵگاوە هێشتا عەقڵیان پێنەگەیشتووەو منداڵن! لەکاتێکدا سەردەمانی پێشوو 16 ساڵێک فەرمانڕەوایەتی دەکردو سوپایەکی بەڕێدەخست، لەبەرئەوەی مامەڵەی پیاوی لەگەڵ دەکرا نەک منداڵ بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی خراپی پەروەردەکردن تەمەنی دەبێتە 20 ساڵ هێشتا عەقڵی کارا نیە و هەستی منداڵ بوونی زیاتر زاڵە كە پێی دەوترێت منداڵێتی درێژخایەن emerging adulthood.
بۆیە ئەم نەریتە خراپە دەقمان پێوەگرتووە نە بەڵگەی شەرعی لەسەرە نە زانستی نە واقیعی، بگرە ڤێرژنێکی زۆر کۆنەو بەسەرچووە تەنانەت لەئەوروپاش کاری پێناکرێت..
زەواج لەتەمەنی 16-18ساڵی ئەسڵەن لە ڕۆژئاوا کاری پێناکەن چ بگات بە 25 ساڵی! بەڵکو ئەوان دەرگایان کراوەیە بۆ زیناو لادانی سێکسی ئەگەر بەڕازیبوونی هەردولا بێت، بۆیە زۆرینەیان لە پێش 18 ساڵیدا پەردەی کچێنیان نامێنێت و ساڵانە چەندین حاڵەتی سکپڕی تۆماردەکرێت لەتەمەنی نێوان 10-14ساڵ!
بۆیە تەمەنی یاسایی بۆپەیوەندی سێکسی لەنێوان هەردوو ڕەگەز بەم شێوەیە دیاریکراوە:
لەئەمریکا یاسا ڕێگری ناکات لەپەیوەندی سێکسی نێوان هەردوو ڕەگەز بۆ تەمەنی(16-بەرەژوور).
بۆیە ڕێژەی ناوەند لە تەمەنەکاندا زیاتر 16-17 ساڵە..
لەنێوان ساڵانی 2000-2015 لەفەڕەنسا و ئیسپانیا تەمەنی 15-بەرەوژوور دیاریکراوە.
کەنەدا لە 1892-2008 تەمەنی پێگەیشتن بە 14-16 دیاریکراوە..
بێینەوە بۆ کۆریای باشور تەمەنی پێگەیشتن لەخوار 18 دیاریکراوە..

ذلك الفوز الکبیر
إبراهيم بن حبيب، أبو إسحاق الأزدي
قال عبد اللَّه: حدثني أبي قال: حدثنا إبراهيم بن حبيب بن الشهيد، أبو إسحاق الأزدي العتكي، قال: حدثنا أبي، عن عكرمة قال: كان تل باليمن فحفر فإذا فيه قبر، وإذا فيه كتاب: قبر حبى ورضوى بنتي تبع، ماتتا لا تشركان باللَّه شيئا.
عکرمة رضي الله عنه فەرمووی : گردێک هەبوو لە یەمەن هەلکەندراو گۆڕێکی تێدا دۆزرایەوە جا نووسراوێکی تێدا بوو، نووسرابوو گۆڕی حوببا و ڕەضوا کچانی توببەع مردوون لە کاتێکدا هیچ شەریک و هاوەلێکیان بۆ الله بڕیار نەداوە.
"العلل" رواية عبد اللَّه (٢١١٦)

❤1😢1
خوای گەورە پیاوی وا خلق کردوە کە زۆرجار حەزی بە بێ دەنگیە.لەرووی سایکۆلۆژی و دەروون ناسیەوە پێی دەوترێ (ئەشکەوتی پیاو) جا ئەو پیاوە باوک بێت یان هاوسەر یان برا،زۆرجار خۆی ئەکات بەنێو ئەشکەوتەکەیدا و حەزی بەبێ دەنگیە.ئەم حەزکردن بەبێ دەنگی و قسە نەکردنە بەواتای ئەوە نایەت تۆی پشت کوێ خستوە و یان بەنەبو و بەکەمت بزانێ، نا.
بەڵکو نەفسیەتی پیاو پێویستی بەوەیە کە پشو بدا و ریفرێش بکا لەو حاڵەتانەی ڕۆژانە ڕووبەڕوی دەبێتەوە ئەویش بەبێ دەنگی دەکرێ. تۆی ئافرەت وانی،بەڵکو دەتوانن لەسەعاتێکدا بەئاسایی مێشکتان ریفرێش بکەن چەند جارێک.ئەسڵەن کاتێک ئافرەت دەگری هەر دوایی 5 دەقە نوکتەیەک یان قسەیەکی خۆشیان بۆباس بکەن پێی دەکەنن بەڵام پیاو وانیە.بۆیە پێویست ناکا بۆشتێک 10 جار پێی بڵێی ئەو شتی بیرناچێ بەڵام کاتی بۆ دادەنێ لەمێشکی خۆیدا تا کاتی نەیەت لای ئەو ئەنجامی نادات.

ئەی ئیرادە لاواز، تۆ لەکوێ و ڕێگا لەکوێ؟! ڕێگایەک ئادەم تیایدا ماندووبوو..
نوح لەپێناویدا هاواریکرد..
ئیبراهیمی خەلیل خرایە ئاگرەوە..
ئیسماعیل بۆسەربڕین پاڵخرا..
یوسفیش بەنرخێکی کەم فرۆشرا وە ساڵانێک لەزینداندا مایەوە..
زەکەریا بە مشاڕ بڕایەوە..
یەحیای گەورەو بەڕێزیش سەربڕا..
ئەیوب ئازارو زەرەری چەشت..
گریانی داود لەئەندازە دەرچوو..
عیساش لەگەڵ دڕندەدا دەرچوو..
موحەمەدیش عليه الصلاة والسلام جۆرەکانی ئازارو هەژاری چەشت..
تۆش بە گاڵتەو خۆشی دونیا بەسەردەبەیت؟!

الفوائد لابن القیم
❤2
▫️سەرچاوەی ئاسوودەیی هەموو هاوسەرگیریەک
- | وَمِنۡ ءَایَـٰتِهِۦۤ أَنۡ خَلَقَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَ ٰجࣰا لِّتَسۡكُنُوۤا۟ إِلَیۡهَا وَجَعَلَ بَیۡنَكُم مَّوَدَّةࣰ وَرَحۡمَةًۚ إِنَّ فِی ذَ ٰلِكَ لَـَٔایَـٰتࣲ لِّقَوۡمࣲ یَتَفَكَّرُونَ | (الرُّوم : ٢١)
| وَمِنۡ ءَایَـٰتِهِۦۤ أَنۡ خَلَقَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَ ٰجࣰا | (واتە ژن لە پیاو) .
| لِّتَسۡكُنُوۤا۟ إِلَیۡهَا | (بۆ ئەوەی دڵ و دەروونی پێی ئارام بێت) .
| وَجَعَلَ بَیۡنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحۡمَةًۚ | : (وە لە نێوانتاندا خۆشەویستی و منداڵی دروست کردووە) .
📚 تفسیر إبن أبي زمنین (٣٩٩ هـ)
: بزانە خوشکی بەڕێزم کاتێک الله عز وجل منەتی بەسەرتدا کردووە بەوەی پیاوێکی باشی کردووە بە نسیبت، پێویستە بزانیت کاری سەرەکی تۆ بۆ مێردەکەت چییە؟
تەماشای ئایەت و تەفسیرەکەی بکە، الله عز وجل ئافرەتی بۆچی دروست کردووە بۆ پیاو؟

بۆ ئەوەی کاتێک مێردەکەت لەلاتە دڵ و دەروون ئارام بێت، لەلات بحەوێتەوە و هەست بەو ڕەحمەت و نیعمەتە بکات کە الله عز وجل پێی بەخشیوە لە باشترین خۆشی دنیا .
سُکُون : واتە ئارامی، بێدەنگی .
وە لە زمانی عەرەبیدا کاتێک پیتێک سکون ـی لەسەرە ئەوە حەرەکە و جوڵەی نییە .
دڵنیابە لە باشبوون لەگەڵ هاوسەری خۆت و دروست کردنی ئەو ئارامی دەرونیە بۆ مێردەکەت یەکەم کەس خۆت ئیسفادە ئەکەیت .
جا پێویستە لێزانانە و عاقڵانە بزانیت لە چ کاتێکدا چ ڕەفتارێک ئەکەیت بەرامبەری، وە چ کاتێک چ جۆرە قسەیەکی لەگەڵدا ئەکەیت .
بۆ نمونە لەم ڕۆژگارەی ئەمڕۆدا بە گشتی ئیشی برایان لە بەیانی تا ئێوارەیە، جا ئەم برایە لە دەرەوە مێشک و جەستەی زۆر هیلاک ئەبێت، هەربۆیە کە دێتەوە بۆ ماڵەوە ئەیەوێت ئیسراحەتێک بە جەستە و دەروونی بدات .
هەربۆیە کە هاتە ماڵەوە بە باشی پێشوازی لێ بکە و بەپێی توانا و کات خۆتی بۆ بڕازێنەرەوە و بە زەردەخەنەوە پێشوازی لێ بکە و خواردنێکی خۆشی بۆ ئامادە بکە و پاشان پێداویستیەکانی تری بۆ جێبەجێ بکە ئەوە گەورەترین ئارامیە بۆ مێردەکەت .
ئەگەر کێشەیەک یان پێداویستیەکیش هەیە ئەوە کە هاتەوە بۆ ماڵەوە یەکسەر کێشەکەی پێ مەڵێ (مەگەر زۆر پێویست بێت) هەتا مێردەکەت ئیسراحەتێک ئەکات، پاشان بە شێوازێکی جوان پێی بڵێ کە فڵانە شت نەقصە یان شتێکی لەو جۆرە .
ئەمە نمونەیەک بوو، ئەتوانیت خۆت عاقڵانە و حەکیمانە نمونەکانی تریش قیاس بکەیتە سەری .
بە تێڕامانەوە ئەمە بخوێنەرەوە خوشکی بەڕێز :
- پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر ﷺ و وتی : ئەی پێغەمبەر الله بەڕاستی سەرمسووڕماوە لە بابەتێک، وە بەڕاستی جێگای سەرسووڕمانە، پیاو هاوسەرگیری ئەکات لەگەڵ ئافرەتێکدا، لە ژیانیاندا نە ئافرەتەکە پیاوەکەی بینیوە، وە نە پیاوەکە ئافرەتەکەی بینیوە، کەچی کە ئەبن بە هاوسەری یەکتر و لەگەڵ یەکدی کات بەسەر ئەبەن و ئەبن بە هاوڕێ هیچ شتێک خۆشەویستتر نییە بەلایانەوە لەوەی دیکەیان!
رسول الله ﷺ فەرمووی : | وَجَعَلَ بَیۡنَكُم مَّوَدَّةࣰ وَرَحۡمَةًۚ | .
📚 تفسیر الثعلبي (٤٢٧ هـ)
: ئەگەر تۆ لێزان بیت و حەکیمانە کار و قسەکانت بکەیت ئەتوانیت ببیت بە خۆشەویسترین کەس لەلای مێردەکەت، بەشێوەیەک ئەوەندەی دڵی بە تۆ بکرێتەوە دڵی بە نزیکەکانی خۆی نەکرێتەوە، لەکاتێکدا ئەوان زۆر پێشتر لە تۆ لەگەڵیدا بوون و ناسیویانە .
- | وَجَعَلَ بَیۡنَكُم مَّوَدَّةࣰ وَرَحۡمَةًۚ |
إبن عباس رضي الله عنهما ئەفەرمووێت : المودة خۆشەویستی پیاوە بۆ ژنەکەی، وە الرحمة بەزەیی و سۆزیەتی بۆی بەوەی خراپەی بەرامبەر نەکات .
مجاهد ئەڵێت : المودة سەرجێیە، وە الرحمة منداڵە .
📚 تفسیر مکي بن أبي طالب (٤٣٧ هـ)
: (المودة سەرجێیە) واتە بەشێک لەو خۆشەویستیەی لە نێوان هاوسەراندایە بەهۆی جیماع ـەوەیە، لەبەر ئەوە پێویستە بەپێی توانا داواکاریەکانی هەردوولا لەو بارەیەوە وەڵام بدرێتەوە .
- السمعاني دەربارەی فەرمایشتی | وَمِنۡ ءَایَـٰتِهِۦۤ أَنۡ خَلَقَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَ ٰجࣰا | ئەڵێت : (دوو وتە هەیە، یەکێکیان : واتای ئەوەیە کە حواء ـی لە پەراسووی ئادەم دروست کردووە .
وە دووەمیان : واتای ئەوەیە هاوسەرانێکی بۆ دروست کردوون وەکو خۆتانن، لە جۆری پیاوانن، چونکە هەردووکیان لە بەنی ئادەمن) .
| لِّتَسۡكُنُوۤا۟ إِلَیۡهَا | : (بۆ ئەوەی دڵ و دەروونی پێ ئاسوودە و ئارام بێت) .
| وَجَعَلَ بَیۡنَكُم مَّوَدَّةࣰ وَرَحۡمَةًۚ | : (المودة خۆشەویستی و سۆزە، وە لە نێوان هاوسەرەکاندا جۆرە خۆشەویستی و بەزەییەک دروست ئەبێت کە لە نێوان کەسە نزیک و خزمەکاندا دروست نابێت .
وە لە مجاهد و الحسن و عکرمة ـەوە هاتووە کە ئەڵێن : (المودة سەرجێیە، وە الرحمة منداڵە) .
📚 تفسیر السمعاني (٤٨٩ هـ)

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دڵخۆشی نە بەپارەیە نە بە خانووی خۆش و سەیارەی جوانە
بەڵکو دڵخۆشی ماڵەوەتان بە بوونی ئیمانێکی پتەو تەوحیدێکی پاک و منداڵی صالح و ئافرەتی باش بەدەست دێت ئەم جار پارەو خانوو وەسائیلێکی ترن بۆ دڵخۆشی ئەگینا دڵخۆشی بەبێ ئیمان و تەوحید بوونی نییە…….

هەندێ لە ووتە گەوهەرەکانی سەلەف دەربارەی ژیانی هاوسەران
ابن مسعود دەڵێ
بۆ هەموو شتێک ئامادەبن و لە ماڵەکانتان دا هاوکار بن با ماڵەکانتان شوێنی ڕەحم و بەزەیی بێت نەك شوێنی کێشە و دەمەقاڵێ.
ابن ابی شیبە ــ📚
ئیمامی علی کوڕی ابی طالب دەڵێ
خۆتان لە ئەزیەت و ئازاردانی ژنەکانتان بپارێزن چونکە ئەوان بەدیلی ئێوە نین بەڵکو ئەوان ئەمانەتی اللە تعالی ـن لە دەستی ئێوەدا بۆیە بە جوانی مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.
الٲدب المفرد البخاری ــ📚
سعیدی کوڕی موسەیب نەسیحەتی کورەکەی کرد و ووتی
ئەی کوڕم کاتێک خێزانەکەت هەڵەیەکی کرد بە نەرمی و بە نهێنی ئامۆژگاری بکە چونکە ئامۆژگاری بە ئاشکرا تەنها بریندارکردنی دڵە نەک چاک کردنی ڕەفتار.
حلیة الأولیاء ــ📚
حەسەنی بەصری ئامۆژگاری پیاوێکی ئەکرد کە پیاوەکە گلەیی خێزانەکەی لەلا کرد و فەرمووی
ئەی براکەم ئایا هیچ ژیانێک هەیە کە کێشەی تێدا نەبێت؟ ئارامگرتن لەسەر هەڵەی ئەوان نیشانەی ئیمانی پتەوە ئەوان چاک بکە بە چاکە نەک بە توندوتیژی.
تهذیب الکمالــ📚
مەیمونی کوڕی میهران دەڵێ
هەوڵ بدەن لە هەڵبژاردنی هاوسەردا ئەوەیان هەڵبژێرن کە لەسەر دینداری بێت چونکە کەسێک خوای خۆی بناسێت و لێی بترسێت هەرگیز ستەم لە هاوسەرەکەی ناکات.
سیر اعلام النبلاء ــ📚
ابن مسعود دەڵێ
ئەوەی پەروەردگار لە نێوان هاوسەراندا دروستی کردووە لە خۆشەویستی و بەزەیی دەبێت هەردووکیان بیپارێزن پیاو بە چاکەکردن و ژن بە ڕێزگرتن و دڵسۆزی.
الزهد وکیع ــ📚
ئیمامی شەعبی دەڵێ
کاتێک لە ماڵەوەن زمانی خۆتان بپارێزن چونکە قسەی ناخۆش وەک تیری ژەهراوی وایە کاتێک دەچێتە دڵەوە بە ئاسانی دەرناچێت.
سیر اعلام النبلاء ــ📚
ئیمامی مەکحول دەڵێ
ناکرێت پیاوێک بە پیاوێتی تەواو دابنرێت ئەگەر نهێنی ماڵەکەی بۆ خەڵکی باس بکات هەروەها نابێت ژنێک بە ئافرەتی چاک دابنرێت ئەگەر کەم و کوڕییەکانی مێردەکەی بۆ دەرەوە بڵاو بکاتەوە ئابڕووی یەکتر بن.
حلية الأولياء ــ📚
ئیمامی ئەوزاعی دەڵێ
خێری ئێوە لەوەدایە کە چاوپۆشی لە هەڵەی یەکتر بکەن چونکە مرۆڤ بێ هەڵە نییە ئەوەی سەیری هەموو هەڵەیەک بکات هەرگیز ناگات بە ئارامی لە ژیانی دا.
تاريخ دمشق ــ📚
عومەری کوری عبدالعزیز دەڵێ
با ماڵمان شوێنی هاوکاری بێت بۆ گەیشتن بە بەهەشت نەک شوێنی کێشە بۆ دونیا با ئەو کاتانەی پێکەوەین پڕ بێت لە زیكر و قسەی چاک.
سير أعلام النبلاء ــ📚

هاوری
مرۆڤ، ئەو کەسەیە کە مرۆڤ بەرەو بەهەشت دەبات، ئەوە هاوری ڕاستەقینەیە و ئەوە خۆشەویستی ڕاستەقینەیە. لەم سەردەمەی کۆتایی زەماندا، جوانترین دیاریی کە ژن و مێرد دەتوانن بە یەکتر بدەن، ئەوەیە کە هەریەکەیان خەمی ئاخیرەتی ئەوی دیکە بکات. هاوسەرگیری تەنها لەگەڵ یەکدا لە ماڵێکدا ژیان نییە، بەڵکو ئەوەیە کە ئاراستەی یەک قیبلە بن و لە ڕێگای هەتاهەتاییدا پەناگەی یەکتر بن.
خۆشەویستی ڕاستەقینە؛ گەڕان بەدوای کەمتەرخەمیدا نییە، بەڵکو تەواوکردنی کەموکوڕییەکانە بە میهرەبانی. ئەو کەسەی دەستت دەگریت و تۆ بەرەو چاکی، ئارامی و نزیکبوونەوە لە خوا دەبات، ئەوە گەورەترین بەشی تۆیە لەم جیهانەدا.
خۆزگە بەو دڵە چاکانەی کە جیهان و ئاخیرەتی یەکتر جوان دەکەن..🫀

فتنة النساء...!!
عبداللەی کوڕی مەسعود (رضی الله عنە) ئەفەرمووێت: «الْمَرْأَةُ عَوْرَةٌ، وَإِنَّهَا إِذَا خَرَجَتْ مِنْ بَيْتِهَا اسْتَشْرَفَهَا الشَّيْطَانُ، وَأَقْرَبُ مَا تَكُونُ إِلَى اللَّهِ فِي بَطْنِ بَيْتِهَا».
واتە: «ئافرەت عەورەتە (دەبێت بپارێزرێت)، کاتێک لە ماڵەکەی دەچێتە دەرەوە شەیتان چاوی تێدەبڕێت و دەیەوێت بەهۆیەوە خەڵک تووشی فیتنە بکات، و نزیکترین دۆخی ئافرەت لە خوداوە کاتێکە کە لە ماڵەکەیدایە».
سعید بن المسيب کە گەورەی تابیعین بوو، لە تەمەنی پیریدا فەرمووی: «مَا خِفْتُ عَلَى نَفْسِي شَيْئًا مَخَافَتِي النِّسَاءَ».
واتە: «بۆ سەر خۆم لە هیچ شتێک نەترساوم بەقەد ترسم لە فیتنەی ئافرەتان». (ئەمەی کاتێک دەوت کە تەمەنی لە سەروو هەشتا ساڵییەوە بوو ، واللە اعلم چاوێکیشی لەدەست دابوو).
مەکحول ئەفەرمووێت: «لأَنْ أَخِرَّ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الأَرْضِ، أَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ أَنْ أَخْلُوَ بِامْرَأَةٍ لا تَحِلُّ لِي».
واتە: «ئەگەر لە ئاسمانەوە بکەومە خوارەوە بۆ سەر زەوی، لام خۆشترە لەوەی لەگەڵ ئافرەتێکدا بەتەنها بمێنمەوە کە بۆم حەڵاڵ نییە».
سوفیانی ثەوری ئەفەرمووێت: «لَوْ أَنَّ امْرَأَةً سَوْدَاءَ لَبِسَتْ جُبَّةً مِنْ صُوفٍ، لَخِفْتُ عَلَى نَفْسِي مِنْهَا».
واتە: «ئەگەر ئافرەتێکی پێست ڕەش جلی خوری زبر و کۆنیشی پۆشیبێت، من لە فیتنەی ئەو دەترسم بۆ سەر خۆم». (مەبەستی ئەوە بووە کە مرۆڤ نابێت هەرگیز لە نەفسی خۆی دڵنیا بێت بەرامبەر فیتنەی ئافرەت، تەنانەت ئەگەر ئافرەتەکە بەپێی پێوەرەکان سەرنجڕاکێشیش نەبێت).
حەسەنی بەصري ئەفەرمووێت: «لَا تَخْلُوَنَّ بِامْرَأَةٍ، وَإِنْ قُلْتَ: أُعَلِّمُهَا القُرْآنَ»
. واتە: «لەگەڵ ئافرەتێکدا بەتەنها مەبە، تەنانەت ئەگەر بڵێیت: قورئانی فێر دەکەم».

Forwarded from | ئافرەتانی سەلەفی ئوممەت |
🟣 سوێندم خواردووە نەڕۆمە دەرەوە لەم ماڵە مەگەر بە مردوویی نەبێت
- قال ابن المبرد (٩٠٩ هـ) : (وأقامت عندي مدة عشر سنين، لم تخرج من بيتي، حتى إن أخي تزوج؛ فطلب مني أن تحضر عرسه؛ فقلتُ : قولوا لها .
فسُئلت في ذلك؛ فامتنعت، ووبخت على ذلك، فلم تسمح، وقالت : (أنا حلفت أني ما أخرج من هذا البيت إلا أن أكون ميتة) .
- ابن المبرد دەربارەی خێزانی ئەڵێت : (وە ماوەی بیست ساڵ لەلام بوو، لە ماڵەکەم دەرنەچوو، هەتا براکەشم هاوسەرگیری کرد داوای کرد خێزانەکەم ئامادەی بۆنەکەی بێت، منیش وتم : بە خۆی بڵێن .
جا پێی وترا، ئەویش ڕەتی کردەوە، وە هەڕەشەی لێکرا لەسەر ئەوە، بەڵام ئەو گوێی نەگرت، وە وتی : (من سوێندم خواردووە نەڕۆمە دەرەوە لەم ماڵە مەگەر بە مردوویی نەبێت) .
📚 لقط السنبل في أخبار البلبل
ئێستاش وەك بڵێیت سوێندی خواردووە بڕواتە دەر لە ماڵەوە بە هەر جۆرێك بێت، ئامادەیە بە دووسەد هەزار لە سەیدەلیەیەك ئیش بکات بەس بۆ ئەوەی هەست بە سوکایەتی نەکات .
بە کورتی و پوختی؛ بەشێکی هەرە زۆری ئافرەتان کە ئێستا لە دەرەوە ئیش ئەکەن کێشەیەکی دەروونیان هەیە، پێیان وایە ئەبێت ببن بە پیاو، وەکو پیاو لە دەرەوە ئیش بکەن ئینجا هەست بە سوکایەتی ناکەن، لەکاتێكدا گەر بەو جۆرە بێت ئەوە دایك و داپیرە و . . . هەمووی سوک بوون کە ئیشیان نەکردووە لە دەرەوە، وە تەواوی بیانووەکان تەنها بۆ ڕووپۆشکردنی ئەو نەقسە نەفسیە وەهمیەیە کە بۆیان دروست کراوە .
بەم شێوەیە هەم بۆ سەرمایەدارەکە بەسوودە وە هەم ئیشەکەش سووك ئەکات و جێی چەندین پیاو ئەگرێتەوە کە بەبۆنەیانەوە لە هەموو شتێکی ژیانیان دوائەکەون .
@afratany_SU