﮼لەخۆرازی🌞.
355 subscribers
124 photos
10 videos
عادەتی ئەم چەرخە وایە ئەهلی دڵ غەمگین ئەکا..


@ju1liee ✍🏼
Download Telegram
﮼لەخۆرازی🌞.
Photo
وەرزی زستان بوو
لەدوا وێستگەی شەمەندەفەرەکەدا چاوەڕێ بووم
ئەو ڕۆیشت،
دوا نیگایم بینی و کۆتا ماڵئاواییم بەرچاو کەوت
بە هاڵاوی دەمی لەسەر شووشەکەی نووسی؛
ئیدی تا ئەبەت ناتبینمەوە!!

|جەمال غەمبار
ئەو سەفەری کرد و من لە وڵاتی خۆم
ئاوارە بووم..
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەو خۆشەویستییە زۆرەی لە ناختایە، هەنێکی لێ ببەخشە بە خۆت🌻
دڵنەوایی کەڵکی نییە بۆ کەسێک کە خۆی خەمەکانی ساڕێژ بکات’
ئەبێ دەریاش بەقەدەر ئەم شارە ماسی
درۆزنی هەبێت؟
-فەرامۆشی مەفەرموو جاروبارە
هەر بکە یادی’

|هێمن
لە ژیانم تەنها بۆ جارێکیش بێت ئەمەوێ نووسراوێک بم نەوەک نووسەر..

~🌻📝
گەر لە بێدەنگیشدا لەلای ئارام بوویت، بزانە ئەوە کەسە ڕاستەکەیە.
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرت، هێلانە بڵێ چی؟
هونەری زانینی من لەوەیایە کە ئەزانم
چی ئیهمال ئەکەم’
مەهيڵە کەموو کوڕیەکانی خۆیان
لەتۆیا درووستکەن!
بە خۆماندوو کردن پشوو بە جەستەتان بدەن، نەوەک بە پشوودان ماندووی
بکەن🤍..

-ئیمامی عەلی
وا ئەزانێت ئیرەیی پێ ئەبەین لەکاتێکا حاڵی خۆی شایەنی بەزەییە.
گرنگ نییە کێ لە من باشترە، گرنگ ئەوەیە من ئێستا باشترم لە چاو ساڵێک پێشتر..
تەنها خۆمم بەراورد بە خۆم >>
من دەمەوێ ئێوارەیەک، لەگەڵ هەورا
بباریت و تەواو نەبی..
من دەمەوێت سپێدەیەک، لەگەڵ ڕۆژدا

بۆم هەڵێیت و ئاوا نەبی..

-عەبدووڵا پەشێو
گەر یەکترمان بینی
وەک مناڵ تاڵێک لە قژت ڕائەکێشم
لە گیرفانمی ئەنێمو هەڵی ئەگرم
بۆنەکەشت ئەخەمە ناو شووشەیەکی چکۆلە
بەر لەوەی جگەرەکەشت تەواو بێ خۆپەرستانە ئەویش ئەبەم
ئاخر گەر نەتبینمەوە چی..؟
هەزار جار ‘هێمن’یش بم
چۆن بۆ ویسالت پەلەم نەبێ؟؟

#هێمن،
وتم کۆتایی هات ئیتر هەستم بۆی نەماوە بەڵام هەنێک جار بۆی ئەنووسم، وتی نووسین بێ هەست نایەتە کایە کەواتە کۆتایی نەهاتووە..
نە گوڵێک ماوە کە بۆنی ڕۆژانی ڕابردووی لێبێت نە ئاوێنەیەک کە تۆ نیشان بات’
دوای ئەو هەموو ئازارەی کە بە تەنیا تێمپەڕاند
چەن جار ون بووم و خۆم دۆزیەوە و
دووبارە ون بوومەوە
دووای ئەو هەموو شتانە
کەسێک دێت و لێم ئەپرسێ:
حەزت لە چ ڕەنگێکە؟
خودا..ئەمە چەن تاقەت پڕوکێنە
چەن نەگبەتن ئەوانەی ئەیانەوێ بمناسن و بمدوێنن..