DRUST دروست میدیا
3.75K subscribers
6.86K photos
88 videos
18 links
Download Telegram
🔺مووچەی مانگی 8 دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

🔹وەزارەتی دارایی عێراق لە 25ی مانگدا لە دابەشکردنی مووچە تەواو دەبوو، بەڵام بۆ ئەم مانگە تاوەکو ئێستا دابەشکردنەکە لە بەغدا دەستیپێنەکردووە. هۆکارەکەی بۆ نەبوونی پارەی کاش دەگەڕێتەوە

🔹بەو پێیەش، دوای دەستپێکردن و تەواوبوونی دابەشکردنی مووچە لە عێراق، تەمویلی مووچەی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت، ئەمەش وای لێدەکات مووچەی ئەم مانگە لە بەغدا و هەرێمی کوردستانیش دوابکەوێت.
🔺پارەیەکی زۆر لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق و مەترسی لەسەر مووچە نەما

🔹بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ کەمێک پێش ئێستا بڕی 31 ملیار دۆلاری کاش (وەک یەدەگی بانکی فیدراڵی ئەمریکا) گەیشتە عێراق كە پارەی فرۆشتنی نەوتە

🔹ئەو پارەیەی ئەمریكا رەوانەی كردووە بڕەكەی بەدینار دەکاتە 46 تریلۆن دینار و بەشی پێدوایستی مووچەی پێنج مانگی هەموو عێراق دەکات و کێشەی کەمی سیولە چارەسەر دەکات.
1
🔺ڕامیار حیدەر ئاسایش - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

“ڕەنگە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بکەوێتە ناوەڕاست یان کۆتایی هەفتەی داهاتوو”

🔹دەشڵێت: پێموایە ئەم مانگە مووچە زۆر دواناكەوێت چونکە دۆخی دارایی عێراق باشترە و ڕۆژانە نەوت هەناردە دەکرێت.
1
🔺عەلی زەیدی - سەرۆکوەزیرانی عێراق:

"لە هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتدا پشت بە کارتی نیشتمانی دەبەسترێت"

🔹وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێردرا بۆ ئەنجامدانی هەموو ئاسانکارییەک و هاوکاریکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
🔺جەمال کۆچەر - ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق:

“عەلی زەیدی داوا لەهەرێم دەکات بەنزین بە 450 بفرۆشن”

🔹وتیشی، سەرۆکی پەڕلەمانی عێڕاق وتی پێویستە لیتری بەنزین لە هەرێمی کوردستانیش ببێتە 450 دینار.
👍1
🔺ئەکسیۆس:

“ئەمریکا هێرشی نوێ ناکاتە سەر ئێران”

🔹واشنتن پلانی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران نییە و سەرنجی لەسەر توندکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وشککردنەوەی سەرچاوە داراییەکانییەوە، تاران ناچار بە گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ بکات.
🔺فالح ساری - وەزیری دارایی عێراق:

“مووچە بە تەواوی دابین کراوە”

🔹وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دا کە مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی و بە بڕی 7.7 تریلیۆن دینار لە مانگێکدا دابینکراوە و دەنگۆی دابەشکردنی بە 45 ڕۆژ جارێک ڕەتکردەوە

🔹هەروەھا باسی لە کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی پلە نزمەکان کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان بەدواداچوونی باجی باجدەرە گەورەکان، و رێکخستنی قەرزەکان کرد.
🔺د.فازڵ نەبی - بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی:

“لەبری لابردنی سێ سفرەکە عێراق دیزاینی دراوەکەی دەگۆڕێت”

🔹پارەی مووچە تا کۆتایی ساڵ دەستەبەر کراوە
سەبارەت بە پرسی لابردنی سێ سفر لە دراوی عێراقی، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی نەدراوە و تەنیا لە قۆناغی گفتوگۆدایە

🔹لەبری لابردنی سفر، شارەزایان پێشنیازی گۆڕینی شێوەی دراو دەکەن بۆ ئەوەی خاوەن پارە زەبەلاحەکان ڕووبەڕووی لێپرسینەوە ببنەوە
سەبارەت بە بودجەی 2027، دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان لە 12.67٪ـەوە بۆ 14٪ بەرز بکرێتەوە .
🔺وەزارەتی پێشـ،مەرگە:

“ئەرکی سـ،ەربازی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات”

🔹بە فەرمی كۆتاییهاتنی ئەركی سەربـ،ازی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا، كە ساڵانێك بوو لەژێر چەتری هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە دا،عـ،ش، ئامادەییەكی كارایان لە هەرێمی كوردستان و عێراق دا هەبوو.
🔺وەزیری نەوتی عێراق:

“بەنزین بۆ هەرێم دابین ناکەین”

🔹وەزیری نەوتی عێراق لە پەرلەمان ڕایگەیاند کە ناتوانن بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەن و پشکی نەوتی پاڵپشتیکراوی هەرێمیش زیاد ناکەن.
🔺دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دەستیپێکرد

🔹وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەستیان بە پرۆسەی پارەدارکردن و تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ کردووە.
🔺نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست:

“دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت”

🔹هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
🔺دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق:

“دادگا بڕیاریدا راگرتنی کارەکانی کۆڕەک بەردەوام بێت”

🔹دادگا بڕیارێکی تایبەت بە کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆمی هەڵوەشاندووەتەوە، بەمەش بڕیاری پێشووی دەستەکە بۆ راگرتنی کارکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە وەک خۆی دەمێنێتەوە و جێبەجێ دەکرێت

🔹بەپێی راگەیەندراوەکە ئەم بڕیارەی دادگا لەسەر سکاڵای سەرۆکی دەزگای جێبەجێکاری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانەوە، دژی بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم تۆمارکراوە.
🔺هەرێم کەمال ئاغا - سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

“وردە وردە هەناردەی نەوتی عێراق نزیکدەبێتەوە لە سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا”

🔹وتیشی، ئەمە هەواڵێکی خۆشە چونکە لەوە دەردەچین کە کورتهێنانمان هەبێت.
🔺مەسعود پزیشکیان - سەرۆککۆماری ئێران:

"ته‌سلیم بوون له‌ فه‌رهه‌نگی ئێراندا نییه‌"

🔹ئەمریکا بە فشاری ئابوری هیچ دەستکەوتێک بەدەست ناهێنێت.
🔺وەزارەتی دارایی عێراق لیستی مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد

🔹دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی کرد و چاوەڕوان دەکرێت ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بکەوێتە مانگی داهاتوو.
🔺هەیبەت حەلبوسی - سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

“نەوت ڕادەست بکەن بەزووی”

🔹هەرێمی کوردستان دوو ڕێگەی لەبەردەمە، یان دەبێت بەنزین بە 450 دینار بە هاووڵاتییانی بفرۆشێت، یان دەبێت 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ بکاتەوە.
🔺د. عەبدولەتیف ئەحمەد بۆ کاربەدەستانی هەرێم:

“مووچەی هاوڵاتییان بدەن و بەنزین هەرزان بکەن، با ژیان ئاسان بێت”
🔺سروە عەبدولواحید - وەزیری ژینگەی عێراق:

“وەزیری نەوت ئامادەیە هاوکاریی سوتەمەنی پێشکەشی هەرێم بکات”

🔹وەزیری نەوت ئامادەیە پشکی 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم دابین بکات و هاوکاریی سووتەمەنی پێشکەش بکات، هاوکات دڵنیایی دا کە مووچەی مووچەخۆران بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش پارێزراوە.
🔺هەردی سەڵاح - پەرلەمانتاری یەکێتی لە کوردستان:

"لەکار خستنی پەڕلەمانی کوردستان سەرەتای نەمانی هەرێمە"

🔹لەکار خستنی پەڕلەمانی کوردستان و پابەند بوون و ئامادە بوونی وەزارەتەکانی هەرێم بە بانگ کردنیان لەلایەن پەڕلەمانی عێراق بۆ لێپرسینەوە و بڕیار دان لە گوزەران و بابەتە چارەنووس سازەکانی هەرێم سەرەتای نەمانی هەرێمە.