🔻 ڤیدیۆ: لەناو کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی پارێزگاری سلێمانیدا، ئاگری کارگەی قیرەکەی عەربەت زیاتر پەرەدەسنێت
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا:
🔻 حەماس ڕێكخراوێكی تیرۆریستی نییە، بزوتنەوەیەكی ڕزگاریخوازانەیە كە لەپێناو فەڵەستینییەكانو خاكەكەیان دەجەنگێت.

🔻 "گۆڕان پێداگرە لەسەر بەرنامەو پرۆگرامەكانی بۆ داكۆكی لە مافە نەتەوەییو نیشتیمانییەكان"
(درەو):
عومەر سەید عەلی رێكخەری دەستلەكاركێشاوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە دیدارێكدا لەگەڵ وەفدی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد "كەنەكە":
🔹 بزوتنەوەی گۆڕان پێداگرە لەسەر بەرنامەو پرۆگرامەكانی بۆ داكۆكی لە مافە نەتەوەییو نیشتیمانییەكان.
🔹 پەرتەوازەیی و دوبەرەكی و خستنەپێشی بەرژەوەندی حزبی و كەسی، خزمەتی دۆزی كورد ناكات و لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و كورد هیچ پارچەیەك و رەوەندی كوردیش نییە.

🔻 "ژمارەی موچەخۆرانو بڕی موچەكانیان پشتڕاستكراوەتەوە، موچەی هەرێم لە خەرجی راستەقینە جیابكەنەوە"
(درەو):
راگەیەندراوی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران:
🔹 لە كۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقدا، شاندی هەرێم بە ڕاپۆرتێكی 30 لاپەڕەییو بە ژمارەو داتای دروست، وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی تایبەت بە بودجەی هەرێمی دایەوە لەبارەی داهاتو خەرجییەكانو نەوت و دەروازە سنوورییەكانو پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵیو هەرێمو میلاكیی گشتیو موچە.
🔹 ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی داراییو ئابوریو شاندی دانوستانكاری راسپارد لە پەیوەندی بەردەوامدا بن لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانو وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، بۆ بەرجەستەكردنی ئەو بنەمایانەی كە لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 10/18ی لیژنە دارایی هەموولایەك لەسەری كۆك بوون، بەتایبەتی جیاكردنەوەی تەرخانكراوەكانی موچەی هەرێم لە پێوەری خەرجیی ڕاستەقینە، هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراقی فیدڕاڵو هەمواركردنەوەی ماددەكانی پەیوەندیدار بەم بابەتە لە یاسای بودجە.
🔹 فەریق سلێمان بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان، كە میوانداریی كۆبوونەوەكە كرابوو، پوختەی رێڕەوی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی خستەڕوو، كە لە ساڵی 2023 ئەنجامدراون.
🔹 دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، ئاماژەی بە هەماهەنگی وەزارەتو دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان دا بۆ سەرخستنی پرۆسەی وردبینی لە ڕێگەی پێدانی زانیاریو داتای پێویستو پەیوەندیدار بە داهاتو خەرجییەكانو میلاكی گشتیو ئاسانكاریی پێویست بۆ كردنەوەی دەرگای دامەزراوەكان بۆ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی، كە لە دەرەنجامدا، سێ ڕاپۆرتی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری پێشكەش كراون، یەكەمیان تایبەتە بە داهاتو خەرجییەكان بە گشتیو ڕاپۆرتی دووەمیش سەبارەت بە نەوتو دوا ڕاپۆرتیش تایبەتە بە میلاكی گشتی هەرێمو بڕی موچەكان، لەم ڕاپۆرتەدا دوای وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری و دارایی، ژمارەی موچەخۆرانی هەرێمو بڕی موچەكانیان پشتڕاستكراوەتەوە.
🔹 ئەنجومەنی وەزیران وێرای پشتیوانی لە پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی دەكات، بە ئاڕاستەی خستنەڕووی راستییەكانو دڵنیاكردنەوەی هەموو لایەك كە هەرێمی كوردستان، هەروەك هەمیشە شەفافانە، هەموو زانیاریو ژمارەكان دەخاتەڕوو و هیچی نیە بیشارێتەوە، ئەم پرۆسەیەش هەر لەو پێناوەدایە كە هەموو لایەك لە ڕاستو دروستی داتاو زانیاریو ژمارەكان دڵنیا ببنەوەو هیچ بیانویەك بۆ حكومەتی فیدراڵ نەهێڵرێتەوە كە بەربەست دروست بكەن لە خەرجكردنی شایستەداراییەكانی هەرێم.
🔹 ئەنجومەنی وەزیران گشت وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی ڕاسپارد كە بەردەوام بن لە هەماهەنگیو هاوكاریی دیوانی چاودێریی داراییو كارئاسانی بۆ دەستە هاوبەشەكانی وردبینیان و وەرگرتنی ڕێكاری پێویست بۆ تێبینیو سەرنجی تەكنیكی ژمێریاریو دارایی تاوەكو هیچ بیانوویەك بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نەهێڵرێتەوە.
🔹 لە دوای ئەو راپۆرتە هاوبەشەی هەردوو دیوانی چاودێریی فیدڕاڵیو هەرێم، ئێستا ژمارەی موچەخۆرانو بڕی موچەكانیان لەدوای وردبینی پشتڕاستكراونەتەوە.
🔹 ئیتر ئەركی حكومەتی فیدراڵو بە تایبەتی وەزارەتی داراییە، هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق موچەی موچەخۆرانی هەرێمیش لە كاتی خۆی بنێرێت كە شایستەی قانونیی موچەخۆرانە.

🔻 "بڕیارماندا بە ڕاكێشانەوەی بەرهەمی (میسپۆڕین) بەگشت جۆرەكانیەوە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان"
🔻 "لە هەر شوێنێك مامەڵەی پێوەبكرێت یاخود بەكاربێت ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر"
(درەو):
ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی كوردستان KMCA
🔹 لەبەر پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانو لەسەر داوای كارگەی بەرهەمهێن (ئەسینۆ) بڕیارماندا بە ڕاكێشانەوەی بەرهەمی (میسپۆڕین) بەگشت جۆرەكانیەوە كە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەردەستن بۆ كۆگای كۆمپانیای دابەشكار، بەمەبەستی لەناوبردنیان. ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كەوا بەرهەمی ناوبراو لەدوای وەرگرتنی مۆڵەتی بەبازاڕكردن دوای ماوەیەك دەركەوتووە كەوا چەند ژمارە باجێكی لایداوە لە تایبەتمەندییە پەسەندكراوەكانی كۆتایی بەرهەمەكە.
ئاگاداری گشت دەرمانخانەو نەخۆشخانەكان دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك مامەڵە بەو دەرمانە نەكەن تا دووبارە بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە لە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان دەردەچێت وە ئەو بڕەی هەیانە بیگەڕێننەوە بۆ كۆمپانیای دابەشكار یان بۆ ئەو كۆگایەی كە دەرمانەكەی لێوە كریوە بەپێچەوانەوە لە هەر شوێنێك مامەڵەی پێوەبكرێت یاخود بەكاربێت ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتە بەر.
بەڕێوەبەرایەتی KMCA
٢٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣

وتەبێژی حکومەتی هەرێم:
🔻تا ئەو رۆژەی هەرێم نەوتی خۆی فرۆشتووە فەرمانبەران ئەم سەختی و ناڕەحەتییەیان نەبینی، کە ئێستا رووبەڕووی بوونەتەوە
(درەو):
پێشهوا ههورامانی، وتهبێژی حكومهتی ههرێم بۆ کوردستان 24:
🔹مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت دووبارە تیمی حکومەتی ههرێمی راسپارد کە بەو پەڕی شەفافی و ئامادەییەوە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی حکومەتی فیدراڵ بکەن.
🔹ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانە یاری سیاسی بەم بابەتە نەکەن و یەکدەنگ و یەکهەڵوێست داوای مافی میللەت بکەن.
🔹شاندی هەرێم راپۆرتێکی 30 لاپەڕەیی پێشکەش کردووە و روون و شەفاف وەڵامی هەموو شتێکی تێدا دراوەتەوە.
🔹لە کۆبوونەوەی شاندی حکومەت لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان 28 پرسیار وەڵامیان دراوەتەوە تهنانهت هەندێک پەرلەمانتاری عێراق وتوویانە "ئێمە پێشتر نەمان زانیوە بابەتەکان بەم شێوهیهن!
🔹دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی دەستووری حکومەتی فیدراڵە و دهبێت وەک هەموو ناوچەیەکی دیکەی عێراق مووچهی ههرێمی كوردستان خهرج بكرێت.
🔹دهبێت پرسی مووچه لە هەموو پرسێکی دیکە جیابکرێتەوە و وەک بارمتەیەکی سیاسی مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت.
🔹تا ئەو رۆژە کە حکومەتی هەرێمی كوردستان نەوتی خۆی فرۆشتووە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئەم سەختی و ناڕەحەتییەیان نەبینی، کە ئێستا رووبەڕووی بوونەتەوە.

بەرپرسی لقی قەرەچوغی پارتی:
🔻پێشمهرگه بهدرێژایی چیای قهرهچوغ دهمێنێتهوه
🔻هێزی عێراق لهو شوێنانه دهكشێتهوه
(درەو):
سهنگهر كانهبی، بهرپرسی لقی 23ی قهرهچوغی پارتی بۆ ماڵپەری فەرمی حزبەکەی:
🔹ئێستا دۆخی چیای قهرهچوغ زۆر ئارامه ئهو هێزه زیاده و ئهو چهكه قورسانەی لهوێ بوون ههموویان پاشهكشهین پێكراوە.
🔹بهداخهوه دوای ئهو پێكدادانهی لهنێوان سوپای عێراق و پێشمهرگه لهماوهی چهند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویدا دڵهڕاوكێ ەناو خەڵکدا دروست بووبوو.
🔹ئێستا لهگهڵ ئهو لێگهیشتنهی ههیه ئهو دڵهراوكێیه ڕهواوهتهوه و بازاڕ و جوڵهی بازار دهستی پێكردووهتهوه.
🔹 ئهوهی ڕوویدا هێزێكی دهرهوهی پێشمهرگه و سوپای عێراق بوو وای كرد ئهو شهڕه تهشهنه بسێنێت و له ههردوولا گرژی دروست بێت.
🔹بهپێی ئهو رێككهوتنهی ههیه هێزی عێراق لهو شوێنانه دهكشێتهوه و پێشمهرگه بهدرێژایی چیای قهرهچوغ دهمێنێتهوه، ئهمه ڕێككهوتنی دوو حكوومهته بۆ هیچ هێزێك نییه ڕێ لە جێبەجێکردنی بگرێت.
🔸پێشتر لەسەر شوێن و بارەگای پە*كەكە لە چیای قەرەچووخ شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە روویدا، لە ئەنجامدا کوژراو و برینداری لە هەردولا لێکەوەتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی دا بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە، وەزارەتی پێشمەرگەش پابەندبوونی بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە.

ئەنجومەنی فەتوای هەرێم:
وهرگرتنی كرێی پارێزهرایهتی لهكهیسی دۆڕاو حهرامه
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان:
ماندووبوونى پارێزەرایەتیى بە گوێرەى یاسا بەرکارەکان دیاریکراوە
(درەو):
ئهنجومهنی باڵای فهتوای هەرێم ئەمڕۆ رایگەیاند کە وهرگرتنی كرێی پارێزهرایهتی لهكهیسی دۆڕاو حهرامه، ئەم فەتوایەی ئەنجومەنی فەتوا لە دوای پرسیاری کۆمەڵێک پارێزەرەوە دێت کە لە ئەنجومەنەکە کراوە سەبارەت بە حوكمی وهرگرتنی كرێی ماندوبونی پارێزهرایهتی (أتعاب المحاماه)، ئهنجومهنی باڵای فهتوا به كۆی دهنگی ئهندامهكانی پێیانوابو كه وهرگرتنی كرێی ماندوبونی پارێزهرایهتی (أتعاب المحاماه) لهو كهسهی كه ههمو دهعواكهی یان بهشێكی دۆڕاندوه حهرامه، پێویسته پارێزهران وهرینهگرن با دادگاش دیاری بكات و پێیان بدات.
ئهنجومهنی باڵای فهتوا رایگهیاند، وهرگرتنی پاره لهلایهن پارێزهرهوه له كهیسێكدا كه نهیبردۆتهوه و دۆڕاندویهتی حهرامه و دهچێته خانه خواردنی ماڵی خهڵكی به بهتاڵ و بێ بهرامبهر.
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، دوای بڵاوبوونەوەی ئەم فەتوایەی ئەنجومەنی فەتوای هەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، لە رونکردنەوەکەدا هاتووە، ئێمە لە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، پێمان وایە لەیەک تێنەگەیشتنێک هەیە و پرسیارەکە وەکو خۆى و بە تەواوى لایەنەکانى بە بەڕێزان ئەندامانى ئەنجومەنى فەتوا نەگەیشتووە.
ماندووبوونى پارێزەرایەتیى بە گوێرەى یاسای پارێزەرایەتیى و یاسا بەرکارەکان دیاری کراوە، کە لە سەرچاوەى شەریعەتى ئیسلامی و عورفى کۆمەڵگاى کوردەوارییى و ياساكانى هاوشێوەى پارێزەرایەتیى وڵاتانى ئیسلامییەوە هاتووە، کە زۆرینەى موسڵمانن و پابەندن بە پرنسیپەکانى ئیسلامەوە.
لە رۆژانى داهاتوو لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک و ئەنجومەنى فەتوا لەسەر هێڵ دەبین و بابەتەکەیان بە تەواوى بۆ ڕوون دەکەینەوە و بەرچاو ڕوونیان لەو بارەیەوە پێ ڕادەگەیەنین

🔻 بریندارێکی ئاگرەکەی عەربەت گیانی لەدەستدا
"موزەفەر نەبی و سەمیر رەشید بەهۆی ئاگرەكەی عەربەتەوە گیانیان لەدەستداوە"
(درەو):
بریندارێکی ئاگرکەوتنەوەی کارگەی قیرەکەی عەربەت، گیانی لەدەستدا.
قوربانییەکە ناوی (سەمیر رەشید)ە، لەدایکبووی ١٩٩٨٠و خەڵکی قەزای بەردەڕەشە.
بەمردنی ئەم پیاوە، ژمارەی ئەوانەی بەھۆی ئاگرکەوتنەوەکەی بەیانی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا بۆ (٢) کەس بەرزبووەو (٢)ی تریش بریندارن و چارەسەر وەردەگرن.
پێشتر موزەفەر نەبی بەهۆی ئاگرەكەوە گیانی لەدەستدا كە لەدایك بووی 1992 و هاوسەرگیری كردووەو خاوەنی چوار منداڵە

باران لە مۆسکۆ و چەتر لە بانیخێڵان، ئاگر لە غەزە و گریان لە کفری!
✍🏽:حسین علی شریف.
کاتی خۆی لەو ناوچانەی ئێمە ئەیانگوت: ئەگەر لە مۆسکۆ باران ببارێت، لە بانی خێڵان چەتر هەڵئەدەن!
ئەڵبەتە مەبەستیان ئەوەبوو کە خەڵکی ئەم ناوچانە هەمیشە هاوسۆز و هاوخەمی یەکێتی سۆڤییەت و شوعییەكانن.
گەرمەی شەڕی پارتی و شیوعییە، كورد خۆی لە چوار لاوە قوڕی خەسی بۆ گیریاوەسۆ، پارتی هەرچی هێزی هەورامان و ئەوبەری سیروان هەیە کۆی کردۆتەوە و سەرتۆپکی کەژی گوڵانیان گرتوە، شیوعییەکانیش لە كلكەی بانیخێڵانەوە هجومئەكەن بەرەو شاخەکە و شەڕی دەستەویەخەیە.
حاجی محمد ئەگەرچی مەلای دێکەیە و تازەش لە حەج هاتۆتەوە، بەڵام ئاگری جەرگ هەڵی گرتوە و بڕنەوێکی کۆنی ڕوسی هاپێ و لە خواری ئاواییەوە قەرەوڵی لە پارتییەکان گرتوە و بەرلەوەی هەر فیشەکێش بتەقێنێ هاوارئەکات:
مەولوی پیاغەمەر لەکەس نەدا!
جارجارەش كە فیشەكی پارتییەكان لە نزیكیدا ئەدا لە زەوی، توڕەئەبێت و میل ئەهێنێتەوە و ئەمجارەیان هاوارئەكات:دەی مەولوی پیاغەمەر بدا لە كەس!
لە ناو ئەم شەڕ و هاتوهاوارەدا ، کاورایەکی ئەفەنی لەبەردەمی عەلی مامە کاکەوڵادا قوتئەوێتۆ و ئێژێ: ئەوێ ئێستا هەرچی پێشمەرگەی حیزب هەیە کۆبكەیتەوە و لەسەر ئەم یاداشتە کە هاوسۆزیە بۆ گەلی ڤێتنام و داواکردنی دەرچونی هێزەکانی ئەمەریکایە لەو وڵاتە ئیمزابکەن!
كا عەلی ڕەحمەتیش هەرچەن ئێژێ برا یەمە هاینە شەڕا و خوا خراوی بۆ كردوین وەدەس پارتییەوە، ئیساكانێ پێشمەرگە چۆن ئەوێ بۆ ئیمزاكردن لە شاخ بێنەخوار؟!
كاورا كۆڵنادات و هەر ئێژێ ئەمری حیزبە و ئەبێت ئیمزای بكەن!
كاك عەلیش لای خۆیەوە هاوارئەکات بۆ نزیکترین پێشمەرگە کە شێخ ساڵحە: هۆ شێخ ساڵح هۆو.
هۆ بەڵێ هۆو.
برا یەکە یەکە لە کەژەکە بێنە خوارۆ و بۆئەوەی ئیمزابکەن کە ئەمەریکا لە ڤێتنام بگەڕێتە دواوە!
شێخ ساڵحیش وە توڕەییەوە هاوارئەکات: وە مەزەوێ پیاوی پێ کافر ئەوێ دوو قولەم نایەتە خوار، ئاخر برا من وەم کەژەوە چوار هەورامی لاتولوتم وە یەکی بڕنەوێکۆ بۆ دەرناکرێ، ئیساکانێ چۆنچۆنی وە ئیمزایەک ئەتوانم ئەمریکا لە ڤێتنام دەرکەم!
سەرباری هاوسۆزی و هاوخەمی شیوعییەکانی کوردستان لەگەڵ خەمی تەواوی شوعییەکانی دونیادا، کەچی ئەوکاتەی کە ڕژێمەکەی سەدام حوسەین کەوتە قەتڵ و عامی شوعییەکانی کوردستان، یەکێتی سۆڤیەت نەک ئیدانەی ئەو قەتڵوعامەی نەکرد، بەڵکو بەدرێژایی مێژوی حوکمی بەعس، سۆڤیەت و شیوعییەکان پشتگیر و هاوخەمی ڕژێمەی سەدامبوون!
شوعییەکانی کوردستان خەمیان بۆ ڕوخانی ماڵێک لە کەمبۆدیا ئەخوارد، بەڵام ئەوکاتەی هەزاران ماڵی شوعی لە کوردستان وێرانکران و هەزاران ئینسانی شوعی لەسێدارە دران و گولەبارانکران، یەک دەوڵەتی شوعی لە یەکێتی سۆڤیەتی جاراندا نەیگوت بە سەدام حوسەین بۆوائەکەیت!
جا ئەمڕۆ ئیسلامییەکانی کوردستانیش هەمان بەزم ئەکەن، لەهەرکوێ کەسێکی بە ناو موسڵمان ئازارێک بچێژێت، ئەمان لێرەوە ئەبن بە هاوخەم و هاوسۆزی.
لە بۆرما کێشەیەک لە نێوان دوو تایەفەدا ڕوبدات، ئەمان لێرەوە ئەبن بە هاوخەمی تایەفە موسڵمانەکە و بۆی ئەگرین!
منداڵێکی تایەفەی رۆهگینای چینی خوێن لە لوتی بێت، ئەمان لێرەوە نەفرەت لە تەواوی دانیشتوانی چین ئەکەن.
خانویەک لە غەزە بڕوخێت، ئێمە لە کفری دەستئەکەین بە گریان و باوکەڕۆ و دۆعاکردن!
ئەڵبەتە هاوسۆزی و هاوخەمی یەکێکە لە سیفاتە باشەکانی کورد، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی کاتێك کورد ئەکەوێتە بەر لێشاوی کیمیایی و ئەنفال، یەک وڵاتی موسڵمان وشەیەک لە دەمیانەوە دەرنایەت؟!
بۆچی کاتێك منداڵی کورد بە زیندویی ئەخرێتە چاڵ و پیرەژنی کورد بە خەردەل ئەخنکێنرێت، یەکێک لەوانە نایەنە قسە کە ئێمە بۆیان ئەگرین!
ئەڵبەتە نەک نایەنە قسە بەڵکو هەتا ئێستاش ئەو پیاوەی کە قەتڵوعامی کوردی کردوە لای ئەوان باشترین قائیدی ئومە و ئیسلامە!
بۆچی کاتێک ئەردۆگان مزگەوت و گوندەکانی ئێمە بە فسفۆڕ وێران ئەکات، یەکێک لەوانەی کە ئێمە هاوخەمیانین لەسەرمان نایەنە دەنگ!
بۆچی کاتێك داعش وەک کارە کۆرپە پێشمەرگە دیلەکانی ئێمەی بەبەرچاوی دونیاوە سەرئەبڕی، یەکێک لەوانە خەمێکیان بۆ نەخواردین؟!
بۆچی کاتێك کیژۆڵەکانی ئێمە بەر لە باڵغبوون لە بازاڕی کەنیزە و سەبایادا ئەفرۆشرێن، کەسێک لەوان لەسەرمان نەهاتە دەنگ.
بۆچی ئێمە واین و ئەوان وان، ئایا کەس هەیە لە ئێمە موسڵمانتر؟
ئایا وڵات هەیە بەقەد وڵاتی ئێمە مزگەوتی تیابێت، میلەت هەیە لە میلەتی ئیمە پابەندتر بە ئاین؟
بۆچی ئێمە ئەبێت ببین بە مامە خەمەی دونیا و دونیاش لە ئاست کوشتاری ئێمەدا بێدەنگ و بێ سۆزە؟
خەلەلەکە لە کوێدایە، خراپی ئەوانە یان دڵسافی ئێمە؟
ئاشکرایە کە ئیمزاکەی شێخ ساڵحی ڕەحمەتی چەندێک کاریگەری هەبوو لەسەر هێزەکانی ئەمەریکا لە لاوس و ڤێتنام ، دۆعا و گریانەکانی ئیمەش بۆ خەڵكی غەزە هەرئەوەنە کاریگەری هەیە لەسەر سوپاکەی ئیسرائیل، بەڵام ئەوەی لەسەر ئێمە واجبە بە

وەزیری ناوخۆی عێراق:
🔻(153) ئەفسەر و (899) پلەدار بەهۆی گەندەڵییەوە لە کارەکانیان دورخرانەوە
(درەو):
🔹عەبدولئەمیر شمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، (153) ئەفسەر و (899) پلەدار بەهۆی گەندەڵییەوە لە کارەکانیان دەرکراون، هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کراوە لە دادگاکانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ بە بەڵگە سەلمێنراوە، ئێمە بەردەوامین لەو کارە، داوا لە دادوەری دادگاکان دەکەم سوربن لەسەر رووبەڕووی گەندەڵی.

🔻 "لەسەر پێشنیاری من ناوی لێنرا یەکێتی نیشتمانی کوردستان"
عومەر شێخ موس لە (خەرمانی درەو) قسە دەکات

🔻 رۆژی یەکی مانگی داھاتوو بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستپێدەکات
(درەو):
جمانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق:
🔹 ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، رۆژی ١ی تشرینی دووەمی داھاتوو دەستپێدەکات.
🔹 رۆژی ٣٠ یان ٣١ی ئەم مانگە ناوی کاندیدەکانی ھەڵبژاردن پەسەند دەکرێت.

🔻نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بە (89.89) دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت
🔻عەقید ساڵح زراری فەرماندەی لیوای 18ی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا
🔻لەشەڕەكەی چیای قەرەچوخ برینداربوو
درەو:
بەرەبیانی ئەمڕۆ عەقید ساڵح زراری فەرماندەی لیوای 18ی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری گوێر و مەخمور گیانی لەدەستدا، ئەویش دوای برینداربوونی لە شەڕەكەی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق لەسەر شاخی قەرەچوخ.
رۆژی 22/10/2023 دوای چۆڵكردنی بنكەكانیان لەسەر چیای قەرەچووخ لەلایەن پەكەكەوەو رادەستكردنی بە سوپای عێراق، شەر لە نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق روویداو بەهۆیەوە عەقید جەوهەر قەهار گەڵاڵی شەهیدبوو 8 پێشمەرگەی دیكەش برینداربوو، لەبەرامبەردا 2 سەربازی سوپای عێراق كوژران و 6ی دیكەش بریندار.

🔻كشانەوەی پە*كە*كە لەمەخمور بەرێككەوتن بووە لەگەڵ بەغداد
"توركیا فشارەكانی بۆ سەر بەغداد چڕكردووەتەوە"
🔻پەرلەمانتارێكی پارتی: كشانەوەیەكی شكڵیەو بوونی لەناوچەكە كۆتایی نەهاتووە
درەو:
رۆژنامەی (العربي الجدید):
🔹كشانەوەی نزیكەی (400) چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان و جێهێشتنی بارەگاو ئەشكەوتەكان لەچیای قەرەچوخ, بە ئاڕاستەی چیای قەندیل لەسەر سنوری نێوان عێراق ئێران, لەسەر بنەمای لێگەیشتنی نێوان حكومەتی عێراق و سەركردایەتی پە*كە*كە بووە.
🔹فشارە بەردەوامەكانی ئەنكەرە لەسەر بەغداد, لەبارەی بڵاوبونەوەی چەكداراتی پارتی كرێكاران, بووەتە بنەمای هەر لێكگەیشتنێك لەگەڵ عێراق لەبارەی دۆسیەكانی ئاو و وزەو بازرگانی.
🔹فشارەكانی توركیا بەڕوونی دەركەوتبوون, بەتایبەت هەفتەیەك پشێش كشانەوەی چەكدارەكان, لەڕێی چڕكردنەوەی هێرشە ئاسمانیەكان بۆ سەر پێگەكانیان لە دەوروبەری كەمپی مەخمور, ئەوەش وایكرد پە*كە*كە, پەلەبكات لە هەماهەنگیكردن لەگەڵ بەغدادو چۆڵكردنی ئەو شوێنانە, لەگەڵ مانەوەی خانەوادەی چەكدارەكان لە كەمپی پەنابەرانی مەخمور.
🔹خاڵی هەر ئاڵۆز, پەیوەیستە بە ئەگەری كشانەوەیان لە شەنگال, كە پارتی كرێكارانی كوردستان بە خاڵێكی پەیوەندی گرنگی دادەنێت لەگەڵ پارێزگای حەسەكەی سوریا, كە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە, ئەو پرسە پێناچێت ئاسان بێت یاخود بەدیبێت.
🔹لای خۆیەوە, مەحما خەلیل, پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان, جەختیكردووە, پارتی كرێكاران بە كرداری بوونی ماوە لە كەمپی مەخمور .
🔹راشیگەیاندووە: كێشەی ناوچەی مەخمور تا ئاستێك لە كێشەی شەنگال دەچێت, كە لە ژێر كۆنتڕۆڵ و هەژموونی پە*كە*كەو میلیشیاكانیدایە, جەختیشكردووە, كشانەوەی چەكدارانی پارتی كرێكاران لە هەندێك لە خاڵە ئەمنیەكان, مانای ئەوەیە بوونی حزبەكە لەناوچەكە كۆتایی هاتووە.

🔻دەسەڵاتی دادوەری عێراق وەرگرتنەوەی 775 ملیۆن دینار لە دۆسیەکانی گەندەڵی راگەیاند
(درەو):
🔹ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، رایگەیاند، بڕی (775) ملیۆن دیناریان لە گەندەڵی ئیداری و دارایی گێڕاوەتەوە، ئەو بڕە پارەیە بۆ پێدانی پڕۆژە بە هەندێک کۆمپانیا لە بەغداد وەک بەرتیل دراوە، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون توانراوە ئاشکرابکرێت و ئەو بڕە پارەیە بگەڕێنرێتەوە.

جەمال عەبدوڵا:
🔻لە لایەن پۆلیسەوە لەناو زیندان هیچ خراپیەکم هەست پێنەکردووە
🔻لە زیندان 80 بۆ 90 کەسی تێدا بوو دوو شەو لەسەر لا خەوتووم
(درەو):
جەمال عەبدوڵا، رۆژنامەنوس دوای ئازادکردنی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند:
🔹من هیچ خراپیەکم هەست پێنەکردووە لەلایەن پۆلیس و لە ناو زیندانیشدا بەرامبەر بە خۆم، بەڵام هۆڵی زیندانەکە بەڕاستی زۆر خراپە لە ڕووی خەدەمات و خزمەتگوزاریەوە.
🔹لە هۆڵێکدا بووم 24 یان 30 مەتر چوارگۆشە بوو وە 80 بۆ 90 کەسی تێدا بوو کەدەبێت لەسەر لا بخەویت، من دوو شەو لەسەر لا خەوتووم.
🔹دۆسیەکەی من هی ساڵی 2013 یە و ئەسڵەکەی دەگەڕیتەوە بۆ 2011 کاتێک من چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ڕۆژنامەوانیم کردووە بارودۆخی سیاسی ئەو کاتەی سلێمانیم باسکردووە.
🔹لە ناو چاوپێکەوتنەکە من وتوومە، خۆپیشاندان و ئەو دۆخەی ئێستا هەیە لە بەرژەوەندی خەڵک نییە، جۆرێکە لە پاشا گەردانی، خەڵک سودی لێناکات و دۆخەکە ناجێگیر دەکات، بارودۆخی ئابوریش خراپتر دەکات، وە ئەوە سراعێکی حزبییە لەو شارە، سراعێک نییە لەسەر بەرژەوەندی خەڵک.
🔹لە گفتووگۆکەمدا ئاماژەم بە گروپێک کردبوو کە ئەو گروپە ئەوکاتە لینکیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەبوو.
🔹دوو ساڵ دوای تێپەڕبوونی چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنیەکەدا، لە چێشتخانەیەکدا شەڕ دروستدەبێت لە نێوان جەمال عەبدوڵا و ئەو کەسەدا و دواتر ئەو کەسەش داوای یاسایی لەسەر جەماڵ عەبدوڵا تۆمار دەکات.
🔹بۆ دۆسیەکەم چەند جارێک چوومە دادگا، چەند ساڵێک لەمەوبەر، بەڵام جەنابی دادوەر وتی، سکاڵاکار نایەت پەلە مەکە، ئێمە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سکاڵاکار دەردەکەین بزانین بۆ نایەت بۆ جەلسەکان.
🔹پێیان وتم بڕۆرەوە بۆ هەولێر بۆ مالی خۆت هەتا ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە بە فەرمی لەلایەن دادگای جینایەتی سلێمانی.
🔹کاتێک چووم بۆ چاودێری کەیسێکی تری خۆم، پێیان وتم فەرمانی دەستگیرکردنم هەیە، دادوەر پێی وتم کە لەسەر کەیسەکەی ساڵی 2013 یە.
🔹ڕاستە مەرج نییە ئیهانە هەر بە شەق و لێیان و جنێو بێت و ئەوەشم نەدیوە لە هۆڵەکە بێڕێزیم بەرامبەر نەکراوە، بەڵام بچووکی جێگەکە جۆرێکە لە ئیهانە بە مرۆڤ.

🔻 گرژی نێوان حكومەتی عێراق و گروپە چەكدارەكان توندتر دەبێتەوە
"پابەند نابن بە بڕیاڕەكانی حكومەتی عێراقەوە"
🔻 تاكە بەڵێنێك داوایانە ئەوەیە بارەگا دیپلۆماسیەكان نەكەنە ئامانج
"ئەوەی تائێستا ئەمریكیەكان بینویانە تەنها یاری ئاگرینە"
درەو:
رۆژنامەی (الشرق الاوسگ):
🔹بەهۆی بەردەوامی كردنە ئامانجی ئەمریكییەكان, گرژی نێوان حكومەتی عێراق و گروپە چەكدارەكان توندتر دەبێتەوە.
🔹تائێستا هیچ لایەنێكی فەرمی عێراقی رانەگەیاندووە, ئاخۆ گەیشتووەنەتە ئاشكراكردنی ئەو لایەنانەی كە سوپای ئەمریكا لەهەردوو بنكەی "عەین ئەسەد" لە ئەنبارو بنكەی "حەریر" لە باكوری عێراق.
🔹سەركردەیەكی دیاری یەك لە گروپە چەكدارەكان دەلێت, ئەو كردەوانەی گروپە چەكدارەكان دژی ئەمریكیەكان ئەنجامیدەدەن تائێستا تەنها "یاریی ئاگرینە" .
🔹لەكاتێكدا هەندێك لە كەسایەتیە دەسەڵاتدارەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی نێوەندگیری دەكەن لەنێوان سودانی و سەركردەی هەندێك لە گروپەكان, كە رایانگەیاندووە پابەند نابن بە بڕیاڕی حكومەت لەبارەی نەكردنە ئامانجی بنكەكانی سوپای ئەمریكا, تاكە بەڵێنێك كە ئەو گروپانە داویانە بە نێوەنگیرەكان ئەوەیە, بارەگا دیپلۆماسیەكان و لە نێویاندا باڵیۆزخانەی ئەمریكا ناكەنە ئامانج.
🔹حسێن موئنیس, سەركردە لە بزوتنەوەی "حقوق" كە باڵی سیاسی یەكێك لە گروپە چەكدارەكانە لە عێراق, رایگەیاندووە: بوونی بنكە ئەمریكیەكان لە عێراق ناشەرعیە بەمشێوەیەی ئێستای و ناكۆكە لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی و دەستوری عێراقی.
🔹راشیگەیاندووە: ئەو بۆردومانەی ئەو بنكانە روبەڕوی دەبنەوە, ئەنجامێكی سروشتیە بۆ رەتكردنەوەی, ئەوەی تائێستاش كراوە تەنها یاری ئاگرینە, چونكە توانای گەلی عێراق و گروپە بەرهەڵستكارەكان زۆر لەوە زیاترە.