draw media
5.46K subscribers
16.1K photos
1.67K videos
11 files
762 links
هەواڵ و اپۆرتی بنکۆڵکاریی
Download Telegram
🔻 سه‌ربازێكی فه‌ڕه‌نسی له‌ هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا
(دره‌و):
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مردنی سه‌ربازێكی فه‌ڕه‌نسی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر راگه‌یاند، ئه‌م سه‌ربازه‌ له‌كاتی ئه‌نجامدانی مه‌شق به‌ هێزێكی عێراقی برینداربووه‌.

🔹 ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌:
گیان لە دەست دانی ن. ض. نیکۆلاس لاتۆرت سەرباز لە هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق خەمباری کردین، کە دوێنێ ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣، لەکاتی مەشق و راهێنان کردن بە هێزێکی سوپای عێراقی بەسەختی بریندار بوو، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی هەولێر گیانی لەدەست دا، لەم هەفتەیەدا ئەوە دووەم سەربازی هێزەکانی فەڕەنسایە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە رووداوی دڵتەزێن گیان لەدەست دەدات.
بەم بۆنە خەمناکەوە هاوبەشی خەمی فەرماندەیی هێزەکانی فەرەنسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و خانەوادەی کۆچکردووین، دووپاتی دەکەینەوە کە هاوبەشی و هەماهەنگیمان لەگەڵ سوپای فەڕەنسا بەرز دەنرخێنین، بەتایبەت کە ئەوان بەردەوام هاوکاربوون بۆ پێشخستنی تواناسەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە جەنگی تیرۆرستان.
دوبارە هاوبەشی خەمی خانەوادە و سوپای فەرەنسا دەبین لەم رووداوە دڵتەزێنەدا.
وەزارەتی پێشمەرگە
٢١ی ئابی ٢٠٢٣
🔻 "ئەوەی لە دەرەوەی یەكێتیی بێت بەشداری كۆنگرە ناكات"
(درەو):
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم‌و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ (باسنیوز):
🔹 هەنگاوەكان بۆ یەكخستنی هێزی پێشمەرگە هیچ بەرەوپێشچوونێكیان تێدا نییە، بگرە یەك دوو هەنگاویش بۆ دواوە كشاوەتەوە.
🔹 ئەگەر ئەو كۆنگرەیەی یەكێتیی وەكو كۆنگرەكانی پێشوو بێت، هیچ ئومێدێكی نییە.
🔹 بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی ئەوەی یەكێتی بێت بۆی هەیە بەشداری كۆنگرە بكات، بەڵام ئەوەی لە دەرەوەی یەكێتی بێت بڕوا ناكەم.
🔹 پێموانییە ئەم كۆنگرەیە بۆ دوورخستنەوەی كۆسرەت رەسوڵ‌و بەرهەم ساڵح‌و ئەوانە بێت، ئەوانە خەڵكی ماندوون و كادیری ئەساسیی یەكێتین، بۆیە زۆر كەس هەیە مەگەر خۆی نەیەتە ناو كۆنگرەوە یاخود حەز نەكات بچێتە سەركردایەتییەوە.
🔻 داوا لە چین دەكات نێوەندگیری لەنێوان هەولێرو بەغداد بكات
(درەو):
بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی كونسوڵخانەی چینی كرد لە هەولێر، (لیۆ ژینیۆنگ)ی بینی كە كونسڵی گشتی چینە بە وەكالەت.
سكرتێری حزبی زەحمەتكێشان لەم دیدارەدا داوایكرد چین وەك ئەندامێكی سەرەكی لە ئەنجومەنی ئاسایش رۆڵی زیاتر ببینێت لە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان، بە تایبەت لە نێوەندگیریكردنی نێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوانیان.
زەحمەتكێشان یەكێكە لە پارتە چەپەكانی هەرێمی كوردستان، خۆی وەكو دۆستی چین نیشان دەدات.
🔻 بۆ گفتوگۆ لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان
🔻 وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە توركیا
(درەو):
بۆ گفتوگۆ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان، وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە ئەنكەرە.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت‌و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە گەیشتە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا.
ئەم سەردانە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی عێراق‌و توركیا لەبواری نەوت‌و غازو وزەدا، لەپاڵ ئەمەدا تاوتوێی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكرێت كە لە بەرەبەیانی رۆژی 25ی ئازاری ئەمساڵەوە راوەستاوە.
حەیان عەبدولغەنی ئەم پرسانە لەگەڵ (ئەلب ئەرسەلان بەیرەقدار) وەزیری وزەو سامانە سروشتییەكانی توركیا تاوتوێ دەكات، دەیەوێت توركیا رازی بكات بەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان دەستپێ بكاتەوە، بەڵام ئەمجارەیان نەوتی كوردستان بە تەنیا لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقەوە بفرۆشرێت.
بەر لەم سەردانەی وەزیری نەوت، حكومەتی عێراق بەفەرمی نوسراوی ئاڕاستەی توركیا كرد بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، بەڵام بەرپرسانی توركیا مەرجیان هەیە، دەیانەوێت بەر لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، حكومەتی عێراق ئەو پارە بكات بە قیست كە دادگای ناوبژیوانی پاریس وەكو قەرەبوو بەسەر توركیایدا سەپاندووە‌و بڕەكەی ملیارێك‌و 500 ملیۆن دۆلارە، سەرباری ئەمە توركیا دەیەوێت پێداچوونەوە بكرێت بە رێككەوتنی بۆرییەكان لەنێوان هەردوو وڵات‌و عێراق ئەو سكاڵایەی تر بكێشێتەوە كە بەهەمان شێوە لە دادگای پاریس لەسەر توركیای تۆماركردووە.
بەپێی یاسای بودجەی 2023ی عێراق كە بۆ ماوەی سێ ساڵ كاری پێدەكرێت، حكومەتی عێراق، هەرێمی كوردستانی پابەند كردووە بەوەی رۆژانە 400هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات، ئەگەر نەتوانرا نەوت لەرێگەی توركیاوە هەناردە بكرێت، دەبێت هەرێم رۆژانە هەم بڕ نەوت رادەستی عێراق بكات بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی، لەدوای پەسەندكردنی یاسای بودجەوە هەرێم رۆژانە لەنێوان 50 هەزار بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق دەكات بۆ پێداویستی ناوخۆ.
🔻 "حكومەت كاری باشی ئەنجامداوە، داوادەكەم هەموو لایەك هاوكاری بكەن"
(درەو):
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ رێكخراوەكانی لە سنوری بادینان:
🔹 ئەو ڕۆژە نەما كەسێك یان لایەنێك بیر لەوە بكاتەوە كیانی هەرێمی كوردستان نەهێڵێت كە بە خوێن‌و فرمێسكی میللەتەكەمان دامەزراوە.
🔹 حكومەتی هەرێم كارو بەرنامەی بنەڕەتیی باشی ئەنجامداوە بۆ نەهێشتنی هۆكارەكانی كۆچ‌و بێكاری‌و دۆزینەوەی سەرچاوەی تری داهات‌و ژیان بۆ هاوڵاتیان‌و بایەخێكی زۆری بە كەرتی كشتوكاڵ‌و گەشتوگوزار و ئاوەدانكردنەوە داوە.
🔹 داوا دەكەم هەموو لایەك هاوكاری حكومەت بن، چونكە حكومەت هی خۆتانەو موڵكی گەلە.
الشرق الاوسط:
🔻 مالیكی بەنیازی بەدەستهێنانی پۆستی (5) پارێزگارو نیوەی كورسی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقە
"بەشدارینەكردنی سەدر دەرفەتێكی زێڕینە"
درەو:
رۆژنامەی (الشرق الاوسط):
🔹نوری مالیكی, سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا, جەنگێكی چارەنوسساز ئەنجامدەدات لە هەڵبژاردنی پارێزگاكان, بە ئامانجی بەدەستهێنانی پۆستی (5)پارێزگار لە ناوەڕاست و باشوری عێراق.
🔹ئیئتیلافەكەی مالیكی, ماوەی چەند مانگێكە دوو ئامانجی پەیوەست بە هەڵبژاردن دیاریكردووە:
یەكەمیان: رەتكردنەوەی دواخستنی هەڵبژاردنە لەوادەی بڕیاڕ لێدراو, كە (18)كانونی یەكەمی ئەمساڵە.
دووەمیشیان:داخستنی دەرگای هاوپەیمانێتیە بەڕووی هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و بەشداریكردنە بە لیستی سەربەخۆ.
🔹پلانی مالیكی بەدەستهێنانی (40%) كورسی پارێزگاكانی عێراق كە سەروی (450)كورسیە, لەگەڵ بەدەستهێنانی پۆستی (5) پارێزگار بەبێ‌ هیچ هاوپەیمانێتەیەك.
🔹مالیكی سودمەنترینە لە بەشدارینەكردنی رەوتی سەدر, هەڵبژاردنی پارێزگاكان بە دەرفەتێكی زێڕین دەزانێت نەك تەنها بۆ جێگریكردنی هەژموونی, بەڵكو بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەش كە سەدر دروستیكردووە.
🔹مالیكی لە هەڵبژاردنی پارێزگاكانی (2013)دا, نزیكەی (120) كورسی و پۆستی (5) پارێزگاری بەدەستهێنا, كە دواتر بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەساڵی (2019), لەژێر فشاری خۆپیشاندانەكان لە عێراق, سەرجەمیانی لەدەستدا.
🔻بەهای (100) دۆلار بەرامبەر بە (153.500) دینارە
🔻چیرۆكی گەڕاندنەوەی كەرەستە دزراوەكانی پاڵاوتگەی بێجی تەمومژاوییە
"تەنانەت نزیكەكانی سودانیش گومانیان هەیە"
🔻 ئەندازیاری چیرۆكەكە راوێژكارێكی سودانیە
🔻میلیشای عەسائییی ئەهلی حەق تۆمەتبارە بە دزین و فرۆشتنی ئەو كەرەستانە
درەو:
🔹سەرەڕای گرنگیی ئەو هەواڵەی پێش چەند رۆژێك, سەرۆك وەزیرانی عێراق, لەبارەی گێڕانەوەی كەرەستە دزراوەكانی پاڵاوتگەی بێجی رایگەیاند, بەڵام بابەتەكە روبەڕوی پرسیارێكی سیاسی زۆر بووەتەوە, سەبارەت بەو لایەنەی تێوەگلاوە لەدزینی ئەو كەرەستانەو چۆنیەتی گەڕاندنەوەی.
🔹تاكە چیرۆكی چۆنیەتی گەڕاندنەوەی ئەو كەرەستانەیە ئەوەیە, هەیبەت حەلبوسی, سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق گێڕاوێتیەوە, كە بازرگانێك لەهەرێمی كوردستان, ئەو كەرەستانەی كڕیوەو گلیداوەتەوە بەبێ‌ ئەوەی بزانێت دزراوەو تایبەت بە پاڵاوتگەی بێجی, پێش ئەوەی بمرێت وەسێیەتی كردووە بگێڕدرێتەوە بۆ حكومەتی عێراق, دوای ئەوەی زانیوتی كەرەستەی پاڵاوتگەی بێجیە.
🔹عەسائیبی ئەهلی حەق, كە قەیس خەزعەلی سەرۆكایەتی دەكات, تۆمەتبارە بە دزینی ئەو كەرەستانە, سەدرییەكان راستەوخۆ ئەو میلیشیا چەكدارە تۆمەتباریان دەكەن بە تێوەگلان لە دزینی ئەو كەرەستانە.
🔹لەكۆتایی ساڵی (2015)دا, گروپەكانی حەشدی شەعبی كۆنتڕۆڵی تەواوەتی قەزای بێجیان كردەوە, بە پاڵاوتگەكەشەوە, دوای ئەوە پرۆسەی دزینی كەرەستەكانی پاڵاوتگەكە دەستیپێكرد.
🔹سەرچاوە نزیكەكان لە نوسینگەی سودانی بە رۆژنامەی (العربی الجدید)یان وتووە: سیناریۆی گەڕاندنەوەی كەرەستەی پاڵاوتگەی بێجی بەلای زۆرێك لەوانەی لەسەرۆكایەتی حكومەت كاردەكەن, تەمومژاوی و كتوپڕ بووە, تەنانەت سەردانەكەی سودانی پۆ پارێزگای سەڵاحەدینیش كتوپڕبووەو پێشتر هیچ شتێك لەبارەی ئەو شوێنانە رانەگەیەندراوە كە بەسەر دەكرێتەوە.
🔹ئەندازیاری ئەو چیرۆكە, راوێژكارێكی نوسینگەی تایبەتی سودانیە و نزیكە لە عەسائیبی ئەهلی حەق, كە پێشتر ماوەی چوار ساڵ لە راگەیاندنی حەشدی شەعبی كاریكردووە.