draw media
5.52K subscribers
15.1K photos
1.54K videos
11 files
660 links
هەواڵ و اپۆرتی بنکۆڵکاریی
Download Telegram
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە:
🔻(52) بەكرێگیراوی توركیا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین كوژراون
"بە تانك و زریپۆش و پشتیوانی فرۆكەی توركیا هێرشیان كردووە"
🔻تانكێك و دوو زریپۆش تێكشكێندراون و دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبیلێكدا
درەو:
🔹ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت: لە سیانزەمین رۆژی هێرشی بەردەوامی بەكرێگیراوەكانی توركیا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین، (52) بەكرێگیراوی توركیا كوژراون.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ئاماژە بەوەشدەكات: هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازی منبج بەرهەڵستیەكی بێوێنەیان نواندووە لە بەرپەرچدانەوەی بەكرێگیراوەكانی توركیاو، بەیانی رۆژی شەممە بە تانك و زریپۆش و بە پشتیوانی ئاسمانی سوپای توركیا هێرشیان كردووەو شەڕێكی توند لە دوو بەرە دەستیپێكردووە، تیادا (52) بەكرێگیراو كوژراون و دەیان تریشیان برینداربوون، تانكێك و دوو زریپۆشیش تێكشكێندراون، وێڕای دەستگرتن بە سەر ئۆتۆمبیلێكی سەربازی و بڕیارێك چەك و تەقەمەنیدا.
🔻بەهای (100) دۆلار بەرامبەر بە (150.600) دینارە
بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە:
🔻توركیا فشار لە دیمەشق دەكات بۆ دورخستنەوەی هەسەدەو ئیدارەی خۆسەر لە چارەسەری سیاسی لە سوریا
"هۆشداری دەدەین لە دووبارە كردنەوەی هەڵەكانی رژێمی پێشوو"
🔻قسەكردن لەسەر چەكی هەسەدە پەیوەستە بە بوونی گەرەنتی دەستوری
🔻وەفدێكی هەسەدەو ئیدارەی خۆسەر سەردانی دیمەشق دەكەن
"تا ئەم ساتە لێكگەیشتنەكان لەگەڵ دیمەشق ئەرێنین و پەیوەندی راستەوخۆمان هەیە"
درەو:
🔹فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت: ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی هەسەدە ناوچەیەكی ئاسان نین لە رووی سەربازییەوەو تەنانەت لە رووی سیاسیشەوە، بۆیە لێدوانی لێرەو لەوێ‌ كێشەكان چارەسەرناكەن و، فشارەكانی توركیا بۆ سەر هەسەدەو هێزە نێودەوڵەتیەكانیش هیچ شتێك ناگۆڕێت.
فەرهاد سامی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (الحدث) وتی: هێزەكانی سوریای دیموكرات هێزێكی ئاسان نیە و لەماوەی رابردودا روبەڕوی تەواوی پلانەكانی توركیاو رێكخراوی داعش بوونەتەوە، ئێمە بەردەوام چاومان لەسەر گفتوگۆ بووە.
لەبارەی داواكارییەكانی توركیاش بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە، وتی: ئێستا هیچ قسەیەك لەسەر ئەو پرسە نیەو بە بابەتەش پەیوەستەبە سورییەكان و پلانمان هەیە بۆ ئەوەی ببین بە بەشێك لە سوپای سوریا، هەسەدە تاكە هێزە كە لە عەرەب و كوردو سریان پێكاهاتووەو هیچ هێزێك نیە لەسوریا بەوشێوەیە بێت.
وتیشی: چەكی هەسەدە لە بنەمادا بۆ پاراستنی ئەو پێكهاتانەیە، ئێمە بەدرێژایی دەیەكانی رابردوو وەك پێكهاتەكانی ئەم ناوچانە ناڵاندومانە بەدەست سیاسەتی شۆڤێنی رژێمەكان لە دیمەشق، بۆیە هەر قسەیەك لەبارەی چەكی هەسەدە لەنێوان سورییەكاندا دەبێت دوای بوونی گەرەنتی دەستوری بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێزەكانی سوریای دیموكرات كەناڵی راستەوخۆو ناڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق و تائێستا لێكگەیشتنەكان ئەرێنین، ئێمە پێداگرین لەسەر گفتوگۆو پێموایە دیمەشقیش لەگەڵ گفتوگۆدایەو پەیوەندی راستەوخۆمان هەیە لەگەڵیان، لە ماوەكانی داهاتووشدا وەفدێكی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی سەردانی دیمەشق دەكات، بەڵام هۆشداریدەدەین لە فشاری حكومەتی توركیا بۆ سەر دیمەشق بۆ رێگەگرتن لە بەشداری هێزەكانی سوریای دیموكرات لە چارەسەری سیاسی لە سوریاو لەئێستادا توركیا بەو ئاڕاستەیە فشار دەكات، ئەنقەرە لەهەوڵدایە هەسەدەو ئیدارەی خۆسەر دوربخاتەوە، پێموایە حكومەتی دیمەشق هەڵەی رژێمی پێشوو دووبارە ناكاتەوە بە پەراوێزخستنی ئەم ناوچەیە لە چارەسەری سوریادا، تا ئەم ساتە پرسەكان ئەرێنەیەو پێموایە هەنگاوی كرداری دەنرێت لەم بابەتەدا.
🔻 دیمەشق: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە لای ئەحمەد شەرع، کۆتایهێنان بە ئیدارەی خۆسەری کورد لە سوریا خواستی سەرەکی تورکیایە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتقالی
🔻 داهاتی یەك مانگی دەڤەری سلێمانی
لە (161 ملیار) دینارەوە بۆ ( 26 ملیار )دینار كەمیكردووە
درەو:

بەراورد بە ساڵی 2021 داهاتی دەڤەری سلێمانی بۆ یەك مانگ لە (161 ملیار) دینارەوە بۆ (26) ملیار دینار كەمی كردووە، لەكاتێكدا داهاتی تەنیا یەك مانگی ساڵی 2021ی دەروازەی باشماخ (23 ملیار) دینار بووە.
بەپێی ئاماری سایتی شەفافییەت داهاتی سلێمانی بەم شێوەیە بووە:
- مانگی 12/2024: ( 26 ملیارو 270 ملیۆن) دینار
- مانگی 11/2024: (61 ملیار و 50 ملیۆن) دینار
- مانگی 1/2024: (70 ملیار و 318 ملیۆن) دینار
- مانگی 2/2024: (95 ملیار و 316 ملیۆن) دینار
-
- واتا لە نێوان مانگی (11 بۆ 12) رێژەی داهاتی سلێمانی (57%) كەمیكردووە

• داهاتی ساڵی 2024 : (869 ملیارو 755 ملیۆن ) دینارە (تا ئێستا)
• داهاتی ساڵی 2023: (ترلیۆنێك و 173 ملیار و 990 ملیۆن) دینارە
• واتا نزیكەی (300) ملیار دینار كەمترە لە ساڵی رابردوو
• خۆ ئەگەر بەراوردی بكەین بە ساڵانی رابردوو:
• مانگی 12/2024: داهاتی سلێمانی (26 ملیار) دینار بووە
• مانگی شوباتی 2021: داهاتی سلێمانی (161 ملیار) دینار بووە
• تەنیا داهاتی دەروازەی باشماخ لە مانگی شوباتی 2021: بڕی 23 ملیارو 707 ملیۆن دیناربووە، بەڵام ئێستا هەموو داهاتی سنوری سلێمانی (26) ملیار دینارە.

https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16103
ئاری هەرسین: عێراق دەوڵەتێكی فاشیلە
درەو:
ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
ئێمە نە خزمەتكاری عەرەبین نە سواڵكەرین لەبەردەم دەرگای دەوڵەتی عێراقدا وەستابین، ئەگەر سەیری پرۆسەی سیاسی بكەین لە عێراق ئەوە خۆی ئیسپاتی دەكات كە عێراق دەوڵەتێكی فاشیلە.
هەركەسێك توڕەیە گلەیی هەیە لە مەسەلەی موچە دەبێت ئەو رەخنەو گلەییانە ئاراستەی حكومەتی عێراق بكرێت.