draw media
5.45K subscribers
16.2K photos
1.68K videos
11 files
767 links
هەواڵ و اپۆرتی بنکۆڵکاریی
Download Telegram
🔻نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بە (71.80) دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت
🔻نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بە (2.672) دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت
ئیدارەی خۆسەر:
🔻بەردەوامبونی توركیا لە تاوانكارییەكانی هەوڵەكانی بەدیهێنانی سەقامگیری لەباردەبات
🔻توركیا هەوڵی قۆستنەوەی دۆخی ئاژاوەی سوریا دەدات بۆ چەسپاندنی سیاسەتەكانی
درەو:
ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان دەڵێت: بەردەوامبونی دەوڵەتی داگیركەری لە ئەنجامدانی كردەوە تاوانكارییەكانی، هەوڵەكانی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لەباردەبات.
ئیدارەی خۆسەر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: داگیركەری تورك هەوڵی ئەوە دەدات سود لە دۆخی ئاژاوەی سوریا وەربگرێت بۆ چەسپاندنی سیاسەتەكانی.
بەیاننامەكە ئیدانەی ئەو تاوانەش دەكات كە فرۆكە جەنگیەكانی توركیا لە گوندی موستەریحە لە ریفی عەین عیسی ئەنجامیانداو، بەهۆیەوە (12) هاوڵاتی بوونە قوربانی، كە زۆرینەیان ژن و منداڵبون، لەگەڵ ئەنجامدانی تاوانێكی تر لە ریفی كۆبانی، كە بەهۆیەوە دوو منداڵ بوونە قوربانی.
ئیدارەی خۆسەر داوا لەلایەنە نێونەتەوەیی و مافپەروەرەكان و هێزە چالاكەكان لەسوریا دەكات رێگە لەو رەفتارانە بگرن دژی هاوڵاتیان و لێپریسنەوە لە بەرپرسیارنی بكەن، پشتیوانی هەوڵەكانی ئیدارەی خۆسەریش بكەن بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.
🔻ئیسرائیل لە دوو رۆژی رابردودا (250) گورزی ئاسمانی لە سوریا وەشاندووە
🔻تەواوی دامەزراوە سەربازییەكان و كۆگاكانی چەك و پێگە گرنگەكانی سوریای خاپوركردووە
درەو:
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت: سوپای ئیسرائیل لە كاتی كەوتنی رژێمی ئەسەدو لە دوو رۆژی رابردودا، نزیكەی (250) هێرشی ئاسمانی لەناوچە جیاوازەكانی سوریا ئەنجامداوە، كە گرنگترین پێگە سەربازییەكانی لەو وڵاتە وێرانكردووە.
راوانگەی سوریا راشیگەیاندووە: ئەو گورزە ئاسمانیانە زۆرینەی پارێزگاكانی سوریای گرتووەتەوە، فرۆكەخانەو كۆگاكانی عەمباركردنی چەك و تەقەمەنی و فرۆكەو رادار و وێستگەكانی ئاماژەی سەربازی و ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەی زانستی و سیستمەكانی بەرگری ئاسمانی كردووەتە ئامانج، وێڕایی دامەزراوەی بەرگری ئاسمانی و كەشتی جەنگی لە بەندەری لازقیە لەباكوری خۆرئاوای وڵاتەكە.
🔻تانكەكانی ئیسرائیل تەنها (25) كلیۆمەتر لە دیمەشقەوە دورن
🔻ئیسرائیل بەردەوامە لە پرۆسە چوونە ناو قوڵایی خاكی سوریا بە رەزامەندی ئەمریكا
درەو:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، تانكەكانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو قوڵایی خاكی سوریا، بەجۆرێك تەنها (25) كلیۆمەتر لە خۆرئاوای دیمەشقی پایتەختەوە دوورن.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنیی سوریا، هێزەكانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە ناوچە (قتنا) كە بەقوڵی (10) كلیۆمەتری ناوخاكی سوریایە لە رۆژهەڵاتی ناوچە داماڵراو لە چەك، كە گردی جۆلان لە سوریا جیادەكاتەوە.
هاوكات دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویكردەوە: ئیسرائیل بە واشنتۆنی راگەیاندووە نیەتی چوونە ناوخاكی سوریای هەیە، لەبەرامبەردا واشنتۆن هیچ رێگرییەكی پیشاننەداوە.
دەستەكە لەزاری بەرپرسێك لە ئیدارەی ئەمریكاوە ئەوەشی ئاشكراكردووە: ئیسرائیل بە واشنتۆنی وتووە چوونە ناوخاكی سوریا كاتی و تەكتیكیە.
ئەوە لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: گردی جۆلانی سوری بۆ هەتاهەتایە دەبێت بە بەشێك لە خاكی ئیسرائیل.
🔻بەهای (100) دۆلار بەرامبەر بە (150.700) دینارە
🔻 "هەر خۆم کۆمەڵ دەزانم، ئامادەی هەموو ئیلتزاماتێکی ئیداری و داراییم لەبەرمبەر کۆمەڵ، وەکو پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن کاردەکەم"

هێرۆ عەتار لە یەکەم کاردانەوەدا دوای بڕیاری دەرکردنی لە ریزەکانی کۆمەڵی دادگەریی
پێگەیەكی ئەمریكی:
🔻میلیشیاكانی عێراق خۆیان بۆ گورزی ئیسرائیل و گۆڕینی سیستمی سیاسی عێراق ئامادە دەكەن
🔻ترسیان هەیە لەگەڵ گەڕانەوەی ترەمپ سیستمی سیاسی عێراق هەرەسبهێنێت
🔻زاوایەكی سەدام حسێن كاندیدە بۆ ئەوەی سەرۆكایەتی عێراق بكات
🔻میلیشیاكان سەرقاڵی راكێشانی پارەن لە بانكەكان
" زێڕو موڵك و ماڵی پێدەگڕن لە كوردستان"
درەو:
پێگەی (Media Line)ی ئەمریكی راپۆرتێكی بەناونیشانی (میلیشیاكانی عێراق خۆیان بۆ گورزی ئیسرائیل و ئەگەری گۆڕینی سیتسمی سیاسی ئامادە دەكەن).
🔹عێراقییەكان پێیانوایە، لە مانگەكانی داهاتوودا گۆڕین لەسیستمی سیاسی و هەرەسهێنانی روبدات، لەگەڵ گەڕانەوەی ترەمپ بۆ دەسەڵات، لەسایەی لێكەوتەكانی جەنگی ئیسرائیل، كە كاریگەرییەكانی دورتر لە غەززە رۆیشتن و حزبوڵا لە لوبنان وێرانكراو رژێمی ئەسەدیش لە دیمەش رووخا.
🔹ئەو پێشبینیە گەیشتووەتە میلیشیا عێراقیەكان كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن لە بەغدادو پارێزگا جیاوازەكان، بەوهۆیەوە رێوشوێنی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر.
🔹لەترسی هێرشی ئیسرائیل زۆرینەی بارەگاو چەكەكانیان لە تەواوی ناوچەكانی عێراق گواستووەتە بۆ ناوچەی ترو، ئاسایشی سەركردەكانیان توندوتۆڵكردووە.
🔹سەرچاوەیەك لە حزبی بەعس رایگەیاندووە: جەمال مستەفا زاوای سەدام حسێن، كاندیدە بۆ سەرۆكایەتیكردنی عێراق لەدوای گورزە چاوەڕوانكراوەكەی ئیسرائیل و هەرەسهێنانی رژێمی دەسەڵاتدار لە عێراق.
🔹بەوتەی سەرچاوەكە، پەیوەندی لەنێوان جەمال مستەفاو چەند لایەنێكی نێودەوڵەتی هەیە، بەوڵاتانی عەرەبی و خۆرئاواشەوە، بۆ گەڕانەوەی بۆ عێراق، لە ئەگەری گۆڕانكاریكردن لە دەسەڵاتی سیاسی عێراق كە سەربە تارانە.
🔹عەبدولئەمیر جەعفەر، كە بەڕێوەبەری بەشی یەكێك لە بانكە عێراقییەكانە ئاشكرایكردووە: لەلایەن هەندێك میلیشیاكانەوە جوڵەیەكی گەورەی راكێشانی پارە دەستپێكردووە، ئەو پارانە دەگۆڕن بە زێڕ، یان موڵك و ماڵ دەیكەن بەناوی خەڵكی ترەوە.
🔹بەوتەی ناوبراو، پرۆسەی راكێشانی پارە سروشتی نیە، میلیشیاكان ترسیان هەیە پارەكانیان لەلایەن ترەمپەوە دەستی بەسەردا بگیرێت، یان وەك دەوترێت رژێمی ئێستای عێراق بڕوخێت.
🔹سیاسیەكی كورد دەڵێت: بڕوای ئەوە لە ئارادایە میلیشیا عێراقییەكان لەڕێی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلەوە لەناوببرێن، وەك ئەوەی لەگەڵ حزبوڵای لوبنانی كرا.
🔹هەموان چاوەڕوانی ئەوە دەكەن، تەنانەت ئێرانیش بە میلیشیاكانی وتووە لە عێراق كە ناتوانێت هیچ پشتیوانییەكان بكات.
🔹زۆرێك لە میلیشیاكان سەرقاڵی كڕینی موڵك و ماڵن لە كوردستان، هەندێكی تریان رەنگە بچنە وڵاتانی دراوسێی و ئەگەریش هەیە رۆیشتنی بە كۆمەڵی سەركردەی میلیشیاكان ببینین.
🔻ئەردۆغان: رێگە بە كەس نادەین خاكی سوریا دابەش بكات
(درەو):
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا:
🔹گەلی سوریا سەركەوتنی بەدەستهێناو رێگا لەبەردەم تیرۆرستان ناكاتەوە.
🔹تا ئەوكاتەی رژێمی ستەمكار لە سوریا لەناوچوو، توركیا لەتەنیشت شۆڕشگێڕان وەستا.
🔹رێگە بە كەس نادەین خاكی سوریا دابەش بكات.
🔹رێگە نادەین سوریا بكرێت بە ناوچەكە بۆ خوێنڕشتن و ململانێ.
🔹ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەر شتێك كە پێویست بێت بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیانی سوریا، ئەوانەی دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان.
🔻باڵیۆزخانەی سوریا لە بەغداد ئاڵای نوێی سوریای هەڵكرد
(درەو):
باڵیۆزخانەی سوریا لە بەغداد ئاڵای نوێی سوریای هەڵكرد، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت حكومەتی ئینتیقالی لە دیمەشق بڕیاریدا وەكو ئاماژەیەك بۆ قۆناغی دوای رژێمی بەشار ئەسەد، پشت بەم ئاڵا نوێیە ببەسترێت.
ئۆپۆزسیۆنی چەكداری سوریا رۆژی یەكشەممەی رابردوو شاری دیمەشقی پایتەختی كۆنترۆڵ كردو كۆتایی بە حوكمڕانی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.
روسیاو عێراق كە پشتیوانی خۆیان بۆ رژێمی ئەسەد لەبەرامبەر هێرشی گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن راگەیاندو تەنانەت حكومەتی محەمەد شیاع سودانی هێزی رەوانەی سنوری نێوان عێراق و سوریا كرد، بەبێدەنگی گۆڕانكارییە نوێیەكەی سوریایان قبوڵكردووە، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش كە لەدوای سەرهەڵدانی راپەڕینی جەماوەریی سوریاوە لە 2011وە پشتیوانی بەهێزی بەشار ئەسەد بوو، بەپێی قسەی ئاژانسی (رۆیتەرز) تارانیش دەستی بە پەیوەندی كردووە لەگەڵ سەركردە سیاسییەكانی نوێی سوریا.
لەڕووی ئابورییەوە، ئێران گەورەترین دۆڕاوی كەوتنی رژێمی سوریایە، بەوپێیەی ئێران و سوریا بە 126 رێككەوتنی ئابورییەوە پێكەوە بەستراون، 28 رێككەوتنیان لە كەرتەكانی وزەو گواستنەوەو كشتوكاڵ و پیشەسازی و فێركردن و تەندورستی جێبەجێ كراون و سوریا لە روانگەی ستراتیژیی ئێرانەوە خاڵێكی....
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16035