﮼لەخۆرازی.
367 subscribers
108 photos
8 videos
منم لەگەڵ نووسینەکانم دژی ئەم جیهانە’


@ju1liee
Download Telegram
بەهارێکی چ شۆخی،
هیچ لە فیکری بای خەزاندا نیت
دەترسم ئاهی ڕەنگزەردان
وەکوو زولفت بشێوێنێ🍃..
دوای گریان وەکو پێش گریان نییە
مرۆڤ دوای گریان بە کوڵ ناتوانێت کەس بکوژێت، کەسێک بکوژێت و دوایی بگری ئاساییە و شتێکی عەجایەبی تێدا نییە.
بەڵام بگری و دوای ڕاستەوخۆ کەسێک بکوژێت، ئەوە دەگمەنە!
چونکە گریان وەها ڕۆح ساف دەکات ئارامییەکی وەها دەهێنێت
ماوەیەکی دەوێت تا جانەوەرە مەترسیدارەکەی ناومان فرمان دەگرێتە دەست.

|بەختیار عەلی
گەر ڕۆژێک ئەزیزم بووبی، تێپەڕی..
کێشە نییە فرمێسکەکانم ئەشارمەوە بەس هەنسکەکانم چی لێکەم؟؟
لەبری ئەوەی لە باغچەی دیلی ببمە گوڵ
حەزئەکەم لە کێوی سەربەستی ببمە دڕک،،
تۆ و کافاین کافین🤎
تەنها لەبەر ئەوەی ئاشقی زەریایت
پێویست ناکات لەناویا بخنکێیت..
ئەوان شانۆکانی دەوریان نابینن ئەگەریش بیبینن ڕۆڵی تیا ئەگێڕن بەڵام من هەوڵ ئەیەم لێی هەڵبێم
هەوڵ ئەیەم لەو پێکەنینانە هەڵبێم کە دیوێکەی تری ساختەیە بەڵام ئەوان ئەیبینن و بەرزتر لەگەڵیان قاقا ئەکەن
ئەوان لە دیوێکی نەزانی کۆبوونەتەوە کە ئەگەر بمەوێ پێیان بگەم ئەبێ چاوەکانی خۆم کوێر کەم و بەرگی زانین داکەنم
من چۆن بژیم ئاخر کە نەتوانم لە بەرگی خۆما بم؟ چۆن بڵێم ئەم زانینە بووە بە بەڵای گییانم کە نە ئەتوانم وەک ئەوان خۆمی لێ غافڵ کەم و نە ئەشتوانم وەک کەسێکی ئاسایی لەگەڵی بژیم؟
ئێستە من تەنیاییەکی ڕاستەقینەم هەیە و ئەوان خەڵکێکی ساختە بەڵام ئەوەیکە ئەوان هەیانە دڵخۆشییە و منیش خەمی نەبڕاوە
ئێستاکە تێناگەم کە ئایا من براوەکە بووم یان ئەوان.؟!
مرۆڤ گەر قسەی دڵی خۆی کرد، گەر شەیتانیش بێت هەر جوانە🤍..

|بەختیار عەلی
لە مردن ئەترسین چونکە هێشتا نەژیاوین!
گەر ئەتەوێ باسم بکەیت، هەزار هۆکارت ئەیەمێ بەڵام ڕەنگە هیچیان ئەوە نەبێ کە تۆ ئەتەوێ💋،،
﮼لەخۆرازی.
١٤’ی مانگی تەمووز🌻.
هەموو ١٤’ی تەمووزێک من لێرەم🌻.
چاوەکانتم بۆ بنێرە
شەوەکانم بێ ئەستێرەن..