Drok.par
37 subscribers
1 link
Official Telegram Channel of drok par

👇🔻instagram🔻

🆔https://www.instagram.com/drok.par

🏛️Company : BA Bê
Download Telegram
Channel created
"گەورە بوون"
ئەی گیان ئافەرین
بەسەر هاتم هەمووی غەم و گریانە
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە
بۆ هاتمە دونیا

هاتیە دونیا بە شین و گریان
کوتیان گەورە بێ دەبێتە گەورە پیاو
ڕاژێندرای لە نێو لانکە
تف بێ هەر لەو شانسە
نۆبەتە بیچێژە تامی ژیان
دونیا کەم غەم بارکە
وردەوردە گرتت دەست و پێ
کەچی ئەلان ڕاوەستاوی لەسەر پێ
گوزەرا گوزەرا کوا چیت لەبیرە...
بخەوه زو هەستە قەڵەم وەرەق مەدرەسە
ئەلان چی خەوتنت پڕلە خەمو دەردە
مەدرەک گیرفان هەر پوڵە وردە
گوزەرا گوزەرا کوا چیت لەبیرە
چەک بەدەست ئامادە ئەرێ ژیان پادگانە
دڵ پڕ بێ کەس پێ بە پێ لە سەر مین
بو دیتنی خۆشی هەر کات دەکەی کەمین
لە عیشق و دڵدان لە قوماری دۆڕای
لێت نەدی خۆشی بە تەنیا ڕۆیشتی
ماوی خۆتو خودات ڕفێق
نادەی بەکەس دڵیشت
بێزار بوو لە دەور و بەریشت
دایخە درگای دڵت بگۆڕە هەدەفت
بۆ دەردو دڵت نەکرای دەرک
نەچەرخا یەکجار بەمەیلت فەلەک
فەرقت هەیە مەیڵێ باس دەکەن خەڵک

ئەی قەدەر گەر مناڵی بگەڕێتەوە
دەڵێم خودا گەورە بوون هەر لە خۆت جوانە

ئێوارانت پڕ لە دەرد ئاواتت بۆتە مەرگ
دڵت ڕەقە وەکو بەرد
قەڵەشیوە و خوێن ناگا بە ڕەگ
دەدویست بی بەچی بووی بە چی
کوا چی بوو بەچی حەمووی بو بە هیچ
ئازاد بە حەموو دەمرین
گەر مردی نەڵێن بە من چی

پڕ کەوە چاڵەکانی سەر ڕێت
هێزی دەست و پێت
قورس تر بوکوتە عەرز بڕۆ ڕەد کە مەرز
دونیا حەریفی لەشکەرێک خەمی لادە مەسیر دوور کەوی
ڕاستی و سیاسەت ڕێگات پڕ لە خێن سەروەت مەزهەب عیلم کتێب
هەناسەیێکی سارد سەر بەرەو ڕووی عاسمان
وەکوو باڵندەکان بێ سەرو شۆن زیندان
گوێ مەدە یاسا خەبەرێک نیە لێیدە کەست لە پشت نیە
پیر بوو جەوانی
بیرت ماوە چەن ساڵی
جەنگەڵێکی بەرین
عاسمانێکی بێ تین
مردن و کفن و قەبرت
ویشک بوو شاخ و بەرگت
دۆزەخ بەرزەخ زیندو و مردو بە دەستوور پێیان کوتی... پێیان کوتی...
گەورە بوون نەقشێک بوو تێیدا بمری
تەنیا ئینتیقام منداڵ نایێتە دونیا
کۆتایی بە فیلمت دێنم ژیان
گۆڕستانی مێشک پڕ لە پڕ لە گریان

ئەی چارەنووس پیری جەوانی بووم
Lyrics:@drokpar
GAWRA BOON
DROKPAR
DrokPar