Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زاراوەسازی بەشی ١:
دانان و ڕۆنانی زاراوهی نوێ بهگوێرهی یاسا و ڕێسای تایبهتمهندی خۆی دەکرێت و زانستێکی تایبهتمهنده و له جیهاندا بایهخی زۆری پێ دەدرێت و زاراوهزانی (المصطلحیة، علم المصطلح ـ اصطلاح شناسی ـ terminology) لەو بابەتانە دەکۆڵێتەوە و کردەی وشەسازییەکەش پێی دەوترێت (وشەسازی = صَوغُ الألفاظ = واژەسازی = word-formation).
(وشەسازی word-formation) لەڕاستیدا لقێکی مۆرفۆلۆژییە. لێرەدا ههوڵ دهدهین لە ڕێگەی ڤیدیۆوە بەشە جۆربەجۆرەکانی بخەینە بەرچاوی ئێوەی هێژا.
بەشی یەکەم: ڕێبازی ئاوەڵواتا/ مجاز / metaphor:
***

زاراوەسازیی کوردی (ڕێبازی دووەم):
بۆ دروستکردنی وشەی نوێ کۆمەڵێک ڕێبازی تایبەت هەن کە هەوڵ دەدەین لێرە بەش بەش بە ڤیدیۆ باسیان بکەین. ئەم بابەتانە ساڵانێکی پێش لە ئێستە لە ئاسۆسات ڕاستەوخۆ بڵاو کرانەوە، بەڵام لەبەر گرنگییان هەمتر دەیخەینە بەرچاوی ئەوانەی تامەزرۆی ئەم بوارەن:
١. ڕێبازی ئاوهڵواتا (المجاز).
٢. ڕێبازی وهرگرتن یان كورداندن (الاستعارة).
٣. ڕێبازی وهرگێڕان (الترجمة).
٤. ڕێبازی داتاشین (النحت) و بێژه یهكهمییهكان.
٥. ڕێبازی داڕشتن (الاشتقاق).
٦. ڕێبازی لێكدان (التركیب).
٧. ڕێبازی پێوانه (القیاس).
***
ئەم بەشە:
٢ ڕێبازی وهرگرتن یان كورداندن (الاستعارة):
لهم ڕێبازهدا وشهیهک له زمانێكی ترهوه وهردهگیرێت و بێ ئهوهی بكرێته كوردی تهنها به ڕێنووسی زمانی كوردی دهنووسرێتهوه.
چاوەڕێی بەشەکانی تریش بن.

Sök tolkutbildning i Sorani.pdf
768.6 KB
خولی وەرگێڕان سویدی/کوردی
Sök tolkutbildning i Sorani.pdf
768.6 KB
خولی (فێرکردنی بنەڕەتی بۆ وەرگێڕی پێوەندی)، لە ستۆکهۆڵم بە سویدی/کوردی.
ئەگەر دەتەوێت لە بوارەکانی کۆمەڵگە، کۆچ، چاودێریی تەندروستی و یاسازانی شارەزایی بەدەست بهێنی و فێری هەزاران وشەی فەرمی و زانستی بیت، ئەگەر دەتەوێت ببیتە وەرگێڕێکی کارامە لەنێوان زمانەکانی سویدی و کوردیی سۆرانی و بڕوانامەی وەرگێڕان وەرگری، هەرچی زووتر خۆت ناونووس بکە. دواڕۆژی ناونووسین: 30-04-2024.
ماوە: یەک ساڵ، نیوەکات، 543 کاتژمێری خوێندن (یەک کاتژمێری خوێندن = 45 خولەک).
وانەوتنەوە: ئێواران، بە شێوەی سەرهێڵ و لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە لە هۆڵی ABF لە شاری ستۆکهۆڵم، سوید.
ئەم خولە بۆ ئەوانەیە کە دانیشتووی سویدن.
***
Ansökan gör du här:
https://abfstockholm.se/tolkutbildningar/kontakttolk/
Frågor:
grt.stockholm@abf.se Tel: 08-453 41 30
Välkommen

(کای کۆن بەباکردن) یان (کایکۆنبەباکردن)؟
***
ئەمە لە ڕاستیدا وا دەنووسرێت:
"بەباکردنی کای کۆن" یان
"کای کۆن بەباکردن".
لەنێوان "کا" و "کۆن"، (ی)ی دانەپاڵ هەیە کە هەرگیز نالکێت بە وشەی دوای خۆی. واتە هەڵەیە ئەگەر بنووسیت کایکۆن، بەڵکوو دروستەکەی وایە: "کای کۆن" .
ئەگەریش بنووسیت "کای کۆنبەباکردن"، ئەويش هەڵەیە چونکە "کۆنبەباکردن" هەڵەیە.
هەروەها "بەباکردن" پێکەوە دەنووسرێت، چونکە "بە" دەبێت بە بەشێکی تەواوکەری چاوگەکە و پێکەوە واتاکە تەواو دەکەن. واتە چاوگەکە "باکردن" نییە، بەڵکوو "بەباکردن"ە.
کەوا بێت بەم جۆرە دروستە:
" کای کۆن بەباکردن"
یان
"بەباکردنی کای کۆن"
***
Telegram:
https://t.me/diyakohashemi

کاتێک لە وڵاتێکدا نەتەوە دەگۆڕدرێت بۆ کەمینە
ئەمە ئێجگار ناهەقییە کاتێک وڵاتێک کە لەلایەن نەتەوەیەکی باڵادەستەوە حوکمڕانی دەکات، لەناو سنوورەکانیدا هەوڵی سەرکوتکردنی نەتەوە بەرچاوەکانی دیکە دەدات و بە کەمینە (قوم، اقلیت) ناودێریان دەکات. ئەوان بەم کارە، بەهای یەکسانی و بەرانبەری لەم نەتەوانە دەستێننەوە و لە مافە بنەڕەتییەکانیان بێبەشیان دەکەن، بەمەش هەوڵ دەدەن لەو وڵاتە تاکدەسەڵاتیی خۆیان بسەپێنن.
نموونەیەکی ڕوون تورکیایە کە هەر بەتەواوی حاشا لە بوونی کورد دەکات. خۆیان بە خاوەن شارستانیەت هەژمار دەکەن، کەچی ئامادە نین دان بە بوونی نەتەوەیەکی گەورەی وەک کورددا بنێن.
هەروەها نموونەیەکی تر ئێرانە، کە نەتەوە گەورە و گرنگەکانی وەک کورد، عەرەب، بەلووچ و ئازەری لە مافەکانیان بێبەش دەکرێن و وەک کەمینە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.
وشەی "کەمینە"، "قەوم" و "اقلیت" بۆ تێکدانی کاریگەریی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نەتەوەکانی تر و بێدەنگکردنی دەنگیان لە کاروباری وڵاتدا بەکار دێت.
نەتەوەی دەسەڵاتدار بە کەمکردنەوەی گرنگی و میراتی کولتووری و مافی سیاسیی نەتەوکانه تر، بە شێوەیەکی سیستماتیکی، هەوڵ دەدات ڕەوایی و هەژموونی خۆی بەسەر هەموو نەتەوەکانی دیکەدا بسەپێنێت.
لە کۆمەڵگەیەکی دادپەروەردا، دەبێت هەموو نەتەوەکان، بەبێ گوێدانە قەبارە و دەسەڵات، هەمان ماف و دانپێدانانیان هەبێت. پۆلێنکردنی نەتەوەکان وەک کەمینە بۆ بەهێزکردنی کۆنترۆڵی یەک نەتەوە نەک هەر ناڕەوا بەڵکوو پێشێلکردنی بنەماکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤە.
پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ دونیایەک کە هەموو نەتەوەکانی ناو وڵاتێک بە ڕێزەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکرێت و دەرفەتی ئەوەیان پێ بدرێت بەبێ ترس لە چەوساندنەوە یان نکۆڵیکردن لە کێیەتیی سیاسی و زمانەوانی و کولتوورییان، ئازادانە خۆیان دەر ببڕن.
تەنها بە پێشخستنی یەکسانی و گشتگیری دەتوانین ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام بنیات بنێین کە هەموو تاک و نەتەوەیەک بتوانێت گەشە بستێنێت و بە مەرجی یەکسان بەشداری کۆمەڵگە بێت.
ئەگەر بەردەوام ئەو مافە پێشێل بکرێت، دەبێت چاوەڕێ بن کە ئەو نەتەوانە لەو وڵاتە جیا بنەوە و لەگەڵ باقیی نەتەوەکەی خۆیان یەک بگرنەوە و پێکەوە وڵاتێکی سەربەخۆ پێک بهێنن.
ئەگەر تۆ "جیابوونەوەخوازی" (تجزیەطلبی) وەک تاوانێک هەژمار دەکەیت، بۆ ئەو نەتەوە ژێردەستانە، جیابوونەوەیە لە چەوسێنەر و ملهوڕ و یەکگرتنەوەیە لەگەڵ هاوزمانەکانی خۆیان.
ئەوەی لای تۆ تاوانە، لای ئەوان شانازییە.
کەوا بێت وشەی "قەوم" و "کەمینە" شیاوی هیچ نەتەوەیەک نییە.

کێ دڵەڕاوکێی یەکەم ڕۆژی قوتابخانەی خۆی دێتەوە بیر چونکە بۆی نەبووە بە زمانی خۆی یەکەم ڕۆژی خوێندن دەست پێ بکات؟
لە چ کاتێکدا دەبێت زاراوەی جیهانی وەک خۆی وەربگرین؟
بەکارهێنانی وشە یان زاراوەی جیهانی (گشتگیر، نێونەتەوەیی) لە زمانەکەماندا، بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە پێویستیی پێوەندیکردن لەگەڵ گرووپەزمانییەکانی تر یان بوارەزانستییەکانی دیکەی زمانی کە لەوێدا، پێشتر ئەم زاراوانە جێگیر کرابن. بۆ نموونە:
:
١. پێوەندیی جیهانی:
کاتێک زمانەکەمان بۆ پێوەندیی جیهانی بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە لە زانست، تەکنەلۆژیا، پزیشکی یان بازرگانیدا، بۆ دڵنیابوون لە ڕوونی و یەکپارچەیی لە سنوورەکاندا، بەکارهێنانی زاراوەی جیهانیی جێگیرکراو، دەتوانێت گونجاو بێت. بۆ نموونە:
دیمۆکراسی، دیمۆکرات، لیبرال، کۆمۆنیست.
...
٢. ستانداردە پیشەسازییەکان:
لە هەندێک پیشەسازیدا زاراوە یان کورتکراوەی تایبەت لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێت. بەکارهێنانی ئەم چەمک یان کورتکراوە نێونەتەوەیییانە دەتوانێت پێوەندی و لێکتێگەیشتنێکی کاریگەر لەناو پیشەسازیدا ئاسان بکات. بۆ وێنە لە لقی ئایتیدا، کورتکراوەی وەک:
"CPU" (central processing unit)
١. "سیپییوو" ( یهكهی ڕێکخهری ناوهندی)
"RAM" (random-access memory)
٢. "ڕام" (بیرگەی دەستپێگەیشتنی بەهەڵکەوت).
٣. ڕادار (radio detection and ranging).
لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێن. بەکارهێنانی ئەو سەروشانە (ئاکرۆنیمانە) پێوەندیی کاریگەر لەنێوان تەکنیککاران و ئەندازیاران بەبێ گوێدانە زمان ئاسان دەکات.
لێرە مەبەست ئەوەیە کە باشترە هەم "ڕام" و هەم "سی پی یوو" و هەمیش "ڕادار" وەک خۆیان بەکار بهێنرێن، بەڵام پێویستە واتاکانیان کە لەناو کەوانەکاندا نووسراون بکرێنە کوردی تا خەڵک بزانن واتای چی دەدەن.
٣. نەبوونی هیچ هاوتایەکی کتومت:
هەندێک جار هیچ وشەیەکی هاوتای سادە، بۆ چەمکێک کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا باو بێت، لە زمانەکەماندا نییە. بۆیە ڕەنگە بەکارهێنانی وشەی جیهانی شێوەیەکی گونجاو بێت بۆ ئەوەی لە سەرلێشێواوی یان لێکدانەوەی هەڵە پێشگیری بکرێت. بۆ وێنە:
ئینتەرنێت، مۆبایل، تەلەڤزیۆن، پینگ پۆنگ و هتد.
٤. کاریگەریی کولتووری:
جیهانگیری بووەتە هۆی زیادبوونی زاراوە و دەربڕینە جیهانی و نێونەتەوەیییەکان کە بەردەوام تێکەڵ بە زمان و کولتوورە جیاوازەکان دەبن. بەکارهێنانی ئەم جۆرە وشە جیهانییانە دەتوانێت بۆ ئاڵوگۆڕ و گونجانی کولتووری لەبار بێت. بۆ نموونە:
ئیمۆجی، پیتزا، کارۆکێ و هتد.
بەڵام گرنگە هاوسەنگی لەنێوان بەکارهێنانی زاراوە جیهانییەکان لەگەڵ پاراستنی کێیەتیی ناوازە و دەربڕینە دەوڵەمەندەکانی زمانەکەماندا هەبێت. لە هەندێک دۆخدا ڕەنگە تەوزیم یان پێویست بێت کە ئێمە زاراوەی نوێ بەسەر زمانی خۆماندا بگونجێنین بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە کوردییەکاندا بگونجێت و فرەچەشنی و دەوڵەمەندیی زمانەوانیی کوردی بپارێزین. بۆ نموونە ئێمە توانیومانە کۆمەڵێک زاراوەی جۆربەجۆر لەسەر بنەمای زمانەکەمان ڕۆ بنێین وەک:
وشکاوەکی، گڕکان، میزەڕۆ، شوێنەوارناس، گرانەتا (تیفوئید)، پاڵاوتگە، خولگە.
***
بە هەموو ئەوانەشەوە ئەو بابەتە لە زمانەوە بۆ زمان دەتوانێت بگۆڕدرێت، هەر زمانێک توانیی خۆی شتی هەبێت و وشەکە بۆی قورس نەبوو و خەڵکەکەش پەسەندی بکەن، ئەوە ئەو وشەیە جێگیر دەبێت.
بۆ نموونە لە سوید بە کۆمپیوتەر ناڵێن "کۆمپیوتەر" بەڵکوو دەڵێن: "داتور dator". هیچ کێشەشیان نییە کە زاراوە جیهانییەکە، واتە کۆمپیوتەر بەکار ناهێنن.
یان وشەی (ئۆتۆمۆبیل)یان لەت کردووە بەس پێی دەڵێن (بیل bil).
هەر بۆیە لەم بوارانەدا هیچ شتێک یەکدەست نییە. هەر زمانێک خۆی بڕیار دەدات چی بۆی باشە.
لە فارسیدا بە "کەشتیوان" دەڵێن: ناخدا. هەموومان دەزانین کە وشەی "خودا" واتە پەروەردگار، کەچی پێی دەڵێن: "ناخدا".
وا بزانم ئەگەر ئەمڕۆ ئەو وشەیە لەلایەن کەسێکەوە پێشکەش بکرایە، دەستبەجێ ڕەد دەکرایەوە.
خۆی لەڕاستیدا وشەکە بەم جۆرە دروست بووە:
ناو (کەشتی) لە (navy)ی ئینلگیزی وەرگیراوە + "خدا"، واتە خاوەن، خودێ، ساحێب. واتە خاوەنی کەشتی. ناوخدا، بەڵام بەپێی کات پیتی "و" قرتێنراوە و بووە بە "ناخدا". بەڵام هیچ کەس بیر لە شێوەکەی ناکات و ململانێی لەگەڵدا ناکات.

نوێترین وەشانی ڕێنووس و خاڵبەندی، بە کۆمەڵێک نوێکردنەوە
پێویستییەک بۆ هەموو مامۆستایان و خوێندکاران و نووسەران و میدیاکاران. هەموو ئەوانەی بە کوردی دەنووسن.
https://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2024/08/Puxtey_Renus_U_Xallbendi_Weshani_4.pdf
***
Telegram:
https://t.me/diyakohashemi
***
پێویستییەک بۆ هەموو مامۆستایان و خوێندکاران و نووسەران و میدیاکاران. هەموو ئەوانەی بە کوردی دەنووسن.
https://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2024/08/Puxtey_Renus_U_Xallbendi_Weshani_4.pdf
***
Telegram:
https://t.me/diyakohashemi
***
Puxtey_Renus_U_Xallbendi_Weshani_2_Bo_Mallperr.pdf
1.5 MB
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی، وەشانی دووەم، بە کۆمەڵێک نوێکردنەوە. دیاکۆ هاشمی
سەبارەت بە خاتوو (شانەدەر زێد Shanidar Z)
بەڵگە کۆنەکان نیشان دەدەن کە مرۆڤ لە درێژاییی سەردەمانی زۆر کۆن و لەمێژینە، لە ترسی دڕندەکان لە شاخەکانی کوردستاندا ئەشکەوتنشین بووە.
هەروەها کوردستان یەکێک لەو شوێنە دەگمەنانە بووە کە مرۆڤ نزیکەی دە هەزار ساڵ پێش لە ئێستە بۆ یەکەمین جار، لەوێ گەنمی دۆزییەوە و وازی لە ئەشکەوتنشینی هێنا و بەرە بەرە کەوتە ژیانی کشتوکاڵەوە.
دۆزینەوەکانی ناو ئەشکەوتی شانەدەر، خاتوو (شانەدەر زێد)، نیاندەرتاڵ و خەڵکی ئەشکەوتی شانەدەر، لەبەر چەند هۆکارێک گرنگییەکی زۆری بۆ کوردستان هەیە:
لە ڕووی زانستییەوە "شانەدەر زێد" یەکێکە لە کۆنترین نیاندەرتاڵەکان کە تا ئێستا دۆزراونەتەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نیاندەرتاڵەکان ماوەیەکی زۆرتر لە کوردستاندا ژیاون لەوەی پێشتر بیریان لێ دەکرایەوە.
زانستی بۆماوەیی و (د. ن. ا.)ی شانەدەر زێد دەتوانێت زانیاریی بەنرخ سەبارەت بە میراتی بۆماوەییی نیاندەرتاڵەکان و پەیوەندییەکانیان بە مرۆڤی مۆدێرن دەربخات.
خاتوو شانەدەر زێد لە دۆخێکی ڕێوڕەسمیدا بە خاک سپێردراوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نیاندەرتاڵەکان ڕێوڕەسمی ناشتن و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی ئاڵۆزیان هەبووە. ئەمە لەوە دەدوێت کە ئەوانە خاوەنی بیروبۆچوونێکی تایبەتی بوون و هزر و بڕوای دیاریکراویان هەبووە.
دۆزینەوەکان پێوەندیی کورد بە مێژووی دوورودرێژی ناوچەکە پتەوتر دەکەن و پشتڕاستی دەکەنەوە کە کوردستان دەیان هەزار ساڵە مرۆڤی تێدا نیشتەجێیە و لانکی مرۆڤایەتی بووە.
شانەدەر زێد هۆگری نێونەتەوەیییە بۆ کوردستان و میراتە دەوڵەمەندە کولتوورییەکانی بەرز دەکاتەوە کە دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی گەشتیاری و گەشەسەندنی ئابووریی کوردستان.
زۆر جار نیاندەرتاڵەکان وەک سەرەتایی و دڕندە وێنا کراون، بەڵام شانەدەر زێد لایەنێکی ئاڵۆزتر و مرۆڤانەتر لەم مرۆڤە سەرەتایییانە نیشان دەدات.
بەڵام گرنگە بزانین شانەدەر زێد کەسایەتییەکی مشتومڕاوییە.
بەشێک لە کوردەکان پێیان وایە دژایەتیی ئایین دەکات و یەکسەر کەوتوونەتە دژایەتییەوە.
بەشێکی تر کەوتوونەتە گاڵتەپێکردن و بێنرخکردن و پێڕابواردنی، هەر ئەوە بووە بە هۆی گەرموگوڕیی بازاڕی زۆر سایت و بە پرسیاری سەیروسەمەرەی وەک: ئەگەر ئێوە ناوێکی کوردیی بۆ بدۆزنەوە چ ناوێکی لێ دەنێن. ئیتر بە ڕادەی دانە بە دانەی بەشداربووانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ناوی سەیروسەمەرە و پێکەنیناویی بۆ پێشنیار کراوە. تەنانەت هەندێک کەس لە سنووری ڕێز لە تاکەکەس تێپەڕیون و بە ناوی کەسانێک کە لە ژیانی تاکەکەسییاندا ڕقیان لێیە ناودێری دەکەن و کەسایەتیی ئەو کەسانەش دەشکێنن.
هەندێکی تر پێیان وایە کە دۆزراوەکە میراتی کولتووریی ناوچەکەیە و نەدەبوو بگوازرێتەوە و دەبوا لە کوردستاندا بهێڵرایەتەوە. هەندێکی تر نیگەرانن لەوەی کە دۆزینەوەکان دەتوانن ببنە هۆی ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردن. لە هەندێک وڵاتدا ئاماژە بە ناوی شوێنەکە کە کوردستانە ناکرێت و چونکە نایانەوێت دان بە دیاردەیەکی مێژوویی کە بە قازانجی کوردە بنێن.
کورد دەبێت وریا و ژیر بێت و لەم هەلە کەڵکی ئەرێنی وەربگرێت بۆ ئەوەی جارێکی تر کێیەتی و کۆنبوونی خۆی بە جیهان بسەلمێنێت. ئەمە ئەگەر لە هەر وڵاتێکی تر بوایە ئێستە دانیشتووانی ئەو وڵاتانەی کە کورد نین دەیانکرد بە هەرا و زەنا.
پێویستە ئێمە پێداچوونەوە بە هزری خۆماندا بکەینەوە و داهاتووبین بین. پێویستیش ناکات بیر لە ناوی کوردیی بۆ بکەینەوە، چونکە خۆی ناوەکە بە شێوەیەکی نێونەتەوەیی ئاماژە بە ناوی شوێنەکە و ئەشکەوتەکە دەکات: (شانەدەر زێد = Shanidar Z).
بۆچی هەر ئەو ناوە بەکار نەهێنین کە جیهانی بووە، هەم وەک ڕێزێک بۆ داهێنەرەکەی بە ئینگلیزی و هەمیش لەبەر ئەوەی کە وشە و ناوێکی کوردیی بە جیهان ناساندووە؟ شانەدەر زێد.
***
دیاکۆ هاشمی

Telegram
فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
فێرگەیەک بۆ ڕاژەی زمانی کوردی لەلایەن دیاکۆ هاشمی، مامۆستای ڕێنوێنی زمان بۆ وەرگێڕەکان لە سوید
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
نووسین: دیاکۆ هاشمی، سوید
ڕووبڕکێ و ئاستەنگەکان
زاراوەسازی لایەنێکی سەرنجڕاکێشی زمانە کە وا دەکات بە تێکەڵکردنی مۆرفیمە هەبووەکان بە شێوازی جیاواز وشەی نوێ چێ بکرێت. لە زمانی کوردیدا، وەک لە زۆر زمانی تردا، بۆ پێکهێنانی وشەی نوێ، چەند ڕێگایەک هەیە، لەوانە زیادکردنی پێشگر و پاشگر، بە ئاوێتەکردنی وشەکان و بەکارهێنانی ئەو وشانەی کە لە زمانەکانی دیکەوە قەرز کراون. سەرەڕای ئەوەی کە زمانی کوردی کاتێک باس لە وشەسازی دەکرێت، زمانێکی تاڕادەیەک خۆگونجێنە، بەڵام هێشتا هەندێک ململانێ و ئاستەنگ هەن کە دەتوانن سەر هەڵبدەن.
خۆگونجاندن لە زاراوەسازیدا
زمانی کوردی کاتێک باس لە دروستکردنی وشە دەکرێت، بە زمانێکی خۆگونجێن ناسراوە. بە زیادکردنی پێشگر و پاشگر یان بە ئاوێتەکردنی وشەی هەبوو، دەتوانرێت وشەی نوێ بۆ دەربڕینی چەمک یان بیرۆکەی تایبەت دروست بکرێت. بۆ نموونە دەتوانرێت ڕەگی وشەی "خشان" کە دەبێتە "خشێ" لەگەڵ پاشگری "ۆک" تێکەڵ بکرێت بۆ دروستکردنی وشەی نوێی "خشۆک"، واتە "خزنده".
یان زۆر بەجوانی بە سێ وشەی جیاوازی "سەر" و "دەر" و "هێڵ" پێکەوە دوو وشەی (سەرهێڵ online) و (دەرهێڵ offline)ی دروست کردووە.
ئەم نەرمونیانییە وا لە کوردی دەکات کە بەسانایی خۆی لەگەڵ تەکنەلۆژیا و ڕەوت و پێداویستییە نوێیەکاندا بگونجێنێت.
سەختی و ئاستەنگەکان
هەرچەندە زمانی کوردی لە پێکهاتنی وشەدا وەک مۆمە، بەڵام ڕەنگە هێشتا هەندێک کێشە و ئاستەنگ هەبن کە وەرگێڕان و فێرخوازانی زمان ڕووبەڕووی ببنەوە:
١. یاسا مۆرفۆلۆژییەکان: زمانی کوردی کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای مۆرفۆلۆژیی هەیە بۆ چێکردنی واتای نوێ. بۆ نموونە چۆن پێشگر و پاشگر بۆ وشەکان زیاد بکرێت. بۆ وێنە، دەتوانرێت پێشگری "نا-" بە هاوەڵناوەکان زیاد بکرێت بۆ ئەوەی پێچەوانەکەی دروست بکرێت. واتە "خۆش" دەبێتە "ناخۆش". تێگەیشتن لەم یاسایانە و بەکارهێنانیان بە شێوەیەکی دروست دەتوانێت هزرمان هەراوتر بکات و تەنانەت ببێتە ڕووبڕکێیەک بۆ ئەوانەی زمانی کوردی وەک زمانێکی بیانی فێر دەبن.
٢. ڕیزبەندیی وشە و پێکهاتەکان: هەرچەندە زمانی کوردی ڕێگە بە پێکهاتەی وشە دەدات، بەڵام ڕیزبەندیی دروستی وشەکان، دەتوانێت بۆ تێگەیشتن لە وشە نوێیەکە زۆر گرنگ بێت. بۆ نموونە وشەی "شاژن" لە "شا" و "ژن" پێک دێت، بەڵام زانینی ئەوەی کە کام بەش لە ماناکە لە پێشەوەیە، بۆ لێکدانەوەیەکی دروستی واتاکە، دەتوانێت گرنگ بێت. چونکە ئەگەر هەمان دوو وشە جێگۆڕکێیان پێ بکرێت و بە لێکبەندی "ە" پێکەوە بلکێنرێن دەبێتە "ژنەشا".
"ژنەشا" واتە ژنێک کە خۆی شایە. ئەمە جیاوازە لەگەڵ "شاژن"، کە خۆی شا نییە، بەڵکوو مێردکەی شایە.
کەوا بێت تەنانەت جێگۆڕکێی وشەکان دەتوانێت واتای مەبەستەکە بگۆڕێت.
٣. گۆڕینی واتا: کاتێک پێشگر یان پاشگر بۆ وشەیەکی هەبوو زیاد دەکرێت، دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە واتادا. بۆ نموونە بە زیادکردنی پێشگری "تێ-" بۆ وشەی "گەیشتن"، وشەی نوێی "تێگەیشتن"مان دەست دەکەوێت، کە مانای تەواو جیاوازی هەیە لە وشە ڕەسەنە پێشووەکە. گرنگە لەم گۆڕانکارییانە لە مانادا تێ بگەین بۆ ئەوەی وشەکان بە شێوەیەکی دروست و کاریگەر بەکار بهێنین.
کەوا بێت پێشگری "تێ" واتایەکی نوێی دروست کردووە. و گەیشتن و تێگەیشتن دوو واتای جیاوازیان هەیە. "گەیشتن" واتە "گەیشتنەجێ" یان "پوختبوون و خۆشبوون و کامڵبوونی میوە"، بەڵام "تێگەیشتن" واتە "فامین و حاڵیبوون".
٤. جیاوازییە وردە واتایییەکان: ڕەنگە هەندێک وشەی نوێ وردکاریی واتاییی هەبێت و لەوانەیە زەحمەت بێت بۆ ئەو کەسانەی کە زمانی دایکییان کوردی نەبێت و ئاخافتەری زمانێکی بیانی بن، لە جیاوازییەکان و وردەکارییە واتایییەکان تێ بگەن. بۆ نموونە، ڕەنگە وشەیەک تۆنێکی سۆزداری یان پەیوەندییەکی دیاریکراوی هەبێت کە ڕەنگە بۆ ئەوانەی کە بە زمان یان کولتوورەکە ئاشنا نین، قورس بێت.
جیاوازیی دەنگی: بۆ نموونە زۆر زەحمەتە بۆ کەسێکی بیانی بەئاسانی لە جیاوازیی بێژەی کەر و کەڕ یان کوڕ و کووڕ تێ بگات. ئەویش لەبەر وردبوونی جیاوازییە دەنگییەکانە.
جیاوازیی فەرهەنگی: سویدییەک کە لە فەرهەنگیدا وشەی شەهید لەم سەردەمەدا بۆ کوژرانی کەسێک بەکار ناهێنێت، تەنانەت ئەگەر سەربازێکی سویدییش لە شەڕێکدا بۆ سوید بکوژرێت، پێی ناڵێن "شەهید"، هەر دەڵێن "کوژرا"، پێی سەیر دەبێت کاتێک دەبیستێت کە کەسێک دەڵێت: باوکم شەهید بوو. وشەی شەهید لە مێشکی ئەودا بۆ مەسیحییەکانی سەردەمی کۆن و خاچپەرستی بەکار هێنراوە.
تێگەیشتنی جیاواز لە وشەی شەهید دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازیی فەرهەنگی.
لێرە دەمەوێت لەو بارەیەوە بەسەرهاتێکتان بۆ باس بکەم کە لە خولێکی فێربوونی زمانی کوردیدا هاتە پێشەوە کە تایبەت بوو بەو سویدییانەی کە دەیانویست فێری زمانی کوردی بن:

قوتابییە سویدییەکە پرسیاری ئەوەی کرد بۆچی ئێوە وشەی شەهید بۆ هەموو کەسێک بەکار دەهێنن؟ منیش وتم بۆ هەموو کەسێک نییە، بۆ ئەوانەیە کە لە ڕوانگەی کەسەکانەوە ئەو شتە پیرۆز بێت بۆ نموونە ئایین یان نیشتمان یان ئەگەر بەبێتاوان بکوژرێن. وتی واتە ئەو کەسانە خۆشەویستن؟ وتم: بەڵێ.
وتی: من سەگێکم هەیە زۆرم خۆش دەوێت، ئەگەر بکوژرێت بۆم هەیە بڵێم شەهید بووە؟
وتم: ناااااااا، هەرگیز شتی وا نەکەیت، چونکە "شەهید" تەنها بۆ مرۆڤ بەکار دەچێت. بۆ ئاژەڵ، بەتایبەت بۆ سەگ هەرگیز بەکار ناهێنرێت، ئەوە جۆرێک لە سووکایەتییە بە هزری خەڵک.
وتی باش بوو وتت. چونکە لە ماوەی باسکردن لەسەر ئەم وشەیە بیرم لەوە دەکردەوە کە من شتێکی نوێ فێر بووم و دەتوانم بەکاری بهێنم.
ئەم نموونەیە ڕوونی دەکاتەوە کە تێگەیشتن لە وشە هەندێک جار گرێ دراوە بە فەرهەنگ و کولتووری خەڵکەوە.
٥. گۆڕانکاریی زمانەوانی و شێوەزار: زمانی کوردی وەک هەموو زمانەکان بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاری و گەشەسەندنی بەسەردا دێت. هەروەها زمانی کوردی خاوەنی کۆمەڵێک زار و شێوەزارە. ئەو وشانەی کە زۆر کەم لە زمانی ئەدەبیدا بەکار هێنراون ڕەنگە تێگەیشتنیان قورس بێت بۆ کەسێک کە دەیەوێت زمانی کوردی فێر بێت.
بۆ نموونە لەو خولەی ئێمەدا هەواڵ و ڕاپۆرتە تەلەفزیۆنییەکانمان دەخستە بەرچاویان بۆ ئەوەی هەم فێر بن و هەمیش تێی بگەن یان بیکەنە سویدی.
قوتابییەکان زۆر زیرەک بوون لە فێربوون و تێگەیشتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ وەک زمانی ئەدەبی و زمانی ڕاگەیاندن جێ کەوتووە. بەڵام هەر کە دەهاتە سەر زارەکانی تر یان شێوەزارەکانی تر، بۆیان قورس بوو و یەکسەر هەستیان دەکرد کە ئەو دەربڕینانە لەگەڵ ئەو زمانە ئەدەبییە کوردییەی کە ئەوان کاریان لەسەر کردووە جیاوازیی هەیە.
لەوانەیە دەربڕینی نامۆ و وشەی نوێ دەربکەون، کە ڕەنگە بۆ بیانییەکان ئەستەم بێت بە دروستی لێیان تێ بگەن یان بەکارهێنانیان قورس بێت. ئەمەش دەتوانێت بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە زمانی کوردی وەک زمانێکی بیانی فێر دەبن یان بۆ ئەو کەسانەی دەقەکان بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕن، جێگەی مشتومڕ بێت.
پوختە
ڕۆنان و چێکردن و دروستکردنی وشە بە زمانی کوردی ڕەوت و پرۆسەیەکی سەرنجڕاکێشە کە وا دەکات بتوانرێت وشەی نوێ بۆ دەربڕینی بیرۆکە و چەمکی نوێ دروست بکرێت. بەڵام سەرەڕای نەرمی و خۆگونجێنی، هەندێک ململانێ و ئاستەنگ هەن کە ڕەنگە بۆ ئەوانەی فێری زمانەکە دەبن یان لەسەر وەرگێڕان کار دەکەن، سەر هەڵبدەن. مرۆڤ بە تێگەیشتن لە ڕێساکانی مۆرفۆلۆژی و گۆڕانی مانا و گۆڕانی زمانەوانی، دەتوانێت بەو ئاستەنگانەدا بڕوات و فرەچەشنیی دەوڵەمەندیی وشەکان لە زمانی کوردیدا بەرز بنرخێنێت.

زاراوەسازی لە زمانی کورردیدا.pdf
227.6 KB
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا، دیاکۆ هاشمی