﮼لەخۆرازی.
365 subscribers
104 photos
7 videos
منم لەگەڵ نووسینەکانم دژی ئەم جیهانە’


@ju1liee
Download Telegram
ئاسمان و دەریا و شنەبای شەماڵ تەنها بۆ ئەوانە ئەدوێن کە گوێی بۆ ڕادێرن🌻
لە سینەمدا سەدای ناڵینە بێ تۆ..!!


#سالم
﴿وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا﴾
-الأحزَاب﴿٣

وە پشت بە خودا ببەستە وە هەر
ئەوت بەسە ئاگای لێت بێ.
سزای من دۆزەخێکی سارد بوو
لە ناو سەری خۆمدا..!
لە برینەکانت مەترسە، ئەی لە کوێوە ڕووناکی دزە بکاتە ناو ناخت؟🌻
لەو کاتەوەی لە قەفەسی ژیان چاوم هەڵهێناوە من بادووای ئازادیدا وێڵم هەر ڕێگایەک ئەگرمە بەر کۆتاییەکەی دیوارە
دیلی دەستی سنوورەکانین کە ناهێڵن هەنگاو هەڵبێنین بۆ ناو دنیای خۆمان.
ترسی ژیانێکی تەقلید لەناو ئەم قەفەسە هەراسانی کردووم
فیکری من ئازادی ئەوێ ئەیەوێ خاوەنی خۆی بێ نامەوێ دەنگی ئێوە بمکا بە نوسخەیەکی تر لەم خەڵکە دیلە.
بەڵام دوواجار دۆزیمەوە..
نووسین ڕەنگە تاکە دەروازەی بێ پاسەوان بێ
ئەنووسم چونکە لە ووشەکانم ئازادیەکی بێ کۆتا دەدۆزمەوە..
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەگەڵ تۆ ژیانم لە گۆرانیەکی جوان ئەچێ،،
عیشوەی چاوەکانی
بۆ مەعشوق دەوایە🌻~
دکتۆر وتی کە من خەمۆک نیم وە هیچ کێشەیەکی دەروونیشم نییە، تەنها ئەوەیە کە من وەک کەسی ئاسایی دڵخۆش نابم وە ئەگەریش دڵخۆش بم یەشتا بەشێک لە من هەر خەمبارە،
واتە ئێستا خەمۆکی لە مندا شتێکی سرووشتیە
نەوەک نەخۆشی.!
-بۆت دەبمە کێ بتەوێ
بەس بتەوێ♥️

|فەرهاد پیرباڵ
شانازی بەو شتانەوە ئەکەم کە هەمە
ئەوەش کە نیمە یان نەمویستووە یان کاتی نەهاتووە.
تاڵترین یادگاری فەرهاد، شیرین بوو
نیگام تینووی تەماشاتە’

|گۆران
بەهارێکی چ شۆخی،
هیچ لە فیکری بای خەزاندا نیت
دەترسم ئاهی ڕەنگزەردان
وەکوو زولفت بشێوێنێ🍃..
دوای گریان وەکو پێش گریان نییە
مرۆڤ دوای گریان بە کوڵ ناتوانێت کەس بکوژێت، کەسێک بکوژێت و دوایی بگری ئاساییە و شتێکی عەجایەبی تێدا نییە.
بەڵام بگری و دوای ڕاستەوخۆ کەسێک بکوژێت، ئەوە دەگمەنە!
چونکە گریان وەها ڕۆح ساف دەکات ئارامییەکی وەها دەهێنێت
ماوەیەکی دەوێت تا جانەوەرە مەترسیدارەکەی ناومان فرمان دەگرێتە دەست.

|بەختیار عەلی
گەر ڕۆژێک ئەزیزم بووبی، تێپەڕی..
کێشە نییە فرمێسکەکانم ئەشارمەوە بەس هەنسکەکانم چی لێکەم؟؟
لەبری ئەوەی لە باغچەی دیلی ببمە گوڵ
حەزئەکەم لە کێوی سەربەستی ببمە دڕک،،