draw media
5.51K subscribers
15.2K photos
1.54K videos
11 files
662 links
هەواڵ و اپۆرتی بنکۆڵکاریی
Download Telegram
🔻پەرلەمان قەناعەتی بە رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی نیەو بەرپرسی تر بانگهێشت دەكات
🔻" بانكی ناوەندی وەڵامی پێنەبوو بۆ هۆكاری بەرزبونەوەی دۆلار"
🔻 "زۆرێك لە بانكە ئەهلیەكان دوكانی گۆڕینەوەی دراون و لەبازاڕی رەش مامەڵە بە دۆلار دەكەن"
درەو:
رۆژنامەی(المدی):
🔹تائێستا رێوشوێنەكانی كۆنتڕۆڵكردنی بەهای دۆلار بێئەنجامبوون و بەهاكەی لە بازاڕی رەش بەردەوامە لە بەرزبونەوە.
🔹یوسف كیلابی, ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: تائێستا پەرلەمان وەڵامی هۆكارەكانی بەرزبونەوەی بەهای دۆلاری دەستنەكەتووە.
🔹رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی لەبواری خستنەڕووی دراو یاخود لە سەر ئاستی دەرچواندنی رێنمایی و فشاركردن هیچ سودێكی نەبووە,
🔹كاتێك پرسیارمان لەبانكی ناوەندی كردووە لەبارەی ئەوەی چی دەكات بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم دیاردە هیچ وەڵامێكمان دەستنەكەتووە, بەنیازین ژمارەیەك بەرپرسی حكومە میوانداری بكەین بۆ بەدواداچونی دۆخەكەو چارەسەركردنی.
🔹لای خۆیەوە, پەرلەمانتار مستەفا گەرعاوی رایگەیاندووە:زۆرێك لە بانكە ئەهلیەكان دوكانی فرۆشتنی دراون و هیچ خزمەتگوزاریەك پێشكەش بە كەرتی بانكی ناكەن, جگە لەوەی دەچنە پەنجەرەی فرۆشتنی دراو و دۆلار دەستدەكەوێت و رەنگە لە بازاڕی رەشیش مامەڵەی پێوەبكەن.
نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا (83) دۆلارە
🔻هەرێمی كوردستان بەشێكی رێككەوتنەكەی لەگەڵ بەغداد جێبەجێكردووە
🔻 رۆژانە (50) هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی پاڵاوتگەكان دەكات
درەو:
پێگەی (ئارگۆس)ی جیهانی تایبەت بە بواری وزە:
🔹حكومەتی هەرێمی كوردستان, رۆژانەی (50)هەزار بەرمیل نەوت دەنێرێت بۆ پاڵاوتگەكانی باكور, كە ئەوەش پابەندبوونە بە بەشێكی رێككەوتنەكەی لەگەڵ بەغداد.
🔹بەپێی رێككەوتنەكە لەگەڵ بەغداد, پێویستە هەرێمی كوردستان رۆژانە (400)هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق بكات.
🔹كۆمپانیای سۆمۆ, كە لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە خاوەنداری دەكرێت, مافی بە بازاڕكردنی نەوتەكەی هەیە, لەحاڵەتی بەردەوامبونی راوەستاندنیشدا, پێویستە نەوتەكە رادەستی پاڵاوتگە ناوخۆیەكان بكرێت.
🔹لەبەرامبەردا, (12.6%) بودجەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە, كە بەشێوەی مانگانە بۆی حەواڵە دەكرێت.
🔹بەوتەی سەرچاوەیەك, رەنگە نەوتی رەوانەكراو كەمێك لە (50)هەزار بەرمیل نەوت زیاتربێت, كە رەوانەی پاڵاوتگەكانی كار دەكرێت.
🔹 تائێستا بەدوور دەزانرێت, حكومەتی هەرێمی كوردستان, بگاتە ئاستی رەوانەكردنی (400)هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە, وەك ئەوەی لە رێككەوتنەكە هاتووە.
پەرلەمانتارێکی پارتی:
🔻زۆر لایەن هیوایان دەخواست هەولێر و بەغدا رێكنەكەون
🔻بەسەر ئەوانەدا سەرکەوتین دەمێکە خۆیان چەماندووە
(درەو):
مەریوان قەرەنی, جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق:

🔹پیرۆز بێت سەركەوتنی ئیرادەی خۆڕاگرانەی جەنابی مەسرور بارزانی و خەڵكی كوردستان بەسەر ئەوانەی دەمێكە خۆیان چەماندووە
كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی 7ی 2023، خۆشبەختانە شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە لە نزیكترین كاتدا بڕگە و ماددەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵەی عێراق بكەوێتە باری جێبەجێكردنەوە. ئەم ڕێككەوتنەش پاش ئەوە هات كە جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆی كرد و لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە شاندێك بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن بنێرێتە بەغدا.
ئەم ڕێككەوتنەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی، لە كاتێكدایە كە بەداخەوە زۆر لایەن لە هەرێمی كوردستانەوە بە هەموو شێوەیەك هیوایان دەخواست هەولێر و بەغدا ڕێك نەكەون و ژیانی خەڵك بكەوێتە نەهامەتیەوە تاوەكوو ئەوان بتوانن وەبەرهێنان لەسەر بارودۆخی خەڵك بكەن و دەنگی پێ كۆبكەنەوە! لایەنی وایان تێدایە بەداخەوە لە حكوومەتیش بەشدار بووە و لە بەغدا بە كردەییش هەوڵی بۆ ئەوە داوە ئاستەنگ دروست بكات، بەڵام خۆشبەختانە هەموو ئەو لایەنانە شكستیان هێنا و تەنیا ڕیسواییان بۆ مایەوە.
ئەم ڕێككەوتنە لەم كاتەدا، بۆ هەموانی سەلماند كە هەرێمی کوردستان بێ خاوەن نییە، بەڵكوو ئەو هەرێمە كە بەرهەمی دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدانی گەلێکە، هەرگیز بەرامبەر بە هیچ پیلانگێڕییەك چۆك دانادات و هەمیشە خۆڕاگری دەكاتە دروشمی مانەوە و خۆپێشخستنی. هەروەك بۆ هەموو لایەكیش ڕوون بووەوە كە ‌ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیی راستەقینەی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات و پارتی به‌رپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت، بۆیە كاتێكیش بەغدا خۆی لە جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەدزیەوە، لە چەند ڕۆژی رابردوودا هەموان هێرشیان دەكردە سەر پارتی.
لێرەوە داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم، هۆشیارانە سەیری بارودۆخەكە بكەن و بە چاوی خۆیان ببینن كێ لەم كاتەدا لە خەمی خەڵك بووە و خەوی لە چاوی خۆی زڕاندووە لەپێناو دابینكردنی قووتی خەڵك؟ هەروەها كێن ئەوانەی لە ناخەوە حەز دەكەن خەڵك بێ مووچە و بێ ژیانێكی شایستە بژین؟!
لە كۆتاییشدا دەڵێم پیرۆز بێت سەركەوتنی ئیرادەی خۆڕاگرانەی جەنابی مەسرور بارزانی و خەڵكی كوردستان بەسەر ئەوانەی دەمێكە خۆیان چەماندووە.
🔻بانكی ناوەندی (210) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
(درەو):
فرۆشتنی دۆلار لە بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/7/2023:
🔹فرۆشتن بە حەواڵە: 180,674,357
🔹فرۆشتن بە نـــــەقد: 30,210,000
🔹كۆی فرۆشی دۆلار: 210,884,357
"ئێستا هیچ ئیلتیزامێك لەسەر حكومەتی هەرێم نەماوە"
🔻دەستبەجێ پشكی هەرێم دەنێردرێت و هەفتەی داهاتوو موچە دابەشدەكرێت
درەو:
د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كوردستان 24:
🔹بەم رێككەوتنە هیچ ئیلتیزامێك لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان نەماوەو هەموویمان جێبەجێكردووە
🔹دەستبەجێ لە سبەینێوە دەست بەناردنی تەمویلی هەرێم دەكرێت و لە هەفتەی داهاتووشەو دەستبەدابەشكردنی موچە دەكرێت
🔹بڕیار دراوە كۆی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت، بەڵام جەختمان لەوە كردووەتەوە ئەولەویەتمان موچەیە.
🔹رۆژی دووشەممە كۆبوونەوەیەكمان دەبێت لەسەر یاسای نەوت و غاز لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق
🔹هەوڵ ئەدەین رۆژی دووشەممە لەسەر بنەما گشتییەكان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رێكبكەوین.
🔹رێككەوتووین لە ماوەی دوو هەفتەدا لە 1/1/2023 تا 30/6/2023 مەقاسە بكرێت، چەندێك داهات و چەندێك خەرجیمان هەبووەو بزانین چەندێكمان بەردەكەوێت.
🔹بودجە لە 26/6/2023 یاسای بودجە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، دەبێت لەو وادەیەوە تەمویلەكانمان بە پێی یاسای بودجە بۆ خەرجبكرێت
🔻گرافیك: بەهای مامەڵەی كانزاكان لە بازاڕەكانی جیهان بۆ ساڵی 2022
🔻 یەكێتیی سەردانی گۆڕانی كرد
🔻 سێ رۆژ ماوە بۆ تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانێتیی
(درەو):
تەنیا سێ رۆژ مۆڵەت ماوە لەبەردەم لایەنە سیاسییەكان بۆ ئەوەی وەكو هاوپەیمانێتی ناوی خۆیان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تۆمار بكەن، لایەنە كوردییەكان هێشتا نەگەیشتونەتە هیچ رێككەوتنێك.
لەماوەی هەفتەیەكدا، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی دووجارو پارتیش جارێك سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كردووە بەمەبەستی دروستكردنی هاوپەیمانێتیی لە ناوچە جێناكۆكەكان بەدیاریكراویش لە كەركوك.
لە هەولێر‌و كەركوكیش چەندجارێك لایەنە سیاسییەكان كۆبونەتەوە، بەڵام كۆبونەوەكان نەگەیشتونەتە ئاستی پێكهێنانی هاوپەیمانێتیی.
پارتی‌و یەكێتیی ناكۆكن، ئەمە هۆكارە سەرەكییەكەیە كە كورد ناتوانێت بە هاوپەیمانێتییەكەوە بچێتە ناو هەڵبژاردن لە كەركوك، پارتی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری كردووە بە بەهانەو دەڵێ هاوپەیمانێتیی لەگەڵ یەكێتیی ناكەین، ئەم دۆخە وایكردووە لایەنە سیاسییەكانی تری كوردستان ناتوانن لەگەڵ هیچ لایەكیاندا هاوپەیمانێتیی بكەن.
یەكێتیی كە لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە پۆستی پارێزگاری كەركوكی لەدەستداوە، دەیەوێت لەم هەڵبژاردنەدا لەرێگەی هاوپەیمانێتییەكی كوردییەوە پۆستەكە وەربگرێتەوە، ساڵی 2019 یەكێتیی پۆستی پارێزگاری كەركوكی كرد بە بەشێك لە رێككەوتنی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لەگەڵ پارتیدا، بەڵام ئەم رێككەوتنە جێبەجێ نەكراو یەكێتیش پۆستی پارێزگاری كەركوكی وەرنەگرتەوە، ئیتر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بەدوادا هات‌و كارەكە قورستر بوو.
رۆژی 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق بەڕێوەدەچێت، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق تاوەكو رۆژی 30 ئەم مانگە دەرفەتی خستوەتە بەردەم لایەنەكان بۆ ئەوەی هاوپەیمانێتییەكانیان تۆمار بكەن.
🔻 لە گوێر هیلیكۆپتەرێكی هاوپەیمانان كەوتەخوارەوە
(درەو):
لە گوندی (قەڵا سۆران)ی سەربە ناحیەی گوێر لە نزیك هەولێر، هێلیكۆپتەرێكی سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش كەوتە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییە بەراییەكان، رووداوەكە كاتژمێر (1:00)ی نیوەڕی ئەمڕۆ روویداوە، پێشبینی دەكرێت بەهۆی كێشەی هونەرییەوە فڕۆكەكە كەوتبێتە خوارەوە.
لەو رووداوەدا بەشێكی فڕۆكەكە تێكشكاوە‌و فڕۆكەوان‌و تیمی فڕۆكەكە بە برینداری رزگاریان بووە.
🔻 "تشرینی دووەمی 2024 سەرژمێری گشتیی دانیشتوان بەڕێوەدەچێت"
(درەو):
محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق لە كۆبونەوەی دەستەی باڵای سەرژمێریدا:
🔹 تشرینی دووەمی 2024 وادەی بەرایی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان‌و نیشتەجێبوونە.
🔹 سەرجەم كێشەكانی پەیوەندیدار بە سازدانی سەرژمێری لەلایەن حكومەت‌و دادگای فیدراڵییەوە یەكلایی كراونەتەوە، بەوەی ئەو سەرژمێری نییە كە لە ماددەی (140)ی دەستوردا هاتووە.
🔹 كاركردن بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەندیدار بە كاروباری دارایی تایبەت بە جێبەجێكردنی سەرژمێری‌و هاوكارییەكی توندوتۆڵ لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان هەیە بۆ دانیشتوان بەمەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێرییەكە بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان.