راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا:
🔻پابەندبونمان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوام دەبێت
"ئەوان هاوبەشێكی گرنگی ئەمریكان"
🔻گفتوگۆكانمان لەگەڵ هەسەدەو توركیا بووەتە هۆی راگرتنی شەڕ لە منبج
🔻سوریا لە بەردەم مەترسی زۆردایە بە دابەشبونی وڵاتەكەشەوە
درەو:
جەیك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا:
🔹پابەندبومان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوام دەبێت ، ئەوان هاوبەشێكی گرنگن نەك هەر لە شەڕی داعش بەڵكو لە پاراستنی بەندكراوەكانیش.
🔹لەگەڵ هاوبەشە كوردەكانمان بەردەوامین لە گفتوگۆ و لەگەڵ توركیاش گفتوگۆی چڕ دەكەین، كە رێككەوتنی منبجی لێكەوتووەتەوە.
🔹دۆخی سوریا روبەڕوی كۆمەڵێك مەترسی بووەتەوە بە ئەگەری دابەشبونی وڵاتەكەشەوە.
🔹ئامانجی سەردانەكەم گفتوگۆكردنە لەسەر دەرفەتەكانی ئایندەیەكی باش بۆ سوریا.
🔹تەرازوی هێز گۆڕانكاری بەسەرداهات، بەڵام بەوشێوەیەنا كە سینوارو حزبوڵاو ئێران خوازیاری بوون.
🔹حزبوڵا ناتوانێت جارێكی تر تۆڕی تیرۆرستیەكەی بونیادبنێتەوە.
🔹واشنتۆن رێگە بە ئێران نادات چەكی ئەتۆمی بەدەستهێنێت.
🔹هەوڵی ئاگربەست دەدەین لە غەززە لەم مانگەداو پێموایە ناتانیاهۆش ئامادەیە بۆ ئاگربەست لە غەززە.

🔻سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات بە حكومەتی عێراق
"دەبێت بڕیاری بەپەلەو ئازایانە بدەیت"
🔻دوای عەززەو لوبنان و سوریا نۆرەی میلیشياكانی عێراق هاتووە
درەو:
محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی نێردەی یۆنامی لە عێراق، بەشێوەیەكی ناڕاستەحۆ هۆشداری دەدات بە حكومەتی عێراق و دەڵێت: پێویستە عێراق جێماوە بە ئازارەكانی رابردوو تێپەڕێنێت و، بڕیاری خێراو ئازایانە بدات.
حەسان، دوای دیداری ئەمڕۆی لەگەڵ عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی ئاینی شیعەكان لە عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هانی بڕیار بەدەستانی عێراق دەدەین ئەو بڕیارانە بدەن داواكراوە بدرێت، كە هەندێكیان كاتی زۆر بەسەدارچووە، ئەم وڵاتە پێویستی بە ئاشتی و ئاشتەواییە، ئومێد دەكەین لە رۆژانی داهاتوودا گوێیستی هەموو شتێكی باشبین، بەوشێوازەی لە خزمەتی ئاسایش و سەقامگیری ئەم وڵاتەو وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەبێت.
حەسان لە وەڵامی پرسیارێكدا لە بارەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت وتی: سەماحەتی سیستانی لە دیدارەكەمان كە پێش مانگ و نیوك لەمەوبەر ئەنجامماندا باسی لە كۆمەڵێك خاڵی گرنگ كردو پێموایە پەیامەكەی گەیشتووە، ئومێد دەكەین ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق بچەسپێت.
سیستانی لەدوای دیدارەكەی پێشوتری لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، داوایكرد رێگە لە دەستوەردانی دەرەكی بگیرێت لە عێراق بەهەموو شێوازەكانی، یاسا سەروەربێت و چەك تەنها بە دەستی دەوڵەتدابێت و گەندەڵی قەلاچۆبكرێت لە هەموو ئاستەكاندا.
شرۆڤەكارانی دۆخی عێراق ئەو پەیامە تازەیەی سەرۆكی نێردەی یۆنامی بە زەنگی ئاگاداركردنەوە بۆ بەرپرسانی عێراق لێكدەدەنەوە، بەتایبەت دوای ئەو گۆڕانكارییانەی لەناوچەكە رویداوە و
ئەو مەترسییە گەورانەی رەنگە لە ئایندەدا بەرۆكی عێراق بگرێت، بەهۆی بوونی دەیان میلیشای سەرەكێش و سەرەڕۆ، كە هیچ بەهایەك بۆ بڕیارەكانی حكومەتی عێراق دانانێن و، بونەتە بەشێك لە سیاسەتەكانی ئێران لەناوچەكە كە دووچاری شكستی گەورە بووە.
بەقسەكانی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان وا دەردەكەوێت، پەیامەكەی بەهێزتربێت لە ئاداگاركردنەوەو ئەگەری زۆرە هەڕەشەیەكی جدی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێبێت بۆ عێراق بەوەی كاتی زۆری لەبەردەمدا نەماوە، ئەگەر دەوڵەت و دەزگا فەرمییەكانی بەزوویی جڵەوەی تەواوی بڕیارەكان نەگرنە دەست، ئەگەری زۆرە عێراق روبەڕوی جۆرەها سینایۆری مەترسیدار ببێتەوە.

دابەشبوونی کێڵگەکە نەوتی و غازییەکانی سوریا
"زۆربەی گێڵگە نەوتییەكان لەژێر كۆنترۆڵی هەسەدەو ئەمریكیەكاندایە"
راپۆرتی: درەو
سوریا بە یەکێک لە وڵاتە مامناوەندەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز هەژمار دەكرێت، بەڵام بوونی یەدەگی ئەو دوو سامانە سروشتییە، شایستەی ئەوەی دەکات ببێتە بەرهەمهێنەرێکی گرنگ، بەتایبەتی لە غازی سروشتیدا، ئەمەش وایکردووە زلهێزەکانی جیهان بە تامەزرۆییەوە لێ بڕوانن.
زۆربەی کێڵگە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا و چاودێری ئەوە لە ڕێگەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ەوە، هاوکات ڕوسیا، لە ڕێگەی ڕژێمی پێشوی سورییەوە، سەرپەرشتی زۆربەی کێڵگە گازییەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی وڵاتەکە و ئیمتیازاتی گەڕان بەدوای غاز و دەرهێنانی لە کێڵگە دۆزراوەکانی لە کەناراوەکانی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا دەکرد.
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16045

drawmedia.net
دابەشبوونی کێڵگەکە نەوتی و غازییەکانی سوریا
🔻مەسعود بارزانی و دانا ئەحمەد مەجید كۆبوونەوە
“سەبارەت بە بارودۆخی سوریا و گۆڕانكارییەكان”
درەو:
ئێوارەی دوێنێ لە پیرمام مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە.
سەرچاوەیەك بە (درەو)ی راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ دانا ئەحمەد مەجید لە پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبووەتەوەو بارودۆخی سوریا و گۆڕانكارییەكانی ئەو وڵاتە یەكێك بووە لە تەوەرە سەرەكییەكان لەبەر ئەوەی دانا ئەحمەد مەجید پێشتر بۆ ماوەیەكی زۆر نوێنەری یەكێتی بووە لە سوریا و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سورییەكان هەیەو شارەزای كاروباری سوریایە.
دانا ئەحمەد مەجید لە ئێستادا بە وەكالەت رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانەو بزووتنەوەی گۆڕان لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەك كورسی بەدەستهێناوەو بڕیاریداوە بەشداری لە كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نەكات.

ناتەنیاهۆ درووشمی (ژن ، ژیان، ئازادی) دەڵێتەوە
"رۆژێك دێت ئێران ئازاد دەبێت"
درەو:
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ خەڵکی ئێران بڵاوكردەوە:
🔹ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ ئێوە لە ئاشتیدابین، بەڵام حکومەتی تاران رێگەیان پێنادات، لە ژێر دەسەڵاتی رژێمێکدا ئازار دەدرێن کە سەرکوتتان دەکات و هەڕەشەتان لێ دەکات.
🔹رژێمی ئێران زیاتر لە 30 ملیار دۆلاریان لە پشتیوانیکردنی ئەسەد لە سووریا خەرجکرد، ئەو رژێمەی کە تەنیا بە یازدە رۆژی شەڕکردن رووخا و بوو بە تەپ و تۆز. رژێمەکەتان زیاتر لە 20 ملیار دۆلاری لە پشتیوانیکردنی حیزبوڵڵا لە لوبنان خەرجکرد، لە چەند هەفتەیەکدا، زۆربەی سەرکردەکانی حیزبوڵڵا، رۆکێتەکان و هەزاران تیرۆرستی بوون بە دووکەڵ
🔹رۆژێک دێت ئێران ئازاد دەبێت. ژن، ژیان، ئازادی. ئەوەیە داهاتووی ئێران، ئەوە داهاتووی ئاشتییە. من هیچ گومانێکم نییە ئێمە پێکەوە ئەو داهاتووە بەدیدەهێنین

کامەران عوسما لە رێکخراوی (CPT) خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەرگرت
"خەڵاتی تولیپ بۆ مافەکانی مرۆڤ لە هۆڵەندا"
درەو:
کامەران عوسمان لە رێکخراوی (CPT) کە تایبەتە بەبەدواداچونی قوربانیانی هێرشەکانی تورکیاو ئێران لە هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە:
بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین، کە بووین بە براوەی یەکەمی خەڵاتی Human Rights Tulip Awardی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢٤دا.
ئەمڕۆ بە ئامادەیی وەزیری دەرەوەی هۆڵندا، ژمارەیەک لە باڵوێزخانە و نوێنەرایەتی ووڵاتان لە هۆڵندا، لە کۆشکی ئاشتی لاهای خەڵاتەکەمان پێبەخشرا.
خەڵاتی تولیپ بۆ مافەکانی مرۆڤ، ساڵانە لەلایەن وەزیری دەرەوەی هۆڵندا دەبەخشرێت بە چالاکترین بەرگریکارانی مافی مرۆڤ لە دنیادا.
هیوادارین، بە پشیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هاوبەشان و دۆستانمان، لە ڕێگەی CPTەوە، بتوانین دەنگێکی بەهێزتربین بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و عێراق و تەواوی دنیادا.

داهاتی هەفتەی رابردووی دەڤەری سلێمانی نزیكەی (10) ملیار دینار بووە
درەو:
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان:
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 7/ 12 تا 13/ 12ی 2024، زیاتر لە ( 9 ملیارو 989 ملیۆن و 32 هەزار )دینارە.
لەو بڕە ( 9 ملیارو 889 ملیۆن و 867 هەزار )دیناری واتە 99%ی نەختینەیەو هەروەها( 99 ملیۆن و 165 هەزار )دیناری واتە 1%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
بە گوێرەی ماڵەپەرەكە داهاتی ئەمساڵی دەڤەری سلێمانی ( 863) ملیار دینارە