🔻زانیاریمان پێگەیشتووە لە زینداندا دۆخی تەندروستی (شاسوار عەبدولواحید)ی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تێكچووە، لەكاتێكدا حزبەكەی تاڵەبانی سورە لەسەر پێشێلكردنی یاساو رێگریكردن سەردانی كەسوكارو هاوڕێكانی. ئەم رەفتارە هەڕەمەكی و نایاساییانە ئەوە پشتڕاستدەكەنەوە كە دۆسیەكە بەتەواوەتیی سیاسییەو شەقام لەم پێشێلكارییانە بێدەنگ نابێت.
سروە عەبدولواحید- سەرۆكی فراكسیۆنی (نەوەی نوێ) لە پەرلەمانی عێراق

💩4👏1
🔻هەڵبژاردنی لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی كوردو دروز لە سوریا دواخرا
(درەو):
هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی سوریا لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی (كورد)و پارێزگای (سوەیدا)ی دروزنشین دواخرا.
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان لە سوریا بڕیاریدا بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان (ئەنجومەنی گەل)، لە هەرسێ پارێزگای (سوەیدا- حەسەكە- رەقە)، ئەمە وەكو خۆی دەڵێ " بەهۆی ئەو ئاڵنگارییە ئەمنییەی كە ئەو سێ پارێزگایە بەخۆیەوە دەبینێت".
نەوار نەجمە وتەبێژی لیژنەی هەڵبژاردنەكان بە تەلەڤزیۆنی سوریای رایگەیاند، بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن لەو پارێزگایانە لە پەرۆشی لیژنەی هەڵبژاردنەوەیە بۆ بەدیهێنانی نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی ئەو سێ پارێزگایە لە ئەنجومەنی گەل و؛ كورسی تەرخانكراوی ئەو پارێزگایانە بە پارێزراوی دەمێنێتەوە تا ئەوكاتەی هەڵبژردنیان تێدا دەكرێت.
"لیژنەی هەڵبژاردن بڕیاریداوە بەدواخستنی هەڵبژاردن لەو سێ پارێزگایە تا ئەوكاتەی دۆخی گونجاو و ژینگەیەكی ئارام دروست دەبێت كە زامنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بكات بەشێوەیەكی سەلامەت" وتەبێژەكە وا دەڵێ.
ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا مەرسومێكی دەكردووەو بەپێ ئەو مەرسومە (سیستەمی هەڵبژاردنی كاتیی ئەنجومەنی گەل)ی پەسەندكردووە.
سیستەمەكە قەدەغەی كردووە (پارێزگار، سەرۆك وەزیرانەكانی پێشوو) خۆیان بۆ پەرلەمانی نوێ كاندید بكەن، هاوكات قەدەغەی كردووە "ئەوانەی بانگەشە بۆ دابەشبوونی سوریاو جیابوونەوە" دەكەن خۆیان كاندید بكەن، رەنگە لەمەدا بە پلەی یەكەم كورد بە ئامانج گیرا بێت، ئەوانەشی كە پشتیوانییان لە رژێمی پێشووی ئەسەد كردووە بە هەمان شێوە كاندیدبوونیان قەدەغەكراوە.
بەگوێرەی سیستەمە پەسەندكراوەكە، ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی گەلی سوریا لە (210) كەس پێكدێت، دوو لەسەر سێی ئەم كەسانە بەگوێرەی حوكمەكانی مەرسومەكەی ئەحمەد شەرع هەڵدەبژێردرێن و كورسییەكان بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاكاندا دابەشدەكرێت.

🤣2❤1
چارەنووسی لاهور شێخ جەنگی؟
كێ خۆی رادەستكردو كێ خۆی دەربازكرد؟
درەو:
لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل، لە ئێستادا لە زیندانی ئاسایشی سلێمانیدایە، دادگایی دەكریت؟ یان رەوانەی بەریتانیا دەكرێت وەك هاوڵاتییەكی بەریتانی، لاهور شێخ جەنگی خۆی رادەستكرد، یان دەستگیركرا؟ ئەو فەرماندەیەی لالەزار كێ بوو خۆی رادەستنەكردو دەربازی بوو؟
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=17331

drawmedia.net
چارەنووسی لاهور شێخ جەنگی؟
درەو:
لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل، لە ئێستادا لە زیندانی ئاسایشی سلێمانیدایە
🤬3
ئاراس شێخ جەنگی برای لاهور شێخ جەنگی:
- لەلایەنی لالەزارەوە نزیكەی (12- 15) كەس كوژراون
- ئاسۆی برام ئێستا بۆمان دەركەتووە رزگاری بووەو نەگیراوە
- رێبوار حامی حاجی خالی دواین كەس بووە كە گیراوە
- لاهور شێخ جەنگی ئێستا لە زیندانی ئاسایشە
- پۆڵات شێخ جەنگی بریندار بوو ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەوە براوە بۆ زیندانی ئاسایش
- پێم باشە دۆسیەكەی لاهور شێخ جەنگی بگوازرێتەوە بۆ بەغداد
- لاهور شێخ جەنگی ئێستاش ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمە
- كاك مەسرور نابێت قبوڵی بكات
- خۆشكەكەم ئازایەو حساب بۆ كەس ناكات
- لەكاتی شەڕەكە ژن و منداڵەكەی لاهور شێخ جەنگی لەوێ نەبوو
لێدوان بۆ روداو

👍2
🔻"ئەمریکاو هاوپەیمانان فشار بكەن.. چەکی حیزب و عەشیرەتەکان دابماڵرێت"
(درەو):
هەرێمی کوردستان؛ بەرەو تونێلێکی تاریک
🔹ڕاگەیەندراوی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
سەبارەت بە ئامرازکردنی دامەزراوەی دادوەری، بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی کەس و حیزبی
بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی ئەو زنجیرە ڕووداوە مەترسیدارانە دەکەین کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بوونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر سەقامگیری، سەروەریی یاسا، ژیانی خەڵک و بنەماکانی دیموکراسی لە هەرێمدا.
ڕووداوەکانی هەولێر، لە کێشەی نێوان هەردوو عەشیرەتی چەکداری هەرکی و گۆران، هێرشکردنە سەر مافپەروەر (شوان سابیر)، درێژەدان بە زیندانیکردنی رۆژنامەنووس (شێروان شێروانی).
ڕووداوەکانی سلێمانی، دەستگیرکردنی سەرۆکی نەوەی نوێ، هێرشی سەربازی بۆ سەر ماڵ و بارەگای سەرۆکی بەرەی گەل بە چەکی قورس و دەستگیکردنی، هەموو ئەوانە بە بەکارهێنانی بڕیاری دادگا کراوە. ئەمەش بۆتە هۆی بێئومێدی زیاتری ناوخۆ و دەرەوە لە دەسەڵاتی دادوەری. بەپێی پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانی بانگلور بۆ سلوکی دادوەری، پێویستە دادگاکان سەربەخۆبن لە هەموو ڕوویەکەوە. ئەوەی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئەم سەربەخۆییە متمانەی کۆمەڵگا و ڕای گشتی هاوڵاتیانە. پێویستە ئەم هەستە لەناو ناخ و دەروونی تاکەکانی کۆمەڵگادا بە واقیع بچەسپێت، تاوەکو هەرکەس ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە بێ ترس و بێ سڵەمینەوە بچێتە بەردەم دادگا.
لە کاتێکدا، دەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم و عێراق، وڵاتانی جیهان، بەردەوام ئیدانەی دۆخەکە دەکەن. ئێمە ئیدانەی ئەوان دەکەین، کە دەیانتوانی هەنگاوی کرداری بنێن، کەچی جگە لە دەرکردنی بەیاننامە، لەشوێنی خۆیان بە مەبەستی چارەسەر نەجوڵاون. بۆیە هەڵوێستی ئەوان هێندەی ڕووداوەکان مایەی نیگەرانیمانە.
ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بە ڕاشکاوی ئەم خاڵانە دووبارە بخەینەوەڕوو:
١-بەکارهێنانی هێز و میلیتاریزەکردنی شاری سلێمانی و شارەکانی تر لە لایەن حیزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن و پێکدادانی چەکداریی و بەکارهێنانی چەکی قورس لەناوچەیەکی گەشتیاریی و گەڕەکێکی نیشتەجێبوون، و گۆڕینی ناوچەکە بۆ گۆڕەپانی شەڕ، پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافی ژیانی هاووڵاتیانە.
٢-لەکارخستنی دەزگای پۆلیس و بەکاربردنی هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزی تایبەت بە چەکی قورسەوە، سوکایەتی کردنە بە حکومەتی هەڕێم، بە هاوپەیمانان، کە ئەو چەکانەیان بۆ شەڕی دژی تیرۆر، بە هێزەکانی پاراستنی هەرێم داوە، کەچی ئێستا لە ململانێی ناوخۆیدا بەکار دەهێنرێت.
٣-دەقە یاساییەکان، بۆ دەستگیرکردنی داواکراو، گۆڕینی دۆسیەکان لە دەستی هێزێکەوە بۆ هێزێکی تر، بەکارهێنانی چەک، ڕێوشوێنی تایبەتی خۆیی هەیە و بە گوێرەی یاسا بەرکارەکانی هەرێم و پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکان دیاری کراوە. بەڵام لەم ڕووداوانە هەموو ئەو بنەمایانە پێشێلکراون.
٤-کارنەکردن لەسەر دۆسییەکان لەکاتی خۆیدا و هەڵگرتنی بۆ کاتی تر، کردنەوەی دەرگایەکی مەترسیدارە بۆ بەکارهێنانی یاسا، بە میزاج و لێدانی نەیارەکان بە دامەزراوە حکومییەکان.
٥-دووبارە سزادانەوەی ڕۆژنامەنووس (شێروان شێروانی)، لە کاتێکدا چاوەڕێی ئازادکردنی دەکرا. سەلماندنی ئەو راستییەیە کە دادگا بۆ تۆڵەسەندنەوە بەکاردێت.
لەسەر بنەمای ئەو ڕووداوانە، فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکان، داواکارە:-
١-لە حکومەت، دامەزراوەی دادوەری و داواکاری گشتی:
•پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و بێلایەن بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی سلێمانی، ئاشکراکردنی ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی، و بەسزاگەیاندنی هەموو ئەو کەس و لایەنانەی بەرپرسیارن لەم خوێنڕشتنە. بە تایبەتی پاش ڕوونکردنەوەی دووەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کە بێئاگایی حکومەتی لەو هەنگاوانە نیشانداوە، ئەمەش هەموو دامەزراوە ئەمنیەکان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی وەڵام دانەوە.
•کۆتاییهێنان بە سیاسیکردنی دۆسیە یاساییەکان و گەرەنتیکردنی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ هەموو دەستگیرکراوان، دابینکردنی ڕێوشێونی یاسایی بۆ دەستگیرکردنی داواکراوان. لەنێویاندا تەمیزکردنەوەی دادپەروەرانەی بڕیاری دادگای بنەسڵاوە بۆ(شێروان شێروانی).
٢-لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی):
•زیاترکردنی فشاری دیپلۆماسی لەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم، بۆ پابەندبوون بە بنەماکانی مافی مرۆڤ و سەروەریی یاسا، وەک لە بەیاننامەکانتاندا ئاماژەتان پێکردووە.
•فشاری ئەمریکا و هاوپەیمانان، بۆ پێکهێنانی هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووی نیشتمانی، کە ئەنجامەکەی چەک داماڵین بێت لە حیزبەکان و عەشیرەتەکان، بە گوێرەی دەستووری عێراق و یاسای حیزبەکان، بە پێچەوانەوە مۆڵەتی کارکردن لەو حیزبانە بسەنرێتەوە.
کۆتایی

❤4👍2
بە دیدی ئێمە، ژيرخانی ئابووری بنیاتنەنراو موڵکانەستێنی زاڵە، دام و دەزگای مۆدێرن پێکنەهێنرا، هێزی پێشمەرگەی نیزامی یەکگرتوو درووست نەکرا، بۆیە دیموکراسی لە پاشەکشەدایە. پەیوەندی نێوان هەرێم وعێراق خراپە، شۆڤێنزم و مەزهەبگەرایی لە عێراق ڕوو لە زیادبوونە و بەغداد گەندەڵی هەرێم بەکاردەهێنێت بۆ پاشەکشە لە مافە دەستوورییەکان و لەو نێوەندەدا مووچە خۆرانی هەرێم بوونەتە قوربانی.
بڕواشمان وایە، بە پێچەوانەی گرووپ و خێڵ و حیزبەکان، کۆمەڵگە ناچێتە ژێر باری ئەو هێزانەی کۆنترۆڵیان دەکات. کۆمەڵگەی بەهێز، کۆمەڵگەی تاکە ئازاد و یەکسانەکانە. مەحاڵیشە لە کۆمەڵگەی مەدەنیدا سیاسەت و ئاکار لەیەک جیابکرێنەوە، ناکرێت باس لە پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و حوکمڕانیی سەرکەوتوو بکرێت، بێ بوونی ئاکار و ڕەفتاری وەک: هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، کاری هەرەوەزی، بەستنەوەی بەرژەوەندی تایبەت بەرژەوەندیی گشتییەوە، لە پێناو خەمی گشتیدا.
ئێستا هەرێمی کوردستان لەبەردەم دووڕیانێکی سەختدایە، گرنگە بۆ درووستکردنی لۆژیکی یاسا و دامەزراوەکان هەنگاوبنێن، لە جیاتی خۆبەدەستەوەدان بە لۆژیکی هێز و ململانێی چەکداری کە داهاتووی هەموومان دەخاتە مەترسییەوە. ئێمە لەسەر چاودێریکردن و فشاردروستکردن بەردەوام دەبین.
فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
ڕێکەوت: ٢٣ی ئابی ٢٠٢٥

👍3
🔻"مەلا مستەفا وتی ئێمە لەگەڵ میللەتەكەمان خراپبووین، خوا توشی ئەم وەزعە نالەبارەی كردین"
سیاسەتمەدار (كەمال محێدین) لە (خەرمانی درەو) چیرۆكی دروستبوونی ناكۆكی و ئاشتبوونەوەی باڵی مەكتەبی سیاسی و مستەفا بارزانی دەگێڕێتەوە
بۆ بینینی درێژەی بەشی یەكەمی ئەم بەرنامە، سەردانی (درەو) بكە لە یوتیوب ⤵️ https://www.youtube.com/watch?v=lUFlY5JTGc4

YouTube
كەمال محێدین بەشی دووەم
👍3
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق:
🔻نیگەرانین لە فراوانبونی داعش و قاعیدە لە عێراق و شام
وتەبێژی سودانی:
🔻داعش مەترسی نەماوەو هێزەكانمان لە ئامادەباشیدان
درەو:
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەڵێت: رێكخراوی تیرۆریستی داعش مەترسی بۆ سەر وڵات دروست ناکەن.
نوعمان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەتوانایەو لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتە ئەمنییەکان، رۆژانە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و هەواڵگری دژی ئەندامە تیرۆریستییەکان لە هەر شوێنێک بن، ئەنجام دەدەین و لە سایەی ئیرادە و چاوكراوەیی هێزە ئەمنییەکان، گورزی بەردەوامیان لێدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشدا: سنورەکان به تەواوی پارێزراون، هەر پێشهاتێكى هەرێمایەتیش راستەوخۆ کاریگەریی لهسەر ئاسایشی عێراق نییه، ئێمە دڵنیاین لە توانا مەیدانی و هەواڵگرییەكانی هێزە ئەمنییەکان.
ئەو لێدوانەی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دوای ئەوە هات، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە هەژماری فەرمی خۆی لە سەكۆی "ئێكس" نوسینێكى بڵاوكردووەتەوەو تیادا دەڵێت: ئەمریکا بەردەوامە لە پێشەنگیدان بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان و لایەنە چالاكە هەرێمییەكان لە شەڕی دژی تیرۆر، ئێمە نیگەرانی قوڵی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان و فراوانبونی هەرێمایەتی هەردوو رێكخراوی داعش و قاعیدە لە عێراق و شام.

❤2😁1
بەرەی گەل لە هەولێر: بەردەوام دەبین و ناوەستین
درەو:
بەپێی راگەیەندراوی بەرەی گەل كە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر كۆبوونەتەوە رایانگەیاندووە:
- هەموومان بەیەکەوە بەلێنی بەردەوامیمان دا، بەرەی گەل لە پڕۆسەی سیاسی بەردەوام دەبێت و ناوەستێ.
- جەخت لە وەکرایەوە کەوا گیانی هەڤالی خۆشەویستمان کاک شێخ لاهور و تەواوی هەڤالەکانی لەئەستۆی سەرۆکی خۆسەپێن و لەیاسا دەرچووی یەکێتیی نوێیە.
- بڕیار لە دانانی چەند لیژنەیەک درا لە ڕووی یاسای و پەیوەندیەکان و میدیا، بۆئەوەی هەموو ڕێگا راستەکان
- بۆ ڕای گشتی و هەموو هاوهەلوێستانمان ڕادەگەێنین بەردەوام دەبین کۆل نادەین.

❤3